قەرەسوو: دیکتاتۆرەکان چۆن دەکەون ئەردۆغانیش وەها دەکەوێت
مستەفا قەرەسوو ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە ڕایگەیاند، تێکۆشان لە دژی فاشیزم بە تەنها تێکۆشانی هەڵبژاردن نییە و وتی، "ئەردۆغانیش وەک دیکتاتۆرەکانی تری جیهان دەکەوێت".
مستەفا قەرەسوو ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە ڕایگەیاند، تێکۆشان لە دژی فاشیزم بە تەنها تێکۆشانی هەڵبژاردن نییە و وتی، "ئەردۆغانیش وەک دیکتاتۆرەکانی تری جیهان دەکەوێت".
قەرەسوو بەشداریی لە بەرنامەی تایبەتی مەدیا خەبەردا کرد و ڕایگەیاند، مرۆڤ نابێت بەهۆی سەرکەوتنی ئەردۆغان لە هەڵبژاردندا خۆی تووشی ڕەشبینی بکات و وتی، "ئەوە بە مانای ئەوەیە نابێت مرۆڤ چاوەڕێی هەموو شتێک لە هەڵبژاردن بکات. شتی وەها نییە. ئێمە نزیکبوونەوەی لەو شێوەیەیمان نەبوو، بەڵام بێگومان دەبێت شیکاری بۆ هەڵبژاردن بکرێت. دەبێت ئەوە ببێتە بەشێک لە تێکۆشان و بەو شێوەیە سەیر بکرێت. ئەو بیر و بۆچونەی، کە دەڵێت، مرۆڤ دەتوانێت بە هەڵبژاردن ئەنجام بە دەست بهێنێت، کاری ئۆپۆزسیۆنی ناو سیستمە. ئێمە ئۆپۆزسیۆنی ناو سیستم نیین، ئێمە ئۆپۆزسیۆنی دیموکراسیی شۆڕشگێڕین. ئێمە ئەم هەڵبژاردنە لەگەڵ گەل، بە رێکخستنکردنی گەل، تێکۆشانی بەهێز و هەڵوێست بە دەست دەهێنین".
قەرەسوو ڕایگەیاند، حکومەتی ئاکەپە لاوازە و بە دڵنیاییەوە بە تیکۆشان دەڕوخێت و وتی، "لەو بوارەدا وشکبوونی فشیزم، هێرش و نەخواستنی لە هەڵبژاردندا بەو مانایە دێت، چۆن لە جیهاندا دیکتاتۆرەکان دەکەون ئەمانیش بەو شێوەیە دەکەون. بە دڵنیاییەوە کۆتایی ئەردۆغانیش بەو شێوەیە دەبێت. بە دڵنیاییەوە وە دیکتاتۆرەکانی تر دەکەون. چونکا زۆر هێرشبەرە. فاشیزم لە بەرزترین ئاستدا بەکار دەهێنێت. ئەگەر تێکۆشان بکرێت، ئەوا فاشیزم لە بەریەک هەڵدەوەشێت".
شیکارییەکەی قەرەسوو بەمشێوەیەیە: "ڕێبەر ئاپۆ ٢٥ ساڵ زیندانییە. جگە لەوەش چەند ساڵێک لە ژێر گۆشەگیرییەکی قورس دا ڕاگیراوە. کاتێک دەسەڵاتی ئاکەپە چەند ساڵێک لە دۆخێکی سەخت و دژواردا بوو، کاتێک لە بەرامبەر تێکۆشانی ئێمەدا لە تەنگاویدا بوو، هەندێک نەرمبوون ڕوویدا و گۆشەگیری لاواز کرا. هەندێک چاوپێکەوتن ئەنجامدران. ئەو قۆناغە دەزانرێت. هەر ئیمەش بۆ خۆمان لەو قۆناغەدا بووین. ئەوە قۆناغی چاوپێکەوتنی ئۆسلۆ بوو. لەو کاتەدا گۆشەگیریی سەر ڕێبەر ئاپۆ سست ببوو.
ڕێبەر ئاپۆ شەڕی تایبەتی لەقاودابوو
گۆشەگیریی قورس لەسەر ڕێبەر ئاپۆ بەردەوامە. ڕێگا نادەن پارێزەرەکانی چاوپێکەوتن ئەنجام بدەن، بنەماڵەکانیشیان ناتوانن چاوپێکەوتن ئەنجام بدەن. ئەوە خۆی نیشانەی ئەوەیە، کە دەوڵەتی تورک چۆن لە ڕێبەر ئاپۆ نزیک دەبێتەوە. گۆشەگیریی بەو شێوە قورسە لەسەر ڕێبەر ئاپۆ گوشار لەسەر یەک کەس نییە. ئەو گشارە لە دژی تێکۆشانی ئازادیی گەلی کوردە. ئەنجامی سیاسەتی پاکتاوکردنی کوردانە. دەبێت ئەوە بەو شێوەیە لێکبدرێتەوە. چونکا ئەو ڕێبەرایەتییە ئازادیی بۆ گەل هێنا، گەلی بە ڕێکخستن کرد و هێنایە ناو تێکۆشانی ئازادی. بۆ ئەوەی تۆڵەی خۆیانی لێدەکەنەوە. لەلایەکی دیکەوە پارادیگمای نوێی ڕێبەر ئاپۆش لە دژی سیستمی پاکتاوکار و داگیرکەری دەوڵەتی تورک بە مەترسی دەبینرێت. چونکا دەبینین، کە بیر و ڕامانی ڕێبەر ئاپۆ دەتوانێت ڕژێمی فاشستی دژە دیموکرسیی تورکیا هەڵبوەشێنێتەوە. بیر و ڕامانی ڕێبەر ئاپۆ عەقڵیەت و هۆشمەندییەکی دیموکراسی و ئازادییە و لەبەر ئەوەش گۆشەگیریی قورس لە دژی ڕێبەر ئاپۆ بەڕێوەدەبەن. لەلایەکی ترەوە بابەتێکی تری گرنگ هەیە، دەوڵەتی تورک لە دژی گەلی وکورد شەڕێکی قێزەون و شەڕێکی تایبەت بەڕێوەدەبات. من دەمەوێت سەرنجەکان ڕابکێشمە سەر ئەوە؛ یەکێک لە تایبەتمەندییە سەرەکییەکانی ڕێبەر ئاپۆ ئەوەیە، کە لە ڕاستیی دەوڵەتی تورک تێگەیشتووە، شەڕی قێزەون، تایبەت، پاکتاوکار و داگیرکەری دەوڵەتی تورک، لە دژی گەلی کورد بەڕێوە دەچێت، دیاری و دەستنیشان کردووە. لەو بوارەدا ڕێبەر ئاپۆ ڕاستیی دەوڵەتی تورکی ئاشکرا کردووە و لەقاوی داوە و بەپێی ئەوەش تێکۆشانێکی کاریگەری بەڕێوەبردووە. ڕێبەر ئاپۆ لە دژی سیاسەتەکانی شەڕی تیابەت، یاری و تەڵەکەبازییەکانیان درێژەی بە تێکۆشانی خۆی داوە، فێڵ و تەڵەکەبازییەکانیانی تێکداوە، لەبەر ئەوەی دەوڵەتی تورک ئەو ڕاستیە دەزانێت، ئەمڕۆ هاوپەیمانیی فاشیستیی ئاکەپە – مەهەپەش لە دژی گەلی کورد شەڕێکی تایبەتی دژوار بەڕێوەدەبەن. تەنها شەڕی چەکداری ناکات، بەڵکو شەڕی تایبەتیش لە دژی گەل ئەنجام دەدات، شەڕی دەرونیش بەڕێوەدەبات.
بەرخودان بەش ناکات و دەبێت مرۆڤ لە شەڕی تایبەتیش تێبگات
لەبەر ئەوەی دەبینین، کە ڕاستیی ڕێبەرایەتی ئەوە پووچ دەکاتەوە، ڕێبەرایەتی گۆشەگیر دەکەن. لەبەر ئەوەی دەزانن، کە بە دڵنیاییەوە ڕێبەرایەتی سیاسەتەکانی شەڕی تایبەتیان پووچ دەکاتەوە، دەزانن بە دەڵنیاییەوە کاریگەریی ڕێبەرایەتی دەبێت، لەبەر ئەوانەش گۆشەگیری لە دژی ڕێبەر ئاپۆ بەڕێوەدەبەن. دەبێت ئەوە بەو شێوەیە لێکبدرێتەوە. دەبێت گەلی کورد ئەوەش بزانێت، کە گەورەترین ڕاستیی ڕێبەر ئاپۆ ئەوەیە، کە راستیی دەوڵەتی تورک و شەڕی تایبەتی ناسیوە. ئەوە بۆ کوردان زۆر گرنگە. کورد تاوەکو شەڕی تایبەتی دەوڵەتی تورک، شەڕە دەروونی و فێڵبازییەکانیان نەناسێت، ناتوانێت تێکۆشانی ئازایی خۆی سەربخات. گرنگترین فاکتۆر لە سەرکەوتنی تێکۆشانی ئازادی دا لە هەموو ڕوویەکەوە ناسینی ڕاستیی دەوڵەتی تورک، ناسینی شەڕە تایبەتەکەی و شەڕە دەرونییەکەی، شەڕە پاکتاوکارانە داگیرکەرییەکەیەتی. هەروەها تێکۆشان و بەرخودان بەش ناکات، بەڵام بەرخودان و شەڕکردن بنەمایە، بەڵام بۆ ئەوەی بەرخودان و شەڕ سەر بکەوێت دەبێت مرۆڤ ڕاستیی شەڕی تایبەتی دەوڵەتی تورک باش بناسێت.
بۆ ئەوەی لە ڕاستیی شەڕی تایبەتی دەوڵەتی تورک تێبگەین، من نمونەیەک دەهێنمەوە. تورگوت ئۆزال سەرۆک کۆمار بوو و کوژرا. یەکەمجار، کە ڕێبەر ئاپۆ بیستی ئۆزال گیانی لە دەستداوە، ئەو یەکەم کەس بوو وتی، "ئۆزال کوژرا" و ئەوەش ڕاستییەکە بوو. چونکا ڕاستیی دەوڵەتی تورک، ڕۆحی ئەو دەوڵەتە، فیکر و ڕفلێکسەکانی دەناسێت، چونکا دەزانێت لە کوێ، کەی و ڕفلێکس و کاردانەوەی چۆن نیشان دەدا، لەبارەی گیان لەدەستدانی ئۆزال ئەو هەڵوێستەی بە ڕوونی و ئاشکرا نیشان دا. کاتێک ڕاستیی ڕێبەر ئاپۆ و ڕاستیی ئەو گۆشەگیرییە شیکار دەکرێت، دەبێت گەلی کورد سیاسەتی دیموکراتیکی کوردان، دۆستانی باش لەو شتانە تێبگەن. لەو بوارەدا زۆر شت هەیە، کە مرۆڤ لە ڕێبەر ئاپۆوە فێر ببێت. زۆر شت هەیە، کە گەلی کورد، سیاسەتی دیموکراتیکی کوردان و هەموو هێزە سیاسییەکانی لە هەر چوارپارچەی کوردستان، دەبێت لەو بوارەدا زۆر شت لە رێبەر ئاپۆ فێر ببن. تاوەکو لەوە تێنەگەن، کە ڕێبەر ئاپۆ ڕاستیی ئەو هێزە داگیرکەر و پاکتاوکارانەی چۆن لەقاو داوە، هیچ بزووتنەوەیەکی سیاسیی کورد ناتوانێت لە بەرامبەر دەوڵەتی تورک و لە بەرامبەر هێزە داگیرکەر و پاکتاوکارەکان لە ڕۆهەڵاتی ناوەڕاست و لە بەرامبەر دوژمنی گەلی کورد سەر بکەوێت.
بەرخودانی لەیلا سورخوێن لەبیرناکرێت
بەرلەوەی هەڵمەتی یەکی حوزەیرانی ٢٠٠٤ هەڵبسەنگێنم، دەمەوێت شەهیدبوونی لەیلا سورخوێن کە لەم دواییەدا شەهیدبوو و لە سەر ئەو بنەمایەش کەسایەتی ئەو هەڵبسەنگێنم. بەر لە هەموو شتێک من بە رێز و پێزانینەوە یادی دەکەمەوە. بڕوام وایە کە بە دڵنیاییەوە ئاواتەکانی لە کوردستانێکی ئازاد، تورکیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی دیموکراتیکدا دەهێنینەدی. بەڵێنی ئەوەدەدەم، ئێمە ئەو بەڵێنە دەدەین. هەڤاڵ لەیلا سورخوێن بەراستیش یەکێک لە فەرماندە گرنگەکانی تێکۆشانمان بوو، بەتایبەتی تێکۆشانی گەریلایەتیمان. هەروەها هەڤاڵێکی بەو جۆرەبوو کە لە جێبەجێکردنی هەڵمەتی یەکی حوزەیراندا بە شێوەیەکی سەرکەوتوانە بەشداربوو. لەیلا سورخوێن یەک لەو هەڤاڵانەبوو کە لە بەرامبەر پاکتاوی ٢٠٠٣-٢٠٠٤ کە هەوڵی دەدا بەر بە هەڵمەتی ١ی حوزەیران بگرێت، بەهێزترین هەڵوێستی نیشاندا. لەم بوارەی تێکۆشاندا رەنجی هەڤاڵ لەیلا سورخوێن زۆرە. ٣٠ ساڵ لە هەموو شوێنێکی چیا و دۆڵەکانی کوردستان مایەوە. هەرگیز جۆش و خرۆشی بەرخودانی خۆی لە دەست نەدا، لە دژوارترین هەلومەرجدا بڕوای خۆی بە سەرکەوتن نەدۆڕاند. هەڤاڵێکی خاکەڕا و دڵنزم بوو. خۆی بۆ خزمەتی تێکۆشانی ئەم گەلە تەرخان کردبوو و ئەمە بیرکردنەوەی بوو. بەوهۆیەوە هەموو هەڤاڵان خۆشیان دەویست. تێکۆشانی هەڤاڵ لەیلا بەردەوام دەبێت و بە زیندوویی دەمێنێتەوە. لەم رووەوە تێکۆشانی ئەو بە تایبەتی شەڕ و بەرخودانی گیانبازانەی ئەو لە بۆتان، لەبیرناکرێت.
هەڤاڵ لەیلا لەسەر هێڵی ئازادی ژن تێدەکۆشا. لە هەمان کاتدا یەک لە باشترین نوێنەرانی هێڵی ئازادی ژنانی کورد بوو. لەم رووەوە دەبێت ژنانی کورد، هەموو ژنای گەنج شەهیدانی وەک لەیلا لەبیر نەکەن. ژنانی کورد و ژنانی گەنج تا هەڤاڵ لەیلا نەناسن، ناتوانن راستی خۆیان بناسن. لەم بوارەدا ناسینی ئەم هەڤاڵانە زۆر گرنگە. بۆ ئەوەی وەک کورد هەبن و وەک کورد ژیانێکی ئازاد و دیموکراتیک بهێننەدی، لەناو راستی کۆمەڵگای کورددا بن، بەر لە هەموو شتێک دەبێت شەهیدانی وەک لەیلا بناسن و لێی تێبگەن. دەبێت پەیوەستبین بەوانەوە. دەبێت زۆر بە باشی لە پەیمان و بەڵێنی تێکۆشانی ئەوان تێبگەین. دەبێت تێبگەین کە ژیانی ئەوان لە چ بەرپرسیارێتیەکدایە. ئەگەر ئەوانە بوترێن دەبنە رۆڵەی راستەقینەی گەلی کورد. دەتوانن ژنانی کورد، ژنانی کورد بە شێوەیەکی بەهێز نوێنەرایەتی بکەن.
هەڵوێستی ئاشتیخوازانەی پەکەکە بێ وەڵام مایەوە
هەڵمەتی یەکی حوزەیران بۆ ئئێمە هەڵمەتێکی مێژووییە. وەک دەزانرێت بەر لەوە بۆ ماوەی ٥-٦ ساڵ شەڕ نەبوو. قۆناغەکانی ئاگربەست هەبوون. دوای پیلانگێریی ١٩٩٩ رێبەر ئاپۆ لە ١ی ئابدا ئاگربەستی راگەیاند. لەپێناو دیموکراتیکبوونی تورکیادا لە بنەڕەتەوە و بۆ چارەسەری پرسی کورد زەحمەت و رەنجی کێشا. لەم قۆناغەدا ئێمە بە وگێرەی بنەماکانی ئاگربەست جوڵاینەوە و دۆخی راگرتنی چالاکی بەردەوامبوو. بەڵام دەوڵەتی تورک بە گوێرەی پێداویستی ئەو قۆناغە نەجوڵایەوە. وابیری دەکردەوە رێبەر ئاپۆ زیندانی کراوە، پەکەکە تەواو بووە. لەبەر ئەوە بۆ چارەسەری پرسی کورد هیچ هەنگاوێکی نەنا و وابیری دەکردەوە کە تێکۆشانی ئازادیی گەلی کورد پاکتاو بووە و ناتوانێت هەڵسێتەوە سەرپێ و وتی کێشەی کورد تەواو بووە و هیچ شتێک نەماوە بیکەن. بە وتنی تەواو بووە مامەڵەیەکی نیشاندا. گەلەکەمان زۆر باسی ئاشتی کرد. ئێمەش زۆر باسی ئاشتیمان کرد، باسی چارەسەریمان کرد. بەڵام بچوکترین هەنگاویش نەنرا. لە راستیدا هیچ هەنگاوێ نەنرا، چاوەڕوانیان لە پاکتاوکارانی ناو پەکەکەش هەبوو و پاکتاوکاران بیریان دەکردەوە کە ئاڵۆزی ناو پەکەکە لە دوای بەدیلگیرانی رێبەر ئاپۆ بەتەواوەتی پەکەکە لەناو دەبات و لەم رووەوە پێداگرییان لەسەر نکۆڵیکردن کردەوە. هیچ هەنگاوێکیان نەنا. دواتر حکومەتی ئاکەپە هاتەسەر دەسەڵات. ئەویش هیچ هەنگاوێکی نەنا. بانگەوازمان ئاراستەی ئەوانیش کرد. داوامان کرد کە هەنگاو بنێن، بەڵام ئەوانیش هەنگاویان نەنا. هەندێک هیوایان لەسەر پاکتاوکارەکان هەڵچنی.
بەو جۆرە بیریان دەکردەوە کە جارێکی دیکە پەکەکە ناتوانێت تێبکۆشێتەوە
لەبەرامبەر ئەوەدا بە پێداگیرییەوە ویستمان کە هەنگاو بنرێت، بەڵام ئەوە رووینەدا. بە راستیش لە ساڵی ٢٠٠٣دا ویستمان لە دژی هەڵوێستی دەوڵەتی تورک، حکومەتی ئاکەپە تێکۆشان بەڕێوەببەین. ئاکەپە هاتەسەر حوکم و ئێمە دەرفەتمان پێدا، بەڵام کاتێک ئەویش هیچ هەڵوێستێکی نەگۆڕی، بیرمان کردەوە کە بەردەوام بوون لەسەر ئەو دۆخی ئاگربەستە بۆ بزوتنەوەی ئازادی بە واتای پاکتاوکردن دەبێت و پاڵپشت بەوە دەستمان بە تێکۆشان کرد. بەڵام پاکتاوکاری لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٣-٢٠٠٤ هەوڵیدا رێگری لە تێکۆشانمان بکات. ئامانجی پاکتاوکەران ئەوە بوو کە ئێمە لە تێکۆشان دووربخەنەوە و بمانگەیەننە دۆخێک کە نەتوانین شەڕ بکەین. کەوتنە ناو هەڵسوکەوت و مامەڵەیەکی بەو جۆرە. هەڵبەتە لە پشت ئەو مامەڵەکردنەوە ئەمریکا و پەدەکەش هەبوون. لەرێگەی پشتیوانی لە پاکتاوکاری، ئامانجیان ئەوە بوو کە بزوتنەوەکەمان لە تێکۆشان و هێڵەکەی داببڕن، بیکەنە رێکخراوێک کە ناتوانێت شەڕ بکات. ئامانجی سەرەکییان ئەوە بوو. پاکتاوکارانیش بە ئاشکرا باسیان لەوەکرد. وتیان ئێمە تێکۆشانی ئێوە قەبوڵ ناکەین، رێگری لێدەکەین. وتیان و هەوڵیاندا کە رێگریی لە تێکۆشان بکەن. لەسەر ئەو بنەمایە هاوڕێ لەیلا و زۆر یەک لە شەهیدانمان، لە دژی پاکتاوکاران هەڵوێستیان نیشاندا. رێبەرایەتیش هەڵوێستی پاکتاوکارانی قەبوڵ نەکرد. هێڵێکی نوێی تێکۆشانی خستەبردەم بزوتنەوەکەمان. لەبەر ئەوەی نەیانتوانی ئەو هێڵە نوێیەی تێکۆشان بگرنەبەر هەڵاتن. هەڵاتنیان لەهەمان کاتدا بە واتای شکستهێنانی پاکتاوکاران بوو کە ئاستەنگییان بۆ تێکۆشانمان سازکردبوو و هاوکات هەڵمەتی ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٤ جێبەجێ کرا. ئەوە هەڵمەتێکی زۆر گرنگە. لەبەر ئەوەی دوای پێنج ساڵ بەرەوپێشبردنی تێکۆشانێکی لەو جۆرە ئاسان نەبوو. ئەو کاتە سەرنوسەری رۆژنامەی حوڕییەت ئەرتۆغرۆڵ ئۆزکۆک وتبووی ' تەورەکانی شەڕ کە ژێر خاک کراون، ئیتر جارێکیتر نایاتەوە دەر، دەڕزن" بەم جۆرە وتبووی کە پەکەکە ئیتر ناتوانێت شەڕ بکات.
پلانەکانی پاکتاوکردن پووچکرانەوە
فیکری وەها زۆر زیاد بوون. دەوترا ئیدی پەکەکە ناتوانێت هەستێتەوە سەر پێ. ئەوە بۆچوونی دەوڵەتی تورک بوو. ئەوان وەها بیریان دەکردەوە، کە سەرکەوتون، بەڵام رێبەر ئاپۆ هێڵی تێکۆشانی ڕوونکردبوویەوە و چەسپاندبووی. لە پارادیگمای نوێی ڕێبەرایەتی دا تێکۆشانێکی کاریگەرانەتر بەرەو پێش دەبرا. لەو ڕووەوە ئێمە بڕیاری هەڵمەتی ٢٠٠٤ دا و دەستمان بە هەڵمەت کرد. ئەو هەڵمەتە لە دوای هەڵهاتن و ڕاکردنی پاکتاوکارەکان پێکهات. چونکا پاکتاکارەکان لە کۆبوونەوەی گشتیی دووەمی کۆنگرەی گەل دا هەڵهاتن. ئێمە هەڵمەتی ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٤ لە دوای ئەوە کۆبوونەوە گشتییە ڕاگەیاند، ئەوە هەڵمەتێکی زۆر گرنگ بوو. ئەگەر ئەوەمان نەکردایە و ئەو هەڵمەتەمان پێشنەخستایە، ئەوا بزووتنەوەی ئازادیی کورد پاکتاو دەبوو و بەوەش دەستکەوت و قەوارەی باشووری کوردستانیش پاکتاو دەبوو. لەو کاتەدا لە پارچەکانی تری کوردستان تێکۆشان بەرەو پێش نەدەڕۆیشت. بێگومان لە ڕاستیی پاکتاوکردن دا پەدەکە بێگومان لەگەڵ ئاکەپە، لەگەڵ میت و دەوڵەتی تورک دەستیان بە هەڵمەتی پروپاگەندەیان کرد. بە ڕاستی میت لە پشتی ئەوان بوو. چونکا پەدەکە و ئاکەپە پێکەوە و شانبەشانی یەکە دەجوڵانەوە. میت بە لەگەڵ پاکتاوکارانەدا و شانبەشانی ئەوان دەجوڵایەوە، ئەو تێزەی کە بۆ خۆیان دانا، ئەوە بوو، کە ئێمە لە تێکۆشان دوور بخەنەوە. پەدەکە و پاکتاوکارەکان پێیانوابوو، کە گوایە ڕێبەر ئاپۆ لە ئیمراڵی لەگەڵ دەوڵەتی تورک رێککەوتوە و ئەو بڕیارەی شەڕیان داوە، بەو شێوەیە کاتێک ئێمە هەڵمەتی ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٤ دەستپێکرد، دەوڵەتی تورکیش ئەوە دەکاتە پاساو و دێتە باشووری کوردستان و دەستکەوتەکان تێکدەدات. بەڵام ئەگەر هەڵمەتی ٢٠٠٤ دەستیپێنەکردایە، بە دڵنیاییەوە دەوڵەتی تورک ئەو بەڕێوەبەرییەی باشووری کوردستانی پاکتاو دەکرد. تێکۆشانی ئێمە نەک تەنها لە هەموو کوردستان تێکۆشانی ئازایی زیندو کردەوە و برەوی پێدا و گەشاندییەوە، لە هەمان کاتا پلانەکانی دەوڵەتی تورکیشی بۆ سەر باشووری کوردستان پووچ کرەوە. ئەگەر ئێستا باشووری کوردستان پاکتاو نەکرواە، هەندێک دەستکەوتیش لە گۆڕێدان، ئەوە لە سایەی هەڵمەتی ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٤ەوەیە. ئەگەر وەها نەبوایە دەوڵەتی تورک بۆ پاکتاوکردنی ئەو فیدراسیۆنە هەمو شێوازێکی دەگرتە بەر. لەبەر ئەوە تێکۆشانی ئێمە لە باشوور ڕێگەی لەوە گرت. دەوڵەتی تورک بۆ ئەوەی پەدەکە لە دژی تیکۆشانی ئێمە بەکار بهێنێت، لەگەڵ ئەو فیدراسیۆنەدا پەیوەندییەکانی خۆی بەهێز کرد.
من بە ڕێزەوە یادی شەهیدانی هەڵمەتی ١ی حوزەیران دەکەمەوە
ساڵی ٢٠٠٧ و دوای چاوپێکەوتنی بوش – ئەردۆغان، دەوڵەتی تورک بە مەرجەی، کە ئەمریکا پشتیوانیی لێ بکات تاوەکو تورکیا پەکەکە پاکتاو بکات، دەوڵەتی تورک دانی بە فیدراسیۆنی باشوور دا نا. دوای چاوپێکەوتنەکەی ئەردۆغان و بوش، دەوڵەتی تورک دانی بە فیدراسیۆنەکەدا نا. هەر خۆی بایکاڵ وتبوی، 'ئەگەر ئێمە بتوانین لە بەرامبەر پەکەکەدا بەکاری بهێنین و سودی لێوەربگرین، ئەوا دەتوانین پەیوەندییان لەگەڵ دروست بکەین'. پێش ئەوە دژایەتییان دەکرد.
رێک ١٩ ساڵە هەڵمەتی ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٣ بەردەوامە. ئەوە بەردەوامیی هەڵمەتی ١٥ی تەباخە. لەبەر ئەوەی ڕاگیرابوو، ئەو ئاگربەستە ٥ ساڵ بەردەوام بوو. بە هەڵمەتی ٢٠٠٤ ئەو پرۆسەیە درێژەی پێدرا. لە هەمان کاتدا هەڵمەتی ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٤ نەک تەنها هەڵوێستێک لە دژی هێرشە پاکتاوکارییەکانی دەوڵەتی تورک بوو، بەڵکو لە هەمن کاتدا بووە سەردەمێکی نوێ بۆ تیکۆشان. هەڵمەتی ١ی حوزەیران پاکتاوکردنی پاکتاوکاریی بە دوای خۆیدا هێنا. بە هەڵمەتی ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٤ ڕاستیی پاکتاوکاریش پاکتاو بوو. سیاسەتەکانیان پووچ بوویەوە. ئەو سیاسەتانەی ئەوان دەیانخواست بەسەر ڕێکخستنیدا بسەپێنن، سەریان نەگرت. من جارێکیتر سەرنجەکانی بۆ ڕادەکێشمەوە، کاریگەریی رێبەر ئاپۆ لەو شتەدا زۆر بوو. بە بۆنەیەوە من بە ڕێز و پێزانینەوە یادی هەموو شەهیدانی هەڵمەتی حوزەیرانی ٢٠٠٤ دەکەمەوە. ئیرادەیەک لەلایەن ئەوانەوە ئافرێنراوە. ئیرادە و ورەی هەڵمەتی ١٥ی تەباخ و پاراستنی ورە و ئیرادە هاتە پێشەوە. ئەوە شتێکی زۆر هێژا و شایستەیە. بە دڵنیاییەوە لە تێکۆشانی بەردەمماندا کاریگەریی ئەو هەڵمەتە و ڕێبەرایەتیی هەڵمەتەکە بەردەوام دەبێت.
مرۆڤ ناتوانێت بەو هەڵبژاردنانە بڵێت هەڵبژاردن
دەبێت بابەتی هەڵبژاردن لە تورکیا بە قوڵی شیکاریی بۆ بکرێت. دەبێت بە شێوەیەکی ڕاست شیکاریی بۆ بکرێت. چونکا ڕاستیی دەوڵەتی تورک بەبێ شیکارکردنی هەڵبژاردنەکانی تورکیا بە شێوەیەکی ڕاست و دروست ڕوون نابێتەوە و تیگەیشتنی لەسەر دروست نابێت. تێگەیشتن لەسەر ئەوە دروست نابێت، کە تێکۆشان لە بەرامبەر ئەو شتەدا چۆن بەردەوامیی پێ بدرێت. ئەوە بابەتێکی گرنگە. تورکیا بە تێکۆشانی خۆی بۆ داینامیکی دیموکراسی نەچووە ناو ژیانێک و پرۆسەیەک، کە لە ناو زۆرێک لە حیزبەکاندا باسی لێدەکرا. هەڵبەت ئەو کەسانە تیکۆشانیان هەبوو، گەلی کورد تێکۆشانی هەبوو، کوردانی سۆسیالیست تێکۆشانیان هەبوو. لە ڕووەوە لە دژی سیستمی یەک حیزبی ئێستا هەڵوێستێک هەبوو. لە کۆتایی شەڕی جیهانیی دوەم دا و بە ڕووخاندنی فاشیزم لە تورکیا شەپۆلێکی بە دیموکراسیکردن بە تایبەتی لەلایەن ڕۆژئاواوە دەستیپێکرد. لە رۆژئاوای دونیادا ڕاوەستە لەسەر ئەوە کرا. تورکیا بۆ ئەوەی پەیوەندیی خۆی لەگەڵ ئەوروپا بەهێز بکات و لە بەرامبەر سۆڤیەت پێگە و دۆخی خۆی مسۆگەر بکات، لەبەر ئەوەی لە دژی گەلی کورد و هێزە دیموکراسیەکان بوەستێتەوە، چووە ناو سیستمێک، کە دوو حیزبی هەبێت. چونکا لەو کاتەدا ئەمریکا پشتیوانیی لێدەکردن، بۆیە دەستیان بەو پرۆسەیە کرد. تورکیا چووە ناو ناتۆ. دواتر بووە ئەندامی زۆرێک لە دامەزراوەکان و رێکخراوە نێونەتەوەییەکان. ئامانجی سەرەکیی ئەو شتانەش بۆ لەناوبردنی تێکۆشانی ئازادیی گەلی کورد و پاکتاوکردنی کوردان بوو. لەبەر ئەوە پێویست ئەوە زۆر بە باشی ببینرێت. تاوەکو ئەو شتە نەبینرێت ڕاستیی سیاسەت لە تورکیا، ڕاستیی دەوڵەت و ڕاستیی هەڵبژاردن بە باشی ڕوون نابێتەوە و تێگەیشتنی لەسەر دروست نابێت. من دەمەوێت سەرنجەکان ڕابکێشمە سەر ئەو شتانە.
دەڵێن ئەگەر لە تورکیا دیموکراسی بچەسپێت کورد لەوە سودمەند دەبێت
پرۆسەی بەناو دیموکراسی لە تورکیا کە هەڵبژاردنی پێدەوترێت، لە راستیدا بۆ پەردەپۆشکردن و شاردنەوەی کۆمەڵکوژی بەڕێوەدەچێت. لەبەر ئەوەی سیاسەتی بنچینەیی لە تورکیا، تاکە سیاسەتەکەی کۆمەڵکوژکردنی کوردانە. هەموو دامودەزگاکان بە گوێرەی ئەوە دامەزراون. دامودەزگا ئابوری، سیاسی، کولتوری، هونەری، وەرزشی، هەموو بوارەکانی کایە کۆمەڵایەتیەکان، هەموو چەشنە دامەزراوەیەک، هەموو سیستم لە تورکیا لەسەر بنەمای پاکتاوکردنی کوردان دامەزراون. لەم سەردەمەدا سیستمی فرەحزبی دانرا. ئامانجی سەرەکی ئەو سیستمە فرەحزبیە ئەوەبوو. من بەو رووداوە بە هەڵبژاردنی تورکیام دەوت، دیموکراسی شەڕی تایبەت. رەنگە چەمکێکی لەو جۆرە بوونی نەبێت، بەڵام ئەگەر ئێمە ئەو راستیە لە کاتی هەڵسەنگاندنی هەڵبژاردنی تورکیا، سیستمی هەڵبژاردن لەم کارەدا ببینین، رەنگە بتوانین دروستتر هەڵیبسەنگێنین. ئێستا بۆ سیستمی هەڵبژاردن دیموکراسی چەندەش کەمبێت، دیموکراسی ئەوروپاش بێت پێویستی بە دیموکراسییە. بەڵام لە تورکیا هەم هەڵبژاردن هەیە و هەمیش دژایەتی دیموکراسی هەیە. سەرچاوەی ئەو دژوازی و ناتەباییە چییە؟ بەهۆی ئەمەوەیە. دەڵێن؛ ئەگەر لە تورکیا دیموکراسی هەبێت، کورد لەوە سودمەند دەبن. بۆ ئەوەی کورد لەوە سودمەند نەبن لە دیموکراسی دووردەکەونەوە، دژی دیموکراسی دەوستنەوە، بەر بە هەنگاوە دیموکراتیکەکان دەگیرێت و دژایەتی دیموکراسی دەکرێت. دەبێت ئێمە ئەو راستیە بزانین. هەڵبژاردن هەیە، بەڵام هەڵبژاردن ناتوانن ببنە بەشێک لە دیموکراسی راستەقینە. هۆکارەکەی ئەمەیە. دەبێت ئەو راستیە ببیندرێت.
لەلایەکی دیکەوە کاتێک مرۆڤ لەو چوارچێوەوە لێی دەڕوانێت دۆخەکە باشتر دەبینێت. ئێستا دوای پلانی چۆکپێدادانی رژێمی ئاکەپە-مەهەپە ٨ ساڵە تاکە ئامنجی ئەان ئەوەیە تێکۆشانی ئازادیی گەلی کورد لەناو ببەن و پاکتاوی بکەن. ئامانجی ئەوانە. لەبەر ئەوە هێرش دەکەن. هەموو سیاسەتی دەرەوە و ناوخۆیان لەسەر ئەو بنەمایە ئامادەکردووە. دەڵێت هەر کوردێک بێت سەرکوتیان دەکەم. حکومەتێک، دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپە کە هێرشی بەم جۆرە ئەنجام دەدات، هەموو سیاسەتەکەی لەناوبردنی گەلی کرد و تێکۆشانی ئازادییە، ئایا دەتوانێت بە راستیش هەڵبژاردنی دیموکراتیک بەڕێوەببات؟ پێشتریش دەیانگوت، بەڵام لەم ماوانەی دواییدا زیاتر ئەوە دەڵێن. دەڵێن ئەگەر بابەتەکە وڵات بێت، هەموو شتەکانی دیکە گرنگ نین. هەم هەڵبژاردن و هەمیش دیموکراسی لاوەکین. لەم کاتەدا ئامنجی ئەوان ئەوەیە کە ئازادی گەلی کورد بە تەواوەتی نەهێڵن. بۆچی پێویستە؟ پێویستە تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد پوچەڵ بکرێتەوە. بۆ چی پێویستە؟ پێویستە هێزەکانی دیموکراسی لە تورکیا تێکبشکێندرێن و بێدەنگ بکرێن. دەڵێن لەبەر ئەوەی گەلی کورد سود لە هەموو بەرەوپێشچوونێکی دیموکراسی وەردەگرن. ئایا مرۆڤ دەتوانێت بڵێت کە حکومەتێکی لەو جۆرە هەڵبژاردنێکی دادپەروەرانە دەکات. یاخود ئێمە سەرنج بدەین، ئەوان لە سەر مێزەکانیان باسی چی دەکەن. ئەوان دەڵێن پرسی مانەوە و هەمیشەییبوون. دەڵێن بۆ مانەوە و داهاتووی تورکیا و بۆ یەکێتی و یەکپارچەیی تورکیا هەڵبژاردن دەکەین. ئایا دەتوانن ئەو شتانە بکەنە قوربانی هەڵبژاردن؟ کاتێک باسی ئەوانە بکرێت، ئایا هەڵبژاردن هیج واتایەکی دەمێنێتەوە؟ یاخود هەڵبژاردن بەو جۆرە ئەنجام نادرێت. دەڵێن ئێمە هەڵبژاردنێکی بەو جۆرە ئەنجام دەدەین کە لە خزمەت سیستمی کۆمەڵکوژی و لە خزمەت سیاسەتی ئێستاماندا بێت. بۆ ئەوەی خزمەت بەو سیاسەتانە بکات، رەوایەتی بەدەستبهێنن واتە بۆ ئەوەی ئەو سیاسەتانە دیسان درێژە پێبدەن و هێرشی زیاتر بکەن، ئەو هەڵبژاردنەیان کردووە. بەڵام هەمووشتیان بۆ خۆیان دیاریکردووە. کێ چەندە دەنگ بەدەستبهێنێت؟ کێ سەرۆککۆماری نوێ هەڵبژێرێت؟ هەموو ئەوانە دیاریکراون. دەستەی باڵای هەڵبژاردن بە دەست ئەوانەوەیە. ئەو پیاوە دوێنێ قسەی دەکرد لە دەرەوە جۆش و خرۆشی ئەو دەبینرا. کێ دەتوانێت بڵێت کە ئەوە هەڵبژاردنێکی دادپەروەرانەیە؟ ئەگەر هەڵبژاردن هەبێت دەبێت دادپەروەرانە و دیموکراتیک بێت. ئەگەر دادپەروەرانە و دیموکراتیک نەبێت ئەوە هەڵبژاردن نییە.
ئەگەر ئەم هەڵبژاردنە وەک هەڵبژاردنێکی ئاسایی دابندرێت ئەوە بە واتای ئەوەی رەوایەتی پێدەدرێت
ئێستا سەیری پرۆپاگەندەی ئەوان بکەن. ٤٠-٥٠ تەلەڤزیۆن لە خزمەت ئەواندان. پێشتر شتێکی لەو جۆرە بوونی نەبوو. تەرەتە دەرفەتی بۆ هەموان دەڕەخساند. کەناڵەکانی دیکەش بەو جۆرەبوون. ئێستا لە هەڵبژاردنی ئەم دواییەدا چی روویدا؟ تەرەتە ٤٠٠ کاتژمێر کاتی بۆ ئەردۆغان تەرخان کردووە، ٤ یاخود ٤٠ کاتژمێریشیان بە کلیچدارئۆغڵو داوە. تەلەڤزیۆنەکان بەم جۆرە بەکارهێندران. لەلایەکی دیکەشەوە هەموو جۆرە درۆ و بوختانێکیان کرد. بەو جۆرە نیشانیاندا کە وەک ئەوەی پەکەکە لەگەڵ هاوپەیمانی گەل رێککەوتنی کردووە. ئەوەندە درۆیان کرد. هەدەپە و جەهەپە رێککەوتنی لەو جۆرەیان نەکرد. هیچ شتێکی لەو جۆرە بوونی نییە. مۆنتاژیان کرد و تۆماری دەنگیان ساز کرد. وەزیرەکان هەموو شتیان کرد. پێشتر وەزیرانی ناوخۆ، گواستنەوە و داد دەستیان لەکاردەکێشایەوە و کەسانی بێلایەن جێگەیان دەگرتنەوە. ئێستا با واز لە دەستلەکارکێشانەوەی ئەوان بێنین، ئەوەی زۆر بە چالاکی کاریان کرد ئەوان بوون. لەم رووەوە راست نییە کە مرۆڤ ئەم هەڵبژاردنە وەک هەڵبژاردنێکی دیموکراتی و ئاسایی ببینێت، ئەمە بە واتای رەوایەتیپێدانە بەو هەڵبژاردنە. بە واتای پەردەپۆشکردنی ئەو گوشارانەیە. بە واتای شاردنەوەی راستیەکانە.
لە مێژووی تورکیادا هەڵبژاردنی بەم جۆرە بوونی نەبووە. خۆی لە خۆیدا لە جیهانیشدا نەبووە. کێ دەتوانێت بەوە بڵێت هەڵبژاردن. واتە بە گوێرەی ئەنجامەکان مرۆڤ دەتوانێت سیاسەتی تورکیا و هێزە سیاسیەکانی تورکیا هەڵسەنگێنێت. ئەگەر بە گوێرەی ئەو ئەنجامانە هەڵسەنگێندرێت هەڵەدەبێت. بێگومان دەبێت هەندێک هەڵسەنگاندن بکرێت. بەڵام هەڵسەنگاندن کە بە گوێرەی ئەو ئەنجامانە دەکرێن، دەکەونە خزمەت شەڕی تایبەتی دەوڵەتی تورک، حکومەتی ئاکەپە-مەهەپەوە.
نابێت ئەم هەڵبژاردنە بە هەڵبژاردن لەقەڵەم بدرێت، دنیایەک فێڵ و ساختەکاری ئەنجامدرا، دەبێت ئەمە هەڵبسەنگێندرێت، کار بۆ هەڵوەشانەوەی ئەم سیاسەتە بکرێت، کێشەکە لێرەدایە، کێشە ئەوەیە دەوڵەتی تورک ئەم ڕاستییە و ڕاستی سیاسەتی هەڵبژاردنەکان نابینێت، لەسەر ئەم بناغەیە ڕێکار و هەنگاوەکان ناگرێتەبەر. تۆزێک باس لەمە دەکەم. سەیری تەلەفزیۆن و ڕەخنەکان دەکەین، ڕاستییەکەی هەڵسەنگاندنەکە بەشێوەیەکە، وەکبڵێی هەڵبژاردنێکی ئاسایی و یاسایی بووبێت، بۆیە ناتوانن ڕاستیەکە ببینن. لەگەڵ ئەوەشدا، کەمتەرخەمی و لاوازی ئۆپۆزیسیۆن هەیە، دەبێت هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت، بەڵام پێویستە بەڕوونی ئەم ڕەوشی هەڵبژاردنە ببینرێت، بۆ نموونە، با بڕوانینە کوردستان؛ ئاخۆ پێش هەڵبژاردن حاڵەتی دەستگیرکردنی بێشومار نەبوو؟ مەگەر هەموو فشارێک نەبوو؟ ئایا فشار نەبوو بۆ داخستنی بارەگاکانی هەدەپە؟ مەگەر لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنەکان لە هەموو شوێنێک خەڵک دەستگیر نەکران؟ لەم ڕووەوە، هەموو فشارێک بەڕێوەچوو، هەدەپە وەک دوژمن ناسێنرا، جەهەپە وەک خیانەتکار هەژمارکرا چونکە گرێدراوە بە هەدەپەوە، وەک دوژمن ناسێنرا، دەبێت ئەم ڕاستییانە ببینرێت. ئەگەر وەها نەبێت، هەڵەی گەورە دێتەپێش، ئەو ڕەخنانەی ئەم ڕاستییە لەبەرچاو ناگرن، هەوڵدەدەن ئەم دیوە ڕاستەقینەییەی حکومەتی ئاکەپە و مەهەپە بشارنەوە و خزمەت بە دەوڵەت بکەن، پێویستە هەمووان ئەم ڕاستییە بزانن.
دەبێت بەباشی مامەڵە لەگەڵ هاوپەیمانییەکە بکرێت
پێش هەموو شت دەمەوێت بڵێم: سیاسەتی هەدەپە بۆ چوونە نێو هاوپەیمانییەک لەم هەڵبژاردنە، سیاسەتێکی ڕاست بوو، مشتومڕ لەسەر ڕاستی و دروستی ئەم هاوپەیمانێتییە و گومانکردن لەم سیاسەتە، بێجگە لەوەی دەچێتە خزمەتی ئاکەپە و مەهەپەوە، بەڵکو هاوکات زیان بە پرۆژەی هەدەپە دەگەیەنێت بۆ تێکۆشان لەگەڵ هێزە دیموکراتیکەکانی تورکیا. لەم ڕووەوە، هاوپەیمانی هەدەپە لەگەڵ پارتێک کە لە ٢٠١٥ ـەوە بەشداری هەڵبژاردنە، سیاسەتێکی گرنگە، پێشتر وەک پارتێک بەشداری نەدەکرد، ئەمە مانای چییە؟ واتە هەندێک سیاسەتمەداری کورد وەک ئەندام پەرلەمان هەڵدەبژێردران، گوزارشتی لە هیچ سیاسەت و ستراتیژێک نەدەکرد.
لەگەڵ هەدەپە، ستراتیژ و سیاسەتێکی نوێ هاتەپێش و هاتە جێبەجێکردن، ستراتیژێک بۆ دیموکراتیزەکردنی تورکیا هاوشان لەگەڵ هێزە دیموکراتیکەکان تورکیا، لەبەرئەوەی تورکیا خاوەن هەژموونێکی دەرەکییە، بۆیە پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆ هەیە لەنێوان پرسی کورد و دیموکراسی لە تورکیا. هاوپەیمانییەکەی هەدەپە لەسەر ئەم بناغەیە. لەم گۆشەیەوە، ڕەخنەگرتن و ڕێگری لە سیاسەتی هاوپەیمانییەکە، واتە وێرانکردنی ئەم پرۆژەیە، گەلی کورد بێ سیاسەت دەکات، ئەمە وێرانکەرە بۆ سیاسەتی دیموکراتیزەکردنی تورکیا و ئازادکردنی کوردستان و چارەسەری کێشەی کورد لەگەڵ هێزە دیموکراتیکەکانی تورکیا، پێویستە ئەم ڕاستییە بناسرێتەوە، کێن ئەوانەی دەیانەوێت کورد داببڕن لە هێزە دیموکراتیکەکانی تورکیا؟ ئەوانە بریتیین لە ئاکەپە و مەهەپە و میت. سیاسەتی کۆڵۆنیاڵیزم چەندین سەدەیە بەردەوامە، دەیانەوێت گەلی کورد سەرکوت و قڕ بکەن، نابێت گەلی کورد تێکەڵی ئەم فێڵە ببن، هێزە دیموکراتیکەکانی تورکیا ناتوانن تورکیا دیموکراتیزە بکەن بەبێ تێکۆشانی هاوبەش لەگەڵ هێزە کوردییەکان.
پێویستە هاوپەیمانیی ڕەنج و ئازادی بگاتە هەموو بەشەکان
سەرچاوەی پاشکەوتن لەنێو تورکیا، بریتییە لە سیاسەتی کۆمەڵکوژی لە کوردستان، لەم ڕووەوە، پێویستە گەلی کورد و گەلانی تورکیا لە تێکۆشانی دیموکراسیی هاوبەش یەکبگرن، دەبێت شتەکە بەم جۆرە ببینن. هاوپەیمانیی ڕەنج و ئازادی ١٠.٥٪ دەنگەکانی هێنا، نزیکەی نیو خاڵ کەمی کرد، چونکە هەدەپە لە ساڵی ٢٠١٨ لەگەڵ پارتی کرێکارانی تورکیا چووە هەڵبژاردن، ئەوکات پارتی کرێکارانی تورکیا بە لیستێک نەچووە هەڵبژاردن، بۆیە لەگەڵ ئەم پارتەدا چووە هەڵبژاردن، ئیتر پارتی کرێکارانی تورکیا لە هاتای کورسی بەدەستهێنا، ئەرکان باش وەک پەرلەمانتاری ئەستەنبوڵ هەڵبژێردرایەوە. دەبێت وەها هەڵسەنگاندن بکرێت، بۆیە ١٠.٥٪ دەنگەکانی هێنا. بێگومان ئەمە پرسێکی جیاوازە. ئێمە ڕەخنەمان لە پارتی کرێکارانی تورکیا گرت، گوتمان هەم هەڵبژاردنە جیاوازە، گوتمان بەشداریکردن لە هەڵبژاردن بە لیستی جیاوازەوە ڕاست نییە، ئەمە شیاوی ڕەخنە و مشتومڕە، باسوخواس لەم بارەیەوە دەکرێت. بەڵام هەوڵێکی بەد هەیە بۆ لەناوبردنی هاوپەیمانیی ڕەنج و ئازادی لەڕێگەی دابەشکردنەوە. ئەمە شیاوی ڕەخنەیە، بەڵام نەبێتە پاساوێک بۆ هەڵوەشانەوەی هاوپەیمانیی ڕەنج و ئازادی، دەبوو ئەم هاوپەیمانییە بگاتە هەموو بەشەکانی کۆمەڵگە، ئەمە ڕاستە، ئێمەش هاوڕاین. دەبوو بگاتە هەموو بەشەکان، بێگومان کەموکورتی دەبێت، ناتوانرێت هەموو شتێک بەیەکجار ڕاست بکرێتەوە، ئەمە زەحمەتە و ئاسان نییە. بەڵام کەسانێک لە لیستەکەدا ئەم شتەیان بەدڵ نییە، هەندێک ناڕازین، کێشەکە لێرەدا نییە، بەڵکو ئەوەیە چۆن هاوپەیمانییەکە فراوانتر بکەین، چۆن دەشێت بگاتە هەموو بەشەکانی کۆمەڵگە؟ دەبوو زیاتر لێکۆڵینەوە لەمە بکرێت.
لەم ڕووە، کەموکورتی هەیە، بەڵام ئەمە شتێکی جیاوازە، دەگوترێت هۆکارەکەی هاوپەیمانییەکەیە، دەگوترێت فڵان کاندید بە دەنگی کورد دەرچووە، ئەمە ڕاست نییە، پێشتر ئەوپەڕی ٣٥ پەرلەمانتار هەبوون، ئێستە لە سەخترین دۆخ گەیشتۆتە ٦٥ پەرلەمانتار، واتە ٣٠ پەرلەمانتار زیاتر. لەنێو ئەم ٣٠ کەسەدا کورد هەن، پێویستە هەمە هەڵبسەنگێنرێت، دەبێت ڕەخنە بکرێت، بەڵام ڕەخنەی ڕاست و دروست، نابێت ڕەخنەکە بە سەرپەرشتی چەند کەسێک بێت. ژمارەی پەرلەمانتارە چەپەکانی تورکیا ٦ پەرلەمانتارە لەکۆی ٦١، هەندێکیان هەڤاڵی پێشووی ئەم بزووتنەوەیەن، ئەوان لەنێو هەدەپە تێکۆشاون، وەک چۆن تێکۆشانی دیموکراسی هەیە، نەریتی چەپڕەویش هەیە، وەک دەنیز و ماهیر و حیکمەت کەفیلجەمیلی... دەبێت ئەم کەسانەش لەو نێوەندە هەبن، بەڵام نابێت لەوان کورت بێتەوە، بەڵکو دەبێت بگەنە هەموو بەشەکان، بەڵام مشتومڕەکان لەم بارەیەوە تایبەت بوون بە پارتی کرێکارانی تورکیا، ئەمەش دەبێتە مایەی هەڵوەشانەوە هاوپەیمانیی ڕەنج و ئازادی. نزیککارییەکە وەهایە، وەکبڵێی ئێمە لێی پارێزراوین، وەکبڵێی ڕەخنە لە کەمتەرخەمی جیاواز بێت، بەڵام ئەمە تێکۆشانی سیاسیی کورد لاوازدەکات، ژمارەی کورسی کورد کەم دەکاتەوە نەوەک زیادی بکات. نابێت هەڵسەنگاندنی نزمی وەها بکرێت، دەبێت واقیعی بین و حساباتی ورد بکرێت. وا دیارە، هەندێک کەس ئەمەیان بەسەردا دەسەپێنرێت، بڕوام وایە، لایەنگرانی میت و ئاکەپە و مەهەپە و پەدەکە ئەم کەشوهەوایەیان خوڵقاندووە، پەدەکە بەناوی کوردایەتییەوە ئەمە دەکات، ئەم چەمکەش خزمەت بە کورد ناکات، بەڵکو زیانبەخشە، کورد بە هەڵوەشانەوەی هاوپەیمانیی ڕەنج و ئازادی زیانی پێ دەکەوێت، دەتوانین بڵێین: یەکێک لە مەزنترین دەسکەوتەکانی کورد، هاوپەیمانییەکی لەم جۆرەیە لە تورکیا، توانیان بگەنە گشت بەشەکان لە هەموو شارێکدا، ئەستەنبوڵ و ئەزمیر و هەموو شارەکانی تورکیا، ئەمەش پێشکەوتن و سەرکەوتنە.
نابێت کەس هەڵسەنگاندنی نزمی لەم جۆرە بکات پەیوەست بە هاوپەیمانییەکان
لەم بارەیەوە، کاتێک ئەم شتە دەبینین، سەرمان سوڕدەمێنێ، ناکرێت کەس هێندە پاک بێت، دەبێت لەم شەڕە تایبەتەی تورکیا تێبگەین. ئامانج لەم شەڕە تایبەتە چییە، پێویستە باش لێی تێ بگەین. سەرەتا گوتمان، سەرکەوتنی تێکۆشانی رێبەرایەتی تێگەیشتنە لەم شەڕە تایبەتە، لەگەڵ هەڵوەشانەوەی گەمە و فێڵەکانی، بۆیە تێکۆشانی گەلی کوردمان بۆ ئازادی گەیاندە ئەم ئاستە. ئێستە شەڕێکی تایبەت هەیە لەسەر هەدەپە، لەسەر هاوپەیمانیی ڕەنج و ئازادی، سیاسەتێکی لەم جۆرە هەیە، پێویستە ڕێگەی لێ بگیرێت و ببینرێت. بینینی هەڵە و ڕەخنە لە کەموکورتییەکان جیاوازە، بەڵام چوونە نێو ئەم گەمەیە شتێکی ترە. بێگومان هەدەپە و پارتی چەپی سەوز دەڵێن «هەڵسەنگاندن دەکەین، خاڵە لاوازەکان دەستنیشان دەکەین»، بەڵام ئەم لاوازییە لەکوێدایە، دەبێت ببینرێت. تەنانەت ئەگەر چاوبپۆشرێت لەو فشار و دەستگیرکردنەی ساڵانێکە لەسەر هەدەپە و گەلی کورد هەیە، نابێت کەس هەڵسەنگاندنی نزم و بێبەها بکات. ئەمە ئاسان نییە، ئەوان هێشتا تێدەکۆشن، نابێت ئەم تێکۆشانە لەژێر فشاردا کەمبایەخ بکرێت، نابێت ئەنجامەکە بەکەم بگیرێت. هەڵوێستی ڕای گشتی ڕاستە، ڕەنگە کەمتەرخەمی لە ڕێکخستن هەبێت، ڕەنگە لاوازی هەبێت لە بەشداربوون لە هەموو بەشەکانی کۆمەڵگە، لاوازییەک لە هەڵوێستی گەلدا نییە، گەل لەسەر هەڵوێستی خۆیەتی، لاوازییەک لە پرۆژەی هاوپەیمانیی ڕەنج و ئازادی نییە، خاڵی لاواز لە بونیادەکەیدا نییە، بەڵام لە پراکتیکدا هەڵە و خاڵی لاواز هەن.
بێگومان پێویستە بگەنە بەشە فراوانەکان، بەڕاستی سەرسام بووین، فشاری هەمەلایەنە هەیە لەسەر هەدەپە و پارتی چەپی سەوز، بڕوام وایە، کەمێک کاریگەربوون بەم فشارە. بێگومان دەبێت هەڵسەنگاندن و خۆڕەخنەکردنیان هەبێت، بەڵام نابێتە بکەونە ژێر ئەم فشارە، نابێت لەسەر بناغەی ئەم فشارە هەڵسەنگاندن بکەن. سەرنجی ئەوەش بدەن، دەیانەوێت چەپەکان لەناوببەن، شەش پەرلەمانتار بەم شێوەیە هەڵبژێردراون، ئەستەنبوڵ ١ بۆ ٢، لە مێرسین ١، لە ئەدەنە ١، لە ئەزمیر ٦، هەڵبەت کەسانیتر پێشتر لەچوارچێوەی ئەم پارتە بوون.
هاوپەیمانیی ڕەنج و ئازادی شکستی نەهێناوە
هاوپەیمانیی ڕەنج و ئازادی ١٠.٥٪ ی دەنگەکانی هێناوە. لەگەڵ ئەوەشدا، کەمێک ژمارەی دەنگەکان کەمی کردووە. لەبەرئەوەی بەربەستی هەڵبژاردن گەیشتە ٧٪، بۆیە هەندێک هاندەرەکە کەمی کرد. دەبێت ئەمە بببینین. پێویستە ڕەخنە لەم لاوازییە بگیرێت. بۆچی ئەم خاڵە لاوازە دەرکەوت؟ هەندێک بەش و توێژ بەڕاستی دەنگیاندا، بەردەوام دەنگیانداوە بەم هاوپەیمانییە و دەنگیاندا بە هەدەپە و پارتی چەپی سەوز. با ئەمە قبووڵ بکەین، هەندێک دەنگیاندا، چونکە نەیانویست هەدەپە قەدەغە بکرێت. دەبێت دەنگەکانیان بەردەوام بێت. نابێت وەک دەنگدانی کاتی سەیربکرێت. چونکە هەندێک خاڵی لاواز هەن.
پەرلەمانتاری هەدەپە لە سیواس وەهای گوت. گوتی، چوومە سیواس و داوام کرد دەنگ بدەن. گوتیان: «هەڵبژاردنی پێشوو دەنگمان پێدان، تا بەربەستەکە تێپەڕێنن. بەڵام ئێستە ناتوانن نوێنەرێک دەربخەن. لەم بارەیەوە، ئێمە نرخاندمان بۆتان هەیە، بەڵام دەنگ دەدەین بە جەهەپە». بەڵێ، هەندێک وەها دەڵێن. دەبێت نەوەک هەر لەو شوێنانەی نوێنەر دەرچوون، بەڵکو لەو شوێنانەش نوێنەر نەبوون، کاری جدی بکرێت. لەبەرئەوەی پێشتر ئەمەم بینی، گوتم ئەم ڕێبازە ژمارەی دەنگەکان کەم دەکات. نەوەک هەر لەو شوێنانەی نوێنەر هەڵبژێدراون، بەڵکو لە هەموو شوێنێک کاربکرێت. پێشتر دەنگ بەدەستهاتووە، پێویستە دووبارەی بکەینەوە. بەڵام ئەمە ڕووینەدا.
نابێت وەک دۆڕاو سەیری هاوپەیمانیی ڕەنج و ئازادی بکرێت. بەڵام دەیانتوانی ئەنجامی باشتر ببەنەوە. دەوڵەت چەندین ساختەکاری کرد و دەنگەکانی دزی. دەبێت ئەمە ڕەچاو بکرێت. هەروەک نابێت تەنها وەک هاوپەیمانییەکی هەڵبژاردن سەیری هاوپەیمانیی ڕەنج و ئازادی بکرێت. تێکۆشانی ڕاستەقینە پاش هەڵبژاردن دەستپێدەکات. دەبێت ئەم هاوپەیمانییە فراوانتر بکرێت. دەبێت ئەم هاوپەیمانییە ببێتە هاوپەیمانیی تێکۆشان. پێویستە خاوەنی میکانیزمی ڕەخنەکردن و خۆڕەخنەکردن بێت دژی کەموکورتییەکان. با بڵێین، کەموکورتی لە پارتی کرێکارانی تورکیادا هەیە، ئەوکات پێویستە خۆی ڕەخنە بکات. دەڵێین، پێویستە هەمووان لە پارتی چەپی سەوز و هەدەپە ڕەخنە لە کەموکورتییەکانیان بگرن. پێویستە درێژە بە تێکۆشان بدەن لەڕێگەی بەهێزکردنی هاوپەیمانییەکەوە. بەڵێ، دەتوانم ڕەخنە بگرم. بۆ نموونە، بۆچی ئەندامانی هاوپەیمانییەکە ڕاستەوخۆ پاش گەڕی یەکەم کۆنەبوونەوە، تا هەڵسەنگاندن بکەن؟ پێویستە بە گرنگییەوە بڕواننە هاوپەیمانییەکە. دەبێت ئەم هاوپەیمانییە بەردەوام و بەهێزتر بێت. ئەگەر ئەم پرۆژەیە نەپارێزرێت و بەهێز و کارا نەکرێت، زیان بە کورد و هەدەپە دەگەیەنێت و لاوازی دەکات. ئەگەر بەگوێرەی هەندێک لە ڕەخنەکان ئەمە بکرێت، ئەوکات زیاتر لاواز دەبێت. نابێت گوێ لە ئاکەپە و میت و پەدەکە بگرن، دەبێت کەموکورتییەکان هەڵبسەنگێنن و بەرەو پێش بڕوانن.
کوردەکان گوتیان: نا
سیستەمی سەرۆکایەتی تورکیا لە جیهاندا وێنەی نییە. لە سیستەمی تاکە کەسدا، پەرلەمان ڕۆڵی نییە. ڕاستییەکەی ڕۆڵەکەی زۆر پەراوێزییە. بۆیە گرنگ لەم هەڵبژاردنانەدا، هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و هەڵوێستەکان بەرامبەر هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی بوو. هەڵوێستی گەلی کورد و هاوپەیمانیی ڕەنج و ئازادی لێرەدا ڕوون بوو. گەلی کورد و هاوپەیمانیی ڕەنج و ئازادی بەڕوونی هەڵوێستی خۆیان لەم بارەیەوە دەربڕی. ڕێگەیەکی ڕوونیان گرتەبەر و هەڵوێستی خۆیان دەربڕی. پشتیوانیان لە کلیچدار ئۆغلۆ کرد، بەڵام ئاخۆ هەموو ئەندامانی ئیی پارتی پشتیوانیان لە مێزی شەشقۆڵی کرد؟ جێگەی گومانە. بەڕاستی گومان هەیە. لەگەڵ ئەوەشدا، هەندێک پارتی دیکەی مێزی شەشقۆڵی دەنگیان دا، ڕەنگە لایەنگرە سەرەکییەکان دەنگیان دابێت، هەندێکی تر دەنگیان نەدابێت. وەها دەردەکەوێت. یان ڕەنگە هەر نەچووبنە سەر سندوقی دەنگدان. ڕاستییەکەی، بەتایبەت لە گەڕی یەکەم، گەلی کورد و دۆستەکانی هەڵوێستێکی ڕوونیان پیشاندا. کەس ناتوانێت قسە لەسەر ئەمە بکات. هیچ شتێک نییە تا بگوترێت لەم بارەیەوە. گەلی کورد سەلماندی لایەنگری تێکۆشانە لەپێناو دیموکراسی. گەلی کورد هێزی سەرەکییە بۆ دیموکراسی لە تورکیا. سبەینێش بەهەمان شێوە دەبێت، چونکە لەپێناو دیموکراتیزەکردنی تورکیا و چارەسەری پرسی کورد سیاسەت دەکات. ئەمە بزووتنەوەیەکی دیموکراتیکی پێشەنگە، نەوەک هەر لە تورکیا، بەڵکو لە سەرتاپای ڕۆژهەڵاتی ناوین. ڕاستییەکەی، ئەم تەڤگەرە بە هێڵی ئازادیی ژنان پێشەنگایەتی دیموکراسی دەکات لە جیهاندا. بزووتنەوەیەکی لەم جۆرەیە.
بێگومان، کوردەکان هەڵوێستی خۆیان دەبێت پەیوەست بە تێکۆشان لەپێناو دیموکراسی لە تورکیا. ئێستە ڕاستییەک هەیە، کوردەکان قڕدەکرێن. لەم قۆناغەدا، ئەوەی سیاسەتی قڕکردنی گەیاندە لوتکە، ئاکەپە و مەهەپە بوون. لەم ڕووەوە، پرسی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوین و تورکیا ئاڵۆزە. هەروەک کورد لەم ڕووەوە سیاسەت دەکات. نابێت ئەم تێکۆشانە بەبێ سیاسەت بێت، نابێت بەبێ تاکتیک بێت. ئەگەر پێویستییەک هەبێت بۆ دەوڵەمەندکردنی سیاسەت و تاکتیک لە جیهاندا، ئەوە تایبەتە بە کوردەکان. ئەوەش بەهۆی قەیرانی پرسی کوردەوە. لەم بارەیەوە، کورد سیاسەتێکی دروستی پیادەکرد. هێزە دیموکراتیکەکان سیاسەتێکی دروستیان پیادەکرد و دەنگیاندا بە کلیچدار ئۆغلۆ. یان کوردەکان بەبێ سیاسەت دەمێنن یان ئەم هەڵوێستە دەنوێنن. لەم ڕووەوە، هەڵوێستی کورد بەڕێگەی دیموکراسی دەبێت. ئەوەی بیر لە ئازادی گەلی کورد بکاتەوە، هەڵوێستێک دەخاتەڕوو کە خزمەت دەکات بە دیموکراسی، لەسەر ئەو بناغەیەی کام هەڵوێست خزمەت بە دیموکراسی دەکات و کامەیان ناچێتە خزمەتی دیموکراسییەوە. لەلایەکی ترەوە، هەڵوێستی فاشیزم تێکدەشکێنن. ئەمە هەڵوێستی ڕاست و دروستە. هەڵبەت ئەم کارەیان کرد. بەڵام لە گەڕی دووەم، پرۆپاگەندەیەکی تر هەبوو. ئاکەپە و میت و پەدەکە ئەم پرۆپاگەندەیان پێشخست: «کوردەکان مەچنە سەر سندوقەکان، دەنگ مەدەن». ئەمە ئیرادەی کورد نییە، ئەمە هەڵوێستی هیچ ئیرادەیەکی سیاسیی کوردی نییە. بێگومان بناغەیەک بۆ ئەم ڕەوشە هەبوو. نموونەش بۆ ئەمە، ڕەوشی ئۆزداغە. لەسەر ئەم بناغەیە، پاساوەکە بەو جۆرە بوو. لەبەرئەوەی مەسەلەی قەیومەکان، هەستیارترین مەسەلەیە بۆ کوردەکان، کرایە ڕۆژەڤ و کاریگەرییەکی سنوورداری هەبوو. ئەمە ڕاست نییە. نابێت کاریگەری هەبێت. ئێمە سیاسەتی تایبەتی خۆمان دەخوڵقێنین، تاکتیکی تایبەتی خۆمان دەخوڵقێنین. ئێمە لەپێناو کەسدا ئەمە ناکەین. بەڵکو لەپێناو دیموکراتیزەکردنی تورکیایە. پرسەکە ئەوە نییە کێ براوە دەبێت. کوردەکان ئەمەیان لەپێناو خۆیان کرد، نەوەک بۆ کلیچدار ئۆغلۆ. لەپێناو دیموکراسی، بۆ بەگژاچوونەوەی فاشیزم ئەمەیان کرد. تێگەیشتنێکی وەها هاتەکایەوە گوایە دەنگیان داوە بە جەهەپە و کلیچدار ئۆغلۆ. شتی وەها نییە. ئەم سیاسەتە ڕاست بوو. ئەوان دەنگیان پێ دەدا. کوردەکان ئەم هەڵوێستەیان وەرگرت. ئێمە وەهامان نەگوت، نزیکایەتییەکی وەهامان نەبوو.
کوردەکان پێویستیان بە سیاسەت و تاکتیکی ڕاستە
بزووتنەوەی سیاسیی کوردی ئەم بڕیارەی دا. بەبڕوای ئێمە، بڕیارەکەیان ڕاست بوو. لەم گۆشەیەوە، وا دیارە ٤_٥٪ لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردن لە کوردستان نەچوونە دەنگدان. ئەمە لە هەموو جێگەیەک نەبوو، بەڵکو لە چەند شوێنێک ڕوویدا. بەزۆری لە ئێلح و شەرناخ، بەڵام لە یەک دوو شوێن کەمبوونەوەیەک هەبوو، وەک لە ئاگری، وەختێک نەدەبوو لەوێ دەنگەکان کەم بێتەوە. بناغەیەک بۆ کاردانەوەکە هەیە، بەڵام ڕەوا نییە. ئەمە سیاسەت نییە. کورد پێویستیان بە کاردانەوەی سۆزداری نییە، پێویستیان بە سیاسەتە، پێویستیان بە تێکۆشانی سیاسییە. هەروەک پێویستیان بە سیاسەت و تاکتیکی دروستە. ئەگەر کوردەکان بەگوێرەی هەستوسۆز مامەڵە بکەن، ئەوکات شەڕی تایبەت کاریان تێدەکات. هەندێک وڵاتپارێز وەڵامی ئەمەیان دایەوە و هۆشداریاندا سەبارەت بەم ڕێبازە هەستیارە، بەڵام دەبێت ببینرێت. بەپێی پێویست ڕاڤەی نەکرا، دەبوو باشتر لێکدانەوەی بۆ بکرێت. باسیان لەم نزیکایەتییە کرد. ڕاستییەکەی ئەمە سیاسەتی بەشە جیاوازەکانی ئاکەپە و میت و پەدەکەیە. بەڵام ئەمە واتە ئێمە نەمانتوانی قەناعەتیان پێ بکەین. بەڕێژەی ٤ بۆ ٥٪ کەمی کرد. بەڵام ئەمە تاکە هۆکاری دابەزینەکە نییە. کوردەکان هەرچەن هەژاربن، هەر هەموویان کرێکارن، ڕەنجدەرن. ئەگەرنا لەبرسا دەمرن. وەک دەزانن، هەزاران ساڵي کوردەکان کۆچبەرن. بۆ هەزاران ساڵ لە غەریبی بوون. بەهەمانشێوە لە تورکیا و ئێران. بەهەمانشێوە لە عێراق و سوریا. بەردەوام وەک کرێکار چوونەتە دەرەوە. ئەمە تایبەتمەندیی سەرەکیی کوردەکانە. بەتایبەت لەم هەلومەرجە ئابوورییە سەختەی کوردستان. پێشتر زەحمەت بوو بچنە دەرەوەی وڵات، ئێستە ئاسانترە. هەمووان لەوێ خزم و کەسوکاریان هەیە. لێرەوە، ئەو ٥٪ هی ئەوەیە. بەڵام بەس نییە بۆ گۆڕینی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان. دەڵێین دەنگەکانیان گەیشتۆتە نزیکەی دوو ملیۆن یان دوو دوو ملیۆن و نیو. دەنگی کوردەکان لەنێوان ٢٠٠-٣٠٠ هەزارە. ڕەنگە زۆر نەبێت. ئەم ڕێژەیە ناتوانێت ئەنجامی هەڵبژاردن بگۆڕێت.
بە هەڵوێستی کوردان دیموکراسی دەگاتە تورکیا
کوردەکان لە گەڕی دووەم بەڕوونی دەنگیاندا بە کلیچدار ئۆغلۆ. دەنگەکانی ئاکەپە لە کوردستان زیادی نەکرد. ئەوانەی دەنگیاندا بە سینان ئۆغان، دەنگیاندا بە ئاکەپە. لەم ڕووەوە، هەڵوێستی کوردان بە ئەرێنی دەبینم. دەبێت هەمووان بەم جۆرە ڕەچاوی بکەن. پێویستە هێزە دیموکراتیکەکانی تورکیا ئەم ڕەوشە ببینن. ئەمە زۆر گرنگە. پاڵپشتیکردنی کورد لە دیموکراسی و ئازادی گرنگە. لەم ڕووەوە، کوردەکان بەرپرسیارێتی خۆیان بەجێگەیاند. ئەگەر دیموکراسی بگاتە تورکیا، ئەوە لەڕێگەی هەڵوێستی کوردەوە دەبێت. بەم هەڵوێستە، کوردەکان هێزە دیموکراتیکەکانی تورکیا بە دینامیکی و زیندووێتی دەهێڵنەوە. ئەگەر ئەمڕۆ تێکۆشانێک هەبێت لەپێناو دیموکراسی لە تورکیا، ئەوا تێکۆشانی کوردی بەشێکی گرنگە لەم تێکۆشانە. کوردەکان ئەم هەڵوێستەیان پیشاندا. هەمووان ئەم هەڵوێستەی کوردەکان دەبینن.
هێزە ئۆپۆزیسیۆنەکان تێنەکۆشان
ئۆپۆزیسیۆن لەناو سیستەم و هاوپەیمانیی میللەت هەڵەی کوشندەیان کرد. پێویستە ڕوونی بکەینەوە. دەبوو ڕاستی ئاکەپە و مەهەپە دەربخەن و ڕێکاری پێویست بگرنەبەر. دەبوو تێبکۆشن و هەڵوێست وەربگرن. لە پلەی یەکەمدا، هەڵوێستیان نەبوو دژی قەیومەکان. هێدی هێدی لەگەڵ ئەم کارە نادیموکراسییەی ئاکەپە و مەهەپە ڕاهاتن، هێدی هێدی لەگەڵ کۆنەپارێزی ڕاهاتن. چەندین هێرشیان کرد. گوتیان نابێتە بچینە شەقام، نابێت کاردانەوەمان هەبێت و ڕێگریان لە گەل کرد. بۆیە تێکۆشانێکی بەهێزیان پیشان نەدا. گوتیان، ئەردۆگان نابێتەوە بە سەرۆک. نەیانتوانی دژی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان ڕاپەڕن. وەزیرەکانی ناوخۆ و داد و گواستنەوە دەستیان لەکارنەکێشایەوە، ئامرازەکانی دەوڵەتیان بەکارهێنا. دەبوو دژی ئەمە ڕاپەڕن و ناڕازەیەتی دەربڕن. بەڵام وەک شتێکی ئاسایی مامەڵەیان لەگەڵدا کرد. گەمارۆدران و کەوتنە ئەم ڕەوشەوە. دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە قەڵسکران. ئەگەر هەڵوێستی ڕاستیان پیشاندایە، ئەم هەڵبژاردنە دژی دیموکراسی نەدەبوو. دەیانتوانی لەم هەڵبژاردنە لە هەلومەرجی دیموکراسیتر و یەکسانتر براوە بن. دەبوو ئاگاداری ئەم شتانە بن، ئەگەر لەم هەڵبژاردنە نەڕۆشت، دەبوو تێکۆشان بکەن. دەیانتوانی شکستیان پێ بهێنن، بەڵام تێنەکۆشان. پاشان هەموو جۆرە فشار و شتێکیان کرد، هەموو دەرفەتێکیان قۆستەوە، هەموو شتێکیان کرد. لەم ڕووەوە، هەڵوێستی ئۆپۆزیسیۆن لاواز بوو. ئەگەر ئەمە نەبینن، دۆخیان خراپتر دەبێت. یان دەبنە جێگری ئەوان. ئەگەر بەم جۆرە بەردەوام بن، نابنە بەشێک لە تێکۆشانی دیموکراسی، بەڵکو بەدەستی دەسەڵاتی فاشیزم ڕیسوا دەبن. بەڵێ، جەهەپە بۆ ماوەیەکی زۆر وەهای کرد. لەم دواییە، کەمێک کاریان کرد، ویستیان ئەمە بشکێنن، بەڵام بەس نەبوو. تێکۆشانەکەیان لاواز بوو. ئەگەر ڕەخنە لە هاوپەیمانیی میللەت هەبێت، دەبێت لەم چوارچێوەیەدا بێت. هەر بەڕاست، هەڵسەنگاندن و ڕەخنەیەکی لەم جۆرەمان پێشخست.
دیکتاتۆرەکانی تر چۆن کەوتن، ئەردۆگانیش وەها دەکەوێت
تێکۆشان دژی فاشیزم، تەنها تێکۆشانی هەڵبژاردن نییە. ئاکەپە نەگەیشتە ئەنجامە دڵخوازەکەی. نابێت بەوە نائومێدبین ئەردۆگان زۆرینەی پەرلەمانی هێناوە. ئەم ڕێبازە هەڵەیە. مانای وایە، هەموو شتێک لە هەڵبژاردن چاوەڕوانکراوە. شتێکی وەها لەگۆڕێ نییە. ڕێبازێکی وەهامان نەبووە. بەڵام بێگومان، هەڵسەنگاندنی هەڵبژاردنەکان گرنگە. پێویستە ئەمە بەشێک بێت لە تێکۆشان و وەها ببینرێت. بیرۆکەی بەدەستهێنانی ئەنجام تەنها لەڕێگەی هەڵبژاردنەوە، کاری ئۆپۆزیسیۆنی نێو سیستەمە. هەڵوێستی ئێمە، ئۆپۆزیسیۆنی نێو سیستەم نییە، بەڵکو ئۆپۆزیسیۆنی شۆڕشگێڕیی دیموکراتیکە، لەگەڵ گەلدا ئەم ئەنجامە دەبەینەوە، بە ڕێکخستنی گەل، بە تێکۆشانی کارا و هەڵوێستی خۆمان. بەڵێ، زەحمەتە و فشار و هێرشی فاشیزم هەیە، ئەمە ڕاستە. بەڵام ئەوەش ڕاستە ئەم دەسەڵات و فاشیزمە لاواز بووە، هێشتاش لاوازە. بوارێک بۆ شەرعییەتی هەڵبژاردن هاتەپێش، بەڵام ئەمە بەهێزی ناکات، بەڵکو شەرعییەتێکی نوێیە. بێگومان شەرعییەت لە سیاسەتدا گرنگە، بەڵام هێشتا بەهێز نەبووە و لاوازە. ئەگەر لەسەر ئەم بناغەیە تێکۆشان بکەن، ئەم دەسەڵات شکست دەهێنێت و دەڕوخێت. سەردەمی تێکۆشانی بەهێز بریتییە لە تێکۆشانی شۆڕشگێڕیی کارا و تێکۆشانی شۆڕشگێڕیی مەزن، دەبێت ئەنجامی مەزن بەدەست بهێنێت. لەم ڕووەوە، توندی و هێرشی فاشیزم و ئامادەنەبوونی بۆ دۆڕان لە هەڵبژاردنەکان، مانای وایە: وەک چۆن دیکتاتۆرەکان لە بەشەکانی تری جیهان دەدۆڕێن، لێرەش دەدۆڕێن. چارەنووسی ئەردۆگان هەر ئەمە دەبێت. وەک دیکتاتۆرەکانی تر شکست دەهێنێت. نوێنەرایەتی توندڕەوترین فاشیزم دەکات. بەم تێکۆشانە، ئەم فاشیزمە دەشکێت.
پێویستە ئۆپۆزیسیۆن بگاتە فراوانترین بەشەکان
بێگومان ئیمکان هەیە. دەڵێن دەگاتە ٤٨٪. تەنانەت تێکۆشانی کارا بەڕێژەی ٣٠٪ دەتوانێت شکست بەم دەسەڵاتە بهێنێت. لە هیچ شۆڕشێکی جیهاندا، نەیانتوانی ٦٠_٧٠٪ بەدەست بهێنن لە تێکۆشانی دیموکراسییدا. گرنگ جووڵەی هێزە کاراکانە. ئەگەر ئەمە تێپەڕێنن، ئەوکات هێزەکانی دەوروبەریان کاریگەر دەبن و ئەنجامەکە گرنگ دەبێت. هاوپەیمانیی ڕەنج و ئازادی کلیل و هێزی تێکۆشانە لەپێناو دیموکراسی لە تورکیا. ڕەوشی هێزە دیموکراتیکەکانی تر چۆن دەبێت، ئەوانەی خوازیاری دیموکراسیین؟ ئەوەش لەلایەن هاوپەیمانیی ڕەنج و ئازادییەوە دەستنیشان دەکرێت. ئەگەر هاوپەیمانیی ڕەنج و ئازادی چالاک بێت، ئەوکات ئەوانیش ڕادیکاڵ و چالاک دەبن. لەم بارەیەوە، پێویستە ئەم هاوپەیمانییە کێشەی بەهێزکردنی تێکۆشانی دیموکراسی لە تورکیا ببینێت و بگاتە فراوانترین بازنەکان.
بێگومان، دەبێت سۆسیۆلۆژیای تورکی لەم بارەیەوە ڕەچاو بکرێت. دەبێت بزانرێت ئێمە لە کۆمەڵگەی ڕۆژهەڵاتی ناوینداین. بەها ئەخلاقییەکانی کۆمەڵگە گرنگە. وەکچۆن ئەوروپا شارستانییەتی مادەیە، ڕۆژهەڵاتی ناوین شارستانییەتی مەعنەویەتە. نابێت ئەم جیاوازییە پشتگوێ بخرێت. ئەگەر ئەم جیاوازییە پشتگوێ بخرێت، سیاسەت و هەڵوێستی ڕاست دەرناکەوێت. لەم ڕووەوە، هێزەکانی ڕەنج و ئازادی و دیموکراسی، زەمینەیەکی بەهێز و هەلومەرجی تێکۆشانی مەزن دەبینن. وەک پێشووتر، دەسەڵاتخوازەکان نابینرێن، دەسەڵاتیان نەماوە بەسەر کۆمەڵگەوە. ئاکەپە و مەهەپەش ئەم دەسەڵاتەیان لەدەستداوە. بۆیە زۆرکەس ڕوودەکەنە توندوتیژی و فشار. بە دیتنی ئەمە، پێویستە تێکۆشان ڕێکبخەن و پەرەی پێ بدەن. ڕێکخستن، ڕێکخستن، ڕێکخستن... تێکۆشان، تێکۆشان، تێکۆشان... لەپێناو پەرەپێدانی ڕێکخستنی دەوڵەمەند و تێکۆشانی دەوڵەمەند، لەسەر ئەم بناغەیە، پێویستە بگەنە هەموو بەشەکانی کۆمەڵگەی تورکیا.
حکومەتی ئەردۆگان لاواز بووە، بۆیە هێرش دەکات
گوێمان لە وتارەکەی ئەردۆگان بوو لە باڵکۆنەکەوە، وتارێکی بەتاڵ بوو، بناغەکەی ئەوەیە: حکومەت لاوازە، ئەم حکومەتە بەردەوام دەبێت لە هێرش بۆ نەهێشتنی لاوازییەکەی، دوژمنایەتی کورد دەکات، هێرش دەکاتە سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا و ڕۆژئاوا. دەبێت بەم جۆرە ببینرێت. لەبەرئەوەی حکومەتەکە لاوازە، بۆیە لەڕێی بەهێزکردنی شۆڤێنیزمەوە، هەوڵدەدات کێشە ئابوورییەکان و بومەلەرزە و وێرانکاری و شتی تر بەم هێرشە دەرەکییانە پەردەپۆش بکات. پێویستە ئەم ڕاستییە ببینرێت. لە بەرامبەردا، پێویستە گەلی کورد ئامادە بێت و خۆی ڕێکبخات لەژێر ڕۆشنایی هێرشە توندەکانی سەر باکوری کوردستان. چونکە ئەگەر تێکۆشان نەکەن، ناتوانن لەسەر پێی خۆیان بوەستن. بێگومان لەبەرامبەر ئەمەدا بەرخۆدانی گەریلا بەردەوامە، پێویستە کوردەکان لە ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئەوروپا و هەموو جێگەیەک دژی ئەمە تێبکۆشن، پێویستە هەڵوێستێکی بەهێز پیشانبدەن. دەبێت سەرەڕای هەموو جۆرە ئاستەنگەکان بەردەوام بن لە تێکۆشان. لەبەرئەوەی ئەم حکومەتە فاشیستە، بۆیە هێرش دەکات. ئەمە لە ڕێبازی ئەردۆگان تێگەیشتین. بەهەرحاڵ، دەوڵەت باخچەلی هەمان شتی گوت، نابێت شتێکی تری لێ بخوێنرێتەوە؛ هەروەک ئەوەی ئەردۆگان گوتی؛ دوژمنایەتی کورد و هێرش بۆ سەر گەلی کورد و پاکتاوکردنی تەڤگەری ئازادی کوردی و هێرش بۆ سەر ڕۆژئاوا و باشوری کوردستان و شەنگال و مەخمور و دەستگیرکردن لە شارەکان و هێرش بۆ سەر سیاسەتی دیموکراتیک بەردەوام دەبێت. پێویستە کورد دژی ئەمە خۆیان ڕێکبخەن، بەهێزی ڕێکخستن دەتوانن شکستی پێ بهێنن. بەڵێ، هێرشەکان توندوتیژن، بەڵام پەنجا ساڵ تێکۆشان دژی ئەمە بەڕێوەچوو. گەلی کورد خوازیاری ئازادییە، خاوەنی کەلتووری ڕێکخستنە، بۆیە پێویستە تێکۆشان بەهێزتر بکات.
پەدەکە و حزبوڵا پێکەوەن
گەلی کورد ڕاستی هودا_پار دەناسێت، بەڵێ، لە نەوەدەکان وەختێک سەرهەڵدان زیاتر بوو، هودا_پار هێرشی کرد. دەوڵەت ئەمەی کرد، هێرشی دەوڵەت بوو. دەوڵەت حزبوڵای بەکارهێنا بۆ ڕێگەگرتن لە تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد. بەدڵنیاییەوە، دەوڵەت بەکاریهێنا. ئەوکات ناوی JITEM بوو، ئێستە JITEM چییە؟ کێیە؟ ئێستە سیۆیلۆ سەرۆکی JITEM ـە، حزبوڵایان بەکارهێنا و پاشان چوونە سەریان. من بەباشی سەرکردەکانیان دەناسم، ئێمە پێکەوە سیاسەتمان کردووە. بەڕاستی دەوڵەت بەکاریهێنا. پاشان، بڕوایان وا بوو، پەکەکە کۆتایی هاتووە، دەگوترا پەکەکە تێکشکاوە، دواتر پاکتاوکران. ئەمە مێژووی حزبوڵایە، ئەمە مێژووی هودا_پارە، ئێستەش بەهەمانشێوە بەکاردێن، پێویستە گەلی کورد ئەمە ببینێت، ئێستە کێ پەیوەندی هەیە بە هودا_پارەوە...؟ بێگومان لەگەڵ پەدەکە پەیوەندییان هەیە، وەک چۆن پێشتر دەوڵەتی تورک هودا_پار و حزبوڵای بەکارهێنا، ئێستەش پەدەکە بەکاردەهێنیت. سۆیلۆ دەڵێت، ئەمە زۆر سودبەخشە بۆ تورکیا، کاتێک باسی سودی تورکیا دەکات، ئەمە واتە بەسودە بۆ لەناوبردنی تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد. ئێستە هەمان شت لەگەڵ پەدەکە دەکەن. ئێستە حزبوڵا باشترین پەیوەندی هەیە لەگەڵ ئاکەپە و پەدەکە، ئێستە پەدەکە و حزبوڵا پێکەوە گرێدراون. لەم ڕووەوە، دەبێت هەموو کوردێک ئەمە ببینێت. پێویستە لە ڕاستی هودا_پارەوە، لە ڕاستی پەیوەندی هودا_پار و ئاکەپە، لە نرخاندنەکەی سۆیلۆ بۆ هودا_پارەوە ... پێویستە شەڕی تایبەتی دەوڵەتی تورک بناسن. لەم چوارچێوەیەدا، پێویستە ڕاستی پەدەکە بناسن، دەبێت هەموو کوردێک لە نرخاندنەکەی سولەیمان سۆیلۆ تێبگات، ئەمە شیاوی پشتگوێخستن نییە. هودا_پار بەکاردەهێنن بۆ لەناوبردنی سیاسەتی ئازادی کورد و قڕکردنی گەلی کورد. گرنگ بەلای ئەوانەوە، لەناوبردنی پەکەکەیە، دەخوازن هەموو ڕێکخراوێک بەکاربهێنن لەپێناو سڕینەوەی پەکەکە. ئیتر بۆیان گرنگ نییە، هودا_پار بەکاردەهێنن، پەدەکە بەکاردەهێنن. ئەمە زۆر گرنگە. زۆرجار دەپرسن پێکهێنانی هاوپەیمانی بۆ چییە؟ بۆ وەڵامی ئەمە، با بڕوانینە ئامانجی شەڕی تایبەت. بۆیە، گرنگە کوردەکان بەباشی هەڵسەنگاندن بۆ ئەم ڕاگەیاندراوە بکەن.
مەخمور بەهای مۆڕاڵی عێراق بەرزدەکاتەوە
سڵاو دەنێرم بۆ بەرخۆدانی مەخمور. گەلی مەخمور واتە بۆتان. نموونەی بچوککراوەی بۆتانە. وڵاتە. گیانی بەرخۆدانی بۆتان لە مەخمور بەرجەستە دەبێت. هەموویان خاوەنی شەهیدن، ئەوە کەمپی شەهیدانە، هەر خێزانێک چەند شەهیدێکی هەیە. بۆیە دەوڵەتی تورک دژایەتی مەخمور دەکات. تورکیا و پەدەکە لەپشت هێرشەکەی عێراق بۆ سەر مەخمور وەستاون. دەبێت ئەم ڕاستییە بزانرێت، دەبێت هەمووان، هەموو کوردێک ئەمە بزانن؛ ئەمە هێرشێکی عێراقی نییە، ئەمە هێرشی تورکیا و پەدەکەیە. تورکیا هەڕەشە لە عێراق دەکات و دەڵێت ئاوت لێ دەگرمەوە، دەڵێت: ئاوەکە دەگرمەوە، لە توینێتی دەتخنکێنم، پەدەکەش هەمان شت دەڵێت، «ئەگەر وەها نەکەیت، هەماهەنگی زیاتر لەگەڵ تورکیا دەکەم و تەنگاوت دەکەم». لە ئەنجامدا، عێراق دێت و هێرش دەکاتە سەر گەلی مەخمور. گەلی مەخمور دەڵێن، کێشەمان لەگەڵ عێراق نییە. ڕاستییەکەی مەخمور کێشەی لەگەڵ عێراق نییە. بەڵکو بەسودە بۆ عێراق، بەهای مۆڕاڵی عێراق بەرزدەکاتەوە. زیان نییە بۆ عێراق، بەڵکو بەسودە. وەختێک وەک زیانێک بۆ عێراق دەبینرێن، هۆکارەکەی ئەوەیە دەوڵەتی تورک، مەخمور و ئەم کوردە وڵاتپارێزانەی خۆشناوێت، بۆیە فشاردەکات. بۆیە دەوڵەتی تورک ئەمڕۆ فشاردەکاتە سەر عێراق، سبەی شتێکی تر دەبێت، دوو سبەی شتێکی تر. ئەگەر عێراق ئەمە نەبینێت، کەواتە دەوڵەتی تورک ناناسێت. ئامانجی دەوڵەتی تورک داگیرکردنی موسڵ و کەرکوکە، ئەمە ڕوونە و قبووڵی دەکەن، کەی ئەم کارە دەکەن؟ ئەوان چاوەڕێی کاتی گونجاون، ئەمە ڕوونە. لەم بارەیەوە، داوا دەکەین حکومەتی عێراق دەستبەرداری ئەم سیاسەتە ببێت. مەخمور زیان بە عێراق ناگەیەنێت، بەڵکو بەسودە بۆ عێراق، لە شەڕی دژی داعش قوربانی بەخشی. لەم ڕووەوە، پێویستە هەموو کوردێک پشتیوانی بەرخۆدانی گەلی مەخمور بکات. پێویستە فشار بکەنە سەر پەدەکە. چونکە ئەمە کاری پەدەکەیە. پێویستە ئەم ڕاستییە بزانرێت.