ناسنامەی دوو شەهید ئاشکرا کرا

هەپەگە ناسنامەی دوو گەریلای ئاشکرا کرد کە لە مێردین و زاپ شەهید بوون.

راگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم جۆرەیە:

"سەرباری ئەوەی بزوتنەوەکەمان بڕیاری راگرتنی چالاکییەکانی دابوو و هێزەکانی گەریلامان بە گوێرەی ئەو بڕیارە جوڵانەوە، هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر رانەگیراون و هێرشەکانی بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا بەردوام بوون. سوپای تورکی داگیرکەر لە ٢١ی نیسانی ٢٠٢٣ لە رۆژئاوای زاپ هێرشێکی ئەنجامدا و لەو هێرشەدا هاوڕێمان ڤیان ئۆزگور شەهیدبوو. هاوڕێ ڤیان کە جەنگاوەرێکی پێشەنگی یەژاستار بوو، بە بەشداربوونی خۆی لە سەر هێڵی گیانبازی بە پەیوەستبوون بە رێبەر ئاپۆ و هێڵی شەهیدان بۆ هەموو هاوڕێیانی بووە نمونە.

سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەرێزی و هەموو گەلی قوربانیدەری مەخمور و عەشیرەتی سپێرتی و گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین.

ناسناو: ڤیان ئۆزگور

ناو و پاشناو: سەرکەفتن دەمیر

شوێنی لەدایکبوون: مەخمور

ناوی دایک- باوک: خاتون- سدیق

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢١ی نیسانی ٢٠٢٣/ زاپ

ناسنامەی ئەو گەریلایە ئاشکرا کرا کە لە باگۆک شەهیدبوو

رۆژی ١٣ی ئایار لە راگەیەندراوێکماندا ئاشکرامان کردبوو کە لە گۆڕەپانی باگۆک رۆژی ٢ی ئایاری ٢٠٢٣ لە نێوان دوژمن و هێزەکانماندا شەڕ هاتە ئاراوە و هاوڕێمان باهۆز چیا لەو شەڕەدا شەهیدبوو.

هاوڕێمان باهۆز بە ئازایەتی و پێداگریی گەورەوە لە دژی هێرشەکانی دوژمن وەستایەوە و تا کۆتا هەناسەی بە گیانبازی شەڕی کرد و شەهیدبوو. نوێنەرایەتی هێڵی بەرخودانی پارتەکەمانی کرد و چووە ریزی نەمرانەوە.

سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەنرخ و بەڕێزی هاوڕێمن باهۆز و هەموو گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین و بەڵێن دەدەین کە لە تێکۆشانماندا یادی ئەو بە زیندوویی رابگرین.

زانیارییەکان لە بارەی ناسنامەی هاوڕێمان باهۆز چیا بەم جۆرەیە:

ناسناو: باهۆز چیا

ناو و پاشناو: ئەردال مارانگۆز

شوێنی لەدایکبوون: وان

ناوی دایک- باوک: ساڵیحە- زەمیرخان

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢ی ئایاری ٢٠٢٣/ مێردین

هـ . ب