پاسەوانی سنووری عێراق ژمارەیەک کۆڵبەری دەستگیرکرد و چەندین ئەسبیشی کوشت
هێزەکانی پاسەوانی سنووری عێراق لە سەر هێڵی سنووری بانە ژمارەیەک کۆڵبەری کوردیان دەستگیرکرد و هاوکات ئەسبی کۆڵبەرەکانیشیان کوشت.
هێزەکانی پاسەوانی سنووری عێراق لە سەر هێڵی سنووری بانە ژمارەیەک کۆڵبەری کوردیان دەستگیرکرد و هاوکات ئەسبی کۆڵبەرەکانیشیان کوشت.
ناوەندی هەواڵ سەرچاوەکانی هەوآڵی رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاویان کردەوە رۆژی هەینی هێزەکانی پاسەوانی سنووری عێراق لە نزیک هێڵی سنووری شاری بانە، ژمارەیەک کۆڵبەریان دەستگیرکردووە.
ئەوەس خراوەتەڕوو، کە پاسەوانی سنووری عێراق ئەسبی ئەو کۆڵبەرانەی کوشتووە و تائێستاش چارەنووسی کۆڵبەرە دەستگیرکراوەکان دیار نییە.
پێشتریش چەند جارێک هێزەکانی پاسەوانی سنووری عێراق لە ناوچەکانی هەورامان ژمارەیەک کۆڵبەریان دەستگیر و ئەشکەنجە دابوو.
ساڵی رابردوو بە هۆی تەقەی هێزەکانی پاسەوانی سنووری عێراق لە هەورامان کۆڵبەرێک بە ناوی هوشیار مەحمودی کوژرابوو، کۆڵبەرێکی دیکەش بریندارببوو.
هـ . ب