کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە بە بۆنەی ساڵیادی ١٤ی تەمووز بەرخودانی رۆژووی گەورەی مردن راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. راگەیەندراوەکەی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە کە لە ماڵپەڕی فەرمی خۆیدا بڵاوکراوەتەوە بەم جۆرەیە:
"پێمانناوەتە مانگی تەمووزەوە، ئەو مانگەی تیایدا شکۆی نەتەوەییمان بەدەستهێناوە. ئێمە لە ساڵیادی بەرخودانی رۆژووی گەورەی مردنی ١٤ی تەمووزی ١٩٨٢داین. لەسەرەتادا سڵاو لە رێبەر ئاپۆ ئافرێنەری ئەم چالاکییە گەورەیە دەکەین. بە بۆنەی ساڵیادەکەوە هاوڕێ خەیری دورموش، کەمال پیر، عاکیف یەڵماز و عەلی چیچەک کە ئەم قارەمانێتیە مێژووییەیان ئەنجامدا و لە کەسایەتی ئەواندا هەموو شەهیدانی ئازادی بە رێز و پێزانینەوە بەبیردەهێنینەوە.
کاتێک پێدەنێینە ساڵیادێکی نوێوە، دەبێت بەشێوەیەکی راستتر و قوڵتر و بە شێوازێکی هەمەلایەنە لە بەرخودانی رۆژووی گەورەی مردن تێبگەین. لەبەر ئەوەی بەرخودانی گەورە رۆحی بەرخودانی راست و هێڵی سەرکەوتنی بە ئێمە نیشاندا. رێگەی ژیان و تێکۆشانی ئێمە رووناک دەکاتەوە. هێڵی بەرخودانی ١٤ی تەمووز راستبوون سەرجەم بەرخودانی دیموکراتیکی شۆڕشگێڕی کە ئێمە وەک بزوتنەوە و گەل لە بەرامبەر هێرشەکانی سڕینەوەی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە ئەنجامی دەدەین، بە ئێمە نیشان دەدات. لە تێکۆشانی رووخاندنی ئەقڵیەت و سیاسەتی پاکتاوکەر و فاشیستدا، ئێمە هەموو هێزمان لە وانەکانی ئەم بەرخودانە دەوڵەمەندە مێژووییە وەردەگرین.
ئەو چالاکییە سەرفرازییە ئایدۆلۆژیانەی سیاسەتی فاشیست و قڕکەریان شکستدا، بە سەرکەوتوویی ئەنجام دران
٤٠ ساڵ بەسەر بەرخودانی رۆژووی گەورەی مردنی ١٤ی تەمووزی ١٩٨٢دا تێپەڕبوو، ئەگەر مرۆڤ سەرنج بدات دەبینێت کە یادی ئەوان ئەمڕۆ زۆر نوێیە و کاریگەری ئەوان لە سەرەتاوە تائێستا بەهێزترە. بۆچی؟ لەبەر ئەوەی هەڵوێستێک کە دەبوایە لە کاتی خۆیدا و لە شوێنی خۆیدا نیشان بدرایە، چالاکی بەرخودان بوو. لەبەر ئەوەی وشیاری قووڵی نکۆڵی و سڕینە بەسەر کۆمەڵگای کورد دەسەپێندرێت کارەساتێکی گەورەیە و پێویستی بە بڕوایەکە کە لە سەر بنچینەی هێڵی گیانبازیدا تێکۆشانی هەبوو و ئازادی پەرەپێبدات. لەبەر ئەوەی وەک سەرکەوتنێکی گەورەی ئایدۆلۆژیک کە ئەقڵیەت و سیاسەتی فاشیست-قڕکەری شکستدا و هەبوونی ئازادی کوردانی مسۆگەر کرد، بە سەرکەوتوویی ئەنجامدرا.
رێبەر ئاپۆ لەبارەی بەرخودانی گەورەی زیندانەوە کە لوتکەکەی بەرخودانی رۆژووی مردنی ١٤ی تەمووزە وتبووی، ' لە مردنەوە بەرەو ژیانی ئازاد پردێکی پتەو و گەورە سازکراوە'. هەروەها داوای لەهەموو بزوتنەوە و گەل کرد کە بە بڕوایەکی گەورەوە بەسەر ئەو پردە پتەو و قایمەدا تێپەڕببن و بەرەو ژیانی ئازاد هەنگاو بنێن. وەک بزوتنەوە و گەل ٤٠ ساڵە ئێمە لەسەر ئەو پردە بەرەو تێکۆشانی ائزادی هەنگاودەنێین. ئێمە تێکۆشانی ئازادی کە ماوەی ٥٠ ساڵە لە ژێر فەرماندەیی مەزڵوم، کەمال و خەیرییەکاندا خۆمان بەرێکخستن دەکەین، بەڕێوەدەبەین.
نابێت مرۆڤ تەنیا بڵێت 'بەرخودانی زیندان' یاخود 'بەرخودانی رۆژووی گەورەی مردنی ١٤ی تەمووز' و تێپەڕبێت. زۆر گرنگە کە مرۆڤ ئەو بەرخودانە بە شێوەی راست و دروست درک پێبکات و لەسەر ئەو بنەمایە هەوڵ بدات کە پێویستییەکانی جێبەجێ بکات. ئێمە لەبیرمان نەچێت کە وەک رێبەر ئاپۆ دەستنیشانی کردووە، تێکۆشانی زیندان بە راستیش ئەو شوێنەی شتی دژواری تێدایە بگەیەنینە سەرکەوتن. لە بڕیارگەی دوژمندا کە دەڵێت 'من بەسەر هەموو شتێکەوە باڵادەستم' گورزی قورس و کوشندە لە دوژمن دەوەشێندرێت هەروەها بەرخودانی رۆژووی گەورەی مردنی ١٤ی تەمووز نەک هەر گورزی لە دوژمن وەشاند، ئەقڵیەت و سیاسەتی داگیرکەر و قڕکەری بە تەواوەتی شکستدا و بەم جۆرە سەرکەوتنی تێکۆشانی هەبوون و ئازادیی گەلی کوردی مسۆگەر کرد.
٤٠ ساڵ دواتریش بەرخودان بەردەم تێکۆشانمان رووناک دەکاتەوە
ئەوان ئەمەیان بە چی ئەنجامدا؟ بێگومان ئەوان بە هۆشمەندی، بڕوا، ئیرادە و بە بەرپرسیارێتی ئەمەیان کرد. هەرچەندە کەس فەرمانی بەوان نەکردبوو، ئەوان فەرمانیان لە رێبەرایەتی، پارتی و هێڵی ژیانی ئازاد وەرگرت. شتی راست و دروستیان بینی، بریاریاندا بو بەبێ ئەوەی کەس چاوەڕێ بکات بە ئەنجامدانی ئەو بەرپرسیارێتیەیان جێبەجێ کرد. ئاشکرایە کە ئەوان سەرکەوتن، لەبەر ئەوەی فەلسەفەی ژیان و ئیرادەی ئەوان بریتی بوو لەوە ' هێندەی لە پێناویدا بمرن ژیانیان خۆشدەویست'. لەبەر ئەوەی خاوەنی بڕوای ئەوەبوون کە 'سەرکەوتن لە بزوتنەوەی ئاپۆییدا دەبینین' سەرکەوتن. ٤٠ ساڵ تێپەڕبوو، بەڵام ئەو راستیەی کە ئەمڕۆش یادی دەکرێتەوە بە وانە دەوڵەمەندەکانیەوە رێگەی ژیانی رۆژانەمان و تێکۆشانمان رووناک دەکاتەوە، راستی ئەم بەرخودانەیە. ئاشکرا دەبێت کە ئەوانەی ئەو بەرخودانەیان کردووە، خاوەنی ژیانێکی دروستن. لە بنەڕەتدا بە روونی ئاشکرا دەبێت کە ئەوانەی بەراستی لەگەڵ ئازادیدا دەژین خەیری، کەمال، حەقی و عەلی چیچەکن.
لەبەر ئەوە گرنگە کە راسی بەرخودانی رۆژووی گەورەی مردنی ١٤ی تەمووز لەسەر بنەمای فێربوونی وانەی دەوڵەمەند لە هەموو لایەکەوە درکی پێبکرێت و تێگەیشتنی لەسەر سازنکرێت. بزوتنەوەکەمان و گەلەکەمان ئەو بریارە مێژووییەیان وەک 'بڕیاری شکۆی نەتەوەیی' ناودێر کرد. رایگەیاند کە بەو بڕیار و هەنگاوە وەک بزوتنەوە و گەل سەربەرزین. لە ژێر هێرشی کۆلۆنیالیستی و پاکتاوکاریدا هەموو جۆرە رێکخستنەکان پرش و بڵاببوون و سەرکوت کرابوون، خۆیان بەدەستەوەدا، دەتوانەوە و بەرەو لەناوچوون دەچوون. لەو دۆخەدا راستی مرۆیی و کۆمەڵایەتی ئاشکرا کرا، بە گیان، بیر و بڕوای ئازادییەوە کۆمەڵگا و کەسایەتیەکی نوێ سەریهەڵدا و ئەوە وەک سەرەتای رێپێوان بەرەو مرۆڤی ئازاد و کۆمەڵگای دیموکراتیک پێناسە کرا.
هەموو تێکۆشانەکە لە سەر هێڵی بەرخودان پەرەپێدرا
دوای بەرخودانی گەورە هەموو تێکۆشانەکان لە چیا، لە شارەکان، لە دەشت و لەزیندانەکان لە سەر هێڵی بەرخودانی زیندان گوڕیان پێدرا. تێکۆشان لە سەر بنەمای بریارداری رۆژووی گەورەی مردنی ١٤ی تەمووز بەڕێوەچوو و هێز و ئیرادەی خۆی وەرگرت کە گورزێک لە هەموو جۆرە کاردانەوەیەک بدات و ببێتە بزوتنەوەی ئازادیی هەرێمی و ناوچەیی. ئەمە راستی بەرخودانی ١٤ی تەمووز و ئاستی بەرەوپێشچوون و دەستکەوتەکانی ٤٠ ساڵی خستووەتەڕوو. لەوەها دۆخێکدا ئەگەر رێگە و هێڵ بە دروستی بەڕێوەببرێت، هیچ دوژمنێک نابێت کە شکست نەدرێت، هیچ بەربەستێک نابێت کە تێنەپەڕێندرێت و هیچ سەرکەوتنێک نابێت کە بەدەستنەهێندرێت.
ئێمە دەزانین کە رۆح و بڕیارداری بەرخودانی ١٤ی تەمووز لە ١٥ی تەباخ (ئاب)ی ١٩٨٤دا و دوای ساڵی ١٩٩٠ گۆڕدرا بۆ سەرهەڵدانی گەل و شۆڕشی ئازادی ژن لەسەر ئەو بنەمایە بەرەوپێشچوونی گەورەی بەدەستهێنا. دەبێت لێکۆڵینە لەو مێژووە نوێیە بکرێت کە بەرخودانی گەریلا و گەل پێکەوە چۆن بەرەوپێش چوو و شۆڕشی ژیانەوەی نەتەوەیی پێکهێنا و ئەوەی کە چۆن کۆلۆنیالیزم و کۆمەڵکوژی لە کوردستان تێکشکاند و گەلی کوردی بەرەو هەبوونی ئازاد برد.
ئێمە باش دەزانین دوژمن کە نەیتوانی خۆی رابگرێت و بەرخودانی ئێمەی گەریلا و گەل شکست بدات لە ٦ی ئایاری ١٩٩٦ بەدواوە لە هەموو کات زیاتر هێرش دەکاتە سەر رێبەر ئاپۆ و لە ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ەوە هەوڵ دەدات لەو ئاستەدا پیلانگێڕی نێونەتەوەیی درێژە پێبدات. لێرە، لە کەشێکدا کە بەرخودانی گەریلا و گەل لەسەر هێڵی قارەمانی بەرەوپێش دەچێت، ، هەنگاوی سەرەتایی شۆڕشی ئازادیی ژن دەنرێن و دوژمنی کۆلۆنیالیست و کۆمەڵکوژکار بۆ ئەوەی بەر بەوانە بگرێت، هێرش دەکاتە سەر رێبەر ئاپۆ و ئێمە دەبینین کە لە دژی ئەمە بەرخودانی گیانابزی ٣٠ حوزەیران هاتە ئاراوە.
وەک ١٤ ی تەمموز دەبێت بەباشی لە هێڵی ٣٠ ی حوزەیران تێبگەین
چالاکییە فیداکارییەکەی هاوڕێ زیلان (زەینەب کیناجی) لە ٣٠ ی حوزەیرانی ١٩٩٦ لە دێرسیم، کە گورزێکی مەزن بوو لە دوژمنی ستەمکار، هەم دەریخست دەبێت هێڵی گەریلای سەردەمی نوێ دەبێت چۆن بێت، هەم پیشانیدا دەبێت چۆن خاوەندارێتی و پاراستن لە ڕێبەر ئاپۆ بکرێت، هەروەها هێزی ژنی ئازادی بۆ دۆست و دوژمن پیشاندا و بووە هەڵوێستێکی مێژوویی.
لەم بارەیەوە، هێندەی تێگەیشتنی ڕاستمان لە هێڵی ١٤ ی تەمموز، پێویستە بەهەمانشێوە بەباشی لە هێڵی فیداکاری ٣٠ ی حوزەیران تێبگەین. دەبینین ئەم هێڵە فیداکارییە لەسەر بناغەی شۆڕشی ئازادی ژن، بۆتە ڕۆحی ئازادی و هۆشیاری و ئیرادە لە هەموو جیهاندا و کاریگەری دەکاتە سەر هەموو ژنان لە دەوڵەتە جیاوازەکاندا، بۆچی؟ چونکە وەک بەرخۆدانی ڕۆژووی مردنی ١٤ ی تەمموز، چالاکییە فیداکارییەکەی زیلان لە دێرسیم لە شوێن و کاتی گونجاودا بوو. چونکە سەلماندی بە ڕووناککردنەوەی هەموو جۆرە تاریکییەک، وەڵامی سەرکوتکردنی فاشیستی و قڕکردن دەداتەوە بەو زمانەی دوژمن لێی تێدەگات، سزای ستەمکاران دەدات و چەوساوەکان ڕێکدەخات، هەروەها دەریخست چۆن بە گورز وەشاندن لە ستەمکاران ئیرادەی ئازادی دێتەدی.
ئێمە دەزانن کۆیلایەتی ژن بناغەی هەموو کۆیلایەتییەکە، بۆیە ئازادی ژن بناغەی هەموو ئازادییەکانە، جڤاکی ئازاد بەدی نایەت بەبێ ئازادی ژن و پێشەنگایەتی ژنی ئازاد. لەم بارەیەوە، مانا و تێگەیشتنەکە بەو جۆرەیە، جەنگاوەرێکی ئازادی، هەڵوێستی ڕاستی پیشانداوە دژی هێرشی قڕکردنی شۆڕشی ئازادی و ڕێبەری ئازادی.
بەم هۆیەوە، پێویستە وەک بەرخۆدانی ١٤ ی تەمموز، بەباشی و بەقووڵی و لە هەموو ڕەهەندێکەوە لە ڕاستی زیلان تێبگەین. ڕاستی زیلان دەریخست، ئەو کەسێتییەی پێداگرە و ڕێکخراوە و بەتوندی گرێدراوە بە ئامانجی ئازادییەوە، دەتوانێت هەموو شتێک بکات. تەنها ئەم کەسێتییە دەتوانێت دەسکەوتی مەزنی هەبێت و گورزی گەورە لە دوژمن بدات. دەتوانێت هەموو چالاکییەک بەرامبەر بنکەکانی دوژمن ئەنجام بدات.
ڕاستی زیلان یاسای ژیانی ئازادە
با ئەوە لەیاد نەکەین کە شۆڕشەکەمان، شۆڕشی ئازادیی نەتەوەیی، بە بەرخۆدانی ڕۆژووی مردن لە ١٤ی تەمموز دەستیپێکرد، بە بەرخۆدانە فیداکارییەکەی زیلان لە ٣٠ ی حوزەیران، بێجگە لەوەی پراکتیکی ڕاستەقینە و کامڵ و سەرکەوتووی بەدەستهێنا، بەهەمانشێوە، هێڵێکی ڕاستەقینە و نموونەیی ئازادی بەدیهێنا و دووبارە بە پێشەنگایەتی شۆڕشی ئازادیی ژن و ژنی ئازاد سەرکەوتنی مسۆگەر کرد. با بیر لەوە بکەینەوە، چۆن ڕێبەر لە نرخاندنی بەرخۆدانەکەی ٣٠ حوزەیران گوتی "زیلان فەرماندەیە و ئێمە شەڕڤانی ئەوین، هەروەها زیلانی بە "خوداوەندی ئازادی" ناوبرد. هەروەها ڕوونی کردەوە، ئەو ژنەی لەگەڵ کەلتووری خوداوەندان پێگەیشت و ئازادبووەم دەبێتە پێشەنگی هەموو شۆڕشەکانی ئازادی. ڕاستی زیلانی وەک "یاسای ژیانی ئازاد" ناساند.
ئەمڕۆ ئێمە لە ڕەوشێکداین، تەڤگەر و کەسەکان بە ڕۆحی و هێڵی بەرخۆدانی ١٤ ی تەمموز و ٣٠ ی حوزەیران تێدەکۆشن. ئێمە گەواهیدەری ساڵیادێکی تری ئەم بەرخۆدانە مەزنەین. پێش هەموو شتێک، دەبێت بزانین بەرخۆدانی ١٤ ی تەمموز و ٣٠ ی حوزەیران گوزارشتن لە خۆڕاگری و قارەمانێتی و قوربانیدانی مەزن. ئەمەش لەڕێگەی پەیوەندیگرتن لەگەڵ هێڵی ژیانی ئازاد و ڕێبەر بەدیهات. لەسەر ئەم بناغەیە، ئەم ئەنجامانە بەگوێرەی خۆڕەخنەکردن و شیکاری قووڵ بەدیهات.
لەلایەکی ترەوە، بەرخۆدانی ١٤ ی تەمموز و ٣٠ ی حوزەیران سەرکەوتنێکی مەزن و مسۆگەرە لەسەر ئاستی لێدانی گورزی بەهێز و وێرانکەر لە دوژمن، لەپێناو بەزاندنی دوژمن و فڕێدانی بۆ نێو زبڵدانی مێژوو.
ئەمڕۆ، سەرهەڵدانی گەلی کوردستان لەپێناو شۆڕشی ئازادی و قارەمانێتی و قوربانیدان، لەم ڕووەوە دەرکەوتووە، ئەمەش ڕاستی گەلێکی فیداکارە، ڕاستییەکە لە مێژوودا وێنەی نییە. ئاشکرایە چاوەڕوانی گەل بۆ ڕاستی و پێشەنگایەتی تەنها بەم ڕێگەیە دێتە دی.
مەحاڵە فاشیزم بتوانێت لەبەردەم بەرخۆدانی سەراپاگیردا تەمەنی خۆی درێژبکاتەوە
لەم ڕووەوە، بەرخۆدانی دیموکراتیکی شۆڕشگێڕی بەرخۆدانێکی سەراپاگیر دژی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە بەڕێوە دەبات، بۆیە فاشیزم ناتوانێت تەمەنی درێژبکاتەوە. ڕاستییەکەی، هێز و کاریگەری بەرخۆدانی دیموکراتیک دژی فاشیزم، ئەوە دیاری دەکات چۆن و کەی فاشیزم هەڵدەوەشێتەوە. بێگومان فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە توانای خۆڕاگرتنی نییە.
ئاشکرایە، لە هەمووان زیاتر، بەرپرسیارێتییەکەی گەورە دەکەوێتە ئەستۆی پارتەکەمان و گەریلا و گەلەکەمان و ژنان و گەنجان لە تێکۆشانی سەراپاگیر دژی دیکتاتۆرییەتی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە. هەموو هێزەکانی تورکیا و سوریا و عێراق چاوەڕێی پێشەنگایەتی ئێمەیە. ئەگەر ئێمە بەشێوەیەکی ڕاست و قایلکەر پێشەنگایەتی بکەین، هەموو هێزە شۆڕشگێڕ و دیموکراتیکەکان لەم دەوری ئەم پێشەنگایەتییە کۆدەبنەوە و یەکێتییەک دێتەدی. ئەوکات، پێویستە زیاتر لە هەرکاتێک خاوەندارێتی لە پێشەنگایەتی بکەین، ئەزموون لە تێکۆشانەکانی پێشوو وەربگرین، نەوەک هەر لە کوردستان، بەڵکو لەنێو ئەو دەوڵەتانەی کوردستانیان خستۆتە ژێر ڕکێفی خۆیانەوە، پێوستە ببینە پێشەنگی شۆڕشی دیموکراتیک و هەڵوێست وەربگرین.
سەبارەت بە چۆنێتی پەرەپێدانی ئەم تێکۆشانە لەمڕۆدا، ئەوا هێڵی سەرکەوتنی بەرخۆدانی ١٤ ی تەمموز و ٣٠ ی حوزەیران ئەم ڕێگەیەمان بۆ ڕوون دەکەنەوە. لەو بەرخۆدانە سەراپاگیرەی ئاماژەمان پێکرد، ئەرکی سەرەکی بە سەرکەوتوویی بەجێ دەگەیەنین، لەسەر هێڵی کەمال پیر و زیلان تێدەکۆشین و سەردەکەوین.
گەریلا دەتوانێت سەرکەوتن بەدەست بهێنێت
ئاشکرایە لەپێناو ناکامکردنی هێرشەکانی شەڕی تایبەتی سەراپاگیری سیستەمی فاشیست و قڕکەر، پێویستە بەرخۆدانی سەراپاگیرمان هەبێت. هەمووان بەرپرسیارن لەم بارەیەوە. تێکۆشان لە هەموو بوارێکدا بەهادارە. تێکۆشان لە تورکیا و سوریا و عێراق، هێندە تێکۆشان لە کوردستان بەنرخە. تێکۆشانی ژنان و گەنجان، سەرهەڵدان، چالاکی دیموکراتیک و کەلتووری کەمتر نییە لە بەرخۆدانی گەریلا. هەر کەس لە هەر کوێیەک هەر چی پێ دەکرێت پێویستە ئەنجامی بدات، پێویستە بە هەموو شێوەیەک تێکۆشان بکات. بەم ڕێگەیە، بەرخۆدانی سەراپاگیر پەرەدەسێنێت بۆ لەناوبردنی فاشیزم. هەمووان دەتوانن خۆیان بپارێزن، بەرخۆدان لە هەموو جێگەیەکە، بەڵام گومانی تێدا نییە، ئەو هێزەی پێشەنگایەتی ئەم بەرخۆدانە دەکات و سەرکەوتن فەراهەم دەکات، بەرخۆدانی گەریلایە.
لەم بارەیەوە، تەڤگەرە فیداکارەکەمان بۆتە تەڤگەرێک لە چوار پارچەی کوردستان بڵاوبۆتەوە، بەهەمانشێوە لە دەرەوەی کوردستان تەشەنە دەکات. خاوەنی ٤٠ ساڵ ئەزموونی دەوڵەمەندە. بە وانەوەرگرتن، گەریلایەتی لە سەردەمی نوێدا لە هەموو بوارێکدا بەشێوەیەکی بەهێز و سەرکەوتووانە بەکاردەهێنرێت. سەرکەوتنی گەریلا بەندە بە لێهاتوویی و شێوازەوە. لە تێگەیشتندا، ئامانج و فەلسەفە و پرەنسیپی گەریلا دەبێتە یەک، ئەوەش لەڕێگەی هەستیاری و دیسپلین و ڕێکخستن و هێزی فەرماندەیی گەریلا دەبێت، بەمەش شەڕی گەریلا دەگاتە سەرکەوتن.
ڕێبەر ئاپۆ بەردەوام جەختی دەکردەوە لەسەر دانایی و شێواز، دەیگوت "لە جەنگدا نادۆڕێین، بەڵکو لە ژیاندا دەدۆڕێین" و دەیگوت: "ئەگەر بمانەوێت سەرکەوتنی سەربازی مەزن بەدەست بهێنین، پێویستە لە ژیان سەرکەوین"، دەیگوت "با پەیوەندی بکەین بە ڕیزەکانی پەکەکەوە و لە شەڕدا سەربکەوین". بەردەوام جەختی دەکردەوە "سەرکەوتن لەڕێگەی حزبیبوونەوە دەبێت". لەم بارەیەوە، پێویستە شەڕی گەریلا لە چیا و گرد و شارەکان بەهێزتر بکرێت تا ئاستێک بتوانێت فاشیزم هەڵوەشێنێتەوە، پێویستە پێش هەموو شتێک، تێکۆشانی ئایدۆلۆژی و ڕێکخستن ئەنجام بدەین. پێویستە لە تێکۆشانی ئایدۆلۆژی و ڕێکخستن سەربکەوین. ئەمە خەباتی چینایەتییە، خەباتی نێوان ڕەگەزەکانە، خەباتی ڕۆحییە، خۆپەروەردەکردنە. بە مانایەکی تر، بەگوێرەی ئامانجەکان خۆتان پەروەردە بکەن، درکی پێبکەن، دیسپلین و ڕێکخستنی پێ ببەخشن. باشتر لەگەڵ هەڤاڵەکانیان هەماهەنگی بکەن و گوێ لە یەکتر بگرن، یەکتریان خۆشبوێت، ڕێز لە یەکتر بگرن، لە بەرزترین ئاستی ڕێکخستندا پێکەوە بڕیار و پراکتیکیان هەبێت. پێویستە سیستەمی تیم بەشێوەی کارا لەنێو گەریلادا پیادە بکەن. دەڵێین "تیم" و "دەستە". لانی کەم دەبێت بەگوێرەی ناوەڕۆکی ئەم چەمکانە مامەڵە بکەین. ئەم دوو چەمکە تەنها لە بواری سەربازی بەکارنایەن. بەڵکو لە وەرزش و هونەر و سیاسەت بەکارددەهێنرێن. تا ببنە تیم و دەستە، دەبێت کەسەکان بەقووڵی پەروەردە بکرێن. لە پەروەردەی تاکەکەسەوە تا پەروەردەی گرووپی، پێویستە کاری هاوبەشی دژوار بکرێت. لەڕاستییدا، هەر کەس کۆششی مەزن دەکات تا ببێتە ئەندامی تیم یان دەستە. دەبێت بەباشی لەمە بڕوانین و تێی بگەین.
لەم بارەیەوە، لە هەر کوێ بین، لە هەر ساتێکی ژیان و تێکۆشاندا، دەبێت ٢٤ کاتژمێر و بێ پسانەوە، پێویستییەکانی سەرکەوتن دەربخەین، دەبێت ژیانی کۆمۆن و کاری هاوبەش و پێشەنگایەتی پارت پیشان بدەین. دەبێت بەباشی خۆمان پەروەردە بکەین. ئەمە هێڵی کەمال پیرە. وەک تیم و دەستە کاربکەن و سەربکەون. بەم شێوەیە هێڵی بەرخۆدانی ١٤ ی تەمموز دەرکەوت. مەگەر بە چوار شۆڕشگێڕ مەزنترین سەرکەوتنی مێژوویان بەدەست نەهێنا؟ با بڕوانینە ڕاستی زیلان، ئایا هەموو بەهایەکی ئازادی و ئامانجی ئازادی لە کەسێکدا کۆنەبۆتەوە؟ مەگەر کەسێتی زیلان نوێنەرایەتی ژنێکی ئازاد نییە لە ڕۆح و هزردا، وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر ئەو ژنەی بە زیهنیەت و دەسەڵاتی پیاو بۆ ماوەی ٧٠٠٠ ساڵ دەرکەوت؟ مەگەر ڕاستی گەلان و ڕاستی چەوساوەکان و ڕاستی ژن لە کەسێکدا نەژیا؟ واتە، ئەگەر مرۆڤ خۆی پەروەردە کرد، خۆی ڕێکخست، لەسەر هێڵی ڕێبەرێتی و پارت خۆی پەروەردە و ڕێکخست، ئەوا ڕوودەکاتە تێکۆشان و دەتوانێت هەموو شتێک بکات.
پێویستە باشتر لەسەر هێڵی ١٤ ی تەمموز و ٣٠ ی حوزەیران ڕاوەستە بکەین
هێرشەکانی فاشیزم زیاتر بوون. بواری شەڕ فراوانتر بووە. واتە ئەرک و بواری تێکۆشانمان زیاتر بووە و سەرکەوتن بۆتە ئامانجێکی ناکۆتا. بەڵام هێز و ئیرادەی هەموو شتێکمان هەیە. ئەمە هێڵی ١٤ ی تەمموز و ٣٠ ی حوزەیرانە. هێڵی کەمال پیر و زیلان گوزارشتە لەم ڕاستییە. ئەگەر ئێمە لەسەر هێڵی کەمال پیر و زیلان بین لەگەڵ پارتەکە، ببینە گەریلا، ببینە گەل، ببینە نەتەوەی دیموکراتیک، ڕێکخراو و بەدیسپلین بین، ژیانی جڤاکی لەسەر ئەم بناغەیە دامەزرێنین، ئیتر هیچ هێزێک ناتوانێت بمان بەزێنێت. هەموو ئەرکێک سەرکەوتووانە بەجێ دەگەیەنین و شکست بە دوژمن دەهێنین.
ئەگەر گەریلا بەم شێوەیە خۆی پەروەردە و ڕێکخستن بکات، ئەو پێشەنگەی بەم جۆرە خۆی ڕێکبخات، بەشداری ژیانی جڤاکی بکات و ببێتە فیداکار، بێگومان لە ئەرکەکەی سەرکەوتوو دەبێت. بۆیە ئەرکەکانمان زیاتر و قورستر بووە، بەڵام دەبێت بزانین پێشدەکەوین و پەرەسەندوو دەبین، دەرفەتمان زیاتر بووە، زانین و ئەزموونمان دەوڵەمەندترە، بەرەو پێش دەچین و بەهێزتر دەبین. بۆیە هەرچەند بووین بە تێکۆشەری بەهێزتر لەسەر هێڵی ڕێبەرێتی بەگوێرەی هێڵی ١٤ ی تەمموز و ٣٠ ی حوزەیران، ئەگەر شۆڕەشەکەمان زیاتر پەرە پێ بدەین، ئەرکێک نییە نەتوانین ڕایپەڕێنین. کاتێک ئەم شێوە تێکۆشانە بەڕێوە دەبەین، دەبێت باوەڕمان بە سەرکەوتن هەبێت لە هەموو ئەرکێکدا و متمانەمان بە خۆمان هەبێت.
بەم هۆیەوە، دەبێت لەسەر هێڵی ١٤ ی تەمموز و ٣٠ ی حوزەیران بین. زیاتر جەخت بکەینەوە لەسەر تایبەتمەندی کەسێتی کەمال پیر و زیلان. زیاتر جەخت بکەینەوە لەسەر تایبەتمەندییەکانی هێڵی ڕێبەرێتی. دەبێت لەسەر هێڵی ڕێبەرێتی و شەهیدان، هەڵوێستی ڕەخنەگرانەتر پیشان بدەین. دەرفەتی هاوڕێیان لە سەنگەرەکان کەم نییە و ئاستی تێگەیشتنیان لاواز نییە. بچوکترین و تازەترین هاوڕێ، وەک فەیلەسووفان زۆر شت دەزانن. بەباشی ڕاستی دەناسن، ڕووداوەکان بەقووڵی دەخوێننەوە، ڕاست و درۆ جیادەکەنەوە. هەڵبەت پێویستە زانینمان زیاتر بکەین. بەڵام ئەمە بەس نییە. بەڵکو کێشە ئەوەیە، ئەگەر زانینەکانمان بەگوێرەی ڕاست و پێویست پراکتیک نەکەین. تێپەڕاندنی ئەم بابەتە، بە ئیرادە و دیسپلین دەبێت، پێویستی بە کەسی ڕێکخراوە.
ڕێبەر ئاپۆ دەیگوت "مرۆڤی ئازد، مرۆڤێکی ڕێکخراوە"، کەسێکە بە هۆشیاری و ئیرادەوە ژیان بەڕێ دەکات. بۆیە دەبێت هۆشیاری و ئیرادەمان لەسەر ئەم بناغەیە پەرە پێ بدەین. دەبێت لە زانین و نرخاندن و بڕیارەکانماندا بەهێز بین، بتوانین لە شوێن و کاتی گونجاو پراکتیکی بکەین. دەبێت هێزە تاکەکەسییەکانمان لە ڕێکخستندا یەکبخەین و بگەینە بەهێزترین ڕێکخستن. دەبێت بە هێزی ئایدۆلۆژیا و ڕێکخستن، بەرپەرچی پێشکەوتنی تەکنیکی دوژمن بدەینەوە و بیبەزێنین. دەبێت وزەمان بەباشی بەکاربهێنین. ڕاستی، کێشەکە لێرەدایە. هەڵوێستی تاکەکەسی و ڕەفتاری تاکەکەسی، تێپەڕنەکردنی تایبەتمەندی سیستەم و نزیکایەتی بۆرژوازی و سۆز و بێباکی و ناهەستیاری، ئەو هەڵوێست و زیهنیەتەی گوایە "هیچ ڕوونادات"، و هتد. کاتێک ئەم هەڵوێست و ڕەفتارانە یەکدەگرن و دەگەنە گۆڕەپانی پێشەنگی، مەترسی و زیانەکانی زیاتر دەبێت. نابێت بەکەمی بگرین. با بەبێ کەموکوڕی بڕوانینە پێویستییەکانی ڕێکخستن و ژیانی بەکۆمەڵ و کاری هاوبەش. با وەها خۆمان ڕێکبخەین، دژی ئەو هەڵوێست و ڕەفتار و زیهنیەتانەی زیان بە پێوەر و یاساکانی ڕێکخستن دەگەیەنن، هەڵوێست وەربگرین و خەبات بکەین بۆ پاراستنی هێڵەکە. نابێت چاوپۆشی بکەین، یان لێبووردەیی بنوێنین. با بیرمان بێت، تێکۆشانی سیاسی_سەربازی لەسەر هێڵی سەرکەوتن دەچێت، تەنها بە هێڵێکی ئایدۆلۆژی_ڕێکخستنی سەرکەوتوو دەتوانێت ئەنجامی هەبێت.
لەم بارەیەوە، تێکۆشانی ڕێکخستن و ئایدۆلۆژی لەسەر بناغەی تێکۆشانی حزبی بەهێز دەکەین، بەهەمانشێوەی تێکۆشانی چینایەتی و ڕەگەزی. ئێمە پێشەنگایەتی حزب و گەریلا، کار و ژیانی هاوبەش دەگەیەنین بە لوتکە. ئەمە ئاستی سەرکەوتنە. ئەمەش لەڕێگەی بەزاندنی نەفس و ڕەچاوکردنی شێوازو رەفتار و زمانەوە دەبێت. جەنگاوەرە شۆڕشگێڕەکان خۆیان لە دەوروبەر جیا ناکەنەوە. ئەو بەردەوام دەوروبەر رادەکێشێت و پێشەنگایەتی دەکات بەرەو ڕێگەی ڕاست. حەقی قەرار و مەزڵوم دۆغان و مەعسووم کۆرکماز وەها بوون. بێریتان و زیلان و نودا و سارا و دەلال وەها بوون. هەر لەبەرئەوەی ڕووبەڕووی ئاستەنگ دەبوونەوە، خۆیان لە دەوروبەر دوور نەدەخستەوە، ڕووبەڕووی ئاستەنگیان نەدەکردنەوە. بەردەوام پشتیوانی و هێزیان دەبەخشییە دەوروبەر و کێشەیان چارەسەر دەکرد. جەنگاوەرە پێشەنگە ئاپۆییەکان بەم جۆرەن. ئەمە ڕێگەی شۆڕشگێڕی پێشەنگە. ئەمە وانەی سەرەکییە لە ١٤ ی تەمموز و ٣٠ ی حوزەیرانەوە. شتەکە پەیوەست نییە بەوەی مرۆڤ ڕاست و هەڵە جیاناکاتەوە. تێگەیشتن لە سەرکەوتنی بەدەستهاتوو لەم کاتەدا، لەڕووی مێژووییەوە، لەڕێگەی هەڵوێستێکی لەم جۆرەوە دەبێت.
وەک جڤاکی هەموو هاوڕێیان، ئێمە لە بەرزترین ئاستی تێگەیشتنین. لەسەر هێڵی ڕێبەرێتی و شەهیدان خۆمان ڕێکدەخەین و هیچ بەربەستێک لەپێش ئەمە نییە، ئەوەی دەمێنێتەوە کۆششی ئێمەیە. پێویستمان بە تێکۆشانی ناوخۆی و چینایەتی و ڕەگەزییە بەشێوەی ڕاست و کارا. کاتێک ئەمە دەکەین، دیکتاتۆری فاشیست هەرچییەک بکات، هێزەکانی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری و چینی هاوکار چۆن بجووڵێنەوە، پێشەنگایەتی شۆڕش دەتوانێت ڕاستی بدۆزێتەوە لە هەموو هەڵوێست و تێکۆشانێکدا. سەرکەوتن لەم کاتەدا، بەم جۆرەیە.
لەسەر ئەم بنەمایە، دووبارە بە ڕێز و سوپاسەوە یادی شەهیدبوونی خەیری و کەمال و عاکیف و عەلی و زیلان دەکەینەوە. داوا دەکەین هەموو هاوڕێیان بە ڕۆحی ١٤ ی تەمموز و ٣٠ ی حوزەیران و هێڵی سەرکەوتن خۆیان ڕێکبخەن. بەگوێرەی ڕاستی زیلان و کەمال و لەسەر هێڵی سەرکەوتن ئەرکەکانی پێشمان ڕاپەڕێنن. پێویستە وەک ئەم جەنگاوەرانە بن".