چالاکییەکانی 'ئیشکگری دادپەروەری' لە ٢٨ـەمین ڕۆژدا بەردەوامن، کە لە چوارچێوەی هەڵمەتی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری بۆ پرسی کورد' و هەروەها بۆ پشتیوانی لە مانگرتن لە خواردنی زیندانیان دەستیپێکردووە. یەکێک لەو چالاکییەکانە لە شاری وان بەڕێوەدەچێت، کە ڕۆژانە سەدان کەس سەردانی چالاکوانان دەکەن. چالاکوانان پێداگرن لە بەردەوامی چالاکییەکانیان هەتا هەڵگرتنی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.
"گۆشەگیری تاوانە لە دژی مرۆڤایەتی"
محەمەد نوری چیچەک رایگەیاند، کە رۆڵەکەی لە زیندان مانی لە خواردن گرتووە و ئەوەی خستەڕوو، کە مەبەست لە بەشداریکردنی لە ئیشکگری دادپەروەری پشتیوانیکردنە لە زیندانیانی مانگرتوو و وتی:"وەک ئەوانەی بەشدارن لە ئیشکگری دادپەروەریی، ئێمەش بەشداریمان کردووە، ئێمە چالاکی دایکان بەرز دەنرخێنین و سڵاویان لێدەکەین. گۆشەگیری تاوانێکە دژی مرۆڤایەتی، دەبێت یاسا بۆ هەموو کەسێک ڕەوا بێت، بەڵام لێرە یاسا بە پێی کەسێک جێبەجێ دەکرێت، ئێمە دەزانین بەپێی یاسا نابێ گۆشەگیری بکرێت، ئەوان لە 'ئاشتی' دەترسن، بەڵکو بەپێی سیاسەتی لەناوبردن و ئینکاری مەمەڵە دەکەن. هەتا دەنگی بەڕێز ئۆجالان نەبیسترێت، ئاشتی دروست نابێت."
"سی پی تی شەریکی تاوانەکەیە"
محەمەد نوری چیچەک لە درێژەی قسەکانیدا وتی:"بەپێی یاساکان، سزاکە هەرچییەک بێت، هەموو زیندانییەک دەبێت بنەماڵەکەی ببینێت، مافی ئەوەی هەیە بە تەلەفۆن و نامە ناردن و لەگەڵ پارێزەری کۆببێتەوە. بەداخەوە دەسەڵات مافەکانیان پێشێل دەکات و گۆشەگیری دەسەپێنن، ئەوان زۆر باش دەزانن ئەنجامەکانی گۆشەگیری قەیرانی ئابووری و سیاسی بەدوای خۆیدا هێناوە، بە تایبەتی کۆمیتەی ڕێگریکردن لە ئەشکەنجە(سی پی تی) نادادپەروەرییەکە چاودێری دەکات وبێدەنگە بۆچی؟، چونکە شەریکی تاوانەکەیە، ئێمە وەک بنەماڵەی زنیدانیان لەبەردەم مانگرتنی منداڵەکانماندا بێدەنگ نابن، مافی دیموکراتیکی خۆامان بەکار دەهێنین، تا ئەو کاتەی گۆشەگیری کۆتایی دێت، بەردەوام دەبین لە چالاکییەکانمان."
'لە زیندانەکاندا ستەم هەیە'
سیما گوربوز ڕایگەیاند، بە ئامانجی پاڵپشتیکردنی دایکانی ئاشتی، ئەوانیش بەشداری ئیشکگری دادپەروەری دەبن و وتی:"سڵاوی خۆم بۆ هەموو دایکان دەنێرم، لەم کاتەدا پێویستە هەمووان پشتگیری دایکان بکەن، ستەم و گۆشەگیری لە زیندانەکاندا هەیە، بۆیە ڕۆڵەکانمان دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کردووە، ئێمە دەمانەوێت گۆشەگیری لەسەر بەڕێز ئۆجالان و زیندانەکان هەڵبگیرێت."
'ئێوە بۆچی دادپەروەری خودا جێبەجێ ناکەن؟'
خانم ڤارلی ئاماژەی بەوەکرد، ئەوانەی خۆیان بە موسڵمان پێناسە دەکەن، پێوەر و دادپەروەری دین بەڕێوە نابەن و وتی:"ئێوە دەڵێن دادپەروەری خوداتان بەڕێوەدەبەن، مزگەوت دروست دەکەن، بەڕۆژوون، نوێژ دەکەن، ئەی بۆچی دادپەروەری خودا جێبەجێ ناکەن؟ مادام ئەگەر ئەمە وڵاتێکی ئیسلامییە، دەبێت بە پێی ئیسلام و قورئان مامەڵە بکەرێت ئەی بۆ دادپەروەری لەم وڵاتەدا نییە؟ بەڵام ئێمە .بەردەوامین لەچالاکییەکانمان و لە چوارچێوەی ماف و یاسادا بەدوای ئاشتیدا دەگەڕێین."
'بۆ کۆتایی هێنان بە گۆشەگیری پێویستە هەمووان پێکەوە کار بکەن'
عەبدوڕەحمان ئەکینجی ڕایدەگەینێ کە کوڕەکەی زیندانی کراوە و سزای ٥٧٠ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنراوە و وتی:"دەمانەوێت ئەم گۆشەگیرییە کۆتایی پێبێت و بەشداری چالاکی ئیشکگری دادپەروەری بۆ ڕۆڵەکانمانین، کوڕەکەم تەلەفۆنی بۆ کردم، وتی باوکە ئەگەر گەلەکەمان پشتمان نەگرن هەموومان دەمرین، هەر بۆیە پێویستە هەمووان پێکەوە بۆ هەڵگرتنی گۆشەگیری لەسەر عەبدوڵا ئۆجالان و زیندانیان هەنگاو بنین."