عەبدوڵا پەشێو، شاعیری گەورەی کورد، کە پێشتر و لە ساڵانی ڕابردوودا هەڵوێستی توندی لەدژی شەڕی کورد بە کورد هەبووە و خاوەنی دیوانی “برا کوژیی”ە، لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، ئەمڕۆ نوسینێکی بڵاو کردوەتەوە و تێدا باس لە مەترسیی و خراپییەکانی شەڕی کورد بەکورد دەکات و هاوکات چەند پارچە شعرێکی ساڵی ١٩٩٤ی بڵاو کردوەتەوە کە ئەو کاتە لە دژی شەڕی نێوان پەدەکە و یەنەکە نوسیویەتی.
عەبدوڵا پەشێو، لە بەشێکی نوسینەکەیدا دەڵێت: ئەو بەرەبابانەی، بە خوێنی ڕۆڵەکانی کوردستان، نەخشەی سوڵتان سەلیم و (شاسمایل)ەکانیان جێبەجێ دەکرد، درێژەیان بە شەڕی چاڵدێران دەدا، ئێستا، خۆشبەختانە، تا ڕادەیەک لەقاو دراون. تەکنۆلۆژیای سنووربڕی زانیاری خەریکە دڕ بە جەنگەڵی قوڕگ و قەڵەمی سەر بە بەرەبابەکان دەدا.
زۆربەی خەڵکی کوردستان بۆیان دەرکەوتووە، کە ئەو پارتخێڵانە هەر لە بنەڕەتەوە سیاسەتیان وەک پلیکانەیەک بۆ گەیشتنە کورسی و سامان بەکار هێناوە، بە خوێنی هەژارانی کوردستان کەسابەتیان بۆ منداڵ و نەوەکانی خۆیان کردووە. لەو شەڕانەی بە پیرۆز و چارەنووسسازیان دادەنا تاکێکی ماڵباتی خۆیان کەپووی دانەڕساوە و پەنجەیەکی ئازاری پێ نەگەیشتووە.
لە بەشێکی دیکەی نوسینەکەیدا عەبدوڵا پەشێو، کە بە شاعیری هەڵوێست دژی براکوژی ناسراوە سەبارەت بە ئەگەری سەر هەڵدانی شەڕی کورد بەکورد دەڵێت: ڕەنگە هێشتا دژایەتیکردنی براکوژی نەبووبێتە فەرهەنگێکی جێگیر و مشتومڕهەڵنەگر، بەڵام باوەڕ ناکەم بەو ئاسانییەی شەستەکان و نەوەدەکان بەرەبابەکان بتوانن خوێنی ڕۆڵەکانی نەتەوەی کورد بکەنە کاڵای کەسابەت.
ئەو ڕۆژگارەی ئەم چەند کۆپلەشیعرەی خوارەوەی تێدا نووسرا و خوێندرایەوە، ئەو هەموو تووڕەیی و ڕکەی بەرامبەر سەرانی پارتخێڵەکان تێدا تەقییەوە سەخت بوو. لە ڕۆژانێکی وادا نەدەکرا بە زمانێکی هێور بدوێم. لەناو گیزەگیزی گولـلە و زرموهۆڕی تۆپاندا کێ گوێی لە شیعر و نەزیرۆکە دەگرت؟ کێ تاقەتی لێکدانەوە و کاراکردنی ئاوەزی هەبوو؟! دەبوایە تەڕدەستانە شتێک بڵێی وەک تیخ ببڕێ و گولـلەئاساش بئەنگێوێ. نازانم، ئاخۆ هاونیشتمانێکی تەنیاباڵی وەک من، لەوان ڕۆژاندا، کە سەنگەرێک نەبوو لە نێوان دوو سەنگەرە نەگریسەکەدا، لەوە پترم پێ دەکرا کە کردم؟!
ئەو بەرەبابانەی، بە خوێنی ڕۆڵەکانی کوردستان، نەخشەی سوڵتان سەلیم و (شاسمایل)ەکانیان جێبەجێ دەکرد، درێژەیان بە شەڕی چاڵدیران دەدا، ئێستا، خۆشبەختانە، تا ڕادەیەک لەقاو دراون. تەکنۆلۆژیای سنووربڕی زانیاری خەریکە دڕ بە جەنگەڵی قوڕگ و قەڵەمی سەر بە بەرەبابەکان دەدا.
زۆربەی خەڵکی کوردستان بۆیان دەرکەوتووە، کە ئەو پارتخێڵانە هەر لە بنەڕەتەوە سیاسەتیان وەک پلیکانەیەک بۆ گەیشتنە کورسی و سامان بەکار هێناوە، بە خوێنی هەژارانی کوردستان کەسابەتیان بۆ منداڵ و نەوەکانی خۆیان کردووە. لەو شەڕانەی بە پیرۆز و چارەنووسسازیان دادەنا تاکێکی ماڵباتی خۆیان کەپووی دانەڕساوە و پەنجەیەکی ئازاری پێ نەگەیشتووە. نابینن؟ ئەلحەملای، هەموویان سوور و سپین، بێمزەڕەت و سەلامەتن، خوێندنیان لە زانکۆکانی ڕۆژاوا تەواو کردووە، بۆ سەر کورسی ئامادە کراون و کلیلی قاسەیان لە گیرفاندایە.
ڕەنگە هێشتا دژایەتیکردنی براکوژی نەبووبێتە فەرهەنگێکی جێگیر و مشتومڕهەڵنەگر، بەڵام باوەڕ ناکەم بەو ئاسانییەی شەستەکان و نەوەدەکان بەرەبابەکان بتوانن خوێنی ڕۆڵەکانی نەتەوەی کورد بکەنە کاڵای کەسابەت.
پەشێو
هێلسنکی
٢٠٢١/٦/٢٠"
“براكوژی چه‌ند وه‌چه‌یه‌كی نا‌ئومێد كرد و بووه له‌مپه‌ری به‌رده‌م بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌ستی سه‌ربه‌خۆییخوازی.
حیزبحیزبانێی خێڵه‌كییانه نه‌یهێشت ئه‌و وزه‌یه‌ی له توێیهكانی گیانی كوردستانییاندا خۆی مه‌ڵاس دابوو كۆبكرێته‌وه و بخرێته گه‌ڕ بۆ خۆڕاپسكاندن له كۆت و به‌ندی كۆیله‌یی.
* * *
براكوژی ئه‌نجامی نه‌بوونی به‌رنامه و ستراتیژ و پڕۆژه‌ی سه‌ربه‌خۆیی و مه‌سه‌له‌یه‌كی سێنتراله.
تا كۆمه‌ڵێك ڕه‌مز و به‌های هاوبه‌ش زه‌ینی نه‌ته‌وه‌ییمان پێك نه‌هێنن، مێشكمان هه‌ر خانه‌خانه ده‌بێ و هه‌ر خانەیەكیش حیزب – عه‌شیره‌تێك داگیری ده‌كا.
* * *
كاتی ئه‌وه هاتووه له‌وه بگه‌ین و دانی پێدا بنێین، كه ئێمه، نه‌ك هه‌ر گه‌وره‌ترین نه‌ته‌وه‌ی بێ ده‌وڵه‌تین، به‌ڵكوو گه‌وره‌ترین نه‌ته‌وه‌ی بێ پڕۆژه‌ی ده‌وڵه‌تیشین. ”
* * *
عه‌بدوڵڵا په‌شێو
٥/٥/٢٠٠٥ هێلسنکی
لە پێشەکیی “دیوانی براکوژی” یەوە
* * *
ئه‌مڕۆ ڕۆژی شیعر نییه،
بۆیه، من بۆتان دێمه گۆ
به زمانێكی یه‌كجار ساده.
پێتان ده‌ڵێم:
ئه‌وه‌ی كورد بێ و كورد بكوژێ
زۆڵه، ته‌ره‌سه، گه‌وواده!
* * *
تێناگه‌م! گه‌ر تفه‌نگێك
هه‌زار گولله‌ی تێدابێ،
به ده‌ست كوردێكه‌وه بێ و
ڕووی له كوردێك كرابێ،
چۆن دڵی دێ بیپێكێ، با ئاگریش درابێ!
* * *
پێشمه‌رگه پێشمه‌رگه بێ،
له پێناو سه‌ردارێكی
گەوواد و ده‌م بێده‌رپێ،
ڕووه‌و سه‌نگه‌ری برای
چۆن چه‌ك ده‌خاته سه‌ر پێ؟!
* * *
بەهاری ١٩٩٤ هەولێر