پەژاک بە بۆنەى ساڵیادی شەهیدبوونی سمکۆ سەرهەڵدان فەرماندەی حەماسەی قەندیل ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، "حەماسەى قەندیل، گورزێکی گەورە بوو لە عەقڵییەتی پیلانگێڕی، شەڕانگێزی و جینۆسایدی ڕژێمی دەوڵەت – نەتەوەی ئێران".
پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک) بە بۆنەی ١١هەمین ساڵیادی شەهیدبونی سمکۆ سەرهەڵدان (ماجد کاویان) فەرماندەی حەماسەی قەندیل ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، "لە سایەی نەبەردی گۆڕەپانی قەندیل، پەژاک جێ پێی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا تۆکمە کرد و بووە سەرچاوەی ئومێد، ئازادییەتی و پێداگری و ئیرادەی گەل بۆ بە دەستهێنانی ئازادی و دیموکراسی".
پەژاک ڕاشیگەیاندووە، "لە سایەی فەرماندەی شەهید سمکۆ دا، قۆناغێک دەستیپێکرد، کە بە بەردەوامی گەلەکەمان سوود لە دەستکەوتەکانی لە ڕێگای گەیشتنی تەواو بە ئازادی وەردەگرێت. شەهید سمکۆ حەماسەى قەندیلی کرد بە مۆدێل و نمونەی تێکۆشان و هاواری گەلەکەمان بۆ ڕێگای دژوار و پڕ رێبواری تێکۆشانی ئازادیخوازانە و دیموکراسیخوازانە".
پەژاک ئەوەشی ڕاگەیاندووە، "داوا لە گەنجان و ڕۆڵە بوێر و ئازاکانی گەلەکەمان دەکەین، کە بۆ درێژەدان بەو ڕێگا شکۆمەندانە و شەرەفمەندانەی ئازادیخوازی، ڕێگای شەهید سمکۆ پڕ ڕێبوار بکەن و بەشداری لە ریزەکانی گەریلادا بکەن. ئەوە تاکە ڕێگای گارانتی و زامنی ژیانی ئازاد و بەختەوەرکردنی گەلەکەمان و گەیاندنێتی بە ئازادی".
دەقی ڕاگەیاندراویەکەى پەژاک:
ڕێگای تێکۆشانی شەهید سمکۆ فەرماندەی حەماسەی قەندیل پڕ رێبوار دەکەین
حەماسەى قەندیل لە ساڵی ٢٠١١دا یەکێک لە چارەنوسسازترین نەبەردەکانی مێژووی تێکۆشانی پەژاک بوو. فیدایبوون و فیداکاربوونی فەرماندەی ئەو حەماسە مێژوییە، شەهید سمکۆ سەرهەڵدان (ماجد کاویان) لە گۆڕەپانی نەبەرد و جەنگی قەندیل دا، لاپەڕەیەکی زێڕین و درەوشاوەی ئەو مێژووە و بەو پەڕی سەرسوڕهێنەربوونی خۆییەوە تۆمار کرد. لە ٣ی سپتەمبەری ٢٠٢٢دا و لە ١١هەمین ساڵیادی شەهادەتی شەهید سمکۆ دا، لە پێناو پارێزگاری لە ڕەنج و تێکۆشانە بێ کۆتاکەى ئەو شەهیدە گەورەیە، یاد و بیروەریی بەرز ڕادەگرین و ڕێگاکەى پڕ رێبوار دەکەین.
حەماسەی قەندیل لە سایەی نەبەرد و تێکۆشانی خۆڕاگرانەى هێزەکانی گەریلای ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەوەی سەلماند، کە دوژمنانی فاشیست و سوێندخواردو بە تایبەت رژێمی شۆڤێنیزمی ئیران لە پرۆسە و ڕەوتی پاکتاوکردن و جینۆسایدی کولتوری و جەستەیی دا بێ ئاکام بووە و بە هیچ نەگەیشتووە. ئەم جەنگ و نەبەردە سەلمێنەری زۆرێک لە شتەکان و لەوانەش نزیکترکردنەوەی گەلی کورد لە ئازادی و بەدیهێنانی نەتەوەی دیموکراتیک بوو. هەموان لەوە تێگەیشتن، کە هێزەکانی گەریلا لە سایەی پشتیوانیەکانی گەلەکەمان دا بە هیچ شێوەیەک لە ناو ناچن و لە بن نایەن و دەورانی دەسەڵات و فەرمانڕەوایی فاشیزمی دەوڵەتی و سەرمایەداری بە مەبەستی لە ناوبردنی گەلانی چەوساوە بەرەو کۆتایی دەڕوات. لە بنەڕەتدا حەماسەی قەندیل زەنگی ئاگادارکردنەوە بۆ لە ناوبردنی فاشیزم بوو.
ئەوە زۆر بە ڕوونی دیارە، کە بە هۆی چابوکی، لێهاتووی و فیداکاریی هێزەکانی گەریلا و فیدایبوونی شەهیدانەوە، ئەو حەماسەیە بووە ترۆپکێک بۆ هەستانەوە و هۆشیارکردنەوەی گەلەکەمان لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران. گەلەکەمانی لە بزووتنەوەیەکی تۆکمە و بەهێز و تێکۆشانی مۆدێڕن سوودمەند کرد. بە درێژایی مێژووی تێکۆشانی پەژاک، لە سایەی نەبەردی گۆڕەپانی قەندیل، پەژاک جێ پێی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا تۆکمە کرد و بووە سەرچاوەی ئومێد، ئازایەتی و پێداگری و ئیرادەی گەل بۆ بە دەستهێنانی ئازادی و دیموکراسی. ئەم جەنگە سەلماندی، کە رژێمی فاشیستیی ئێران بە دڵنیاییەوە لە رێگەى شەڕانگێزی و پاکتاوکاری و جینۆسایدی جەستییەوە توانایی لە ناوبردنی گەلی کورد و بزووتنەوەی ئازادیخوازیەکەى و دەستکەوتەکانی نییە. تەنانەت بە بەهێزی بایەخی ڕێگاچارەی ئاشتییانە و چارەسەریی دیموکراتیکی لە بریی شەڕانگێزی بە گوێی دوژمن دا دا. حەماسەی قەندیل، نەبەردی وەرچەخاندنی زیهنیەت و عەقڵییەتە پشتبەستووەکان بە جەنگ و خوێنڕشتن بوو و گورزێکی گەورە بوو لە عەقڵییەتی پیلانگێڕی، شەڕانگێزی و جینۆسایدی ڕژێمی دەوڵەت – نەتەوەی ئێران. ئەو نەبەردە هاوکێشە سیاسی، کۆمەڵایەتی و سیاسییەکانی ئەو سەردەمەی رژێمی تێکدا و لە رێگای جینۆسایدی کولتوری دا تووشی سەرلێشێواوی بوو.
حەماسەی قەندیل، پەژاک و بزووتنەوەی کۆمەڵایەتیی گەلەکەمانی لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە ڕادەیەک بەرز کردەوە، کە هەر کاتێک بیەوێت لە پێناوی رێگای پڕ رێبوارەکەیدا دەتوانێت هەزاران ڕۆڵەی دلێری خۆی وەک سمکۆکان ڕەوانەى گۆڕەپان و تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی بکات. لە سایەی فەرماندەی شەهید سمکۆ دا، قۆناغێک دەستیپێکرد، کە بە بەردەوامی گەلەکەمان سوود لە دەستکەوتەکانی لە ڕێگای گەیشتنی تەواو بە ئازادی وەردەگرێت. شەهید سمکۆ حەماسەى قەندیلی کرد بە مۆدێل و نمونەی تێکۆشان و هاواری گەلەکەمان بۆ ڕێگای دژوار و پڕ رێبواری تێکۆشانی ئازادیخوازانە و دیموکراسیخوازانە.
ئێمە وەک "پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک)" هاوکات لەگەڵ بەرزڕاگرتنی یاد و بیرەوەریی شەهید سمکۆ سەرهەڵدان، لە پێناو تێکۆشانی ئازادی دا بەڵێن دووپات دەکەینەوە، کە ڕێگاکەیان پڕ رێبوار دەکەین و دەستکەوتەکانی حەماسەسازیی ئەو شەهیدە گرانقەدەرە بۆ گەلەکەمان دەپارێزین. لە ساڵیادی ئەو حەماسەیەدا، سمکۆکان، یەک بە یەکی گەلەکەمان، بە تایبەتی گەنجان، ژنان و چین و توێژە چەوساوە و ستەمدیدەکانی تر بانگهێشت دەکەین، کە درێژە بە رێگای چاکە و جوانی ئازادیخوازی و دیموکراسیخوازیی شەهید سمکۆکان بدەن. داوا لە گەنجان و ڕۆڵە بوێر و ئازاکانی گەلەکەمان دەکەین، کە بۆ درێژەدان بەو ڕێگا شکۆمەندانە و شەرەفمەندایەی ئازادیخوازی، ڕێگای شەهید سمکۆ پڕ ڕێبوار بکەن و بەشداری لە ریزەکانی گەریلادا بکەن. ئەوە تاکە ڕێگای گارانتی و زامنی ژیانی ئازاد و بەختەوەرکردنی گەلەکەمان و گەیاندنێتی بە ئازادی. یادی هەموو شەهیدان بەرز و شکۆدار بێت".
ژ.ت