قەرەسوو: لەنێو سەندرومی زاپدان

قەرەسوو رایگەیاند، ئاکەپە و مەهەپە دەیانەوێت لە زاپ 'کلیلەکە' بکەنەوە. بەم شێوەیە بچنە نێو هەموو گۆڕەپانەکان، دواتر هەڵبژاردن ئەنجام بدەن و وتی، " بەڵام ئەمجارە رووبەرووی بەرخۆدانی گەریلا بوونەوە. هەڵوەشانەوە. بۆیەش هێرش دەکەنە سەر هەموو کەسێک.

مستەفا قەرەسوو ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە لەبارەی رۆژەڤی ئێستا بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد. لە بەشی یەکەمی چاوپێکەوتنەکەدا، گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، شەڕی زاپ، ئاڤاشین و مەتینا و خیانەتی پەدەکەی هەڵسەنگاند.

گۆشەگیر سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بەردەوامە. لەژێر ناوی سزای دیسیپلیندا، داواکاری بۆ چاوپێکەوتنەکان رەت دەکرێنەوە. ئێوە گۆشەگیری و تێکۆشان بۆ شکاندنی گۆشەگیری چۆن هەڵدەسەنگێنن؟

ڕێبەر ئاپۆ خاوەن جەماوەرێکی نائاساییە. ساڵی ١٩٧٣ لەبەرانبەر دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەستی بە راپەرین کرد. ئەو راپەرینە بە ئیرادە و زانستەوە ئەنجامدرا کە بە تۆڕەیەکی گەورە لەدژی داگیرکەری و قڕکردن دەستیپێکرد. ڕێبەر ئاپۆ ئەو قۆناغەی لە کتێبێک بە ناوی ' لە ڕاپەرینی سەرەتاوە تاوەکو شەڕی گەل' شیکردووتەوە. کەسایەتی ڕێبەری ئاپۆ کەسایەتیی ڕاپەڕینە لە دژی هەموو جۆرە زوڵمێک، ئەم کەسایەتییەی ڕاپەڕین تا ئێستا بە قووڵی لە وشیاریدا بەردەوامە. سیاسەتی نەتەوەیی و ستراتیژی دەوڵەتی تورک ئەوەیە کە کوردستان بکرێتە مەیدانێک بۆ داگیرکاریی دەوڵەتی تورک. گەورەترین تاوان لە تورکیا سەرهەڵدان لەدژی ئەمەیە. ئەمە پێشتر بە "سەرهەڵدان لە دژی یەکپارچەیی دەوڵەت و نەتەوە" پێناسە کرابوو. ئێستا خراونەتە ناو پێناسەی تیرۆرەوە. بۆ ئەوەی باشتر بتوانن ئەو کۆمەڵکوژییە پەردەپۆش بکەن، لەگەڵ بەردەوامبوونی خەبات بۆ دەیان ساڵ دەرکەوت کە ئامانجی ئەم پێناسەیە جینۆسایدە. بەڵام بینرا کە تێکۆشانی پەکەکە لە دژی کۆمەڵکوژیش تێکۆشانی ژیانی ئازاد و بوونی کوردانە.

لەدژی داگیرکەری قڕکەر تێکۆشانێکی بێوێنە هەیە

دەوڵەتی تورک لەبەر ئەوەی ڕێبەری ئاپۆ لە دژی کۆمەڵکوژییەکەی راپەرینی کرد، لە هەموو دەوڵەتێکی دیکە زیاتر دوژمنایەتیی رێبەر ئاپۆ دەکات، چونکە راستیی بکوژی دەوڵەتی تورکی ئاشکرا کردووە، چونکە گەلی کوردی ئاگادارکردەوە و رێکخست و خستوەتە ناو تێکۆشانەوە. وتیان، ئێمە لەسێدارەدانمان هەڵگرت، بەڵام هەموو ڕۆژێک لە سێدارە دەدرێت. ئەوان سیستەمێکیان دروست کرد کە گوتیان لەوێ بڕزێت. حیکمەت سامی تورک وتی، هیچ هێزێک ناتوانێت ئاپۆ لەوێ دەربهێنێت. تەیب ئەردۆغان وتی، تا من لە ژیاندا بم ناتوانێت بێتە دەرەوە. ئەگەر هیچ گۆڕانکارییەک لە مێشکی دەوڵەتی تورکدا نەکرێت. ئەو دوژمنایەتییە بەردەوام دەبێت. هەتا تێکۆشانی کورد بۆ ئازادی بەردەوام بێت، ڕێبازێکی جیاواز لە دژی رێبەر ئاپۆ نیشان نادرێت. تا کێشەی کورد لەسەر بنەمای دیموکراسی چارەسەر نەکرێت هەڵوێستێکی جیاواز پیشان نادرێت. ڕێبەرتی دەزانێت بۆچی فشار و گۆشەگیرییەکی زۆر لەسەری هەیە، پێشتر ڕایگەیاندبوو کە ئەمە کردەوەیە و یاسایەکی تایبەتە لەدژی ئەو.

یاسای تایبەت بەسەر ڕێبەری ئاپۆدا جێبەجێ دەکرێت کە لە جیهاندا نمونەی نییە. وەک چۆن دەستووری تورکیا لە بنچینەدا تاکە خاڵی نکۆڵیکردنە لە کورد، کردەوەکانی دژ بە ڕێبەری ئاپۆ وەک یەکن. بۆیە چاوپێکەوتنەکانی پارێزەران و خێزانەکان بە بێ بنەما ڕاگیراون.

لە ئێستادا تێکۆشانێکی بێوێنە لە دژی داگیرکەری قڕکەر هەیە. بۆیە ڕێگە نادەن یەک وشەی ڕێبەر ئاپۆ بێتە دەرەوە. فشار دەخەنە سەر ڕێبەر ئاپۆ. ڕێبەر ئاپۆ ئەمانە ڕەتدەکاتەوە. ئاماژە بەوە دەکات کە هیچ شتێک خزمەت بەچارەسەرێکی دیموکراسی بۆ پرسی کورد ناکات و قبوڵی ناکات. بە کورتی تێکۆشان لە ئیمراڵی بەردەوامە. بێگومان گەلەکەمان و تەڤگەری ئازادییمان درێژە بەو تێکۆشانە دەدەن.

ئازادی فیزیکی بە تێکۆشانی گشتی لە هەموو گۆڕەپانێک دەبێت

بێگومان تێکۆشان بۆ شکاندنی گۆشەگیری و ئازادی رێبەر ئاپۆ و ئازادیی گەلی کورد پێکەوە وابەستەیە. تێکۆشانی دژ بە گۆشەگیری، تێکۆشانی ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ و تێکۆشانی ئازادیی گەلی کورد بە شێوازی جیاواز لە ژێر هەلومەرجی خۆیان ئەنجام دەدرێن، بەڵام ئەوان نین. گرنگە بە هەموو شێوەیەک تێکۆشان بکەین بۆ کۆتایی هێنان بە گۆشەگیری و مسۆگەرکردنی ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆ. خەباتی یاسایی گۆڕەپانێکی گرنگی تەشهیرکردنە. ئەمەش شەرعییەتی پێ دەدات و کار دەکاتە سەر خەبات. ئەو خەباتەی کە سەندیکاکانی بەریتانیا بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ بەڕێوەی دەبەن، زۆر گرنگە. تێکۆشانی ساڵەکانی ٢٠١٨ و ٢٠١٩ لە زیندانەکان، تێکۆشانی دژی گۆشەگیری و تێکۆشان بۆ ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆی بەهێز کرد. گۆڕەپانی سیاسی دیموکراتی ئەم دواییە و ڕێکخراوە دیموکراتی و کەسایەتییە دیموکراتییەکان ئیمراڵییان خستە بەرنامەی کاری خۆیانەوە بۆ ئازادیی ڕێبەری ئاپۆ و دیموکراتیزەکردنی تورکیا کە تێکۆشانێکی گرنگە. ڕێپێوانی ١٢ی حوزەیرانی گەملیک، بۆ بە رۆژەڤکردنی ئیمڕالی و ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ هەنگاوێکی زۆر گرنگە. تەنانەت ئەگەر ئەم جۆرە تێکۆشانانە دەگمەن بن، بەڵام بەنرخن.

ئازادی جەستەیی لەگەڵ ئەو جۆرە خەباتانەدا بە بەهێزکردنی تێکۆشانی ئازادیی گەلی کورد لە هەموو بوارەکاندا بەدی دەهێنرێت. ئازادی رێبەر ئاپۆ بە تێکۆشانی ئازادیی گەلی کورد پێشدەخرێت. ڕێبەر ئاپۆ بە گەلی کوردی وت، کە بۆ ئازادی خۆتان تێبکۆشن. بۆیە پێویستە ئەوانەی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیان دەوێت، چالاکانە بەشداری تێکۆشانی ئازادیی گەلی کورد بکەن .ئەگەر تێکۆشان بۆ شکاندنی گۆشەگیری و مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی بەو جۆرە تێکۆشانە بەهێز بکرێت، ئەوا گۆشەگیریی دەشکێنرێت و ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر دەبێت.
ئەو هەڵوێستانەی کە بە باشی ئاستی شەڕ ناپێکن

لە ١٧ی نیسان بەدواوە سوپای توركی داگیركەری لەگۆڕەپانانەی لەژێر كۆنترۆڵی پەدەكەن لەدژی زاپ و ئاڤاشین دەستی بەهێرشی داگیركەری كردوە و لەئێستاشدا ئەو هێرشانە بەردەوامە، ئاستی ئەو هێرشانە و بەرخۆدانی گەریلا لەچ رەوشێكدایە؟

هێرشی دەوڵەتی تورك و بەرخۆدان لەدژی ئەو هێرشانە رۆژانە لەلایەن ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل ئاشكرا و بڵاودەكرێنەوە. هەری دوایی فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی هێزەكانی گەل"حەقی ئارمانج"لەبابەتی ئاستی شەڕەكەدا زانیاری گرنگ و نرخاندنی بەرفراوانی كرد. فەرماندەیی ناوەندی هێزەكانی پاراستنی گەل هەم بۆ گەلەكەمان و هەم بۆ رای گشتی جیهانی بۆ ئەوەی لەسەر ئاستی شەڕەكە زانیاریان هەبێ، بێ كە م و كۆرتی زانیاری دەدەن. زانیاری لەسەر شەهیدبوونەكانیش بەبێ كەم و كۆرتی رادەگەیەنێنن و بەشێوەیەكی بەرفراوان، گەورە بوون و ئاستی شەڕەكە نیشانی هەموو كەسێكی دەدەن. چۆنكە هەندێ نزیكبوونەوە لەكوردستاندا بوونی هەیە كە ئاستی شەڕەكە بەباشی نابینن و هەستیاری پێویستیش لەمبارەیەوە نیشان نادەن.

شوێنك نەماوە كە بۆمباران نەكرابێت

دیار بوو كە دەسەڵاتی فاشیستی ئاكەپە ـ مەهەپە هێرشێكی بەم شێوەیە پێكبهێنن. گەریلاش بەگوێرەی ئەوە خۆیان ئامادە كرد. لەشەڕی ساڵی رابردوو ئەزموونیان دەرخستبوو. لایەنە پۆزەتیڤ و نێگەتیڤ"ئەرێنی و نەرێنی"ساڵی رابردوویان لەبەرچاو گرت و بەگوێرەی ئەوەش خۆیانیان بۆ ئەم شەڕە ئامادە كرد. لایەنە ئەرێنیەكانیان بەهێزتر كرد. لەهەمانكاتیشدا لەسەر لایەنە نەرێنیەكانیش راوەستیەكی جددیان كرد بۆ ئەوەی سەراستیان بكەنەوە. رێبازی شەڕی گەریلا بەشێوەی تیمی گەڕۆك، تونێل و بەرە بووە رێبازێكی شەڕی یەكانگیر و ئەمەش بووە هۆی ئەوەی كە وڵامدانەوەیەكی خێرا و بەهێز لەبەرامبەر بەهێرشەكانی دۆژمن بدەنەوە.

هێرشی ئەرتەشی توركی داگیركەر خۆلەكێكیش رانەوەستاوە. لەچوارچێوەی ئەم كۆنسپی هێرشكاریە كە بەتایبەتی فرۆكەی بێ فرۆكەوان و فرۆكەی شەڕكەر بەكاردێن. فرۆكەی شەڕكەر و فرۆكەی بێ فرۆكەوان بەبەردەوام لەئاسمانی هەرێمەكانەوە دەفڕن. بەبێ ئەو فرۆكانەی لەئاسمانەوە دەفڕن و بۆمباران دەكەن، هێزی زەمینی ئەرتەشی تورك ناتوانن هەنگاوێكیش پێشڕەوی بكەن. ئەگەر ئەو فرۆكانە نەبن، ئەرتەشی تورك ناتوانن، كاتژمێرێكیش خۆیان بپارێزن و بەناچاری هەموویان هەڵبێن. فرۆكەی شەڕكە و فرۆكە بێ فرۆكەوانەكان بەبەردەوامی بەرەكانی شەڕ بۆمباران دەكەن، مرۆڤ دەتوانێ بەراشكاوی بڵێت، بستێكی زەوی نەماوە كە لەلایەن ئەو فرۆكانەوە بۆمباران نەكرابێت. ژمارەی ئەو بۆمبانەی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بەسەر ڤیتنامدا بەریاندایەوە، بەساڵانە لەرۆژەڤدان. وەها باسیان لێوەدەكەن كە بۆمبارانی هەرە قورس لەمێژوودا بووە. ئێمە دەتوانین ئەمە بەئاسانی بڵێین: ئەو بۆمبانەی دەوڵەتی تورك لەم ساڵانەی دواییدا لەكوردستاندا بەكاریان دێنێت لەو بۆمبارانەی لەشەڕی جیهانی یەكەم و دووهەم و شەڕی ڤیتنامدا بەكارهاتوون، زیاترن. با كەس نەڵێت ئەو زانیاریانە زێدەڕەوین و مۆبالغەن. ئاستی هێرش لەسەر تێكۆشانی ئازادیخوازی گەلی كورد لەمەشدا بەباشی دیار دەبێت. ئێستاكە لەزاپ، ئاڤاشین و مەتینا بێ راوەستان بۆمباران دەكرێت. هەرێمەكانی تری گەریلا لەو ئاستەدا بۆمباران ناكرێن، بەڵام بەبەردەوامی فرۆكەی شەڕكەر و فرۆكەی بێ فرۆكەوان بەسەریانەوە دەگەڕن.

لەو گازە كیمیاییەی سەدام حسین بەكاریهێناوە، بەچەندین قات زیاتر لەبەرامبەرمان بەكاردێنن

هێزی زەمینی و هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی تورك لەبەرامبەر بەبەرخۆدانی تیمە گەڕۆكەكان و تونێلەكانی گەریلا و هاوكات لەبەرامبەر ب چالاكییەكان بێچارە و دەستەوەستان ماون. ئەوەی لەبەرامبەر بەگەریلا لەئێستادا بەكاردێنن گازی كیمیایی قەدەغەكراو و چەكی كیمیاییە. لەشوێنی بۆمبی ئەتۆم كەلەشەڕی جیهانی دووهەمین بەكار دەهات و لەهەموو ئەو گازە كیمیایانەی تا ئێستاكە بەكارهاتوون زیاتر لەهەموویان چەك و گازی كیمیایی لەبەرامبەر بەگەریلا بەكاردێنن. لەو چەكە كیمیایەی سەددام حسین بەكاریهێنا زیاتر لەوە و بەچەندین قات لەلایەن دەوڵەتی توركەوە بەكاردێ. گەریلا بەرێگە ماسكی گاز و رێكاری تر، خۆیان دەپارێزن. بەڵام بەهۆی زۆر بوونی رێژەی بەكارهێنانی گازەكە، دەبێتە هۆی شەهیدبوونێكی زۆری گەریلاكان. دەوڵەتی تورك ئەوەندە تاوانی قورس و زەبەند دەكات، بەڵام لەئاستی تاوانەكانیدا چاویان نووقاندوە. توركیا دووهەمین هێزی گەورەی ناتۆیە. لەبەر ئەوەش بەكارهێنانی چەكی كیمیایی لەلایەن توركیاوە بەواتای بەكارهێنانی چەكی كیمیاییە لەلایەن ناتۆوەوە. لەبەر ئەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و ئەوروپا لەشوێنی جیاواز لەبابەتی بەكارهێنانی چەكی كیمیایی هەستیاری نیشان دەدەن و قیامەت هەڵدەستێنن، بەڵام لەئاستی ئەو تاوانانەی توركیا كە ئەندامی ناتۆیە چاویان نووقاندوە و هەوڵدەدەن خۆیان لەو هاوبەشیە بشارنەوە.

رێبازی گەریلایەتی رێبازێكی شەڕە كە لەناوچوونی مەحاڵە و شكست ناهێنێ

لەبەرامبەر ئەو هێرشانە، گەریلا لەسێ شێوە و بنگەی خۆیدا گۆڕانكاری لەرێبازی شەڕدا پێكهێناوە و بەشێوەیەكی فیدایانە بەرخۆدان دەكات. ئەوەی ئەو رێبازەش سەردەخات، بەرخۆدانی فیدایانەی ئاپۆچییە. ئەگەر ئەو بەرخۆدانە بەرۆحی فیدایانە بەرێوە بچێت، رێبازێكی شەڕە كە بن ناكەوێت و شكست ناهێنێت. ئەو گەریلایەتیە بەمسۆگەری گوتنەكانی رێبەر ئاپۆ پشتڕاست دەكاتەوە كە ووتویەتی:"تەكنیكی هەرە بەهێز مرۆڤ خۆیەتی". ئەم هێزە فیدایە بۆ هەرشێوە شەڕێك ئامادەیە و خۆی ئامادە كردوە. هێرش و داگیركەری دۆژمن وەكو دەرفەتێك بۆ خۆی دەبینێت بۆ ئەوەی رۆڵی مێژوویی خۆیان نیشان بدات. تێكۆشانێكی وەها بەرێوە دەبات كە تاكە فكری تەنیا شكست پێهێنانی دۆژمنە. لەبەرامبەر بەو هێزەی كە بەرێگەی بۆمبارانی بێ راوەستان و دەیەوێت بەپاراستنی ئاسمانی پێشڕەوی بكات و خۆیان بخزێننە هەرێمە، رۆژانە و هەر كاتژمێر چالاكی پێكدێنێت و زەبر لەدۆژمن دەدات. هێزی قڕكەرو داگیركەر بەرە بەرە لەناو دەچن. هێرشی زەمینی دۆژمن شكستی پێهێنراوە. بەداری زۆر دەیانەوێت بەهێزی ئاسمانی و هێزی چەكی كیمیایی هەڵكۆتنە سەر گەریلا، بەڵام ئەو زەبرەی لەسەر دەستی گەریلا بەریان دەكەوێت، ئەو ئەفسەرانەی تورك كە ئەم شەڕە بەرێوە دەبەن و سەرباز و چەتەكانیانی بێ هیوا كردوە. بەڵام جارێكی تر وەزیری پاراستنی توركی دەسەڵاتداری ئاكەپە ـ مەهەپە خلووسی ئاكار و ئەو جەنەڕاڵانەی لەژێر فەرمانداریدان لەم شەڕەدا پێداگرن. بۆ پاراستنی ئەو دەسەڵاتداری و گەندەڵیانە ئەم شەڕە بەردەوام دەكات.

ئەم شەڕە تا هەڵوەشاندنەوەی دەسەڵاتداری بەردەوام دەكات

یەکەمجار نییە کە دەوڵەتی تورک هێرش دەکاتە سەر زاپ. بەر لە ئێستاش چەند جار بە هەمان ئامانج هێرشی کردووە، بەڵام هەموو کاتێک تێکشکاوە. دوایین جار لە ساڵی ٢٠٠٨ یاشار بویوکئانت سەرۆک ئەرکانی گشتی تورک کشانەوەی لە زاپ وەک سەرکەوتنێک پیشان دابوو. دەوڵەتی تورک بۆچی ئێستا جارێکی دیکە ریسکێکی بەم شێوەیە دەکات. زاپ بۆ ئەوان بۆچی بەم ئەندازەیە گرنگە و ئامانجیان چییە؟

هێرشەکانی ئەمجارەیان جیاوازن لە هێرشەکانی ساڵی ٢٠٠٨ و پێشوتر، پێش هەموو شتێک هەلومەرجی سیاسی گۆڕاوە. هەروەها شەڕی دەوڵەتی تورک لە دژی ئێمە بووەتە بەشێک لە شەڕی جیهانی سێیەم کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا جێگیرە. دەوڵەتی تورک بە سوود وەرگرتن لە هەلومەرجی جەنگی جیهانیی سێیەم لە هەوڵدایە بۆ سەرکوتکردن و لەناوبردنی تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد. ئەرمەنییەکان لە کاتی جەنگی جیهانی یەکەمدا کۆمەڵکوژ کران. ئێستا دەیانەوێت جینۆسایدی کورد لەناو تۆز و خۆڵی جەنگی جیهانی سێیەمدا تەواو بکەن. لە لایەکی دیکەوە لە ساڵی ٢٠١٥ەوە دەسەڵاتێک دامەزرا کە لەسەر بنەمای شەڕ و دروستکردنی دوژمنی ناوخۆیی و دەرەکی دەژی. بێشک هاوبەشی مەهەپە لە دەسەڵاتدا پشت بە دوژمنایەتیکردنی کورد و شەڕ دەبەستێت. ئەم هێزە سیاسیانە پرۆژەیەکی جیاوازیان نییە. دیموکراسی بەدوژمنی بیروبۆچوون و بەرنامە سیاسییەکانیان دەزانن. تەنیا یەک بەرنامەی سیاسی مەهەپە هەیە، ئەویش ئەوەیە، لەسەر بنەمای کۆمەڵکوژیی کوردان، دروستکردنی جیهانێکی گەورەی تورک بەناوی توران بنیات بنێن. ئاکەپەش مێشکێکی چەپەڵی هەیە کە نەریتی دیموکراتی نییە .کەسایەتییەکی تاکڕەو و ناسیۆنالیستی هەیە. کۆکردنەوەی ئەمانە پێکەوە مێشکێکی بکوژ دروست دەکات. لەناو حکومەتی ئاکەپە - مەهەپەدا، سەنتێزی تورک و ئیسلامی دامەزرا. کاتێک کەسایەتی بکوژی ناو نەریتی دەوڵەتی تورک و ئەم مێشکەی حکومەتی فاشیستی ئاکەپە - مەهەپە پێکەوە کۆبۆوە، دوژمنایەتی بەرامبەر بە کورد و دیموکراسی گەیشتە بەرزترین ئاست. بۆ ئەوەی حکومەتی فاشیستی ئاکەپە - مەهەپە لەسەر پێی خۆی بوەستێت، دەبێت دوژمنایەتیی کوردان بکات و هێزە دیموکراتییەکان سەرکوت بکات. هیچ هەلێکی جیاوازی نییە بۆ مانەوەی ئەم هێزە لەسەر پێیەکانی.

بۆیە دەرفەتەکانی تورکیا بۆ حکومەتی فاشیستی ئاکەپە - مەهەپە خراوەتە سەر مێزی قومارکردن و لە دژی کوردان شەڕیان کرد. دیپلۆماسی و ئابووری و سیاسەتی ناوخۆ و پەروەردە و هونەر و کلتور و وەرزش هەمووی بۆ درێژەدان بە دەسەڵاتی ئاکەپە - مەهەپە بەکاردێن. ئەوە بەڕاستی قومارکردنێکە کە دەکرێت. ئەم جەنگە تا ڕوخانی ئەم دەسەڵاتە بەردەوام دەبێت، چونکە ئەوان هێزی سیاسی نین. لەسەر بنەمای خەباتی سیاسی لەولاتێکی دیموکراسیدا کار ناکەن. جەنگێکی وا لەبەر کاراکتەری ئەوانە. سیاسەتێکی جیاوازیان لێ چاوەڕوان ناکرێت.

هاوسەنگی ئەردۆغان، باخچەلی، ئاکار و سۆیلۆ تێکچووە

حکومەتی ئاکەپە - مەهەپە نە تێگەیشتنێکی سیاسی هەیە و نە بیرۆکەیەکی هەیە بۆ وەرگرتنی پشتگیری لەسەر کێشە ئابووری و دیموکراتییەکان، نە لەسەر کێشە جیاوازەکان، بۆیە ئەگەر ڕەمزیش بێت دەیانهەوێت سەرکەوتن بەدەست بهێنن. لە ساڵی ٢٠٢١دا هەوڵیدا چەند شوێنێکی لە گارێ داگیربکات و گورز لە گەریلا بدات و تورکیای کۆنتڕۆڵ بکردایە و بەم شێوەیە نمایش بکات و بەو شێوەیە هەڵبژاردن ئەنجام بدات. تەیپ ئەردۆغان چەند ڕۆژێک پێش ئێستا وتبووی کە مژدەی ئەو ڕۆژە دەدات. وایدەزانی لە فیلمەکاندا خەیاڵەکانی جەنگ دروست دەکەن، بەڵام ئەوان بە شێوەیەکی گەورە شکستیان هێنا، ئەوان تێکشکان. پاشان ویستیان بچنە ناو مەتینا و زاپ و ئاڤاشین و دیسان شکستیان هێنا.

ئەوانەی لە ساڵی ٢٠٢١دا تێکشکان، لە ١٧ی نیسانی ٢٠٢٢دا لەسەر ناوەندی زاپ دەستیان بە هێرش کرد و ویستیان ئەنجام بەدەست بهێنن. لەبەرئەوەش ناوی 'پەنجە کلیلیان' لێکرد. کلیلی زاپیان دەکردەوە و هەموو ناوچەکەیان داگیر دەکرد و دواتر هەڵبژاردنیان دەکرد. بەڵام تووشی بەرخۆدانی بێوێنەی گەریلا بوونەوە. وایان لێهات کە ئەردۆغان، باخچەلی، ئاکار و سۆیلۆ، تێکچوون و هاوسەنگیەکەیان تێکچوو. بەم هۆیەوە هێرشیان کردە سەر هەموو کەسێک و هەموو کەسێکیان تاوانبار کرد. هەوڵ دەدەن شکستەکەیان بە گرتنی ئەندامانی ئۆپۆزسیۆنی ناوخۆیی و فشار خستنە سەریان داپۆشن. بێگۆمان نەیانتوانی بڵێن کە لە بەرانبەر تێکۆشانی ئازادی و هێزە دیموکراتەکاندا سەرنەکەوتوون، هیوایان وابوو زاپ بەدەست بهێنن و سەرکەوتن رابگەیەنین. ئێستاش لەنێو سەندرۆمی زاپدان.

لە هەموو دەڤەرێک دوژمنایەتی دیموکراسی دەکەن

شەڕی زاپ و ئاڤاشین لە هەمانکاتدا وەک شەڕی دیاریکردنی دوارۆژی گەلانی دیکەش لە هەرێمەکە دەبینرێت، بە تایبەتی گەلی عەرەب. گرنگی ئەم شەڕە بۆ گەلانی هەرێمەکە چییە، چ ئەنجامێک لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت؟

بەڵێ ئێستا کورد لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵات و باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا هەیە. کورد لەلایەکەوە هاوسێی عەرەبە. کورد لەسنوری تورکیا لەگەڵ وڵاتانی عەرەبیدا هەیە. کورد ناوچەیەکی نێوان تورکیا و وڵاتانی عەرەبییە. هەروەها مرۆڤ دەتوانێت وەک بڕگەیەک پێناسەی بکات. دەوڵەتی تورک دەیەوێت کوردستان بکاتە ناوچەیەک بۆ بڵاوبوونەوەی نەتەوەیی تورک و نەک تەنها بگاتە ئازەربایجان و ئاسیای ناوەڕاست؛ هاوکات دەیەوێت کورد لەناوببات. بۆ ئەوەی بچێتە وڵاتانی عەرەبییەوە. لە لایەکی دیکەوە تورکیا دوژمنی دیموکراسییە. لە تورکیا دوژمنایەتی بەرامبەر بە کورد و دوژمنایەتی بەرامبەر بە دیموکراسی پێکەوە وابەستەیە. بۆ ئەوەی کورد و کۆمەڵگاکانی تر سوود لەدیموکراسی وەرنەگیرن دوژمنایەتی دیموکراسی دەکرێت. بۆیە نەک تەنیا لە تورکیا، لە دەرەوەی تورکیا دوژمنایەتی دیموکراسی هەیە. بۆ نموونە لە سوریا دژی چارەسەری کێشەی کوردە. لەسەر بنەمای دژایەتیکردنی دیموکراتیزەکردنی تورکیا، دژایەتیکردنی دیموکراتی لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەکات. لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا لە پشت داعش و ئەلنوسرە و ئیخوان و هەموو هێزە دواکەوتووەکانی ترە و دوژمنی دیموکراسییە.

دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە بە واتای بەرژەوەندی دەوڵەتی تورک لە سوریا، عێراق، باکوری ئەفریقا، دەریای سپی، بەڵقان و قەفقاس دێت. دەیەوێت هەموو کەسێک لە خزمەتی بەرژەوەندی تورکدا بێت. ئەمە بە واتای ئەوە دێت کە پێویستە چاوپۆشی لە قڕکردنی کورد بکرێت. پشتگیری لە سیاسەتی داگیرکەری تورک لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکرێت.

کورد هێزی سەرەکی دیموکراتییە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، بۆیە تورکیا دوژمنایەتی دیموکراسی دەکات. لەگەڵ کورددا تێکۆشانی ئازادیی کورد لە دژی ڕەگەزپەرستی و شۆڤێنیزم و کارێکتەری داگیرکاری بەرخۆدان دەکات. ئەگەر ئەم تێکۆشانە لەناوببرێت کەس ناتوانێت لەبەردەم پەرتەوازەیی و داگیرکاری عوسمانی نوێدا بوەستێت. بۆیە ئەو تێکۆشانەی کە ئێمە وەک تەڤگەری ئازادی تێدەکۆشین، تێکۆشانی هێزە دیموکراتی و گەلانە، تێکۆشانی ئازادیی ژنانە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. پێش هەموو شتێک پێویستە ژنان، هەروەها هێز و گەل و باوەڕی دیموکراتیەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا حسابی ئەوە بکەن کە ئەگەر تێکۆشانی کورد بۆ ئازادی لەناوببرێت، ئایا تورکیایەکی چۆن دروست دەبێت؟ ئێمە دەمانویست ئەو دۆخە نەرێنیە کۆتایی پێبهێنین، هەموو لایەک تێبگات کە بەرخۆدانی ئێمە مانای چییە.

کاتێک هێرشی فاشیست تێکچوو، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگۆڕێت

کاتێک تەڤگەری ئازادیی ئێمە، ئەم هێرشانەی حکومەتی فاشیستی ئاکەپە - مەهەپەی شکاند، نەک تەنها تورکیا ڕووی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگۆڕێت. لە هەموو شتێکدا تورکیا دەگۆڕێت. تورکیا بە تێکۆشانی ساڵەی هێزە دیموکراتییەکان دەبێتە وڵاتێکی گرنگی دیموکراتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. کاتێک ناوەندی دواکەتوویی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بێکاریگەر بکرێت، دەرگاکانی دیموکراسی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا تا کۆتایی دەکرێتەوە. لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا گەلان و باوەڕیەکان پێکەوە بە برایەتی دەژین. هەموو خەڵک بە کەلتور و باوەڕ و ژن بە ناسنامە و ئیرادەی خۆیان بە ئازادی پێکەوە دەژین. بۆیە پێویستە هەمووان مانا و بەهای تێکۆشانی ئازادی لە کوردستان بزانن کە تێکۆشانێکی کاریگەرە بۆ دیموکراتیزەکردنی تورکیا. کاتێک تورکیا لەسەر بنەمای ئازادیی گەلی کورد دیموکراتی بوو، سەردەمێکی نوێ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەستپێدەکات. وەک رێبەر ئاپۆ دەڵێت، گەلی کورد دەیەوێت ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرەو شارستانیەتی دیموکراتی ببات.

هێرشەکەی پەدەکە بۆ بەردەوامیدان بە دەسەڵاتە

دەیانەوێت زاپ گەمارۆ بدەن و لە باشوورەوە هێرش دەکەن. دیارە ئەم جارە ئەرکێکی دیکەیان بە پەدەکە سپاردووە. بە ناوی داگیرکەران هەوڵ دەدەن هێرشی مەتینا بکەن و گەمارۆی بدەن. بە هەمان شێوەیە جاشەکان بەشداریان پێکراوە لە هێرشی داگیرکەریدا. دەوترێت، لەم چوارچێوەیەدا بەڵێنیانداوە کە ئیمتیازاتی جاوشی پسپۆڕ بە جاشەکان بدەن. جیاوازی هێرشی سەر زاپ و ئاڤاشین لە هێرشی داگیرکەری ساڵی پار چییە؟ هەم لە باشور هەمیش لە باکور بەڵێنی بەم شێوەیان بەو کوردانە داوە کە هاوکاریان دەکەن؟

هەموو ڕۆژێک دەڵێن لە هێرشی داگیرکاریدا ئەنجام بەدەست دەهێنن. ئەم دەسەڵاتە فاشیستە خۆی چەند ساڵێکە دەڵێت لە هەرکوێ کوردێکی ئازاد هەبێت تێکدەشکێت، چونکە دەزانن لە واقیعی کوردی ئازاددا سیستەم و سیاسەتی عەقڵیەتی داگیرکەر و قڕکەر تێکشکاوە. بۆیە زۆر دوژمنیایەتی ڕێبەر ئاپۆن. دەزانن کە پارادایمی رێبەر ئاپۆ ڕاستی کۆمەڵگایەکی ئازاد و دیموکراتیک بنیات دەنێت. بۆیە دەیانەوێت بزووتنەوەی ئازادیی ئێمە سەرکوت بکەن. ئەوان ئەمە وەک شەڕی هەبوون بۆ خۆیان دەبینن. واتە دەیانەوێت درێژە بە سیستم و عەقڵیەتی بکوژی خۆیان بدەن لەسەر مردنی کورد. لەم ساڵانەی دواییدا دەزانن کە بەپێی عەقڵیەتی ڕێبەر ئاپۆ و تێکۆشانەکەی کۆتاییان پێدەێت. کاریگەری تەڤگەری ئازادیمان لەسەر هێزە دیموکراسیخوازەکان و ژنان لە تورکیا ئەمە بەهێز دەکات.

ئەم هێرشەی ئەمساڵ هێرشێکە بۆ درێژەدان بە عەقڵیەتی ئێستا و دەسەڵاتی ئێستا. بۆیان دەرکەوت کە تێکۆشانی ئێمە کۆتایی بە سیاسەتی دواکەوتوویی و مێشکی دەسەڵات دێنێت و هەموو دوژمنانی دیموکراسی و ئازادی لەناودەبات. لەسەر ئەم بنەمایە بەتایبەتی پەدەکە و جاشەکان دەستیان بە جووڵە کرد. پەدەکە هەروەها پشت بە حکومەتی ئاکەپە - مەهەپە دەبەستێت، چونکە بە عەقڵیەت و سیاسەتی خۆی بەتەواوی لە خەڵک دابڕاوە. پێی وایە ئەگەر دەسەڵاتە لەدەست بدات لەناودەچێت. جاشەکان لەوە دەترسن کە کاتێک حکومەتی ئاکەپە – مەهەپە دەسەڵات لەدەستدەدات و دیموکراتیزەبوون بەدیدێت، بەهۆی کردەوەکانیانەوە ناتوانن لەناو کۆمەڵگەی کوردیدا بمێننەوە.

دوژمنایەتی پەدەکە لەگەڵ پەکەکە بە ئەندازەی دوژمنایەتی دەوڵەتی تورک لەگەڵ پەکەکە قۆڵە

بێگۆمان هەندێک بەڵێنیان بە پەدەکە و جاشەکان داوە. یان پەدەکە حسابی ئەوە دەکات کە ئەگەر پەکەکە و تێکۆشانی ئازادی لەناوببرێت ئەوا هەموو گرووپە سیاسییەکان لەناودەبات و هەژموونی خۆیان بەسەر کورددا دروست دەکەن. چونکە عەقڵیەتی دیموکراسییان نییە و لەگەڵ هێزە سیاسییەکانی کورددا نزیکی ژیانێکی دێموکراسی و یەکسانیان نییە. ئەو پەیوەندیانەی کە پەدەکە لەگەڵ تورکیا لەسەر ئابووری دروستیکردووە، هاوکاریەکی وەها پیسی دروستکردووە . لەو کاتەوەی کە هێرشەکە لە ١٧ی نیساندا ئەنجامدرا، وەک هێرشێک بۆ کۆتایی پێهێنانی پەکەکە دەبینرێت، پەدەکە ئەمجارە بە ئاشکرا چووە ناو شەڕەوە. ڕەنگە چەند بەڵێنێک بە پەدەکە درابێت، بەڵام دوژمنایەتیی پەدەکە لەگەڵ پەکەکە هێندەی دوژمنایەتی دەوڵەتی تورک لەگەڵ پەکەکە قوڵە، وەک حکومەتی ئاکەپە - مەهەپە، پەدەکە ئایندەی خۆی لە بنبڕکردنی تێکۆشانی ئازادی کورددا دەبینێتەوە. هۆکاری خیانەت و هاوکاری پەدەکە لەم ئاستەدا بەهۆی عەقڵیەتەکەیەتی. ئەگەرنا، ئەگەر ئەم هاوکاری و خیانەتەی پەدەکە بەهۆکاری جۆراوجۆر شیبکرێتەوە، مانای ئاشکراکردنی ڕاستییەکانە. پەدەکە بەهۆی هەڵەی پەکەکە یان هێزێکی تری سیاسیەوە نەچووەتە ئەم بەرەیەوە. بەڵکو پەدەکە ئێستا ڕێکخستنێکی بەم شێوەیەیە کە تەنیا بۆ بەرژەوەندی ماڵباتی بارزانی کار دەکات. هیچ باکی بە دۆزی کورد نییە، بۆتە هێزێک کە دەیەوێت لەسەر پشتی کورد بەرژەوەندی بەدەست بێنێت. بۆیە کوردایەتی تەنیا بۆتە بابەتی مامەڵەکردن لەلای پەدەکە.

هێزێکی داگیرکەری بکوژ ناتوانێت بەڵێنێک لەسەر پرسی ژیانی ئازاد و دێموکراسیی کورد بدات. بۆیە ئەو بەڵێنانەی کە دراوە بەتەواوی بۆ بەرژەوەندی خێزانییە و ڕەنگە درێژە بە سەروەریی بەسەر کورددا بدات. داگیرکەری قڕکەر بۆ ئەوەی کورد کۆنترۆڵ بکات، لە ساڵانی ١٩٦٠ەوە لەگەڵ پەدەکە لە پەیوەندیدایە. لە ساڵانی ١٩٦٠دا کە خەباتی ئازادی نەتەوەیی لە هەموو شوێنێکدا بەڕێوەدەچوو، لە باکوری کوردستان ئەگەر پێشکەوتنێکی لەو شێوەیە نەبوو، هۆکارەکەی تەسفیەکردنی دکتۆر شڤان و هاوەڵەکانی بوو.

لەگەڵ ئەوەی کە دەوڵەتی تورک زیاتر تەنگەتاو دەبێت، پەدەکە زیاتر بەشدارە لە شەڕدا. ڕێگری دەکات لە گەیشتنی چەک و تەقەمەنی بۆ ناوچەکانی گەریلا. پەیوەندی نێوان هێزەکانی گەریلا دەبڕێت و ڕووبەری جموجۆڵ توند دەکاتەوە و ڕێگری دەکات لە یارمەتیدانی هێزەکانی گەریلا. ئێستا پەدەکە هەنگاوی دیکەی ناوە و هەوڵ دەدات هەندێک ناوچەی گەریلا بەناوی دەوڵەتی تورکەوە لە لایەن ناوچەکانی دەوروبەری گەریلاوە داگیر بکات. پشتگیرییەی ئێستای بۆ دەوڵەتی تورک لەم ئاستەیە. بۆیە فەرماندەیی هەپەگە هۆشداری دایە پەدەکە. پەدەکە بە ئەنقەست ئەو هەنگاوانە دەنێت. بۆیە پێویستە گەلی کورد و ژنان و لاوان و هێزە سیاسیە نیشتمانپەروەرەکان و ڕۆشنبیران و نووسەران و هونەرمەندان لە بەرامبەر ئەم هەنگاوانەی پەدەکەدا بوەستنەوە. ئەگەر ئەم هەنگاوانەی پەدەکە بەردەوام بن، ئەوا شەڕ لەگەڵ پەدەکە نەک هەر لە مەتینا و زاپ و ئاڤاشین و هەفتانین نامێنێتەوە، بەڵکو لە هەموو ناوچەکانی گەریلا بڵاودەبێتەوە.

لەم دوایانەدا ئێدی لەناو كوردان و دۆستی كورداندا پێناسەی داگیركەری و خیانەت بەیەكەوە بەكاردەبەن. پێگە و پۆزسیۆنی خیانەتی كوردی هاوكار لەئاستی دۆژمنایەتیدا دەبینن. ئێوە ئەم هەڵوێستە چۆن هەڵدەسەنگێنن؟ بێگۆمان ئەوە لەگەلی كورد و دراۆسێ كوردانیشدا هەیە؟

ـ گەلی كورد لەم قۆناخەی دواییدا لەبابەتی داگیركاریدا رۆڵی خیانەتیشی دەستنیشانكرد، ئەم هەڵوێستەی كە داگیركاری و خیانەت بەیەكەوە دەگرنە دەست و وەكو یەكدی دەیانبینن، نزیكبوونەوە و هەڵوێستێكی راست و درۆستە. چۆنكە لەم ئاستەیدا كە داواكاری لەپەدەكە یا داگیركاری دەوڵەتی تورك دەكرێت، ئەوا بكەوێتە خزمەتی فۆتێكردن و گەورەكردنی هاوكاری و خیانەتی پەدەكە وە. بێگۆمان داواكاری ئێمە و گەلەكەشماندا لەمبارەیەوەدا لەچوارچێوەی بەرپرسیاریەتی نەتەوەییدایە.  بەڵام ئێدی هیچ واتایەكی نەماوە كە بەپەدەكە بڵێین، دەست لەم هاوكاریەی داگیركەران بەربدە، دەست لەخیانەت بەردە، لەگەڵ هێزە سیاسیە كوردیەكاندا یەكبگرە. خیانەت و هاوكاری پەدەكە گەیشتووەتە ئاستێك كە ئێدی داواكاری لەپەدەكە و چاوەڕوانی لەپەدەكە ئەوا تەنیا خزمەت بە بەردەوامكردنی هاوكاری و خیانەت بكات. لەلایەكی ترەوە داواكاریەكی بەمشێوەیە لەپەدەكە ئەوا تێگەیشتنێكی وەها ئاوا بكات كە تاوانێكی پەكەكە یا رێكخستنەكانی تری كورد هەیە كە پەدەكەی ناچار بەم هەڵوێستە كردوە. لەبەر ئەوەش دەبێت مرۆڤ خۆی لەهەڵوێستێكی وەها بەدوور بگرێت. كردەوەكانی پەدەكە ئاشكرا بكات و لەدژی راوەستێت.

ئەگەر ئەو شتەی كە پەدەكەی دەیكات. یەنەكە و پەكەكە بیانكردبا، ئەوا گەلی كورد و رای گشتی چییان بگۆتبا. یا ئەوەتا هەڵوێستی چۆنیان نیشان بدابا؟ خۆی لەخۆیدا پەدەكە یەكەم جاری نییە كە كارێكی وەها دەكات. لەتەسفیەكردنی بزوتنەوەی كوردی لەرۆژهەڵاتی كوردستاندا رۆڵی پەدەكە زۆر گەورەیە. لەساڵی ١٩٩٧ پەدەكە بەپشتیوانی سەددام حسین كەوتە هەولێر، ئەو كاتە هەولێر لەدەستی یەنەكەدا بوو. بەپشتیوانی ئەرتەشی سەددام حسین دەستی بەسەرهەولێردا گرت. لەهەولێردا بەدەیان كادێری نەخۆش و برینداری پەكەكەیان بەشێوەیەكی بێ بەرزەییانە رەمی و شەهید خست. لەو توركیایەی كە وڵاتێكی ناتۆیە، لەساڵی ١٩٦٠دا بۆ ئەوەی بزوتنەوەی ئازادی كورد پێشنەكەوێت، پەدەكەیان بەكارهێنا. پەدەكە وڵاتپارێزانی ناو عەشیرەكەی خۆشی تەسفیەكرد و لەهەمانكاتدا زۆرێك لەعەشیرەكانیان بەگۆشار و كۆمەڵكۆژی تەسلیم گرت و بەسەریانیاندادا. مرۆڤ ناتوانێت بەتەواوەتی خیانەت و هاوكاری پەدەكە لەگەڵ دۆژمن لێرەدا بڵێتەوە. بێگۆمان ئەیوب بارزانی كە خۆی لەعەشیرەتی بارزانیەكانە، بەئاشكرا، راستیەكانیان دەڵێت و راستی پەدەكەش دەبێژێت.

وەكو بزوتنەوە بۆ ئەوەی پەدەكە لەم رەوشە دەركەوێت زۆر هەوڵماندا. لەگەڵ ئەوەشدا زۆر هەڵوێستی چەوتیشی نیشاندا، بەڵام جارێكی تر بۆ ئەوەی دەوڵەتی تورك زیاتر لەوەی كە هەیە بەكاری نەهێنن، بۆ ئەوەی نەكەوێتە ئامێزی توركان، ئێمە بەدڵنزمی و تەحەمۆلەوە نزیكی بووینەوە و هەڵسوكەوتمان لەگەڵ كردوە. لەدژی هەندێ خیانەتیشیان ئێمە هەڵوێستی توندمان نیشان نەداوە. لەبابەتی هاوكاری و خیانەتدا ئێمە تەنیا هۆشیارمان كردۆتەوە و ویستیمانە بەمشێوەیە چارەسەر بكرێت. وەكو نمونە لەگارێ و مەتینا، لەهەرێمی بادینان بەهاوكاری میت ـ پاراستن بەسەدان گەریلامان لەرێگەی فرۆكەی شەڕكەر و فرۆكەی بێ فرۆكەوان شەهید كران. ئەو كاتەش ئێمە جارێكی تر بەهێمنی و دڵنزمی نزیكی بووینەوە. بەڵام بەداخەوە پەدەكە دەست لەم هەڵوێستانەی خۆی بەرنادات. پەدەكە بەئاشكرا سیاسەتی خۆی پشتی بەهاوكاری دەوڵەتی تورك بەستووە. لەبەر ئەوەش سیاسەتی خۆی هەمووی وەها بەرێوە دەبات. هاوشانی دەوڵەتی تورك دەیەوێت گەورەترین بزوتنەوەی ئازادی و مێژوویی كوردستان و گەریلا تەسفیە بكات.

پەدەكە لەشەنگاڵیش فیشەكێكیشی نەتەقاند، ئێزیدیەكانی لەژێر چەقۆی قڕكەری داعش بەتەنیا هێشتەوە و ئەو داعشە دەستدرێژی كردە سەر هەزاران ژن و منداڵی ئێزیدی. ئێستاكەش بەدەستی دەوڵەتی تورك هێرشی شەنگاڵ دەكات. ئەوەی دەیەوێت ئێراق هێرشی شەنگاڵ بكات و لەم بابەتەدا شانتاژ لەعێراق دەكا پەدەكەیە. لەشەنگاڵ لەكۆشتنی ئێزیدیەكان كە بەدەستی دەوڵەتی تورك پێكهاتووە، دەستی پەدەكەی تێدایە. لەم بابەتەدا دەستی بەخۆێنی ئێزیدیەكان دا سورە.

بەناوی نەتەوەبوون نابێت خیانەت به‌ ئاسایی دابنرێت

ئەوەی هێرش و داگیركاری لەسەر رۆژئاوای كوردستان رەوا دەكات، پەدەكەیە. ئەو رێكخستن و گروپانەی سەر بەپەدەكە نە لەدژی داگیركەرین لەرۆژئاوا و نە لەدژی داگیركاریش رادەوەستن. ئێستاكەشی لەگەڵدا بێت لەگەڵ دەوڵەتی داگیركەری تورك و چەتەكاندا دەجوڵنەوە. ئاخۆ وڵاتپارێزیەكی وەها لەكوێ هەیە؟ ناوی ئەمە لەهەموو شوێنێكدا تەنیا خیانەتە. لەكوردستان پێوانی خیانەت و هاوكاری لەگەڵ داگیركەراندا تێكەڵكراوە و لەلایەن هێندی دەوروبەرەوە خیانەت و داگیركەری و وڵاتپارێزی تێكەلكراو دەكرد. خۆی لەخۆیدا لەناو تێكۆشانی دیموكراسی و ئازادیی كورداندا ی یەكێك لەو هۆكارە هەرە زەحمەتیانەش تیڵكەڵكردنی نۆكەری و خیانەتە، نۆرماڵكردنی راستینەی پەدەكەیە.

وەڵامی هەرە باش و راست لەبەرامبەر بەوانە، ئەو هەڵوێستە بوو لەلەندەن لەلایەن ژنێكی باشوری كوردستانەوە درایەوە، بەهەڵگرتنی پێڵاوێكی مەكاپ"مەقاپ"، و لەسەرورویانیدا. خیانەت و هاوكاری ئێدی دەبێت بەهەڵوێستێكی وەها ئاستەنگ دەكرێن. بەناوی نەتەوەبوون ئێدی خیانەت و نۆكەری نابێت نۆرماڵیزە بكرێت. ئەمە نزیكبوونێكی نەتەوەی نییە. ئەمە تێكۆشانی ئازادی و نەتەوەیی كوردان لاواز دەكات. ئەگەر پەدەكە تا ئێستا ئەم سیاسەتە بەرێوە دەبات، لێرەدا رۆڵ و كەم و كوڕتی ئەو هەڵوێست و نزیكبوونانەوەیە كە باسیانمكرد. ئەگەر پەدەكە دەیەوێت دەست لەو هەڵوێستانەی خۆی بەردا، ئەوا دەكاتە دەبێت بەشێوەیەكی ئاشكرا لەبەرامبەر بەو كردەوانە هەڵوێست نیشان بدات.

لەبەر ئەوەش كاتێك باسی یەكێتی نەتەوەیی، كۆنگرەی نەتەوەیی دەكرێت. ئەو نزیكایەتیەی كە پەدەكە بەشداری ئەم بابەتە دەكەن بەواتای لەكیس چوون و ونكردنی زەمان"كات" و سابۆتەكردنی"بەربەستكردنی" هەنگاوی بەمشێوەیە. بەردێكی پەدەكە بۆ بەستنی یەكێتی نەتەوەیی هەڵنەگرتووە. ئامانجی ئەوان ئەوەیە كە هێزە سیاسیەكان هەموویان بخاتە ژێر رەكیفی خۆی و هەژەمۆنی خۆیەوە. لەبەر ئەوەش  دەبێت ئێدی پەدەكە لەدەرەوەی یەكێتی نەتەوەیی ببینێت، یەكێتی نەتەوەیی دەبێت بەدەر لەپەدەكە بیری لێ بكرێتەوە و لەلایەن پارت و رێكخراو و كەسایەتی ترەوە بەرێوە بچێت. چۆنكە لەكاتێكی وەها مێژووییدا بەرێوە نەچوونی كارێكی وەها لەهەرێمە زەرە لەتێكۆشانی ئازادی كوردان دەدات. سیاسەت و مێشكی پەدەكە كە بەمشێوەیە دەیانەوێت زەرەر لەیەكێتی نەتەوەیی كوردان بدەن بەمشێوەیە دەبێت لەسەررێگە دوور بخرێتەوە. دەبێت لەم كاتەدا ویستی وڵاتپارێزی و بەرەی وڵاتپارێزی لەناو پەدەكەدا دەبێت لەبەرامبەر بە نەرێنینەكانی پەدەكەوە بوەستنەوە و لەبەرامبەر بەسیاسەت و ئەو مێشكەی لەبەرامبەر بەیەكێتی نەتەوەیی پەدەكە ئاستەنگە، بوەستنەوە.

لەنێو كورداندا هەڵوێستێك لەدژی هاوكاری و خیانەت رۆژبەرۆژ بەهێزتر دەبێت. گەلی كورد دەبێت ئەم هەڵوێستەیان بەراگەیندراو و بەیاننامە و چالاكیی خۆیان بەئاشكرا نیشان بدەن. خەڵكی دراوسێ و هێزە دیموكراتیكخوازەكانیش د ەبێت ئەو راستیە بزانن كە تێكۆشانی ئازادی پەكەكە لەدژی خیانەت و هاوكاری لەرۆژهەڵاتی ناوینە. گەلی كورد و تێكۆشانەكەی دەبێت بەگوێرەی رێكخستنی پەدەكە هەڵنەسەنگێندرێت و تەماشا نەكرێت. بۆ ئەوەی ئێمە ئەو هێزە سیاسیانەی زەرەر دەدەنە كوردان و گەلانی رۆژهەڵاتی ناوین لاواز بكەین، دەبێت گەل و هێزە دیموكراتیكخوازەكانی رۆژهەڵاتی ناوین پشتگیری بدەنە تێكۆشانی بەپێشەنگایەتی پەكەكە.

ف. ق/ هـ. ب