پەرلەمانتارێکی پێشووی هەدەپە لە زیندان دەستی بە چالاکی مانگرتن لە خواردن کرد

چاغلار دەمیرەل پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپەی شاری ئامەد لەو بەندیخانەیەی تێیدا زیندانیە، لە دژی پێشەلکردنی مافی مرۆڤ و کردەوە نامرۆڤانەکان، دەستی بە چالاکی مانگرتن لە خواردن کرد.

چاغلار دەمیرەل پەرلەمانتاری پێشووی پارتی گەلانی دەیمۆکراتیک-هەدەپەی شاری ئامەد لە بەندیخانەی کاندرای ژمارە یەکی پیتی (F)ی شاری ئامەد لە چاوپێکەوتنێکدا لە گەڵ خانەوادەکەیدا رایگەیاند، لە دژی ئەو پێشەلکاریانەی لە بەرامبەریان دەکرێت، دەست بە چالاکی بێکۆتای مانگرتن لە خواردن دەکات.

دەمیرەل لە چاوپێکەوتنەکەیدا راشیگەیاندووە، لە بەندیخانە کردەوەی نامرۆڤانە ئەنجام دەدرێت و وتی:"لە دژی کردەوەی نامرۆڤانە، گۆشەگیرکردن و پێشەلکردنی مافی مرۆڤ من دەست بە چالاکی بێکۆتای مانگرتن لە خواردن دەکەم."

ز.ش