نەورۆزی وان: گەلی کورد داوای ئازادی ڕێبەری خۆیان دەکەن

هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تولای هاتیمۆگوللاری و هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە کەسکین بایندر لە نەورۆزی وان قسەیانکرد. لە قسەکاندا داوای ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان کرد.

نەورۆزی وان

هاوسەرۆکی دەبەپە کەسکین بایندر لە وان لە پیرۆزبای نەورۆز قسەیکرد و هەزاران کەس بەشداری پێرۆزبایکردنەکە بوون.

کەسکین بایندر وتی: "گەلی کورد بۆ ئازادی بەڕێز ئۆجالان لەسەر پێیە. گەلی کورد داوای ئازادی ڕێبەری خۆیان دەکەن. لە هەموو جیهاندا لە دژی گۆشەگیری و دوژمنایەتی گەلی کورد تێدەکۆشین. چی دەبیت با بێیت سەرکەوتن بۆ ئێمەیە."

هاتیمۆگوللاری: ئێمە تێکناشکێیین

دواتر هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تولای هاتیمۆگوللاری قسەیکرد و وتی: "هەتا ئێوە لەگەڵمان بن، ئەوانەی هەوڵدەدەن لە ئەنقەرەوە فاشیزم بڵاوبکەنەوە، با باش بزانن کە ئێمە لە ناو ناچین. با ئەردۆغان ئەم گۆڕەپانە ببینێت، ببینێت گەلی کورد چۆن چاند، زمان و تێکۆشانی خۆی دەپارێزێت.

پەیامی بەڕێز ئۆجالان پەیامی ئاشتییە، پێشنیاری ژیان بۆ هەموو گەلان دەکات. داوا لە هەموو موخاتەبان دەکەین؛ پرسی کور پرسی ستاتۆیە و دەبێت چارەسەربکرێت. پرسی کورد پرسی هەر چوار پارچەی کوردستانە، پرسی گەلانە و دەبێت چارەسەربکرێت."

دوای قسەکان، پیرۆزبایکردنەکە بە گۆرانیەکانی حەلیمە عومەر بەردەوامی هەبوو.