بە دیمەن

ناسنامەی ٢ گەریلای شەهید ئاشکرا کرا

هەپەگە ڕایگەیاند کە لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیادا ٢ گەریلایان شەهید بوون و بە هەڵوێستی و ئیرادەی بەرزیان میراتێکی گەورەی تێکۆشانیان بۆ شوێنکەوتووانی خۆیان بەجێهێشت.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە سەبارەت بەو ٢ گەریلای شەهید ڕایگەیاند:

"هەڤاڵانمان سەربەخوەبوون و ڕێناس لە کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا لە هێرشێکی دوژمندا شەهید بوون."

هەڤاڵانمان سەرخوەبوون و ڕێناس پارێزوانانی ڕۆحی فیداکاری ئاپۆیی بوون کە لە زۆر شوێنی هەرێمەکانی پاراستنی مێدیادا بەرامبەر بە ئۆپەراسیۆنە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک تێکۆشانیان بەڕێوە برد و لە دژی چەمکی لەناوبردنی بزووتنەوە و گەلەکەمان بە بێ دوو دڵی شەڕیان کرد. هەڤاڵانمان بە کەسایەتییە نموونەییەکانیان لە ناو میلیتانەکانی ئاپۆییدا ئاستێکی بەرزیان بەدەستهێنا بوو و بە درێژایی ژیانی شۆڕشگێڕانەیان هەوڵیانداوە ببنە خاوەن ژیانێکی دەروێشانە، بوون بە شەڕڤانی حەقیقەت. هەڤاڵانمان بە هەڵوێستی بەرز و ئیرادەی بەردەوامیان، میراتێکی گەورەی تێکۆشانیان بۆ شوێنکەوتووانی خۆیان بەجێهێشتووە.

ئێمە وەک هەڤاڵانی شەهیدان سەرەتا سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هێژای هەڤاڵانمان سەربەخوەبوون و ڕێناس و گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین و جارێکی دیکە بەڵێن دەدەین کە هێڵی تێکۆشانی شەهیدانمان بەرز بکەینەوە و بە سەرکەوتنی بگەیەنین.

ناسنامەی هەڤاڵانی شەهیدمان وەهایە:

ناسناو: سەرخوەبوون تمۆق

ناو و پاشناو: ئەیوب ئافلان

شوێنی لە دایکبوون: ئێلح

ناوی دایک و باب: حەکیمە – مەدەن

شوێن و بەرواری شەهید بوون:کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا

ناسناو: ڕێناس ئامەد

ناو و پاشناو: ڕێناس عومەر

شوێنی لە دایکبوون: عەفرین

ناوی دایک و باب: زەینەب – ئەحمەد

شوێن و بەرواری شەهید بوون: کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ هەرێمەکانی پارستنی مێدیا

شەهید سەرخوەبوون تمۆق

 

 

شەهید ڕێناس ئامەد