لە کۆبانێ تەرمی ١٢ شەڕڤانی شەهید بە خاکسپێردرا

لە کانتۆنی فرات بە مەراسیمێکی جەماوەر تەرمی ١٢ شەڕڤان کە لە منبج، قەرەقۆزاخ و تشرین شەهید ببوون، بە خاکسپێردران. لە مەراسیمەکەدا گەل پەیامی "وەک چۆن داعش تێکشێندرا، چارەنووسی داگیرکەریش تێکشکاندنە" دا.

مەراسیمی بەخاکسپاردنی شەهید

بە هەزاران کەس لە دانیشتوانی فرات تەرمی ١٢ شەڕڤانییان بە خاکسپارد کە لە بەرخۆدانیان دژ بە داگیرکاری لە منبج، قەرەقۆزاخ و تشرین شەهید ببوون. شەهیدانی هیوایی سور، کۆماندۆس، قەسەدە و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بە ناوەکانی کوردۆ بۆزی، ئەدیب (ئەدیب محمەد)، موستەفا جمۆ، عەلی تەفشۆ (محمەد کنۆ)، ماسیرۆ (ئیبراهیم مەلە خەلیل)، عەزیز عەرەب (ڕاید شێخ)، خەمیس عەبدوڵا (خەمیس ئەل عبدوڵا)، حەسەن (حەسەن عوسمان)، محەمەد (محمەد ئەل خەلیل)، شۆڕەش خزێنێ (محەمەد باقی)، سبحی (سبحی عەلی)، باران خزێنێ (جیهاد ئیسماعیل) بە مەراسیمێکی جەماوەری بە خاکسپێردران.

"وەک چۆن داعش تێکشکا، داگیرکەرانیش تێکدەشكێن"

دوای خولەکێک لە ڕێزلێنانی شەهیدان، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرە ستار، ئارین ئەحمەد قسەیکرد و ئاماژەی بەوەکرد، وەک چۆن داعش تێکشێندرا، چارەنووسی داگیرکەرانیش هەر تێکشکاندنە و وتی: "با سەربەرزبین لە ئاسات منداڵەکانمان، شەڕڤانانمان خەبات دەکەن. دەبێت پشتگیرییان بین. ئامانجی دەوڵەت لەناوبردنمانە. بەرخۆدانی قەرەقۆزاخی شەڕڤانان دەستپێکی تێکشکاندنی داعش بووە، ئاوایش دەبێتە دەستپێکی تێکشکاندنی داگیرکەرانیش."

"ئاڵایی ڕێبەر ئاپۆ بۆ هەمیشە دەشەکێتەوە"

هەر لە مەراسیمەکەدا هاوسەرۆکی دەستەیی ژینگەی کانتۆنی فرات، عارف بالی قسەیکرد و وتی: "ئاڵایی ڕێبەر ئاپۆ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستددا بۆ هەمیشە دەشەکێتەوە. لە پێناو ئەو ئاڵایەدا گیانمان بەخت دەکەین و کشانەوەمان نییە."

لە کۆتاییدا خاڵی شەهید خالید عەزیز ئەحمەد قسەیکرد  و وتی: "دەبێت سەرمان بڵند بێت. شەڕڤانانمان لە بەرخۆدانی بێهاوتادان و هەمیشە گیانیان بەخت دەکەن. وەک نەتەوەی عەرەب بەرخۆدان دەکەین لە دژی هەموو جۆرە هێرشێک."

لە کۆتاییدا بەڵگەنامەیی شەهادەت خوێندرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکانیان کران و بە درووشمی "شەهید نامرێ" تەرمی شەهیدەکان بە خاکسپێردران.