نوێنەرایەتی هەدەپە لە باشوری کوردستان: گەمارۆدانی کەمپی مەخمور دژی کوردانە

نوێنەرایەتی هەدەپە لە باشوری کوردستان ڕایدەگەیەنێت، گەمارۆدانی کەمپی مەخمور و دانیشتوانەکەی دژی کوردانە و داوای کرد هێزەکانی سوپای عیراق لە کەمپی مەخمور بکشێنەوە.

حیکمەت خەتیب، هاوسەرۆکی نوێنەرایەتی هەدەپە لە باشوری کوردستان وتی: کەمپی مەخمور شوێنی نیشتەجێبوونی پەنابەرانی سیاسی باکوری کوردستانە، کە لە ژێر چاودێری نەتەوەیەکگرتووەکاندان، ماوەی چەندین ساڵە هێرش و بۆردومان لەسەر دانیشیوانی کەمپەکە نەوەستاوە، نائارامی و ناسەقامگیری لەسەرهاوڵاتیان هەیە، بۆیە ئیدانەی  گەمارۆدانی سەر کەمپی مەخمور دەکەین.

نوێنەرایەتی هەدەپە باسیان لەوەشکرد، گەمارۆدان و هێرشی سوپای عیراق بۆ سەر کەمپی مەخمور، بۆ ئەوەیە هەموو مافێکی ئازادی و پەروەردەیی دانیشتوانی کەمپەکە بخرێتە ژێردەستیانەوە، بەجۆرێک کوردانی کەمپەکە بخرێنە زیندانەوە، ئەمە هەڵوێستیکی دژی مرۆڤایەتیە.

حیکمەت خەتیب ئاماژەی بەوەکرد، هێرشی سوپای عیراق بۆ سەر کەمپی مەخمورشەرمەزار دەکەین، بەهیچ شێوەیەک ئەم هێرشانە قبوڵ ناکرێن و وتی، " ئێمە پشتیوانین و لەگەل دانیشتوانی کەمپی مەخمورداین، داواکارین نەتەوە یەکگرتووەکان ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکات، هەروەها تازووە هێزەکانی عێراق لە کەمپی مەخمور بکشێنەوە.

ف.ق