پژاک: شەهیدبوونی هەڤاڵ کاروان و هەڤاڵ سیروان بەرپرسیاری زیاتر دەخاتە سەرشانی هاورێبازانیان

پژاک رایگەیاند، " شەهید بوونی دوو گەنجی تێکۆشەر و شۆڕشگێڕی شۆڕشی کوردستان (هەڤاڵ كاروان هەورام و ئارام سیروان) لەرۆژهەڵاتی کوردستان بەرپرسیاریەتی زیاتر دەخاتە سەرشانی هەڤاڵان و هاورێبازانی."

كۆمیتەی راگەیاندنی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان (پژاک) راگەیەندراوێکی لەبارەی شەهیدبوونی دوو تێکۆشەر و شۆڕشگێری کوردستان (هەڤاڵ کاروان هەورام و ئارام سیروان) راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە راگەیەندراوەکەی پژاکدا هاتووە، " شەهیدبوونی دوو گەنجی تێکۆشەر و شۆڕشگێڕی شۆڕشی کوردستان (هەڤاڵ كاروان هەورام و ئارام سیروان) لەرۆژهەڵاتی کوردستان بەرپرسیاریەتی زیاتر دەخاتە سەرشانی هەڤاڵان و هاورێبازانی. لەبەر شەهیدبوونی هەڤاڵ کاروان و ئارام سیروان) پرسە و سەرەخۆشی خۆمان لەگەلەکەمان لەرۆژهەڵاتی کوردستان، بنەماڵەی سەربەرزی هەر دوو هەڤاڵی شەهید و ئازادیخوازن و هۆگرانی راگەیاندنی ئازاد دەکەین و سڵاو لەهەڵوێستی دایکانی ئاشتی و بە تایبەت لەدایکی شەهید کاروان دەکەین کە بە ورەیەکی بەرز و شۆڕشگێڕانەوە خاوەندارێتی لەرێبازی شەهیدان دەکەن."

پژاک دەڵێت، " هەڤاڵ كاروان یەك لەو شۆڕشگێڕ و خەباتكارانەی راگەیاندنی ئازادە كە لە تێكۆشانی ئازادیخوازی گەلەكەمان لەرۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران خاوەن رەنجێكی بێ وچان بوو. هەڤاڵ كاروان لەخەباتی خۆیدا هەڤاڵانی شەهیدی راگەیاندنی ئازاد”سیروان ناری و شاهۆ جۆانڕو، شەهیدانی ١ی گوڵان، شیلان، زیلان پەپوولە، میلیتان جوودی و زاگرۆس مانی” دەكاتە پێوانی تێكۆشانی كاروخەباتی رێكخستن و كەسایەتی راگەیاندنی شۆڕشگێڕی بەدرێژایی تەمەنی شۆڕشگێڕیەتی لەنێو خەبات و تێكۆشانی ئازادیخوازی گەلی كوردستان. مامۆستا و هەڤاڵ و راگەیاندنكارێكی شۆڕشگێڕ ئەركی هەمیشەیی خۆیدا لەبەرەی گەل دا دەبینێتەوە و ئەرك و بەرپرسیاریەتی سەرەكیشی هۆشیاركردنەوەی گەلە لەبەرامبەر بەتەڵەكەبازیەكانی دەسەڵات و دەسەڵاتە ملهۆر و فاشیست و دیكتاتۆرەكانە."

راگەیەندراوەکەی کۆمیتەی راگەیاندنی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) بەم شێوەیەیە:

" لەم كاتە هەستیار و چارەنووسسازەی گەلەكەمان و شۆڕشی كوردستان تێدا دەرباز دەبێت، شەهید بوونی هەر هەڤاڵێك ئەرك و بەرپرسیاریەتی و باری سەرشانی هەر شۆڕشگێڕ و تاكێكی كورد و وڵاتپارێز و نیشتمانپەروەر قورستر و گرانتر دەكات. شەهیدبوونی دوو گەنجی تێکۆشەر و شۆڕشگێڕی شۆڕشی کوردستان (هەڤاڵ كاروان هەورام و ئارام سیروان) لەرۆژهەڵاتی کوردستان بەرپرسیاریەتی زیاتر دەخاتە سەرشانی هەڤاڵان و هاورێبازانی. لەبەر شەهیدبوونی هەڤاڵ کاروان و ئارام سیروان) پرسە و سەرەخۆشی خۆمان لەگەلەکەمان لەرۆژهەڵاتی کوردستان، بنەماڵەی سەربەرزی هەر دوو هەڤاڵی شەهید و ئازادیخوازن و هۆگرانی راگەیاندنی ئازاد دەکەین و سڵاو لەهەڵوێستی دایکانی ئاشتی و بە تایبەت لەدایکی شەهید کاروان دەکەین کە بە ورەیەکی بەرز و شۆڕشگێڕانەوە خاوەندارێتی لەرێبازی شەهیدان دەکەن.

لەمێژووی تێكۆشانی ئازادیخوازی گەلی كوردستاندا راگەیاندنی ئازاد زمان حاڵی راستەوخۆی تێكۆشانی ئازادیخوازی و ژیان و شەڕ و تێكۆشانی گەریلایەتی و خەباتی رێكخستنیە. ئەركی بڵاوكردنەوەی بیروهزری رێكخستنی و هۆشیاركردنەوەی گەلە و رؤڵی پیشاندانی ئەو ئەرك و بەرپرسیاریەتیەی شۆڕشە لە قۆناخ و قەڵەمبازە جیاوازەكانی تێكۆشاندا. بۆ راپەڕاندنی ئەو ئەركانە و بەجێهێنانی كاروخەباتی راگەیاندنی ئازاد هەمیشە هەڤاڵ مەزلووم دۆغان كە رێبەرتی وەكو رۆحی شاراوەی خۆی پێناسەی دەكات و شەهید غۆربەت ئەلی ئەرسۆز كە بەخەباتگێڕێكی پێشەنگی كاروخەباتی راگەیاندنی ئازاد لەمێژووی تێكۆشانی ئازادیخوازی بەناو دەكرێت؛ وەكو سیمبۆل و رێنیشاندەر خۆیان لەراپەڕاندنی كاروخەباتی راگەیاندن و هاوشانی ئەوەش وەكو كەسایەتی راگەیاندنكارێكی شۆڕشگێڕ لەتێكۆشانی خۆیاندا دەبینن.

هەڤاڵ كاروان یەك لەو شۆڕشگێڕ و خەباتكارانەی راگەیاندنی ئازادە كە لە تێكۆشانی ئازادیخوازی گەلەكەمان لەرۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران خاوەن رەنجێكی بێ وچان بوو. هەڤاڵ كاروان لەخەباتی خۆیدا هەڤاڵانی شەهیدی راگەیاندنی ئازاد”سیروان ناری و شاهۆ جۆانڕو، شەهیدانی ١ی گوڵان، شیلان، زیلان پەپوولە، میلیتان جوودی و زاگرۆس مانی” دەكاتە پێوانی تێكۆشانی كاروخەباتی رێكخستن و كەسایەتی راگەیاندنی شۆڕشگێڕی بەدرێژایی تەمەنی شۆڕشگێڕیەتی لەنێو خەبات و تێكۆشانی ئازادیخوازی گەلی كوردستان. مامۆستا و هەڤاڵ و راگەیاندنكارێكی شۆڕشگێڕ ئەركی هەمیشەیی خۆیدا لەبەرەی گەل دا دەبینێتەوە و ئەرك و بەرپرسیاریەتی سەرەكیشی هۆشیاركردنەوەی گەلە لەبەرامبەر بەتەڵەكەبازیەكانی دەسەڵات و دەسەڵاتە ملهۆر و فاشیست و دیكتاتۆرەكانە. پاڵپشتی مەزڵوومان و بەپێنووس و لێنووس و كامێرا و تەجیلەكەی دەبێتە دەنگی گەل و شۆڕش و ئازادی. هەڤاڵ كاروانیش بەدرێژایی تەمەنی شۆڕشگیڕیەتی خۆی ژیان لەو رێگادا دانا و بەبێ ئەوەی چركەساتێك لەژیانیدا هەست بەماندووبوون بكات، هەوڵی دەدا بە شێوەیەكی لێهاتووانە ببێتە هاوارێك لەنێو سەدان هەزار هاوار و دەنگی ئازادیدا بۆ ئەوەی دەنگی شۆڕشی كوردستان و ئازادی ژن كە پارادایمی هزری، فەلسەفی، رێكخستنی كۆمەڵایەتی رێبەر ئاپۆیە بگەینێتە گەلەكەمان لەرۆژهەڵاتی كوردستان و كۆمەڵگەی ئێراندا.

هەڤاڵ كاروان لەبنەماڵەیەكی خۆنەویست و نیشتمانپەروەر و رەنجدەری هەرێمی هەورامان بەو عەشق و ئەوینەی بۆ شەهیدان و هرزی رێبەرتی هەیبوو،  بەشداری ریزەكانی شۆڕی كوردستان و ریزەكانی گەریلای كوردستان دەبێت و هەر بەو عەشق و ئەوین و كۆڵنەویستیەی كە وەكو پاشخانێكی چاندی گەلەكەمان لە دەڤەری هەورامان پێ گۆشكرابوو دەبێتە شەرڤانێكی رێگەی حەقیقەت و لەریزەكانی خەباتی گەریلایەتی بە بێ دوودڵی لەهەموو گۆڕەپانەكانی خەباتدا پێشەنگایەتی كاروخەباتی رێكخستنی و راپەراندنی ئەرك و بەرپرسیاریەتی دەگرێتە ئەستۆ.

هەڤاڵ كاروان ماوەی چەندین ساڵ لەكۆمیتەی راگەیاندنی پەژاک دەبێتە دەنگی گەلەكەمان و خاوەن رەنجێكی مەزنە و شوێن پەنجەی دەستی لەپەروەردەكردن و زۆرێك لەكار وخەباتەكانی راگەیاندنی ئازادی رۆژهەڵاتی كوردستان و ئێراندا دەبینرێت و دەبێتە سیمبۆڵێك كە بۆ هەتا هەتایە كاروانەكەی شەهید كاروان و ئارام سیروان لەپێناو رۆشنگری و هۆشیاركردنەوەی گەلەكەمان و سەرخستنی شۆڕشی كوردستان و لەوانەش شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادیدا راوەستانی بۆ نابێت و كاروانەكەی شەهید كاروان تەنیا ئامانجی سەركەوتن و ئازادییە. هەڤاڵ كاراوان تەنیا راگەیاندنكارێك نەبوو؛ بەڵكو راگەیاندنكارێكی شۆڕشگێڕ بوو بۆیەش ماندووبوونی نەدەناسی و بەشەو و رۆژ هەوڵی گۆاستنەوەی دەنگی ئیش و ئازارەكانی گەلەكەمان و ئازادیخوازان بوو.

هاوکات ئەو ئەرکەی کە هەڤاڵ کاروان بە پێنووس و لێنووس و کامێراکەی رایدەپەڕاند، هەڤاڵ ئارام سیروانیش لەسەنگەرەکانی بەرخودانی زاپ و ئاڤاشین و مەتینا لەبەرامبەر وەحشی ترین و گەورەترین سوپای ناتۆ و دەوڵەتی فاشیستی تورک و گرووپە چەتەکانی بە چەکەکەی دەستی زیڕەی خستبووە دڵی ئەو نەیارانەی کە هەوڵی دەستدرێژی و داگیرکەری سەرکوردستانیان دەدا. هەڤاڵ ئارام سیروان فەداییەکی بەرەکانی شەڕ و گەریلایەکی فیدایی بوو. ئەو فەدایەتیەش پێویستە ببێتە هێمایەک لەناو جیلی گەنج و ئازادیخوازەکانی ئێراندا.

وەكو كۆمیتەی راگەیاندنی پەژاك؛ جارێكی تر سۆز و بەڵێنمان درێژەدانە بەكاروانەكەی، شەهید كاروان هەموو شەهیدانی راگەیاندنی ئازاد كە لەپێناو ئامانجەكانی شەهید كاروان گۆڕ بەتێكۆشانی ئازادیخوازانەمان بدەین و تا سەركەوتن نەسروتن بكەینە دروشمی خەبات و تێكۆشانی ئازادیخوازانەمان."

ف.ق