ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه له باره‌ی ٢ گه‌ریلای شه‌هید ئه‌م راگه‌یه‌نراوه‌ی دا:
"له ٢٣ی گوڵانی ٢٠٢٢دا سوپای توركی داگیركه‌ر له به‌ستا ئۆپراسیۆنێكی به‌رفراوانی ده‌ستپێكردبوو و له شه‌ڕی ئه‌و ئۆپراسیۆنه‌دا هاوڕێیانمان فرات و ده‌لیلا شه‌هیدبوون. هه‌ر دو هاوڕێیانمان له بۆتان دوای تێكۆشانێكی درێژ و سه‌ركه‌وتوو گه‌ڕابوونه‌وه بۆ ئه‌و خاكه‌ی تێیدا له‌دایكبوون و وه‌ك شه‌ڕڤانێكی به‌رخودێری تێكۆشانی ئازادی گه‌له‌كه‌مان، له‌به‌رامبه‌ر داگیركه‌ران شه‌ڕیان كرد. هه‌ڤاڵانمان فرات و ده‌لیلا كه به‌شدارییان له زۆر چالاكی له بۆتان كردبوو، به هه‌ڵوێستی ئاپۆیی خۆیان، گه‌له‌كه‌مان و هه‌ڤاڵانمان به‌رامبه‌ر به رێز بوون. ئێمه‌ش به‌ڵێنمان دوباره ده‌كه‌ینه‌وه و كه ئێمه به‌ر به‌رپرسیارێتیه‌ك كه شایسته‌ی تێكۆشانی هه‌ڤاڵانی به‌نرخمان بین و تێكۆشانی هه‌ڤاڵانمان بگه‌یه‌نینه سه‌رفرازی".
ناسنامه‌ی ئه‌و هه‌ڤاڵه شه‌هیدانه‌مان به‌م جۆره‌یه:
ناسناو: فرات شڕنه‌خ
ناو و پاشناو: محه‌مه‌د خه‌لیل دۆغاڵ
شوێنی له‌دایكبوون: شڕنه‌خ
ناوی دایك- باوك: ئاسیه- ره‌شید
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ٢٣ی ئایاری ٢٠٢٢/ به‌ستا
ناسناو: ده‌لیلا بۆتان
ناو و پاشناو: نالین ئالغون
شوێنی له‌دایكبوون: شڕنه‌خ
ناوی دایك- باوك: حوسنا- لوقمان
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ٢٣ی ئایاری ٢٠٢٢/ به‌ستا
ئێمه له پێشه‌وه سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌ی هێژای هاوڕێیانمان فرات و ده‌لیلا و دواتر له هه‌موو گه‌لی وڵاتپارێزی كوردستان ده‌كه‌ین و داواده‌كه‌ین به ده‌وری راستی شه‌هیدانه‌وه باشتر تێبكۆشن".
هـ . ب