پۆلیسی تورک لە جزیر هەڵیکوتایە سەر بینای هەدەپە
پۆلیسی تورک سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسیدا هەڵیکوتایە سەر بینای هەدەپە لە جزیر و چەندین کەسی لە جزیر و سلۆپی دەستگیرکرد.
پۆلیسی تورک سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسیدا هەڵیکوتایە سەر بینای هەدەپە لە جزیر و چەندین کەسی لە جزیر و سلۆپی دەستگیرکرد.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پۆلیس لە ناوچەی جزیری سەربە شرنەخ هەڵیانکوتایە سەر بینای هەدەپە لە ناوچەکە. هۆکاری هێرشەکە و هەڵکوتانەکە نەزانراوە و پشکنینی پۆلیس لە بیناکەدا بەردەوامە.
لە لایەکی دیکەوە، پۆلیس لە جزیر و سلۆپی لە یەک کاتدا هەڵیانکوتایە سەر چەندین ماڵ. لەو هێرش و هەڵکوتانانەدا، سەرحەد کوچوک هاوسەرۆکی مەدیا دەر (MEDYA-DER) لە شرنەخ، بەڕێوەبەرانی هەدەپەى جزیر نەعیمە ئینەدی، ئاسیا ئارسلان، مەلە قاسم یگیت لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکران.
هەروەها پۆلیس لە سلۆپی دەلیل ئورەک و نادر ئۆنوک-یان دەستگیرکرد.
ڕاشگەیاندراوە، ئەگەری ئەوە هەیە هەندێکی کەسی تریش دەستگیرکرابن.
ژ.ت