'پێویستە هەموو لایەنە سیاسییەکان و هاوڵاتییان دژ بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بووەستنەوە'

سەبارەت بە هێرش و داگیرکارییەکنی دەوڵەتی تورک و هاتنی ئەردۆغان بۆ باشوری کوردستان، مامۆستا و ڕۆشنبیرانی کورد هەڵوێستی خۆیان دەربڕی و وتیان: "پێویستە هەموو لایەنە سیاسییەکان و هاوڵاتییان دژ بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بوەستنەوە."

لەبارەی هێرش و پەلامارەکانی دەوڵەتی تورکی فاشیست بۆ باشوری کوردستان هاوڵاتییان ناڕەزایی خۆیان دەردەبڕی و ئاماژەیان بەوەدا کە دەوڵەتی تورک هەموو کاتێ دژی گەلی کورد بووە.

مامۆستا محەمەد حەمە ڕەزا، سەبارەت بە هێرش وداگیرکەرییەکانی دەوڵەتی فاشیستی تورک بۆسەر گەلی کورد و هەروەها بڕیاری سەردانیکردنی ئەردۆغان بۆ عێراق و باشوری کوردستان بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات قسەی کرد و وتی: " سیاسەتی تورکی فاشیست هەرـلەردەوڵەتی عوسمانی تا دەگات بە ئەتاتورک و نوێنەرایەئتی ئەردۆغانی فاشیستیش هەمیشە دژ بە کورد بووە و ویستوویەتی گەلی کورد بکات بە یەک ئاڵا و یەکڕەنگی تورک، لە ئێستاشدا ئەردۆغان سەردانی باشور دەکات، کە پێدەچێ کۆمەڵێ پلانی گڵاوی  کورد و بە تایبەتیش بۆ گەریلا و قەندیل پێبێت و بیەوێت جێبەجێیان بکات."

هەر سەبارەت بەم پرسە  و هەڵوێستی لایەنە سیاسییەکان و هاوڵاتییان مامۆستا محەمەد ڕەزا وتی: " هەرچەندە پەدەکە ماوەیەکی زۆرە کەوتۆتە ناو سەنگەری ئەم پلانگێڕییەی دەوڵەتی تورکەوە، بەڵام داوا لە هەموو حیزب و لایەنەکان و هاوڵاتییان دەکەم، کە نەهێڵن ئەم داگیرکارییەی تورک بچێتە سەربۆیان، چونکە تورک کە لە شوێنێک داگیرکاری کرد ناکشێتەوە، ئەردۆغان دەیەوێت لە ڕێگەی چەکی ئاو و هەناردکردنی نەوت لە ڕێگەی تورکیاوە، عێراق بکێشێتە ناو ئەم پلانگێڕییەوە، من هیوادارم کە عێراق ڕەتی بکاتەوە و هاوڵاتییان بزانن کە باجی ئەم داگیرکارییە زۆر سەخت دەبێت لەسەریان."

هەر سەبارەت بەم پرسە، هەڵاڵە شەوکەت لهۆنی، سەرۆکی ڕێکخراوی واران بۆ ئاژانسەکەمان قسەیکرد و وتی: "هەرجارێک کە هێرش دەکرێت لەلایەن داگیرکەرانەوە، جۆری مامەڵەی لایەنە سیاسییە کوردییەکان بەپێی ئەجێندا و جۆری پەیوەندییان لەگەڵ داگیرکەراندا دەگۆڕدرێت، وەک دیارە کە لایەنە سیاسییەکان لە پەیوەندیدان لەگەڵ داگیرکەراندا، هەرچەندە حکومەتی هەرێمی کوردستان نەیتوانیوە نە بەڕێوەبەرییەکی باشی هەبێت، نە پارێزگاری لە خاکی کوردستان بکات، بەڵام پێموایە باشترین کارێک کە بتوانن بیکەن لە کاتی ئەم هێرشانەدا، ئەوەیە کە هەموو پێکەوە، کوردانە و مەردانە دژ بە هێرش و داگیرکارییەکان بوەستنەوە."

هـ . ب