پارێزەران داوای بینینی ڕێبەر ئۆجالانیان کرد

پارێزەرانی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد داوایان کرد، چاوپێکەوتن لەگەڵ موەکیلەکەیان ئەنجام بدەن.

نەورۆز ئۆیسال، ئیبراهیم بیلمەز، مازلۆم دینچ و جەنگیز یورەکلی پارێزەرانی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد داواکاریەکەیان پێشکەش کرد.

پارێزەران سەردانی داواکاری کۆماری بورسە و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمڕالی کرد.

پارێزەران بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ ڕێبەر ئۆجالان لە هەفتەیەکدا دوو جار سەردانی لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەن، بەڵام وڵامیان نادرێتەوە.

ف.ق