پاژک: ژنانی خۆڕاگر و تەڤگەرەکەمان سەردەکەون - ٢ -
دەستەی بەڕێوەبەری پاژک ئاماژەی بە هێرشەکانی دەوڵەتی دگایرکەری تورک و بەرخۆدانی مێژوویی گەریلا کرد و وتی، "تەڤگەرەکەمان بەهێزی بەرخۆدانی ژن، گەلی کورد و ئایدۆلۆژیای تێکۆشانی ئازادی سەردەکەون."
دەستەی بەڕێوەبەری پاژک ئاماژەی بە هێرشەکانی دەوڵەتی دگایرکەری تورک و بەرخۆدانی مێژوویی گەریلا کرد و وتی، "تەڤگەرەکەمان بەهێزی بەرخۆدانی ژن، گەلی کورد و ئایدۆلۆژیای تێکۆشانی ئازادی سەردەکەون."
دەستەى بەڕێوەبەریی پارتی ئازادیی ژنانی کوردستان (پاژک) لەبارەی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە مانگی نیساندا تاوەکو ئێستا و بەرخۆدانی هێزەکانی گەریلا راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
راگەیەنراوەکەی پاژک کە پێشەنگایەتی ژنان دەکات بەم شێوەیەیە:
گەلەکەمان و ژنان هێزی سەرەکیی تێکۆشانن
تێڕوانینی ئەو توڕەییە پەنگخواردووە، کە لە ٨ی مارس و ٢١ی ئازاری ئەمساڵدا سەریهەڵدا، دەرئەنجامی هیوا، باوەڕ، پەرۆشی و جۆش و خرۆشی بەرخۆدانی گەریلای ڕێبەرایەتییە بەرامبەر بە کۆمەڵگا. دەبینرێت ژنان، گەل و گەنجان زۆر ژیانیانە، و زیندوو و تێکۆشەرن. لە داواکارییەکانی خۆی بۆ ئازادی هەنگاوی بۆ دواوە نەناوە، هەبوونی خۆی و ئازادیی خۆی لەم بزووتنەوە و خەباتەدا دەبینێتەوە. لە دەوری رێبەر ئاپۆ ڕاستییەکی زۆر بەهێزی گەلان هەیە، کە لە دەوری تێکۆشانەکەماندا یەکیانگرتووە. گەلەکەمان فیداکار، سەربەرز و شکۆمەندانە دڵسۆزی بزووتنەوەکەمان و ڕێبەرایەتیە. هەرچەندە لە وڵاتەکەی خۆیدا کۆچبەرکرابێت و سەرباری ئەو کۆمەڵکوژییانەی بەسەریدا هاتوون، بەڵام دەستبەرداری تێکۆشان نەبوون. ئاست، ڕێکخستن، و ئەنجامەکانی ئەم خەبات و تێکۆشانە بۆ پێشەنگەکان دەمێنێتەوە.
ئێمە دەبێت باوەڕمان بە گەل هەبێت، پێویستە جەخت لەسەر پەرەپێدانی خەباتی ڕێکخستنکراوی گەلەکەمان بکەینەوە. لەم بوارەدا کەموکوڕی هەیە. هیچ شۆڕشێک نەیتوانیوە تەواوی کۆمەڵگا بخاتە ناو ڕیزەکانی خۆی و تێکۆشانەکەی و هەموان بکاتە شەڕڤانێکی چالاک. سەرکەوتن بە جەماوەرێکی سنوردار، بەڵام چالاکی بە هێز و کاریگەر و پێشەنگانە خۆی تەیار کردووە، بەڵام هیچ شۆڕشێک ئەوەندەی ئەمەی ئێمە بە شۆڕشگێڕان و جەنگاوەران، خۆبەخشان، کارمەندان و کەسانی چالاک، ڕێکخستنکراو و هۆشیار نەبووە، ئەم جۆرە هێزە جەماوەرییە لە هیچ شۆڕش و بزووتنەوەیەکدا نەبووە. ئەوەی ماوەتەوە ئەوەیە، کە ئەم کەسانە بە ڕێبەرایەتیەکی ڕاست و هەڵوێستێکی سەرکەوتوو و بەهێزەوە خۆیان تەیار بکەن. کاتێک تۆ بەهێز بیت، بڕوات بە خۆت هەبێت و پێشەنگ بیت، گەلت لە پشت دەبێت. ماتەوزەریەکی وەها ڕێکخستنکراو و هێزێکی جەماوەریی بەمشێوەیە و لەم ئاستەدا لە مێژوودا هەرگیز لە پشت هیچ بزووتنەوەیەکی شۆڕشگێڕانەوە نەبووە. دەبێت ئێمە هێزی مەزن و گەورەی خۆمان ببینین.
پێویستە هێرشەکانی جەنگی تایبەت و چالاکییەکانی دوژمن کاریگەری لەسەر گەل دروست نەکات. بە ڕێکخستنکردن، بە بەهێزکردن و ڕێکخستنکردنی گەل نەک تەنیا باسی خەبات وتێکۆشان، پڕوپاگەندە، بەڵکو دەیخاتە جوڵە و بزواتەوە. بۆ بینینی ئەوە، دەبێت بە پشتیوانیکردن و خاوەنداریکردن لەو خەبات و تێکۆشانە ئەوە جێبەجێی بکەین. بۆ کردنەوەی ئەو ڕێگایە، مرۆڤە خۆبەڕێوەبەرەکان، بە بڕیارەکان، بە سیاسەتبوون و شەڕکەر، ئافراندنی ئەو ڕاستییە.
بەرخودانی گەل
کاتێک ئێمە لە ناو گەلدا بین و لە دڵی ئەواندا بین، ئێمە ناتوانین ئەوە قبوڵ بکەین، کە دوژمن لە ژێر کاریگەریی سیستمدایە. کاتێک پارادایمی ڕێبەرایەتی ئەو هێزەی هەبێت، کە کاریگەری لەسەر جیهان بکات، ئێمە ناتوانین کاریگەریی سیستەمەکە بە باشترین شێوە لەسەر گەلەکەمان ببینین، چونکا ئەوە لاوازی و کەم وکوڕییەکی پێشەنگە، چونکە ناتوانن ڕێبەرایەتی بە باشی ڕاڤە بکەن و بۆ گەلی ڕوون بکەنەوە. وەک چۆن کەسێک کە وتەیەکی ڕێبەرایەتی دەخوێنێتەوە و لەو پەڕی دونیاش بێت دەکەوێتە ژێر کاریگەریی ئەو وتەیەی ڕێبەرایەتی، بەڵام بەداخەوە ئەو کەسانەی دەێنە ناومانەوە و پشتیوانی لە خەباتمان دەکەن، ئێمە ناتوانین ڕێبەرایەتی بە ئەوانیش تێبگەینین و فەلسەفەی ڕێبەرایەتییان بۆ ڕوون بکەینەوە و پێیان ڕابگەیەنین، ئەوەش کەموکوڕیی ئێمەیە. ئەو شەڕە لە هەمان کاتدا شەڕی ئاپۆییە لە دژی سیستەم. ئەگەر ئێمە ناتوانین و نوێنەرایەتیمان لاوازە، ئەمە مانای ئەوەیە، کە ئێمە بەئەندازی پێویست ناتوانین بە شێوەیەکی پێویست و دروست هێڵ و شێوازی ڕێبەر ئاپۆ جێبەجێ بکەین، چونکە شێوازی ڕێبەرایەتی شێوازێکی سەرکەوتوانەیە. شێوازێکە، کە ڕێکخستنێک دروست دەکات، بەهێز دەکات و بە بەردەوامی شەڕ دەکات.
لەخەباتی ئێمەدا بۆ پێشخستنی بەرخۆدانی گەل، هەڤاڵ بەنەفش ئاگال (بێریڤان) وەک نموونەیەک و وەک سیمبولی سەردەمەکە وەردەگیردرێت. ئەو کەسانەی لە ناو هەلومەرجێکدا، کە هێز، دەرفەت و هۆشیارییەکی گەوەر نەبوو، بە رێکخستنبوونێک، کە لەنێو گەلدا پێشیخست و پەرەی سەندووە و ئاستی کاریگەریی لەسەر گەل دەستی بە ڕاپەڕینی سەردەمێک کرد. لەو سەردەمەدا شێوازی هەڤاڵ بەنەفش ئاگال (بێریڤان)، ڕۆحی ڕاپەڕین، شێوازی ڕێکخستنکردن و گەورەکردنی گەل و گۆڕانی هێزی گەلی تێکۆشەری زۆر گرنگە. هەڤاڵ بێریڤان لە جزیرێ لە ناو گەل دا ڕێکخستنێکی وەهای دامەزراند، کە لە دوای شەهیدبوونی هەڤاڵ بێریڤان دەرگای بەڕووی سەردەمێک لە ڕاپەڕین و یاخیبوون دا کردەوە، کە سەرتاسەری کوردستانی گرتەوە. سەردەمێک لە ڕاپەڕین دەستیپێکرد، کە کوردایەتی لە هەموو کراسەکانی ڕزگاری بوو و بە پەرۆشی گەورەوە لە دژی تانک و پانزێر و زرێپۆش ڕێپێوانیان دەکرد، ترس لە دوژمنی لە ناو جۆش و پەرۆشیی خۆیاندا لەناوبرد و سووتاندیان.
هەڤاڵ بێریڤان هێزی حیزب، واقیع و ڕاستیی بەرخۆدان و باوەڕی هێڵی ئاپۆیی لەم کۆمەڵگایەدا چاندبوو، کە هیچ زوڵم و چەوساندنەوە، پەلامار و کوشتارێکی ئەو سەردەمە نەیتوانی ڕێگریی لێبکات. ئەم ئیرادە و پێشەنگایەتییە کۆمەڵگا بەرەو یاخیبوون و ڕاپەڕین، سەرهەڵدان و تێکۆشان دەبات و بووە بە پێشەنگی سەردەم. کاتێک گەریلاکان بە فیداکاری و فیداییانەوە لە سەر هێڵی زیلان خۆڕاگری و بەرخودان دەکەن و ئەم هێڵە لە هەموو شوێنێکی شاخەکانی کوردستان دەسەلمێنن و دەیچەسپێنن و لە هەموو گۆڕەپانەکاندا و لە هەموو بوارەکاندا ژیانی فیداکاری بڵاو دەکەنەوە، دەبێت پێشەنگەکانی گەل هەستیاری و هۆشمەندیی ئایدۆلۆژی هەڤاڵ زیلان و داهێنانە سەربازییەکانی بکەنە بنەما. تاکتیک، پێشەنگایەتی و ڕێکخستنی هەڤاڵ بەنەفش ئاگال، کە گەل و سەرهەڵدانی ئافراند. سیمبول و ڕەمزی سەردەمێکە، کە دەبێت ئەو هێڵە وەک نموونە وەربگیرێ و کاری پی بکرێت.
شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی
ئەو ماوەیە کاتی ئەوە نییە، کە مرۆڤ بە خەبات و لیکۆڵینەوەی ئاسایی و ڕۆتین و کاری ئاسایی تێبکۆشێت. تێکۆشانی گەریلا بار و ئەرک و پێوەری داناوە. بە گەورەترین توانا و دەرفەت، هێڵی ئاپۆیی دەپارێزێت و جێبەجێی دەکات. ئەمجۆرە هێڵە لە خەباتی لەمشێوەیە لە خەبات و تێکۆشاندا لە گۆڕەپان وئاست و ناوچەکانی تریشدا دیار دەکەوێت و ناکرێت بە شێوەیەکی ئاسایی ببێتە وەڵامدەرەوەی ئەم سەردەمە. فۆرم و شێوازی هێرشبەرترین شێوەکانی فاشیزم بە تێکۆشانێکی نەرم بەرەنگاری ناکرێت و تێکناشکێنرێت. لە سەردەمێکی وەهادا کەس ناتوانێت بەدوای دەرفەت و تواناکانی خەباتێکی کاریگەر و بەرزکردنەوەی تێکۆشان و خەباتدا بگەڕێت و ناتوانێت پاساوێک و بەهانەیەک بئافرێنێت. لەکاتێکدا دوژمن چەکی کیمیایی و چەکی ناوکی و توندترین شێوە و دڕندانە بەکاردەهێنێت، ئێمە ناتوانین بە کاردانەوە و چالاکیی ئاسایی، بەلانیکەمەوە گەلەکەمان لە کۆمەڵکوژی ڕزگار بکەین. کاتێک هێزە نێونەتەوەیەکان ئەو کۆمەڵکوژیانە قبوڵ دەکەن و پشتیوانیی لێدەکەن، ئێمە ناتوانین بە بانگکردن و داوا لەو هێزانە و لە ناو سنوورەکان و چوارچێوەی یاساکاندا ئەنجام بەدەست بهێنین. پێویستە بە ئامانجی بڵاوکردنەوەی شەڕ لە هەموو پارچەکان و تێکشکاندنی دوژمن لە هەموو شوێنێکدا لەم سەردەم و قۆناغە نزیک ببنەوە.
ساڵیادی لۆزان نزیک دەبێتەوە. هێرشێک لە دژی دەستکەوتەکانمان بە چڕی و توندی ئەنجام دەدرێت، هەموو هەوڵەکانیان بۆ پاکتاوکردن و لەناوبردنە. ئێمە بۆ کوردان بە دەستکەوتی گەورەوە چووینە ناو سەدەی ٢١مەوە. خەبات و تێکۆشانی دژ بە داعش، دۆخ و پێگە، ئازادی و تێکۆشانی کوردی خستە بەرنامە و ڕۆژەڤی هەموو جیهانەوە. لە ئەنجامی ئەو تێکۆشانە ٥٠ ساڵەیەدا، کە لەم سەردەمەدا بەڕێوەچوو دەرفەتی گەورەی بۆ ڕەخساندین. ئێمە دەبێت ئەم دەرفەتە تەیار بکەین تاوەکو ئەو گەلانە بژین. پێویستە ئێمە لە هەموو کات زیاتر هێز، هەنگاو و شێوازی خۆمان زیاتر بکەین و خۆمان ڕێکبخەین. دەبێت ئەم گەلە بکەینە بەشێک لەمە جەنگە، خۆمان بە ڕێکخستن بکەین، پەروەردە بکەین و خۆمان بۆ شەڕی ئەم سەردەمە ئامادە بکەین. گەریلاکان بەبێ دەرفەت و ئیمکانەتی گەورە و بەبێ ئەوەی گلەیی و گازندە بکەن، بەبێ ئەوە لە گەورەترین کاتی گونجاودا خەباتێکی وەها بەهێز دەکەن بێ ئەوەی گلەیی بکەن، بێ ئەوەی چاوەڕێی شتێک بێت، تێکۆشانێکی بەو شێوەیە بەهێز بەڕێوەدبات، پێوەرەکانی جەنگاوەری شۆڕشگێڕی، کە دەبێت لەسەر بنەمای بەرپرسیارێتی خۆیان بێت، بە نەرمترین و شۆڕشگێڕانەترین شێوە بۆ بەشداریکردنیان دەکەنە بنەما و دەیگرنەبەر. دەبێت ئەو ڕێوشوێنانە ببنە بە پێوەری خەبات و تێکۆشان و ژیان و شوێن و گۆڕەپانی خەبات و کارکردن.
هەڵوێستی تێکۆشانێک، کە بەپێی هەلومەرجی ئێستا، ڕاستی، دژواری و ئاستەنگییەکانی دەستنیشان دەکرێت، ئەو سنوورانە نابەزێنێت، ناچاریان ناکات و لەوانەدا مەحکوم و ئیدانە بکرێن، ئەوە هەڵەیە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا، ئەوە جیاوازییە سەرەکییەکەیە، ئەوەی ببێت بە بزووتنەوەیەک بە بێ ئەوەی ئەو شتانەى ئێمە خەیاڵ و وێنایان دەکەین و وەک ئامانج دەستنیشانیان دەکەین، بێ ئەوەی خۆیان ڕادەستی ڕاستییەکانی ڕاست بین، هیچ لەمپەرێک ناناسن، ئەستەم پێکدەهێنن. ئەمە ئەو شتەیە، کە ئێمە لە هەموو شۆڕشگێڕەکان جیا دەکاتەوە و ئێمە مەزن دەکات. لەگەڵ ئەوەشدا، زۆر بزوتنەوە و بزاوتی خەیاڵی هەبوو، یۆتۆپیایی، تیۆری و لێگەڕانانەی خۆش هەبوون، ئەگەر سەرنەکەون لەبەر ئەوەیە، کە ناتوانن سنووری سیستەمەکە تێپەڕێنن و باوەڕ و خەونەکانیان بکەنە قوربانیی ئەوە ڕاستیە، کە ئێستا لە گۆڕێدایە.
ڕێبەرایەتی هەمیشە نموونەیەکی دەهێنایەوە: گەورە و پیرێکی کورد دارێکی وشکی بە رێبەرایەتی نیشان داوە و وتویەتی، تۆ دەتوانیت ئەمە سەوز بکەیت؟ ڕاستی و حەقیقەتی کورد وەک لقی دارێکی وشک و مردوو بوو، بەڵام ئەمڕۆ سەوز بووە، زیندوو بووە، گەورە بووە و ڕەگی داکوتاوە و گەیشتووەتە دۆخێک، کە گەل و بەشەکانی تر لەژێر سایەی خۆیدا دەحەوێنێتەوە. جوگرافیا و کەش گۆڕاوە. تێڕوانینی مرۆڤەکان بۆ ژیان، هیوا، باوەڕ، خۆشی و پەیوەستبوون و گرێدانیان بە ژیانەوە نوێکردووەتەوە. بزووتنەوەکەمان بریتییە لە ڕێکخستنی فەلسەفیەک، کە لقێکی وەشک سەوز و گەورە دەکات. هیچ بەربەستێکی سیستماتیک و کۆمەڵایەتی سەردەمی ئێمە ناتوانێت ئێمە لە یۆتۆپیای ڕاستەقینەمان، لەو ژیانە، کە ئێمە خەون و خەیاڵی تیادا دەکەین، لە خەونی سۆسیالیستی و ئامانجی ئازادیمان دووربخاتەوە. ئەوان ناتوانن خۆیان ڕادەستی شتەکان و گرفتەکانی ببێت. دژوارترین بارودۆخ، هێرش و پرۆسە و قۆناغەکان تەنیا بە ئیرادەیەکی گەورە، سووربوون، سەرکەشی و خولیا و خەون، بەڵام بە هێزێک، کە ڕاستییەکان باش دەبنیێت و شیکردنەوەی بۆ دەکات و بەپێی ئەوەش هەنگاوەکانی بنێت، پێش دەکەوێت. بۆچی ڕێبەرایەتی وتی: "هیوا لە سەرکەوتن بەنرخترە"؟ لە هەموو دژوارەییەکدا هیوایەک و بارگرانییەک قورس وسەختی گەورە هەمیشە دەرەنجامەکە دەگۆڕێ. بە فەلسەفە و شێوازیی ئاپۆیی خۆسەرقاڵکردن بە هەر شێوەیەک و لە بەپێی ئەو نزیکایەتی و هەڵسوکەوتە ژیان، شەڕ، تێکۆشان و هەموو لایەنەکانی تیکۆشان، ئەنجامەکان دەگۆڕێت.
پێویستە زیاتر گرنگی بە قورسایی و کاریگەرییەکانی شەڕی دەروونی - تایبەت بدرێت. هەموو ئەو شوێنانە، کە کورد تیایدا دەژی بوەتە مەیدانی جەنگ، لە هەموو شوێنێک کۆمەڵکوژی و هێرشی پاکتاوکاری و سڕینەوە بەبێ ڕاوەستان ئەنجام دەدرێن. ئێمە ئەوەمان لە وڵاتەکەمان دا قبوڵ نەکرد، کە دوژمن هێرش بکاتە سەر گەلەکەمان و سیخوڕی و ڕێکخستن بکات. زیان بە مرۆڤەکان نەگەیەنن، بەڵام با وڵاتپارێزێک و نیشتمانپەروەرێک بیربکاتەوە، دەست لە بەها ماددییەکانی پەکەکە وەرنەدات و دەستبەردارییان نەبێت، نابێت بوێری ئەوە بکەن، کە لە دژی پەکەکە قسە بکەن، لە دژی بەهاکانی خۆیان بوەستنەوە و لەگەڵ دوژمندا کار بکەن. دەبێت ئاستێکی ئاوا لە ڕێکخستن و خۆپاراستن دەستەبەر بکرێت. ئەرکی ئێمە وەڵامدانەوەی ئەو کەسانەیە، کە مافی ژیانمان پێنادەن و لەسەر بنەمای خۆپاراستن نابێت هیچ کەسێک لە گەلی کورد خۆی لە دۆخێکی مەترسیداردا بهێڵێتەوە. دەبێت خۆی بە تێگەیشتنی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی خۆی بە ڕێکخستن بکات و خۆی ڕێکبخات. پاراستنی هەبوونی خۆی و زامنکردنی ئازادییەکەی پەیوەستە بە سەرکەوتنی ئەم ستراتیژیەوە. ئێمە ئاسایشی هەموو جیهانمان مسۆگەر کردووە. ئێمە جیهانمان لە بەڵای داعش و لە بەڵای دەوڵەتی تورک ڕزگار کرد، ئێستا ئەوە قبوڵ ناکرێت، کە ئێوە چاوەرێی پاراستنی خۆتان لە کەسێکی تر، یا لە دەوڵەت بکەن. ئەرکی سەرەکیی سەردەمەکە خۆپێگەیاندنە بۆ ئاستی خۆ ڕێکخستنکردن، خۆپاراساتن، بەرخودان و بەرەنگاری لە دژی هێرشەکان و خۆ بەڕێکخستنکردنە.
ئەو تێگەیشتنە بنەڕەتیە، کە جەنگی تایبەت دەیەوێت دروستی بکات ئەوەیە: "ئێوە ناتوانن سەربکەون، ناتوانن ئەنجامی بدەن، ئێوە ناتوانیت بەسەر ئەم بەربەستەدا سەربکەون و تێیبپەرێنن، ئێوە ناتوانن ئازاد ببن، ئێوە ناچارن بەمجۆرە ژیانە، ئەمە چارەنووسی ئێوەیە". نیشانەکانی ئەمەش باوەڕبەخۆبوون، زوو دەست لە زەحمەتییەکان، گلەیی و پشتبەستن بە هۆکارەکانە. سایکۆلۆژیەتی بندەستەکان و چەوساوەکان ئەوەیە، کە لە جیاتی ئەوەی لە بەرامبەر سەختییەکان و تەنگانەدا بەهێزتر ببێت و سنوورەکانی خۆی تێپەڕێنێت و هێزی خۆی زیاد بکات، ئاستەنگ و زەحمەتییەکانی دوژمن دەکاتە هۆکار بۆ ئەنجامنەدانی تێکۆشان. ئەنجامیش ناچاروونە بە تێکشکان و سنوورەکان، کە دوژمن دایناون.
هێرش لە دژی ژنان
دیسان هێرش و کوشتار بۆ سەر ژنان رێککەوت و خۆبەخۆ نییە، بەڵکو سیاسەتەکانی دەوڵەتە، کە لە چوارچێوەی پاکتاوکردن و کۆمەڵکوژی و شەڕی تایبەتدا پەیڕەو دەکرێت. لە دژی هەوڵی دوژمنان بۆ وەلانانی ژنانی گەنج، لەشفرۆشی، ماددەی هۆشبەر، ژیانی پیس و لە سروشت و جەوهەر و کەلتوورەکەیان دایانببڕێت. دەبێت بە ڕێکخستن و خەبات و تێکۆشان ئەوانە پووچ بکرێنەوە. قەبووڵ ناکرێت کچێکی کورد لەلایەن دوژمنەوە دەستگیر بکرێت. نابێت قەبووڵ بکرێت، کە ئەو پیاوانەی ئەو هەموو ژنانەیان کوشتووە هێشتا لە دەوری خۆیاندا ڕایاندەگرن. دەبێت گەلەکەمان، گەنجان، لە هەموو گەڕەک و کۆڵانێکدا خۆیان ڕێکبخەن و لە دژی هەموو مەیلێکی فاشیستی تێبکۆشن. دوژمن هەرگیز ناوێرێت بچێتە ناو ئەو ناوچانە، کە کۆمەڵگایەکی ڕێکخراوی تیادایە و ناوێڕێت هێرشبکاتە سەریان. ئەوەش شێوازێکە، کە دژومن تێکدەشکێنێت، شکستی پێدەهێنێت و پووچی دەکاتەوە، شێوازێکە، کە پێویستە لە هەموو ناوچەیەکدا بکرێتە بنەما و لەبەرچاو بگیرێت.
لە کەسایەتی هەڤاڵانمان بێریڤان زیلان، مزگین ڕۆناهی، ڕۆژدا ڕۆژهەڵات، بەرفین رێباز، باگەڕ گەڤەر، ئاڤزەم، کارکەردا، کە سەلماندیان ئەمساڵ ساڵی سەرکەوتنە، ئێمە یادی هەموو شەهیدانی شەڕی زاگرۆس- خابوور دەکەینەوە.
ژ.ت