نرخی غآز و کارەبا لە ئەوروپا هاوڵاتیانی هەراسان کردووە

سەندیکاکانی ئەوروپا داوایان لە بەڕێوەبەرانی ئەوروپا کرد کە لە پراگ کۆبنەوە و بریارێک لەسەر زیادبونی نرخی سوتەمەنی بدەن.

کۆنفیدراسیۆنی سەندیکاکانی ئەوروپا لە راگەیەنراوێکدا باسی ئەوەی کرد کە بەهۆی زیادبونی نرخی سوتەمەنی بە ملیۆنان ئەوروپی ناتوانن پارەی قەرزەکانیان بدەنەوە.

کۆنفیدراسیۆنی سەندیکاکانی ئەوروپا رایگەیاند، لە ئەوروپا لە تەموزی ٢٠٢١ تاوەکو تەموزی ٢٠٢٢ نرخی کارەبا و غاز لەسەدا ٣٨ زیادی کردوە و رۆژ بە رۆژ زیاتر دەبێت.

ئەو دۆخە لە ساڵی ٢٠٢١دا بە تەنها لە ٨ وڵاتی ئەوروپا بوو. ئیستا هەموو ئەوروپای گرتوتەوە.

کۆنفیدراسیۆنی سەندیکاکانی ئەوروپا دەڵێت، ئەگەر پسوڵەی کەسێک لە ساڵێکدا لە موچەیەک زیاتر بێت، کەس ناتوانیت موچەکەی پاشەکەوت بکات. بە ملیۆنان کەسیش ناتوانن قەرزی کارەبا و غاز بدەنەوە بە حکومەت.

کۆنفیدراسیۆنی سەندیکاکانی ئەوروپا داوای لە بەرپرسانی یەکێتی ئەوروپا کرد کە سەرەتا موچەی خەڵکی زیاد بکەن و نرخی کارەبا و غاز کەم بکەنەوە و باجی سەر کۆمپانیاکانی سوتەمەنی کەم بکرێتەوە.

ف.ق