پریشکی ژیان لە وڵاتی رۆژدا: دڵگەش زیلان گوزەرەش

ئەو فەرماندە پێشەنگەی کە هەموو ژیانی خۆی لە گەریلایەتی و ئەنجامدانی چالاکی سەرکەوتووانە بەسەر برد؛ شەهید دڵگەش زیلان گوزەرەش میراتێکی گەورەی بەرخۆدانی بەدووای خۆیدا بەجێهێشت.

هەزاران ڕۆڵەی قارەمانی کوردستان لە پێناو ڕزگاری وڵاتەکەیان لەبەرامبەر داگیرکەری دوژمن قارەمانانە تێکۆشانیان کرد. دڵگەش زیلان گوزەرەش (فەرهات ئاکدەنیز) یەکێکە لەو قارەمانانە. فەرهات ئاکدەنیز، خەڵکی گوندی گوزەرەش لە ناوچەی چەلێی جۆڵەمێرگ، چونکە خێزانەکەی ناچاربوو ڕوو لە گەڤەر بکەن لە گەڤەر لەدایک بووە، ئاکدەنیز لە عەشیرەتی پنیانیشە کە عەشیرەتێکی وڵاتپارێزە، زوو پەکەکەی ناسی، چونکە لەبنەماڵە و دەوروبەرەکانی بەشداری ڕیزەکانی تێکۆشانی ئازادی کوردستان بوو بوون. هەربەو بۆنەوە گەریلا زۆر سەرەنجی ئاکدەنیزی ڕاکێشا، لە لاێکی تریشەوە لەناو سەرهەڵدانەکانی گەڤەر گەورە ببوو و بەردەوام لەڕیزی پێشەوە دژ بە دوژمنی  پێشەنگایەتی تێکۆشانی دەکرد. ئاکدەنیز کە لە بەرامبەر هێرشی نامرۆڤانەی دەوڵەتی ستەمکاری تورک بەرامبەر گەلی کورد بێدەنگ نەبوو، لە ساڵی ٢٠١٠ بەشداری  ڕیزەکانی گەریلا دەبێت و ناوی دڵگەش زیلان گوزەرەشی لەخۆناوە.  رێزەکانی گەریلا بۆ دڵگەش ڕێبازێکی خۆشەویستی و عەشق بوو، بۆیە کەوتە شوێن پێی فەرماندەی ئەفسانەیی عەگید. لە هەموو بوارێکەوە بە ڕۆحی بەرخۆدان تێکۆشانی دەکرد. بۆیە کاتێک چەتەکانی داعش دوژمنی مرۆڤایەتی هێرشیان کردە سەر ڕۆژئاوا، ئاکدەنیز چوو بۆ ڕۆژئاوا و دەستی بە پاراستنی گەل و وڵاتەکەی کرد.  گەریلا دڵگەش لە دژی چەتەکانی داعش بە شێوەیەکی فیدایانە شەڕی کرد، لە سەختترین ساتەکانی شەڕدا لە بەرەکانی پێشەوە شەڕی دەکرد. هەرچەندە دوو جار قاچی بریندار بوو، بەڵام بەرەی بەرخۆدانی چۆڵ نەکرد و بۆ تێکشکاندنی چەتەکانی داعش تێکۆشانی گەورەی کرد.  دوای شکستی  داعش، گەڕایەوە بۆ چیاکانی کوردستان.

دڵگەش زیلان لەکاتێکدا فەرماندەیەکی پێشەنگ بووە، لە چاوپێکەوتنێکدا بەم شێوەیە باسی شەڕە دەکات و دەڵێت: "ڕاستییەکە ئەوەیە کە ئێمە لە ساڵی ٢٠١٣ەوە بەردەوام شەڕ دەکەین، گەریلای سەردەمیانە، گەریلایەکە لە ناوەڕاستی شەڕدا گەورە بووە، دەتوانێت بێ وەستان شەڕ بکات، لە هیچ سوپایەکدا نموونەی بەو جۆرە نییە، هیچ دوودڵییەک لە گەلەکەماندا نییە، ئێمە دەزانین لە چ جۆرە شەڕێکداین، هەر بۆیە بەرخۆدانی ئەفسانەیی دەکرێت، ئێمە هەرگیز لە بەرامبەر دوژمن پاشەکشە ناکەین. بۆیە ئێمە سەرکەوتنەکانمان تێرکەر نابین و هەمیشە بیر لە داهاتوویەکی گەشتر دەکەینەوە، بەرخۆدان بە واتای شەڕێکی سەرکەوتوو دێت، گەورەترین شەڕیش ئەو سەرکەوتنە دەخۆڵقێنێ، لەسەرکەوتنی ئەم شەڕەدا ئامانجەکە گرنگە، تێچووی هەرچییەک دەبیت باببێت، لەپێناو ژیانێکی ئازاد نابێت هەنگاوێک بۆ دواوە بنرێت، بەم شێوەیە دەبینە نموونە بۆ چینەکانی داهاتوومان، وەک هەڤال ئاتاکان گوتی ئێمە گەریلای سەردەمیانەین کە نموونەمان نییە. چونکە هیچ هێزێک وەک ئێمە سات بە سات خۆی پێش ناخات. "

بەشداری زۆرێک لە چالاکییەکان بووە کە گورزی قورس لە داگیرکەران دراوە

هەروەک فەرماندەی ئەفسانەیی پەکەکە عەگید وتی؛ "ئاپۆیی وەک بۆمبێک وان کە ئامادەن بۆ تەقینەوە؛ کاتێک دەتەقێت دوژمن لەناو دەبات." گەریلا دڵگەش لەسەر ئەم رێرەوە ترسی خستە  دڵی دوژمنەکان. ڕۆلەی ئازای گەلی کورد  دلگەش لە چیا ئازادەکانی کوردستان رۆژ بەرۆژ بە هێز دەبوو و بەو هەستەی لە دڵی دا هەبوو بۆ تۆلەسەندنەوە رووی کردە مەیدانی شەڕ. لەسەر بنەمای میراتی بەرخۆدانی فەرماندە عگید تیکۆشانی کرد. لە ژیانی گەریلایەتی خۆیدا زۆر ئەرک و بەرپرسیارەتی لە ئەستۆ گرت. دوای پراکتیکی سەرکەوتووانەی لە ناوچەی گارێ، ڕووی لە ناوچەی هەفتانین کرد؛ بەشداری زۆرێک لە چالاکییەکان بوو  کە گورزی قورسیان لە سوپای تورکی داگیرکەر دا.

شەهید دڵگەش، لە دامێنی چیاکان بە عەشقی ژیانێکی ئازاد تا کۆتا هەناسەی لە دژی دۆژمن شەری کرد. دوای هەفتانین چوو بۆ ئامەد و درێژەی بە تێکۆشانی دا بەرامبەر بە دەولەتی تورکی داگیرکەر. لە بەرامبەر هیچ رێگرێک دەستی لە تێکۆشان بەرنەدا و لەبەرامبەر کێشەکان هەمیشە بووە بە هێزی چارەسەری. لە گەریلایەتی سەردەمی نوێیدا لەسەر هێلی سەرکەوتن هەنگاوی نا. لە بەرامبەر هێرشەکانی دەولەتی تورکی داگیرکەر بەشداری زۆرێک لە چالاکییە کان بوو، بە شیوازێکی فیدایی شەڕی کرد و گۆرزی قورسی لە دۆژمندا. وەک هەزاران شەهیدی کوردستان، میراتێکی خەباتی لەبیرنەکراوی لەدوای خۆی بەجێهێشت. لە ٢٦ی ئابی ٢٠٢٣ لەگەڵ هاورێکانی بەرخۆدان فارقین (حەنیفی سایگی) و مەروان وان (موحتەرم کۆچ) بەشداری کاروانی شەهیدان دەکات.