"پارادایمی عەبدوڵا ئۆجالان بە جیهاندا بڵاوبۆتەوە"

لقی ئیهەدەی وان لە چوارچێوەی هەفتەی مافەکانی مرۆڤدا، پانێڵێکی ڕێکخست، لە پانێڵەکەدا دووپاتکرایەوە، سەرباری گۆشەگیری، پارادایمی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە جیهاندا بڵاوبۆتەوە.

لقی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤی (ئیهەدە) وان لە چوارچێوەی هەفتەی مافەکانی مرۆڤدا، پانێڵێکی تایبەت بە "ئامانجی سیاسەتی گۆشەگیری و کاریگەری لەسەر زیندانەکان" و "پێشێلکردنی مافەکان مرۆڤ" ڕێکخست. زۆر کەس بەشداری پانێڵەکە بوون.

لە پانێڵەکەدا، هاووتەبێژی کۆنگرەی دیموکراتیکی گەلان (هەدەکە)، جەنگیز چیچەک، گوتی: " ئامانجی سەرەکی گۆشەگیری لای دەوڵەت نەوەتەکان بۆ ڕێگرتنە لە بڵاوبوونەوەی پارادایم و ڕامانەکانی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان لە جیهاندا. هەروەها سەرهەڵدانی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان دژی سیستەمی سەرمایەداری، لەسەر بناغەی بێ ستاتۆیی گەلی کورد دامەزراوە".

چیچەک ڕایگەیاند دەوڵەتە سەرمایەدارەکان پارادایمی نەتەوەی دیموکراتیک و کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک وەک مەترسی دەبینن، دەیانەوێت ئەو ڕێبەرەی گەلێکی هێناوەتە سەر پێ لە گۆشەگیرییدا بهێڵنەوە، تاوەکو ئەو ڕێبەرەی گەلێکی هێنایە سەر پێ و ڕۆژهەڵاتی ناوینی گۆڕی لە گۆشەگیریدا بهێڵنەوە و نەهێڵن ڕامانەکانی بە جیهاندا بڵاوبێتەوە.

پەرلەمانتاری دیموکراسی و یەکسانی گەلان (هەدەپ)، سەزای تەمەلی ڕایگەیاند، "لە تورکیا و جیهاندا نموونەیەکی دیکەی هاوشێوەی گۆشەگیری نییە. لە هەموو جێگەیەک کاریگەری گۆشەگیری دەبینین. هێزە قووڵەکان و سیستەم، عەبدوڵا ئۆجالان وەک مەترسیەک بۆ سەر خۆیان دەبینن. هۆکارەکەشی ئەوەیە، پارادایمەکەی ئاشتی دەهێنێت بۆ جوگرافیای ڕۆژهەڵاتی ناوین".

تەمەلی ئاماژەی بەوە کرد ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هۆکاری دیکەی گۆشەگیری ئەوەیە فیکری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان عەقڵییەتی دەوڵەت تێکدەدات، گوتی: "ئەگەر گۆشەگیری هەڵبگیرێت و بەڕێز ئۆجالان ئازاد ببێت، قۆناغێکی گۆڕانکاری ڕاستەقینە دەست پێ دەکات. سیستەم لەبری چارەسەرکردنی پرسی کورد، پێداگری لەسەر هێشتنەوەی کێشەکان دەکات".

تەمەلی لەکۆتاییدا گوتی: "هەرچەن هەوڵبدەن و گۆشەگیری بکەن، پارادایمی عەبدوڵا ئۆجالان لە ٢٥ی پێشوو زیاتر بە جیهاندا بڵاودەبێتەوە. فیکری عەبدوڵا ئۆجالان لە هەموو مرۆڤایەتی بڵاوبۆتەوە و ئازاد بووە".

پانێڵەکە بە پرسیار و وەڵام کۆتایی هات.