پاڵێوراوانی پادێ خۆیان بەگەل ناساند و داوایان کرد: دەنگ بدەن بە پادێ

لە تلعوزێر پاڵێوراوانی پادێ خۆیان بەگەل ناساند و بەڵێنیاندا کە داواکانی گەل بەدی بهێنن. هەروەها داوایان لە گەل کرد دەنگ بە پادێ بدەن.

تادێت، هەڵبژاردنی ١٨ی کانوونی یەکەمی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق نزیکتر دەبێتەوە. هاوکات لەگەڵ پارێزگاکانی دیکەی عێراق، هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا بەبی وەستان بەردەوامە. لەم چوارچێوەیەدا بانگەشەی هەڵبژاردن لە شەنگاڵیش گەرم و گوڕتر دەبێت.

لە شەنگاڵ زۆر هێزی سیاسی جیاواز کێبڕکێ لەگەڵ یەکتر دەکەن. بەڵام کاندیدەکانی لیستی "یەکێتی خەڵکی نەینەوا" بە پشتبەستن بە هاوپەیمانی هێز و پێکهاتەکانی شەنگاڵ مۆری خۆیان لەسەر هەڵبژاردنی شەنگاڵ لێداوە. ٤ پاڵێوراو کە لەلایەن خۆبەڕێوەبەری شەنگالەوە پشتگیرییان دەکات لیستەکە بە ژمارە ١٣٤ بەشداری لەو هەڵبژاردنەدا کردووە.

پادێ و بەڕێوەبەەری خۆسەری شەنگاڵ لە ڕۆژانی داهاتوودا بە ڕۆحێکی سەفەربەرییەوە چالاکییەکانیان بەڕێوەدەبەن. لەو چوارچێوەدا ناوی پاڵێوراوەکان، قاسم کەشکۆ، دەخیل سەیدۆ و شێح ئازاد لە هەرێمی قبلەت لە شارۆچکەی تلعوزێر لەهەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن خۆیان بەگەل ناساند و لەلایەن گەلەوە بە گەرمی پێشوازییان لێکرا.

سەرەتادا هاوسەرۆکی ئەنجومەنی خۆسەری دیموکراتیکی شەنگاڵ، نایف شەمۆ باسی لە گرنگی هەڵبژاردنی نەینەوا کرد و داوای لە گەل کرد دەنگ بە پاڵێوراوەکانی پادێ بدەن.

 شەمۆ لە وتارەکەیدا ڕایگەیاند، کە پادێ بە زەحمەت و خوێنی شەهیدان بنیات نراوە و لە درێژەی قسەکانیدا وتی:"دەبێت خاوەنداری لە زەحمەت و خوێنی شەهیدان بکەین. دوای کۆمەڵکوژییەکە دوو هەڵبژاردن ئەنجامدراوە، بەڵام بەداخەوە نەمانتوانی سوودی لێ وەربگرین و وانەمان لێ وەرنەگرت. بەڵام پێویستە لەم هەڵبژاردنەدا وانە وەربگرین و ئەنجامێک بەدەست بخەین. یەکەم شت ئەوەیە کە گەلەکەمان بەشداری هەڵبژاردن بکات، بەڵام لە هەمووی گرنگتر ئەوەیە کە کاتێک دەچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان دەستیان لە سەر ویژدانی خۆیان دانێن. ئەگەر دەڵێت ئێزدیم دەبێ بە ویژدانەوە مامەڵە بکەن."

دواتر پاڵێوراوی تلعوزێر دەخیل سەیدۆ برۆ لە هۆزی جندۆ خۆی ناساند و وتی:"دوژمن دەبێ بزانێت کە ئێمە قەد شەنگاڵ و تلعوزێری خۆشەویستمان بەجێ ناهێڵین. دوژمنان لەسەر حیسابی ئێمە بچنە سەر پۆستە باڵا و حکومییەکان و دژایەتی مافەکانی گەلەکەمان بکەن؟ بەڵێنتان پێدەدەین کە ئەگەر هەڵبژێردراین مافی کۆمەڵگای ئێزدیمان لە ئەنجومەنی پارێزگادا دەپارێزین."

پاشان پاڵێوراوی ئێزیدی خەڵکی باشیکا، پارێزەر شێخ ئازاد عەبدال، بە زمانی عەرەبی خۆی بە گەل ناساند و ڕایگەیاند کە شەنگاڵ لە زۆر خزمەتگوزاری بێبەشە و ئەگەر هەڵبژێردرا لە ئەنجومەن مافە خزمەتگوزارییەکان دەگەڕێنێتەوە بۆ شەنگاڵ.

لە کۆتاییدا قاسم کەشکۆی لە زۆراوای شەنگاڵەوە کە پێشتر لە هێزی پاراستنی شەنگاڵدا بوو خۆی بە گەل ناساند. کەشکۆ ڕایگەیاند کە خاکی شەنگاڵ بە خوێنی شەهیدان ئاو دراوە و وتی:"بۆ ئەوەی شەنگاڵ لەدەست نەدەین دەبێت پشت بە مرۆڤی بێ ویژدان نەبەستین. ئەو کەسانەی کە هەڵدەبژێردرێن، پێویستە کەسانی خاوەن ویژدان و ئەخلاق بن. ئێستا کۆمەڵگاکەمان پێویستی بە کەسانی بەتوانایە هەتا بەرامبەر یارییە سیاسییەکان بوەستنەوە.

دوای وتارەکان گۆرانی وترا و گۆڤەند و هەڵپەڕکێ گێڕدرا. ئاهەنگەکانی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ ناساندنی پاڵێوراوەکان لە شەنگاڵ و ناوچە عەرەبییەکان و زۆرێک لە گوند و شارۆچکەکان تا پێش هەڵبژاردن بەردەوام دەبێت.