کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە رایگەیاند، "لە دامەزرێنەرانی پارتەکەمان هاوڕێ سەکینە جانسز (سارا) و جەنگاوەرانی شۆڕشگێڕ هاوڕێ فیدان دۆغان (رۆژبین) و لەیلا شایلەمەز (رۆناهی) لە ٩ی کانونی دووەمی ٢٠١٣ لە پاریس لەلایەن ئەندامی رێکخستنی هەواڵگری تورک (میت) عومەر گونایەوە تیرۆر کران. ١١ ساڵ بەسەر ئەو کۆمەڵکوژیەدا تێپەڕبوو. لەبەر ئەوەی دەوڵەتی فەرەنسا کۆمەڵکوژیەکەی رووننەکردەوە و لێپێچینەوەی لە بەرپرسیارانی کۆمەڵکوژیەکە نەکرد، هەر ئەو هێزانە لە ٢٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢ دیسان هەر لە پاریس ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە ئەڤین گۆیی و وڵاتپارێزان میر پەروەر و عەبدولرەحمان کزلیان تیرۆر کرد. بەم جۆرە نزیکترین مێژووی پاریس بووە قۆناغی تیرۆرکردنی وڵاتپارێزان و ژنە شۆڕشگێڕەکانی کورد".
ئێمە لێپرسینەوە لە مێشکی کۆمەڵکوژی لە هەموو گۆڕەپانێک بەرەوپێش دەبەین
لە راگەیەندراوەکەی پەکەکەدا هاتووە، "بەر لە هەموو شتێک وێڕای ئەوەی بکوژ و هێزەکانی پشت کۆمەڵکوژیەکان ئاشکرا کراون، دەوڵەتی فەرەنسا کە هەردوو کۆمەڵکوژیەکانی پاریسی دادگایی نەکرد و هەوڵیدا پەردەپۆشی بکات، لەبەر ئەوەی پێداویستیەکانی دادپەروەری و یاسای بەجێنەگەیاند، ئێمە بە توندی شەرمەزاری دەکەین. راگەیەندراوەکەم بەم جۆرە بەردەوام بووە؛ "دەوڵەتی فەرەنسا کۆمەڵکوژییەکەی رووننەکردبێتەوە و لێپرسینەوەی لە بەرپرسیارانیش نەکردبێت، وەک بزوتنەوە، گەل و مرۆڤایەتی دیموکراتیک ١ ساڵە لەپێناو روونکردنەوەی کۆمەڵکوژی پاریس و لێپێچینەوە لە بکوژان ئێمە تێدەکۆشین؛ لە سەر بنەمای ئازادیی ژن ئیکۆلۆژی کۆمەڵایەتی ئێمە لە هەموو گۆڕەپانێکدا پەرە بە بزوتنەوە و جوڵانەوەی دیموکراسی و ئازادی دەدەین. لە ساڵی ١٢یەمینیشدا ئێمە تێکۆشانی خۆمان بۆ لێپێچینەوە لە سیاسەت و مێشکی کۆمەڵکوژی لە هەموو گۆڕەپانێک بەرەوپێش دەبەین و لەناو ئەم تێکۆشانەدا خاوەنداری لە یادی شەهیدانی بەنرخمان دەکەین".
حکومەتی ئەردۆغان بڕیاری لە هەردوو کۆمەڵکوژیەکەدا، هاکان فیدانیش جێبەجێی کرد
لە راگەیەندراوەکەی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکەدا ئاماژە بەم تایبەتمەندییانە کراوە؛
"لەسەر ئەو بنەمایە لە ١١یەمین ساڵەی کۆمەڵکوژی یەکەمدا ئێمە شەهیدانی زۆر بەنرخی هەردوو کۆمەڵکوژیەکانی پاریس هاوڕێیان سارا، رۆژبین، رۆناهی، ئەڤین، میرپەروەر و عەبدولرەحمان کزل بە خۆشەویستی، رێز و پێزانینی زۆرەوە بە بیر دەهێنینەوە. ئێمە جارێکی دیکە بەڵێنمان دوبارە دەکەینەوە، کە ئامانجی ئەوان بگەیەنینە سەرکەوتن و خاوەنداری لە یادی ئەوان دەکەین. سڵاو و پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم ئەو کەسانە دەکەین کە ٦ی کانونی دووەم لە پاریس و بەرلین بەشدارییان لە رێپێوانەکاندا کرد و کۆمەڵکوژیەکانیان شەرمەزار کرد. ئێمە دەڵێین کە تێکۆشانی خۆمان بۆ لێپێجینەوە لە بکوژان لە ساڵی ١٢یەمیندا لە رێگەی کەمپینی ئازادی نێونەتەوەییامان ئاوێتەی یەک دەکەین، کە ئەو کەمپینە لەپێناو ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆ بەڕێوەدەبرێت و هەر هەموو گۆڕەپانێکدا زیاتر بە بەهێزی بەڕێوەی ببەین.
هەرچەندە دەوڵەتی فەرەنسا هەوڵ دەدات بیشارێتەوە، ئێمە و رای گشتیی دیموکراتیک بکوژانی هەردوو کۆمەڵکوژیەکەی پاریس و هێزەکانی پشتەوەی باش دەناسین. بڕیاری هەردوو کۆمەڵکوژیەکە لەلایەن حکومەتی تەیب ئەردۆغانەوە دران و لەلایەن هاکان فیدانەوە جێبەجێ کران، کە ئەو کاتە راوێژکاری میت بوو. خۆی لە خۆیدا ئەنجامدەری کۆمەڵکوژیەکەی ٩ی کانونی دووەم عومەر گونەی وتبوو کە ئەندامی میتە و فەرمانی کۆمەڵکوژیەکەی لە راوێژکاری میتەوە وەرگرتووە. هەروەها دوای کۆمەڵکوژیەکە راگەیەندراوەکەی تەیب ئەردۆغان و هاوڕێکانی لە راگەیاندندا بڵاوکرانەوە، ئەو دۆخەی پشتڕاست کردەوە.
سەرباری ئەوەی رووداوەکە ئەوەندەش ئاشکرایە و ١١ ساڵی بەسەردا تێپەڕبووە، دەوڵەتی فەرەنسا بۆ رای گشتی ئاشکرا نەکردووە و لە چوارچێوەی یاسای دیموکراتیکدا دادگایی لەسەر رووداوەکە جێبەجێ نەکرد. بە پێچەوانەوە لەسەر بنەمای مردن یاخود کوشتنی عومەر گونەی پەنای بۆ پەردەپۆشکردنی رووداوەکە برد. ئەگەر رۆڵی لە رووداوەکاندا نەبێت و لەپێناو بەرژەوەندی خۆیدا لە دەوڵەتی تورک رووداوەکان نەشارێتەوە، ئەو کاتە دەبێت دەوڵەتی فەرەنسا بە بێ ئەوەی زۆر بخایەنێت دەبێت دەست بە دادگاییکردن و سزادانی تۆمەتباران بکات. دەبێت گوێ بۆ بانگەوازی دادپەروەری بە دەیان هەزار کەس رابگرێت، کە ٦ی کانونی دووەم لە شەقام و گۆڕەپانەکانی پاریس هاواریان دەکرد. ئەگەر بەم جۆرە مامەڵە نەکات، ئەو کاتە دانی بە هاوکاریکردن لەگەڵ بکوژاندا ناوە.
دەبێت کۆمەڵکوژییەکانی پاریس روونبکرێنەوە و لێپێچینەوەیان لێبکرێت
کۆمەڵکوژییەکانی ٩ی کانونی دووەم و ٢٣ی کانونی یەکەم کە لە چەقی پاریس و بە بەرچاوی تەواوی جیهانەوە ئەنجامدران، نابێت بە هیچ جۆرێک بە ئاسایی دابندرێن. ئەو کۆمەڵکوژیانە بەشێکن لە هێرشی کۆلۆنیالیستی و جینۆساید، کە سەد ساڵە لە دژی گەلی کورد بەڕێوەدەبرێن و هەروەها هێرشن بۆ سەر شۆڕشی ئازادیی ژنان و مرۆڤایەتی دیموکراتیک. بە شێوەیەکی مەبەستدار کردنە ئامانجی یەک لە دامەزرێنەرانی پارتەکەمان هاوڕێ سەکینە جانسز ئەو راستیە بە راشکاوی دەخاتە بەرچاو کە کۆمەڵکوژییە ئاماژە بۆکراوەکان بەشێکن لە جینۆسایدی کوردان کە لە ١٠٠ ساڵدا ئەنجامدراون. لە بنەڕەتەوە کردنەئامانجی ژنانی شۆڕشگێڕ، هێرش لە دژی هێڵی ئازادی ژن و ژیانی ئازادە. لە شوێنێکی وەک پاریس بە بەرچاوی هەموو کەسەوە ئەنجامدانی کۆمەڵکوژیەکان بەم جۆرە، بە واتای ئەوەیە کە هەڕەشە و هێرشە بۆ سەر تەواوی مرۆڤایەتی دیموکراتیک. هەر لەو سۆنگەوە نابێت ئەو کۆمەڵکوژیانە بە ئاسایی و بچوک هەڵنەسەنگێنین و بۆ رۆشنکردنەوەی ئەو کۆمەڵکوژیانە بە بێ دواکەوتن دەبێت لێپێجینەوەیان لێبکرێت.
لە رێگەی کەمپینی نێونەتەوەیی ئازادییەوە لێپێچینەوە لە کۆمەڵکوژیەکان دەکەین و لە سەر هێڵی سەرکەوتن رێدەکەین
ئێمە وەک بزوتنەوەی ئازادیی کورد، گەلی کورد و مرۆڤایەتی دیموکراتیک، لە سەر بنەمای رۆشنکردنەوە و روونکردنەوەی کۆمەڵکوژییەکانی پاریس و لێپێجینەوە لە بکەرانیان ماوەی ١١ ساڵە لەتێکۆشانداین. ئەو تێکۆشانە هەم لەلایەن بزوتنەوەی ئازادیی کوردستان و شۆڕشی ئازادیی ژنانەوە بە بەهێزی دەستیپێکراوە و هەمیش گۆڕدراوە بۆ جوڵانەوەی نێونەتەوەیی. وا ١١ ساڵە لە هەموو جیهان دەنگی دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی! سارا، رۆژبین، رۆناهی'ی ژنان و ئەو مرۆڤانەی بۆ ئازادی تێدەکۆشن، دانەکەوتووە و بەردەوامە. ژنان، گەنجان و مرۆڤایەتی بندەست لە وەها تێکۆشانێکدا پەروەردە دەبن، لە ١٠ی تشرینی یەکەمدا هەڵمەتی نێونەتەوەیی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد' کە تایبەتمەندی ستراتیژیکی هەیە و ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆی بە ئامانج داناوە، دەستیپێکردووە.
ئێستا تێکۆشان لە دژی کۆمەڵکوژیەکە لە ساڵی ١٢یەمیندا لە ناو جوڵانەوەیەک ئەوەندە گەورەدا بەڕێوەدەبرێت. ١١یەمین ساڵەی کۆمەڵکوژی ٩ی کانونی دووەم لە هەموو گۆڕەپانەکاندا بە چالاکی شەرمەزارکردن بە شێوەی کارا پێشوازی لێکرا. خۆپیشاندانی جەماوەری لە شەشی کانونی دووەمدا لە پاریس و بەرلین ئەنجامدران و بە راستیش شکۆداربوون و لە بەرامبەر کۆمەڵکوژیەکانی ٩ی کانونی دووەم و ٢٣ی کانونی یەکەم و ئەوانەی هەوڵیاندا پەردەپۆشیان بکەن، بوونە هەڵوێست و هەنگاوێکی کاریگەر. بەم جۆرە جارێکی دیکە گەل و دۆستانمان بە هەمووانیان نیشاندا کە تا بکوژانی کۆمەڵکوژییەکان رووننەکرێنەوە، بەردەوام لە گۆڕەپان دەبن و تاکۆتایی لێپێچینەوەیان لێدەکەن.
دیارە کە لە ساڵی ١٢یەمینیشدا ئەو چالاکیانەی لێپێجینەوە و دادخوازی لە هەموو گۆڕەپانێک بە بەهێزی بەردەوام دەبن. ژنان و گەنجان، گەلە وڵاتپاڕێزەکەمان و دۆستا دیموکراتەکانمان درێژە بە داواکاری لێپێچینەوە لە کۆمەڵکۆژیەکەی پاریس دەکەن. تا دادگاییکردنی سەرجەم تاوانباران و چەسپاندنی دادپەروەری ئەو تێکۆشانە بەردەوام دەبێت. ئەو تێکۆشانە لەگەڵ هەڵمەتی نێونەتەوەیی ئازادی ئاوێتە دەبێت و لە هەموو گۆڕەپانێکدا لە سەر بنەمای هێڵی سەرکەوتن تێکۆشانی ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆ و چارەسەری پرسی کورد بەڕێوەدەبرێت.
ئێمە جاڕێکە دیکە سڵاو لە هەموو چالاکییەکان لە دژی کۆمەڵکوژیەکانی پاریس دەکەین، بە تایبەتی چالاکییەکانی پاریس و بەرلین کە لە ٦ی کانونی دووەمدا ئەنجامدران، هەروەها داوا لە گەلەکەمان و دۆستانمان دەکەین کە بە چالاکی گەورەتر و داهێنەرانەتر پێداویستییەکانی دادپەروەری شۆڕشگێڕی بە کردەوە و بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە جێبەجێ بکەن"!.
هـ . ب