قه‌ره‌یلان: به‌ شه‌هیدكردنی هه‌ڤاڵ ئه‌بوزێد وڵاتپارێزیی مه‌خمور كرایه‌ ئامانج

فه‌رمانده‌ی بڕیارگه‌ی ناوه‌ندیی پاراستنی گه‌ل موراد قه‌ره‌یلان به‌ بۆنه‌ی شه‌هیدبوونی ئه‌بوزێد عه‌بدوڵا نامه‌یه‌كی سه‌ره‌خۆشی بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، "دوژمن له‌ كه‌سایه‌تی هه‌ڤاڵ ئه‌بوزێد وڵاتپارێَزی كه‌مپی شه‌هید رۆسته‌م جودی كردووه‌ته‌ ئامانج".

له‌ هێرشی ئاسمانی كه‌ له‌ ٢٩ی ئاب له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی هێرشبه‌ره‌وه‌ بۆ سه‌ر كه‌مپی په‌نابه‌رانی مه‌خمور ئه‌نجامدرابوو، هاووڵاتییه‌ك به‌ ناوی ئه‌بوزێد عه‌بدوڵا عوبێد ژیانی له‌ده‌ستدابوو.

فه‌رمانده‌ی بڕیارگه‌ی ناوه‌ندیی پاراستنی گه‌ل موراد قه‌ره‌یلان به‌ بۆنه‌ی شه‌هیدبوونی ئه‌بوزێد عه‌بدوڵا نامه‌یه‌كی سه‌ره‌خۆشی بڵاوكرده‌وه‌.

له‌ نامه‌كه‌دا هاتووه‌:

"بنه‌ماڵه‌ی به‌ نرخ، له‌ هێرشی ده‌وڵه‌تی توركی فاشیست، ناپاك و ترسه‌نۆكدا به‌ هۆی شه‌هیدبوونی هه‌ڤاڵ ئه‌بوزێده‌وه‌ ئێمه‌ زۆر خه‌مبار بووین. من له‌سه‌ر ناوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بزوتنه‌وه‌كه‌مان، سه‌ره‌خۆشی له‌ ته‌واوی ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌، له‌ ته‌واوی هه‌ڤاڵانی ملیس و له‌ ته‌واوی گه‌له‌ به‌ نرخه‌كه‌مان له‌ كه‌مپی شه‌هید رۆسته‌م جودی و ته‌واوی گه‌لی كوردستان ده‌كه‌م. ده‌ڵێین بكه‌وێته‌ به‌ر به‌خشنده‌یی و به‌زه‌یی په‌روه‌ردگار. كه‌سێك وه‌ك هه‌ڤاڵ ئه‌بوزێد پاك و دروست له‌ هه‌موو شوێنێك جێگه‌كه‌ی شكۆدار بێت. ئێمه‌ وه‌ك بزوتنه‌وه‌ هاوبه‌شی ئێش و خه‌مین. ئه‌و به‌ڵێنه‌ی به‌ شه‌هیدانی قاره‌مانمان داوه‌، ئێمه‌ بۆ شه‌هیدی به‌نرخ: هه‌ڤاڵ ئه‌بوزێد جارێكی تر دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه‌. ئێمه‌ ده‌ڵێین ئه‌ی شه‌هیدی به‌نرخ، با دڵت شاد بێت، خوێنی تۆ له‌ زه‌وی نامێنێته‌وه‌. خه‌ون و ئاواته‌كانی تۆ ده‌بنه‌ راستی. له‌ رێگه‌ی ئێوه‌دا تا ئازادی كوردستان و سه‌رفرازی ئێمه‌ به‌ یادی ئێوه‌وه‌ تێكۆشان به‌رزده‌كه‌ینه‌وه‌. ئێمه‌ تا كۆتایی پابه‌ندی ئه‌و به‌ڵێن و په‌یمانه‌ ده‌بین كه‌ به‌ ئێوه‌مان داوه‌‌.

٣٥ ساڵ ره‌نجی كێشا

هه‌ڤاڵ ئه‌بوزێد له‌ شۆڕشی ئێمه‌دا كه‌سێكی خاوه‌ن ره‌نج بوو. ره‌نجی ٣٥ ساڵه‌ی هه‌یه‌. من خۆم ٢٩ ساڵه‌ كه‌ ئه‌و وڵاتپارێز و شۆڕشگێڕه‌ ده‌ناسم. شایه‌تی ده‌ده‌م له‌ سه‌ر زۆر تێكۆشان، ره‌نج، دروستی و بوێری ئه‌و. به‌ هه‌ڵوێستی وڵاتپارێزی خۆی به‌ وڵاته‌كه‌یدا گه‌ڕا، به‌ هه‌ڵوێستی بڕیاداری نمونه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌یه‌. هه‌ڤاڵ ئه‌بوزێد له‌ كوردستان وێنای وڵاتپارێزی مه‌ردایه‌تی و له‌خۆبوردوییه‌. به‌ راستی خۆی، به‌ پاكی خۆی و به‌ هه‌ڵوێستی خۆی متمانه‌ به‌ مرۆڤ ده‌به‌خشێت، له‌ پابه‌ندبوون به‌ به‌ڵێنه‌وه‌ نمونه‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌. هه‌ڤاڵ ئه‌بوزێد وه‌ك كه‌سێك له‌ بۆتان، له‌ گوندی دێرا هینێ، له‌ عه‌شیره‌تی گۆیی به‌ ره‌نجی خۆی به‌ ساڵان و به‌ تێكۆشانی خۆی ئاشكرا كرد، ئه‌و وه‌ك وێنای وڵاتپارێزی بۆتان بووه‌ خاوه‌نی رۆڵ و شكۆ. به‌ راستی، پاكی و به‌ هه‌ڵوێستی خۆی به‌های مرۆڤایه‌تی و هه‌ڤاڵێتی وێنا كرد. شه‌هید ئه‌بوزێد وه‌ك هه‌ڤاڵ و وڵاتپارێز به‌ سه‌رۆك ئاپۆ، به‌ كوردستان، به‌ شه‌هیدانه‌وه‌ زۆر په‌یوه‌ست و پابه‌ند بوو. مرۆڤ ده‌یزانی كه‌ هیچ شتێك ناتوانێت كاریگه‌ری بكاته‌ سه‌ر ئه‌و په‌یوه‌ست بوونه‌ی ئه‌و به‌و به‌هایانه‌ و به‌ بڕیاربوونه‌ی ئه‌و. شتێكی ئاسان نییه‌ كه‌ بۆ چه‌ندین ساڵ له‌ ناو كاره‌كانی شۆڕشدا به‌ دروستی، گیانبازی و به‌ بوێری ئه‌و هه‌مووه‌ متمانه‌یه‌ دروست بكه‌یت. روونه‌ كه‌ دوژمنیش ده‌یزانی كه‌ هه‌ڤاڵ ئه‌بوزێد وێنای چی ده‌كات. كه‌سێك كه‌ چۆن بناغه‌ی وڵاتپارێزی كوردی وێنا ده‌كرد، دوژمن باش ده‌یناسی. ئه‌و هێرشه‌ بۆ سه‌ر هه‌ڤاڵ ئه‌بوزێد هێرشێكی ئاسایی نییه‌. هێرشێكی زۆر به‌ لێكدانه‌وه‌ و به‌ پلانه‌. به‌و جۆره‌ بڕیاریانداوه‌ و جێبه‌جێیان كردووه‌.

ئامانجی سه‌ره‌كی وڵاتپارێزی گه‌لی كه‌مپه‌كه‌یه‌

دوژمن له‌ كه‌سایه‌تی هه‌ڤاڵ ئه‌بوزێددا وڵاتپارێزی كه‌مپی شه‌هید رۆسته‌م جودی كردووه‌ته‌ ئامانج. ئامانجی سه‌ره‌كی وڵاتپارێزیی گه‌لی كه‌مپه‌كه‌یه‌، وڵاتپارێزیی بۆتان و هی گه‌لی كوردستانه‌. ئێمه‌ بینیمان كه‌ له‌ هه‌مان ئه‌و رۆژانه‌دا له‌ هه‌رێمی سۆران، له‌ كفری وڵاتپارێزمان مامۆستا شه‌ماڵیش به‌م جۆره‌ به‌ شێوه‌یه‌كی ناپاكانه‌ كرایه‌ ئامانج. له‌ كه‌سایه‌تی وڵاتپارێز مامۆستا شه‌ماڵ وڵاتپارێزیی سۆران كرایه‌ ئامانج. دوژمن له‌ وڵاتپارێزیی سۆران ده‌ترسێت. بۆیه‌ كردیانه‌ ئامانج. دوژمن له‌ وڵاتپارێزی و هه‌ڵوێستی خه‌ڵكه‌كه‌مان له‌ كه‌مپی شه‌هید رۆسته‌م جودیش زۆر ده‌ترسێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ هێمای ئه‌وێ هه‌ڤاڵ ئه‌بوزێدی كرده‌ ئامانج. وه‌ك چۆن ساڵی رابردوو له‌ رۆژئاوا كوردستان هێمای وڵاتپارێزیی رۆژئاوای كوردستان یوسف گولۆی كرده‌ ئامانج، ئێستا له‌ كه‌مپه‌كه‌ هه‌ڤاڵ ئه‌بوزێد ده‌كاته‌ ئامانج. ئه‌و هێرشانه‌ی ده‌وڵه‌تی توركی فاشیست له‌سه‌ر وڵاتپارێزیی گه‌لی كورده‌. ئه‌و به‌و هێرشانه‌ی ده‌یه‌وێت گورز له‌و وڵاتپارێزییه‌ بدات كه‌ له‌ كه‌مپه‌كه‌ وێنا ده‌كرێت و ده‌یه‌وێت پاكتاوی بكات. له‌ بنه‌ڕه‌تدا دوژمن ده‌یه‌وێت كه‌مپه‌كه‌ پرش و بڵاوبكات و پاكتاوی بكات. به‌و هێرشانه‌ ترس و تۆقین دروست بكات و به‌و جۆره‌ سیاسه‌تی خۆی زاڵ بكات ئامانجه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه‌. ئامانجێكی سیاسی و چه‌په‌ڵ هه‌یه‌. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ به‌ تایبه‌تی گه‌له‌كه‌مان له‌ كه‌مپی شه‌هید رۆسته‌م جودی، كه‌ تائێستا به‌ گیانبازییه‌كی گه‌وره‌ وێنا و نوێنه‌رایه‌تی شكۆمه‌ندی ده‌كات، له‌ كوردستاندا خاوه‌نی جێگه‌ و پێگه‌یه‌كه‌، ده‌بێت كه‌ له‌سه‌ر رێبازی ئه‌و شه‌هیده‌ قاره‌مانانه‌ی وه‌ك ئه‌بوزێد به‌ بڕیارێكی گه‌وره‌وه‌ به‌رده‌وام بن و تێكۆشان بكه‌ن. پاراستنی جه‌وهه‌ریی خۆیان به‌هێز بكه‌ن و له‌ به‌رامبه‌ر دوژمن زیاتر به‌ سه‌ختی تێكۆشان به‌رزبكه‌نه‌وه‌. بۆ ئه‌وه‌ یه‌كگرتن، بۆ ئه‌و رێكخستن، بۆ ئه‌وه‌ بونیاتنانی رۆحی شۆڕشگێڕی، وڵاتپارێزی و یه‌كگرتنی ته‌واوه‌تی له‌ ناو خۆتان دابمه‌زرێنن. به‌م جۆره‌ ببنه‌ وه‌ڵام. له‌م سه‌رده‌مه‌ گرنگه‌دا كێشه‌ی ناوخۆیی چی ده‌بێت با ببێت، ده‌بێت كه‌ گه‌لی كه‌مپه‌كه‌مان له‌و هێرشانه‌ی دوژمن بۆ سه‌ر شكۆی كه‌مپه‌كه‌ ئه‌نجام بگرن و به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ده‌بێت رێكخستن و یه‌كبوونی خۆیان به‌هێز بكه‌ن. به‌م جۆره‌ بۆ دوژمن ببێته‌ وه‌ڵام. ده‌بێت به‌م جۆره‌ رۆحی شه‌هید ئه‌بوزێد وێنا بكه‌ن. له‌ به‌رامبه‌ر سیخوڕ نه‌یاران به‌ یه‌كده‌ستی بوه‌ستنه‌وه‌ و به‌م جۆره‌ هێڵی شه‌هیدان وێنا بكه‌ن.

جارێكی تر له‌ به‌رامبه‌ر ته‌واوی وڵاتپارێزانی كوردستان، رۆشنبیرانی گه‌لی كورد، ده‌بێت زیاتر به‌رامبه‌ر قڕكردن و داگیركاری تورك خاوه‌ن هه‌ڵوێست بن و تێبكۆشن. ئێمه‌ به‌ وڵاتپارێزی و بڕیاردارییه‌ك كه‌ هه‌ڤاڵ ئه‌بوزێد وێنای كرد ده‌توانین هه‌موو هێرشه‌كانی دوژمن شكست بده‌ین و سه‌ربكه‌وین. ئه‌وه‌ شتێكی مسۆگه‌ره‌. له‌م كاته‌ مێژوویی و گرنگه‌دا ئه‌و هێرشه‌ بۆ سه‌ر شۆڕشگێڕ و وڵاتپارێزی به‌نرخ، ره‌نجده‌ری گه‌وره‌، هه‌ڤاڵ ئه‌بوزێ به‌م جۆره‌ ده‌بینین. ئه‌و هێرشه‌ هێرشێكی ئاسایی نییه‌. هێرشێكی پلانبۆداڕێژراوه‌ و ده‌بێت بنه‌ماڵه‌ به‌ نرخه‌كه‌مان، بزانن كه‌ له‌ بنه‌ماڵه‌ی ئه‌واندا كه‌سایه‌تیه‌كی وه‌ك ئه‌بوزێد هه‌ڵكه‌وتووه‌، كه‌ بووه‌ته‌ چقڵی چاوی دوژمن. دوژمن به‌م جۆره‌ به‌ پلانێكی تایبه‌ت ویستوویه‌تی شه‌هیدی بكات. ئه‌مه‌ش بۆ بنه‌ماڵه‌ و بۆ هه‌موو كه‌سوكاره‌كه‌ی شانازییه‌كه‌ كه‌ كه‌سێكی وه‌ك ئه‌بوزێد له‌و بنه‌ماڵه‌ و ده‌وروبه‌ره‌ هه‌ڵكه‌وتووه‌. به‌م جۆره‌ به‌ خه‌بات و ره‌نجی ساڵان خۆی سه‌لماند، گه‌یشته‌ ئاستی هێمابوونی وڵاتپارێزی. ده‌بێت هه‌موو خه‌ڵكی كه‌مپه‌كه‌، ملیسه‌كانی كه‌مپه‌كه‌ و كه‌سوكاری بنه‌ماڵه‌كه‌ له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایانه‌ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ شه‌هیدبوونی هه‌ڤاڵ ئه‌بوزێد بكه‌ن. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ تێكۆشانی شه‌هید ئه‌بوزێد و تێكۆشانی درێژه‌دان به‌ رێبازی شه‌هیدان هێنده‌ی تر به‌ بڕیاره‌وه‌ بجوڵێنه‌وه‌. به‌م جۆره‌ ئێمه‌ به‌ تێكۆشانی شۆڕشگێڕی و به‌ سه‌ندنه‌وه‌ی تۆڵه‌ و به‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵاكه‌یان، شه‌هیدان ده‌كه‌ینه‌ كه‌سانی نه‌مر. یادی ئه‌وان له‌ دامه‌زراندنی رێبه‌رایه‌تی ئازاد و كوردستانی ئازاد ده‌ژیه‌نین. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایانه‌ جارێكی تر سه‌رجه‌م گه‌لی كه‌مپه‌كه‌مان، بۆ ته‌واوی هه‌ڤاڵانی ملیس و بۆ هاوژینی هه‌ڤاڵ ئه‌بوزێدی هێژا، هه‌روه‌ها بۆ هه‌موو منداڵه‌كانی هه‌ڤاڵ ئه‌بوزێد و بۆ هه‌موو ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ سه‌رساغی ده‌خوازین. له‌ درێژه‌دان به‌ رێبازی شه‌هیدی قاره‌ماندا، ئێمه‌ سه‌ركه‌وتن بۆ هه‌مووان ده‌خوازین".

هـ . ب