ناسنامەی دوو گەریلا کەلە گارە شەهیدبوون راگەیەندرا
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ناسنامەی دوو گەریلای بە ناوەکانی ئارارات هەرەکۆل و زین زاگرۆس ئاشکرا کرد کە لە ١ی نیساندا لە گارە شەهیدبوون و بەو بۆنەوە سەرەخۆشی لەگەلی کوردستان کرد.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ناسنامەی دوو گەریلای بە ناوەکانی ئارارات هەرەکۆل و زین زاگرۆس ئاشکرا کرد کە لە ١ی نیساندا لە گارە شەهیدبوون و بەو بۆنەوە سەرەخۆشی لەگەلی کوردستان کرد.
هەپەگە لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوەکردووە، هاوڕێیانمان ئارارات هەرەکۆل و زین زاگرۆس لە ١ی نیسانی ٢٠١٤ لە هەرێمی گارە شەهیدبوون".
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "هاوڕێیانمان ئارارات و زین کە لە وان و کۆبانێوە، کە دوو ناوەندی گرنگی بەرخودانی کوردستانن بەشداری ریزەکانی گەریلایان کردبوو و لەپێناو ئازادی گەلەکەمان بە شێوەیەکی فیدایی شەڕیان کرد، بوونە نمونەی بەرچاوی جەنگاوەری ئاپۆیی. هاوڕێیانمان ئارارات و زین کە لە چەندین گۆڕەپاندا تێکۆشان، لە هەر ناوچەیەک بووبن، لە پاراستنی هێڵی ئازادی ژندا سەرکەوتووبوون و مۆری خۆیان لە مێژووی تێکۆشانماندا. هاوڕێیانمان ئارارات و زین لە هەر ساتێکی ژیانیاندا بە پەرەپێدان بە تێکۆشانی شۆڕشگێڕی توانیبوویان وەڵامی دەوڵەتی تورکی کۆلۆنیالیست بدەنەوە کە تاوان لە دژی گەلەکەمان ئەنجام دەدات.
وەک هاوڕێیانیان ئێمە جارێکی دیکە بەڵێن دوبارە دەکەینەوە کە ئەو تێکۆشانەی هاوڕێیانمان ئارارات و زین بۆ ئێمەیان جێهێشتووە بە وشیاری ئەوەی کە کەسایەتی ئەواندا شایەنی هەموو شەهیدانمان بین، دەهگەیەنینە سەرکەوتن. ئێمە سەرەخۆشی لە سەرجەم گەلی وڵاتپارێزی کوردستان، بەتایبەتیش بنەماڵەی بەنرخی هاوڕێیانمان ئارارات و زین دەکەین".
زانیاری لەبارەی ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکانمان بەم جۆرەیە:
ناسناو: ئارارات هەرەکۆل
ناو و پاشناو: سیبەل دەنیز
شوێنی لەدایکبوون: وان
ناوی دایک- باوک: نەجیبە - نورەدین
کات و شوێنی شەهیدبوون: ١ی نیسانی ٢٠٢٤/ گارە
ناسناو: زین زاگرۆس
ناو و پاشناو: گولێ حسۆ
شوێنی لەدایکبوون: کۆبانێ
ناوی دایک- باوک: جەیلە - ئەحمەد
کات و شوێنی شەهیدبوون: ١ی نیسانی ٢٠٢٤/ گارە
هـ . ب