قەرەیلان: گەلەکەمان ئیرادەی خۆی نیشان دا

موراد قەرەیلان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە ڕایگەیاند، گەلی کورد لەم هەڵبژاردنەدا لە دژی 'پلانی لەناوبردن'، کە ماوەی هەشت ساڵە لەلایەن هاوپەیمانیی ئاکەپە – مەهەپە – ئەرگەنەکۆنەوە بەڕێوەدەچێت، خواست و ئیرادەی خۆی خۆی نیشاندا.

موراد قەرەیلان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە ڕایگەیاند، گەورەترین و گرنگترین ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییە ئەوە بوو، کە داسەپاندن و کردەوەکانی ڕژێمی ئاکەپە – مەهەپە - ئەرگەنەکۆن لە دژی گەلی کوردستان بە ئەنجام نەگەیشت و وتی: "ئەوان دەیانویست هێزە شۆڕشگێڕەکان پاکتاو بکەن، دەستکەوتەکان لەناو ببەن، بەم شێوەیە گەل بەبێ ڕێکخستن بکەن، ئیرادەی گەل لە گەل بستێننەوە و گەل ڕادەستی خۆیان بکەن. ئەو هەڵبژاردنانە نیشانی دا، کە بە ئەنجامەکەیان نەگەیشتون. لە دژی هەموو گوشارە فاشیستییەکان، دەستگیرکردن و زیندانیکردنەکان، کۆمەڵکوژی، گۆشەگیری و هەموو جۆرە هێرشێک؛ دیسانەوە جارێکی دیکە، سەرەڕای هەموو هەوڵەکانی دەوڵەت و بێگومان هەموو دزی و چەواشەکاری و هەڵخەڵەتاندنەکان بۆ ڕێگریکردن لە گەلی کورد، کە نەتوانێت لەم هەڵبژاردنەدا ئیرادەی خۆی نیشان بدات و نەتوانن بەربەستی هەڵبژاردن تێپەڕێنن، ئەو ئەنجامەی دەرکەوتووە، بەڕاستی ئەنجامێکی زۆر گرنگە. ئەمە بۆ گەلەکەمان لە ڕووی پاراستنی ئیرادەی خۆیانەوە سەرکەوتنێکە. ئەمە مانای ئەوەیە، کە خۆت خاوەنداری لە ناسنامە و داهاتووی خۆت دەکەیت. هیچ کەسێک ناتوانێت لەم ڕووەوە ئیرادەی کۆمەڵگەی کوردستان ڕاوەستێنێت. ئەوە جارێکیتر سەلمێنرایەوە.

موراد قەرەیلان، ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە، وەڵامی پرسیارەکانی ڕادیۆی دەنگی وڵاتی دایەوە. تەواوی چاوپێکەوتنەکە بەم شێوەیەیە:

گۆشەگیری سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بەردەوامە، ئایا لەم بوارەدا هیچ پێشکەوتنێک هەیە؟

گۆشەگیریی سەر ڕێبەر ئاپۆ بەردەوامە. سەرەڕای پرۆسەی هەڵبژاردن و پێشهاتە جۆراوجۆرەکان لە تورکیا، ئەوەی بە شێوەیەکی سیستەماتیکی بەردەوامە گۆشەگیریی سەر ڕێبەر ئاپۆیە. جار جار دەسەڵاتدارانی تورکیا بۆچوونەکانی خۆیان لەسەر ڕێبەر ئاپۆ دەخەنە ڕۆژەف و ئەجێندای تورکیا و باسی لەسەر دەکەن. هەروەها بەردەوامیشن لە گۆشەگیری توند. ئەم سیستەمەی گۆشەگیری لە هیچ شوێنێکی جیهان و لە هیچ یاسایەکدا بەرامبەر بە هیچ کەسێک بوونی نییە. لە هیچ وڵاتێکی ئەم جیهانەدا شتی وا بوونی نییە. تەنانەت ئەمەش لە یاساکانی تورکیادا بوونی نییە. بە کورتی، ئەوان هەموو یاسا و پێوەرە ئەخلاقییەکانی تورکیا پێشێل دەکەن و بە پێداگرییەوە بەردەوامن لەم گۆشەگیرییە.

ئەو تێکۆشانە، کە بە هەڵوێستی ڕێبەر ئاپۆ لەو سیستمە ئەشکەنجەدا پێشکەوت و هەڵوێستی گەلەکەمان لە دەوری ڕێبەر ئاپۆ، سیاسەتی گۆشەگیریی دوژمنی بێ کاریگەر و بێ ئەنجام کردووە. ئامانجی ئەم ئەشکەنجە دەروونی و گۆشەگیرییە قورسە چی بوو؟ ئەم گۆشەگیرییە بۆ لەناوبردن و پاکتاوکردنی بزووتنەوەی ئازادی، لەناوبردنی دەستکەوتەکانی گەلی کورد، لاوازکردنی گەلی کوردستان و خۆبەدەستەوەدان ئەنجام دەدرێت. ئەمە ئامانجی ئەو گۆشەگیرییە بوو، بەڵام ئەمڕۆ سەرکەوتوو نەبووە. یانی دەستکەوتەکانی گەلی کورد هێشتا ماون، ئەمڕۆ بزووتنەوەی ئازادی لە هەموو بوارەکانی تێکۆشان دا لە گەشەکردندایە و گەلەکەمان لە سەختترین بارودۆخدا داکۆکی لە ویستی و ئیرادەی خۆی دەکات و دەیپارێزێت. لە دوایین ڕووداودا لە هەڵبژاردنەکانی چەند ڕۆژێک لەمەوبەردا، گەلەکەمان بە ڕوونی ئەم ڕاستییەیان سەلماند. یانی ئیرادەیەکی بەرەنگار و خۆڕگرانەیان نیشان دا، نەیانتوانی ئیرادەی گەلەکەمان بشکێنن و نەیانتوانی بەو ئامانجانە بگەن، کە خۆیان دەیانخواست. لەبەر ئەوە ئەمڕۆ گۆشەگیری پووچکراوەتەوە، بەڵام داگیرکاری تورک، فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە بەردەوامن لەم گۆشەگیرییە.

بێگومان ئەنجامەکانی تێکۆشان، کە لە دەوروبەری ڕێبەر ئاپۆ بەڕێوەدەچێت تەنها لە کوردستان نابینرێت، بەڵکو لە هەمان کاتدا، بۆچوون و ڕامانەکانی ڕێبەر ئاپۆ ئەمڕۆ لە ڕۆژەڤی جیهاندایە، لە هەموو کاتێک بەهێزترە. پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ بووەتە هیوایەکی گەورە بۆ ئەو گەلانەی، کە بەهۆی مۆدێرنیتەی سەرمایەدارییەوە چەوسێنراونەتەوە. ئەمەش ئەوە نیشان دەدات، کە مۆدێرنیتەی سەرمایەداری بێ ئەڵتەرناتیڤ نییە و لە هەمان کاتدا ئەو ڕاستییەی ئاشکرا کردووە، کە سۆسیالیزمی دیموکراتیک و مۆدێرنیتەی دیموکراتیک بژاردەیەکی بەهێزە. لەسەر ئەم بنەمایە، ئەوە دەردەکەوێت، کە قووڵیی ڕێبەر ئاپۆ و ئەو پارادیگمایەی پێشکەشی کردووە ئەمڕۆ بووەتە هیوایەک بۆ هەموو چەوساوەکان. ئەمەش بە روونی ئەوە نیشان دەدات، کە سیاسەتی پاکتاوکردن و گۆشەگیری، کە لەلایەن داگیرکەری تورکەوە بەڕێوەدەچێت، بە ئەنجامەکانی خۆی نەگەیشتووە.

ئێمە لە مانگی ئایارداین. مانگی ئایار بە مانگی شەهیدان دەناسرێت. ئێوە دەتانەوێت لەم بارەیەوە چی بڵێن؟

لە ٤٦هەمین ساڵیادی شەهیدبوونی هەڤاڵ حەقی قەرار و لە کەسایەتییاندا یادی هەموو شەهیدانی ئایار و شەهیدانی شۆڕش دەکەمەوە و بە ڕێزەوە سەری ڕێز بۆ یاد و یادەوەرییان دادەنەوێنم. بەبۆنەی ئەم ڕۆژە پیرۆزەوە، من ئەو بەڵێنە دووپات دەکەمەوە، کە بە شەهیدمان داوە. ئێمە تا دوا هەناسە درێژە بە رێگاکەیان دەدەین، ئەو ئاڵایەی بۆ ئێمەیان بە جێهێشتووە بە بەرزی و شکاوەیی ڕایدەگرین، ئێمە تێکۆشانەکەی ئەوان بە سەرکەوتن دەگەیەنین، بەمشێوەیە لە مێژووی تێکۆشانماندا، دەیانکەینە کەسایەتیی نەمر. ئێمە تا کۆتایی و تا دوا هەناسە پابەند دەبین بەم بەڵێنەوە.

لە مانگی ئایاردا لە شۆڕشی تورکیاشدا شەهادەتی گرنگ هەبوو. بەم بۆنەیەوە، یادی هەموو شەهیدانی شۆڕشی تورکیا لە دەنیز گەزمیشەوە بۆ ئیبراهیم کایپاک کایا دەکەمەوە و بە ڕێزەوە سەری ڕێز لە بەرامبەر یاد و یادەوەرییەکانیان دا دادەنەوێنم. لە ڕاستیدا ئەو تێکۆشانە، کە ئێستا ئێمە بەڕێوەی دەبەین بەردەوامبوونی تێکۆشانی ئەم پاڵەوانانەیە و لە تێکۆشانی ئازادی کوردستاندا نوێنەرایەتییان دەکرێت.

گرنگیی ڕاستیی شەهیدان

ئێستا بۆ هەموو بزووتنەوەیەکی شۆڕشگێڕ، تێکۆشەر و کۆمەڵایەتی ڕۆڵ و ئەرک و پێگەی شەهیدان گرنگە. لە کوردستان بۆ ئێمە و بزووتنەوەکەمان، ئەم ڕۆڵ و ئەرک و پێگەیە لە گرنگ گرنگترە. هەر لە دامەزراندنی شۆڕش و بزووتنەوەکەمانەوە تا ئێستا شەهیدەکان هەموو شتێکن. شەهیدەکان بوونەتە هەوێنی بزووتنەوەکەمان. ڕاستیی شەهیدەکان هەمیشە سەرچاوەی بنەڕەتیی هێزی بزووتنەوەکەمان و سەرچاوەی هێز و ئەرک و ڕۆلی پێشەنگایەتی بوون. شەهیدان لە شۆڕشی ئێمەدا ڕۆڵێکی ئەوەندە گرنگ دەگێڕن، بۆیە بۆ ئێمە، ڕاستیی شەهیدان لە بزووتنەوەکانی تر جیاوازترە. لایەنی مەعنەویی ئەوە بۆ ئێمە زۆر بەرزە، گرنگییەکەی زۆر قووڵتر و مانادارترە. مرۆڤ دەتوانێت باس لە دوو هۆکاری ئەو بابەتە بکات:

* وڵاتەکەمان لەژێر پاکتاوکاری جینۆسایددایە و نکوڵی لە هەموو شتێکی وڵاتەکەمان و گەلەکەمان دەکرێت. تەنانەت ناوی وڵاتەکەشمان قەدەغەیە، خاوەنداریکردنیش لە خۆ بە تاوان دەزانرێت، جا چ هی وڵات بێت، یان هی کەسێک بێت، دەیانەوێت کۆتایی بە تایبەتمەندییەکانی ناسنامە و شوناس بهێنرێت و بیسڕنەوە. بۆیە لە وڵاتێکی لەم شێوەیەدا، بەڕێوەبردنی تێکۆشانی شۆڕشگێڕانە شتێکی ئاسایی نییە و زۆر گرنگە. سەختی و دژوارییەکانی زۆرن. ئەگەر تۆ فیدایانە لێی نزیک نەبیتەوە، تۆ ناتوانیت شۆڕش لە پێناوی ئازادی، نەتەوە، وڵاتی ئازاد دا بەرەو پێش ببەیت. ئەوە لایەنێکێتی.

* لایەنی دووەم و گرنگتریش، نزیکایەتی و ڕێبازی ڕێبەر ئاپۆیە. هەر لە سەرەتاوە ڕێبەر ئاپۆ بە گرنگییەوە لە شەهیدان نزیک دەبوویەوە. وەک دەزانرێت، ڕێبەر ئاپۆ ژیانی خۆی بە سێ قۆناغ و پرۆسەی لەدایکبوون شیکار دەکات. دووەمین پرۆسەی لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ بە یادی شەهیدانەوە دەستپێدەکات، واتە ئەمە سەرەتای لەدایکبوونی دووەمە، دامەزراندن و بونیاتنانی تێکۆشان بۆ ئازادی، تێکۆشانی ئایدۆلۆژی و دامەزراندن و بونیاتنان. ئەمەش بە واتای دەستپێک و سەرەتایەک دێت بۆ داکۆکی لە یاد و بیرەوەریی شەهیدان.

بۆ یادکردنەوەی شەهیدانی بزوتنەوەی شۆڕشگێڕی

رێبەر ئاپۆ سەرەتا ماهیر چایان دەناسێت کە یەکێک بووە کە پێشەنگەکانی شۆڕشی تورکیا. دواتر کە ماهیر چایان لەگەڵ ١٠ هەڤاڵی خۆیدا شەهید بوو، رێبەرایەتی بۆ یادی ئەوان لە کۆلێژی زانستە سیاسیەکانی ئەنقەرە پێشەنگایەتی سازکردنی بایکۆت و مانگرتنی کرد. بەو هۆیەشەوە دەستگیر و زیندانی کرا. لە زیندانی ماماک رادەگیرێت. دەنیز گەزمیش، یوسف ئاسڵان و حسێن ئینانیش لەوێ لەسێدارەدەدرێن. ئەو کاتە رێبەر ئاپۆش لەو زیندانەدابوو. لەبەر ئەوە رێبەر ئاپۆ بە بڕیاردارییەکی گەورەوە لە زیندان دێتە دەرەوە. لە ئەنجامی ئەو لێوردبوونەوە و قووڵبوونەوەی لە زینداندا بەرەوپێشی برد، ئیتر لە سەر بنەمای یادی شەهیدان، بڕیاریدا بە بەرەوپێشبردنی بزوتنەوەی شۆڕشگێڕیی. دوابەدوای هاتنەدەرەوەی لە زیندان هاوڕێ حەقی قەرار و کەمال پیری ناسی. دەچێتە ماڵی ئەوان. خوێندنەوە و تێڕوانینەکانی لەگەڵ ئەواندا باس دەکات، لەگەڵ ئەواندا دەژی، لەگەڵ ئەوان دەجوڵێتەوە، لەگەڵ ئەواندا گفتوگۆ و لێکۆڵینەوە دەکات و دواتریش لەپێناو ئازادی کوردستاندا دەست بە خەباتی گروپی ئایدۆلۆژیک دەکات.

بڕیاری بوون بە بە حزب روون بووەوە

کاتێک گروپەکە هەندێک گەورەبوو و بە کوردستاندا بڵاوبووەوە، واتە بەناو گەنجاندا، بەتایبەتی گەنجانی خوێندکار لە ئەنقەرە و ئیستەنبوڵ خۆیان رێکخست و دواتر بە کوردستاندا بڵاوبووەوە، شۆڕشگێری نێونەتەوەیی هاوڕێ حەقی قەرار لە پێگەی یاریدەدەری رێبەر ئاپۆدا بوو. رێبەر ئاپۆ لە بارەیەوە وتبووی، 'ئەو رۆحی شاراوەی منە'. هاوڕێ حەقی قەرار بە بێ دوودڵی و بە پێداگرییەکی گەورەوە بەر لە هەموان هاتە کوردستان و دەستی بە خەبات کرد. ئەو جەنگاوەرێکی بەم جۆرە بەنرخ و پێداگر بوو. بێگومان بەو هۆیەشەوە دوژمن چاودێری دەکرد و کردیە ئامانج، بەم جۆرە لەلایەن رێکخستنێکی کۆنتراوە بە ناوی ستێرکا سۆر کە رێکیخستبوو، ئەویان شەهید کرد. دوابەدوای شەهیدبوونی هاوڕێ حەقی قەرار رێبەر ئاپۆ وتی، 'شەهیدمان بەخشی و خوێنمان رژا، ئیتر لەم رێگەیەدا گەڕانەوەمان نییە' و بۆ یادی هاوڕێ حەقی قەرار بەرنامەی پەکەکەی نوسیەوە و بڕیار و پێداگریی خۆی بۆ دروستکردنی حزب روون کردەوە.

شەهیدبوونی ئەو دوو ئەنجامی گرنگی لێکەوتەوە

دەتوانرێت بوترێت کە شەهیدبوونی هاوڕێ حەقی قەرار بووە بناغەی دوو بابەتی گرنگ:

*یەکەم بەرەوپێشچوونی بڕیارداری بە حزب بوون و درێژەدان بە یادی شەهیدان بۆ تۆڵەکردنەوە. ئەوە وایکرد کە گروپەکە بڕیاری بە حزببوون بدات. کۆنگرەی پەکەکەش لەماوەی ساڵێکدا ساز کرا و پەکەکە دامەزرا. ئەمە لایەنێکی ئەوەیە.

* دووەم، بۆ ئەوەی تۆڵەی هاوڕێ حەقی قەرار بکرێتەوە، سەرەتا یەکینەی چەکداری بچوک دامەزران. ئەوان بۆ تۆڵەسەندنەوە لە ناو چالاکیدابوون و تۆڵەشیان کردەوە. واتە دەستپێکردنی تێکۆشانی چەکداری بەم جۆرە وەک پێویستییەک هاتبووە ئاراوە. گروپەکە بۆ پاراستنی خۆیان و تۆڵەسەندنەوە چەکیان هەڵگرت و بەم چەشنەش شەڕی چەکداری یان قۆناغی خۆپاراستن بەم جۆرە دەستیپێکرد.

ئاڵقەکانی شەهیدبوون بوونە هۆکاری دەستپێکردنی قۆناغەکان

لەبەر ئەو هۆکارانە و بەتایبەتی بۆ ئەو قۆناغە مرۆڤ دەتوانێت باسی چەمکی 'هاوڕێیەتی قووڵ لە پەیوەندییەکانی گروپەکەدا' بکات. لەبەر ئەوە هەموو هەڤاڵان زۆر پێکەوە وابەستە و گرێدراو بوون؛ هەموو هاوڕێیەک بەو جۆرەبوو. هەربۆیە کاتێک هاوڕێیەک شەهید ببووایە، پەیوەستبوون بەوەوە زۆر زیاتر دەبوو. ئەوەش دەبووە هۆی ئەوەی لەگەڵ هەموو شەهیدبوونێک، وردبوونەوە قووڵتر دەبوو. بەتایبەتیش پەیوەندی رێبەر ئاپۆ لەگەڵ هاوڕێیان، دڵسۆزی لەناخەوەی ئەو، لەگەڵ هەموو شەهیدبوونێک هەڵوێستێکی قووڵتر و پەیوەستبوونێکی گەورەتر دەهاتە ئاراوە. بۆ نمونە شەهیدبوونی مەزڵوم دۆغان و فەرهاد کورتایەکانیش بەم جۆرە بوو. بە راستیش شەهیدبوونی فەرهاد کورتای و ئەو سێ هەڤاڵەی لەگەڵیدابوون لە ساڵیادی شەهیدبوونی حەقی قەرا لە زیندانی ئامەد لە رێگەی ئاگرتێبەردان لە جەستەیانەوە روویدا. بەرخودانی زۆر سەختیان نیشاندا. ئەوە رۆحێکی هێنایە ئاراوە. بە کورتی ئەو رۆحە کە پەیوەستە بە ئامانجێکەوە و لەپێناو ئەو ئامانجەدا خۆی بەخت کردووە، پەیوەست و پابەندە بە هاوڕێیەتی و شەهیدانەوە، بووەتە بناغەی بەرەوپێشبردنی هەڵمەتی ١٥ی تەباخ و بناغەی هەموو شەهیدبوونەکانی گۆڕی بۆ ئەو هەنگاوە نوێیانەی نراون. دوژمن ویستی کادرەکانی پەکەکە بکاتە ئامانج. وەک چۆن ئێستاش دەیەوێت، ئەو کاتەش ئامانجی سەرەکی ئەوەبوو. هەموو هێرشێکی دوژمن، یاخود هەموو شەهیدبوونێک لە بری لاوازبوون، بەهێزبوونێکی هێنایە کایەوە. راستی شەهیدان هاوپشتییەکی لەم جۆرەی ئافراندووە.

گیانی فیداکاری هێندەی تر بەرەوپێشدەچوو

واتە ئەو پەیوەندییەی هاوڕێیەتی کە رێبەر ئاپۆ بەرەوپێشی برد؛ ئەو پەیوەندییەی سەرەتا لە نێوان خۆی و هەڤاڵاندا سازی کردبوو، دواتر لە نێوان خۆی و شەهیداندا سازی کردبوو بەو جۆرە بوو کە؛ هەموو شەهیدەکان بزوتنەوەکەیان بەهێزتر کرد. لەبەر ئەوەی زیاتر پەیوەستبوون و گرێدراوبوون ساز دەبوو، زیاتر بەشداربوونی کۆمەڵایەتی دروست دەبوو' گیانی فیداکاری هەڤاڵان زیاتر بەرەوپێشدەچوو. ئەمانە زیاتر لەلایە رێبەرایەتی دروست دەبوون. خۆی لە خۆیدا گرێدراوبوونی رێبەرایەتی بە شەهیدانەوە و هاوڕێیەتی ئەو لەگەڵ ئەواندا ببووە هۆکاری ئەوەی کە لە بزوتنەوەکەدا جۆش و خرۆش، ورە و بڕیارداری زیاتر بێت.

لە دژوارترین هەلومەرجدا نوسیەوە

ئێستا رێبەر ئاپۆ ٢٥ ساڵە لە زیندانی ئیمراڵیدایە، ئەو زیندانە بۆ ئەوەی مرۆڤ لەوێ هۆشی خۆی لەدەستبدات و نەتوانێت بیر بکاتەوە، دروست کراوە. بە تایبەتیش بۆ ئەوەی ئەو کەسەی لەوێدایە، ئەگەر ئەم قسەیە لەجێی خۆیدا بێت، بە زیندوویی بکوژرێت، لەلایەن هێزە پیلانگێڕەکانەوە بەو جۆرە ساز کراوە. واتە ئەو سیستمە لە بنەڕەتدا بۆ ئەوەی کەسەکە نەتوانێت بیربکاتەوە، درێژە بە هێڵی خۆی بدات دامەزراوە. هەربۆیە ئەوە شێوازە لە ئەشکەنجەی دەرونی بەردەوام زیاتر دەکرێت. سەرنجی رێبەر ئاپۆ بدەن. رێبەر ئاپۆ لەوێ بونیادنانی گەورەی بەرەوپێش بردووە. پاڕادایمی کۆمەڵگا و دیموکراتیک- ئیکۆلۆژیکی لەسەر بنەمای ئازادی ژن لەوێ دامەزراندووە. وردبوونەوەی تیۆری زۆر گەورەی لەوێ هێناوەتە کایەوە. خۆی هێز و ورەی خوڵقاندووە. ئێستا ئێمە ئەو کتێبانە دەخوێنینەوە؛ هێز و وردە وردەگرین. ئەو کتێبانە لە چ بارودۆخ و هەلومەرجێکدا دەنسرێن، دەبێت هەموو وڵاتپارێزان و بەتایبەتی هەموو هاوڕێیان لەو بارەوە بیر بکەنەوە. ئێستا ئەوەی سەرچاوەی ورەیە بۆ ئێمە، نوسراوەکانی پێرسپێکتیڤی رێبەر ئاپۆ لە دژوارترین هەلومەرجدا نوسراون. ئەوانە لە ژێر هێرشی ئەشکەنجەی دەرونیدا نوسراون. هەروەها لە دۆخی تەنیاییدا. وەک دەزانرێت رێبەر ئاپۆ ١١ ساڵی سەرەتا بە تەواوەتی بە تەنیا بوو. دواتر چەند هەڤاڵی دیکە چوون بۆ ئەوێ. بەڵام دیسانیش زیاتر بە تەنیا بوون؛ هەفتانە دوو جار یەکتر دەبینن.

ڕێبەرایەتی و شەهید لەیەک جیا ناکرێنەوە

ئەو تێکۆشانە، کە ڕێبەر ئاپۆ لە ئیمراڵی و پێش ئیمراڵی لەسەر بنەمای وەفاداری بۆ شەهیدان نوسیوویەتی، نموونەیەکی گەورەی داهێنانە. لەسەر ئەم بنەمایە، چیتر ڕێبەر ئاپۆ و شەهیدەکان لەیەکتر جیا ناکرێنەوە. ڕێبەر ئاپۆ ئیدی ئێستا وتەبێژی شەهیدانە. لە ڕاستیی ڕێبەر ئاپۆ و شەهیدەکاندا مانایەکی وەها هەیە. گرنگ ئەوەیە، کە ئێمه لەو واتایە هێز وەربگرین. پێش هەموو شتێکیش لەم واتایەدا قووڵبوونەوە و تێگەیشتن؛ پاشان دەبێت هێزی لێ وەربگیرێت. ئەمە مانای ئەوەیە، کە مرۆڤ لە ڕاستی هێز وەربگرێت، ببێت بە بەهێز و ئیرادە، بوێری وەربگرێت و لاوازییەکان لە بەردەم خۆی ڕاماڵێت. مرڤ دەتوانێت بەم شێوەیە دەسەڵاتی پیاو و کۆیلایەتی ژن لە بەردەم خۆیدا تێپەڕێنێت. ئەو هێزەی، کە لە فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ، ڕەنج و فیداکاریی شەهیدانەوە وەردەگیرێت، ئاستێکی زۆر بەهێزە و کەسانی لە بن نەهاتو دەئافرێنێت. خاڵی گرنگ ئەوەیە لەمە تێبگەین. یانی دەتوانرێت بەم شێوەیە ژنێکی ئازاد، پیاوێکی ئازاد بنیات بنرێت؛ پێویستە بنەماکەی ئەوە لەسەر ئەمە دابنرێت.

شەهیدەکانمان هەموو شتێکی ئێمەن

بە کورتی، سەرچاوەی ئەم هێزە ئایدۆلۆژیای ڕێبەر ئاپۆ و شەهیدانە، بۆیە شەهیدەکانمان سەرچاوەی هێزی ئێمەن. شەهیدەکانمان دوێنێ و ئەمڕۆ و سبەینێی ئێمەن. شەهیدەکانمان هەموو شتێکی ئێمە. هەوێنێ ئێمەن، هەبوونی ئێمەن. ئێمە ئەمڕۆ هێز لە شەهیدەکانمان وەردەگرین. لوتکەی ئەمە چییە؟ لوتکەی ئەم فیدایەتییە. ڕاستیی فیدایەتییە لە کەسایەتی مەزڵوم دۆغانەکان و زیلانەکاندا پێکدرێت، ئەمڕۆ لە کەسایەتی سارا و ڕوکەنەکان دا هێشتا بە بەهێزی لە گۆڕێدایە، بەڵام بە شێوەیەکی سەرەکی و لە پێش هەموو شتێکەوە لە زاپ، ئاڤاشین و مەتینا، هەروەها لە باکوری کوردستان، هەموو بەرخۆدانی دوو ساڵی ڕابردووش لەسەر هەمان مێشک قووڵبووەتەوە. ئەو بەرخۆدانە، کە ئێستا هەم لە باکوری کوردستان و هەم لە ناوچەکانی دیکەماندا پەرەی سەندووە، بە دڵسۆزی و قووڵییەکی زۆرەوە پەرە دەستێنێت. لەبەر ئەم هۆکارە، قوربانیدان و فیداکاری، بوێری، نەترسی و فیدایەتی زۆر بەرزە. بەم شێوەیە دوژمن ڕاوەستێنرا.

ئەوان فەرماندەی ئێمەن

ئەگەر ئەمڕۆ دوژمن نەیتوانیوە گەریلا لە باکوور پاکتاو بکات، هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا  ناوچەکانی بەرگری میدیا لەناو ببات و لە زاپدا گیری خواردووە، ئەوا لە بنەڕەتدا پەیوەندیی بەو ڕۆح و ئیرادە و ورە و هەڵوێستەوە هەیە. ئەو هەڵوێستە ئەمڕۆ لە کەسایەتی شۆڕش بەیتووشباب، ڕێبەرەکان، هەژارەکان، سەرحەدەکان، بۆتانەکان، زینارینەکان، جومالییەکان، چاڤرییەکان دا، هەروەها لە لە کەسایەتیی هاوڕێ مزگین ڕۆناهییەکان، باگەڕ و ئاڤزەمەکان، نوری و بەرفینەکان، هەڵبەست و فیدایی کۆبانییەکان، دەلیل زاگرۆس و نالینەکان، گوڤەنەکان، زەمانیان، ماهیر مەزڵومەکان، ڕۆناهی دەڤریمانەکان، ڕۆزا و حەکیمەکان لە بەرزترین ئاستدا دەرکەوت و سەلمێنرا. لە دواینترینەکانیشدا شەهیدە هێژاکانمان ڤیان ئۆزگور، وەک نوێنەری هەموو شەهیدانی زاپ و نوێنەری بەرخۆدانی زاپ لەم مانگەدا شەهید بوو. هەڤاڵێکی فیدایی و ئەندامی هێزی تایبەت بوو، کە ڕۆڵی لە بەرخۆدان و سەرکەوتنی گەورە لە بەرخۆدانی زاپ / شاخی جودی دا گێڕا. یانی ئەمانە هەموویان لوتکەی مێژووی تێکۆشانی شەهیدانە، لە ئاستی لوتکەی باڵادا، نوێنەرایەتی ڕۆحی فیدایی و قوربانیدان دەکەن. ئێمە بە خۆشەویستی و ڕێزەوە یادی هەموو شەهیدەکانمان دەکەینەوە. ئێمه درێژەپێدەری ڕێگاکەیانین. ئەوان فەرماندەکانی ئێمەن. ئەمڕۆ ئەو ئەرکەی، کە دەکەوێتە سەر شانی ئێمە، ئێمە ئەرکی هاوڕێیانەی خۆمان لە بەرامبەر ئەواندا بەجێدەهێنین و خاەنداری لە تێکۆشانەکەیان دەکەین.

هەروەها هەموو شەهیدانی باکوور لەم چوارچێوەیەدان. بۆ نمونە لە ساڵی ڕابردوودا، یانی لە سەرەتای ساڵەوە لە جودی دا لە  کەسایەتی هاوڕێ هارون شرنەخ، لە بەستا لە کەسایەتیی هاوڕێ ڕۆژبین، لە گابار لە کەسایەتیی هاوڕێ ئەڤریم و هۆگر، لە مێردین لە کەسایەتیی هاوڕێ جانشێر، لە دێرسیم لە کەسایەتیی هاوڕێ یەشار، لە سەرحەد لە کەسایەتیی هاوڕێ هەژار، لە جیلۆ لە کەسایەتی هاوڕێ ڕاپەڕین دا بە ڕێزەوە یادی شەهیدانی بەرخۆدانی باکوری کوردستان دەکەینەوە و ئەو بەڵێنەی پێمان داون دووبارەی دەکەینەوە.

هەموو شەهیدێک نەمرە

ئەمڕۆ بەرخۆدان لەسەر هێڵی شەهیدان لە ئاستێکی زۆر گرنگدا بەردەوامە. ئەوەی دەمەوێت لێرەدا ئاماژەی پێبکەم ئەوەیە، کە لە بزووتنەوەکەماندا شەهیدەکان بنچینەی سەرەکین، شەهیدەکانمان فەرماندەکانمانن. شەهیدە ئازاکانمان هێزمان پێدەبەخشن، ڕابەرایەتیمان دەکەن، بنەماکانمان بۆ دیاری دەکەن و هێڵەکە ڕوون دەکەنەوە. لەبەر ئەوەش هەموو هاوڕێیانمان، کە لە نێو ڕیزەکانی ئێمەدا شەهید بوون نەمرن. ئێمەی هاوڕێکانیان یادیان دەکەینەوە، ئێمە یادیان لە بڵندکردن و بەرزکردنەوەی تێکۆشانی ئازادی بە زیندویی ڕادەگرین و  بەم شێوەیە شەهیدەکانمان نەمر دەکەین. ئەرکی ئێمەیە تێکۆشانی شەهیدەکانمان بە سەرکەوتن تاجدار بکەین.

لە تورکیا و باکووری کوردستان هەڵبژاردن ئەنجامدرا، ئەنجامەکانی ئەم هەڵبژاردنە بۆ گەلی کورد چۆن هەڵدەسەنگێنن؟

گەورەترین و گرنگترین ئەنجام، کە لەم هەڵبژاردنەی ئەمدواییەدا دەرکەوت، ئەوە بوو، کە داسەپاندن و کردارەکانی ڕژێمی ئاکەپە – مەهەپە – ئەرگەنەکۆن لە دژی گەلی کورد بە هیچ ئەنجامێک نەگەیشتووە. ئەوە گەورەترین ئەنجامە. هەروەک دەزانرێت، هاوپەیمانیی ئاکەپە – مەهەپە – ئەرگەنەکۆن ئەوە ماوەی ٨ ساڵە لەچوارچێوەی 'پلانی لە ناوبردندا' هێرش دەکاتە سەر بزووتنەوەکەمان، گەلەکەمان، ناسنامە و دەستکەوتەکانی گەلەکەمان. ئەوان دەیانەوێت بەو هێرشانە خواست و ئیرادەی گەلەکەمان بشکێنن. واتە ئەوان دەیانویست هێزە شۆڕشگێڕەکان پاکتاو بکەن، دەستکەوتەکان لەناو ببەن و بە پەرتکردن و پارچەکردنیان گەل بەبێ ڕێکخستن و بەبێ ئیرادە بکەن. ئێستا لەو هەڵبژاردنانەدا دەردەکەوێت، کە ئەمە ڕووی نەداوە. ئەوان لەم ڕووەوە لەو بابەتەدا سەرنەکەوتوون. 

هەر چۆن لە ساڵانی ۱۹۲٥ بۆ ۱۹٤۰ەکان دا، دڕندەیی و زوڵمێکی گەورە و پاکتاوکردن و جینۆسایدی جەستەیی لە کوردستان ڕوویدا و تاوەکو دوای ۳۰ ساڵ کۆمەڵگای کورد نەیانتوانی هەستێتەوە سەر پێ و لە ۱۲ی ئەیلوولی ۱۹۸۰دا، ئەنجومەنەی سەربازی و فاشیست دەستیان بەسەر دەسەڵاتدا گرت. دوای ئەو دڕندەیی و زوڵم و هێرشانەی تورکیا، کە لە کوردستان ئەنجامدان، ۱۰ ساڵ بێدەنگی بەسەر کوردستان دا زاڵ بوو و چیتر کەس نەیدەتوانی سەر بەرز بکاتەوە.  ئەمڕۆ ئاکەپە و مەهەپەش هەوڵ دەدەن هەمان شت بکەن. ئامانجی ئەو هێرشانە، کە لە ساڵی ٢٠١٥ەوە دا لەسەر بنەما و چوارچێوەی 'پلانی لەنابردن'دا دەستیانپێکردووە، هەر وەک ١٢ی ئەیلول بۆ کپکردن و بێدەنگکردنی گەلە. ئەم پلانە شکستی هێناوە و سەرنەکەوتووە. بێگومان ئێمە ئەمەمان دەزانی، بەڵام لە هەڵبژاردنی ئەمدواییەدا ئەم ڕاستییە دووبارە دەرکەوتەوە و سەلمێنرایەوە. گەلەکەمان ویست و ئیرادەی خۆی نیشاندا. لە دژی هەموو گوشارە فاشیستییەکان، دەستگیرکردن و زیندانیکردن، کۆمەڵکوژی، گۆشەگیری و هەموو جۆرە هێرشێک و هەروەها سەرەڕای هەموو هەوڵەکانی دەوڵەت و بێگومان هەموو دزی و چەواشەکاری و هەڵخەڵەتاندنەکانی بۆ ڕێگریکردن لە گەلی کورد، کە نەتوانن لەم هەڵبژاردنانەدا خواست و ئیرادەی خۆیان نیشان بدەن و نەتوانن بەربەرتی هەڵبژاردنەکان تێپەڕێنن، بەڵام ئەو ئەنجامەی کە دەرکەوتووە، بەڕاستی ئەنجامێکی زۆر گرنگە. ئەمە بۆ گەلەکەمان سەرکەوتنێکە لە پاراستنی خواست و ئیرادەی خۆیان دا. بەم بۆنەیەوە بەڕێوەبەرایەتییەکەمان پیرۆزبایی لە گەلەکەمان و هەموو ئەوانە کرد، کە لەم سەردەمەدا ڕەنجیاندا. بە تایبەتی، پیرۆزبایی لە خەڵکی بەڕێزی بۆتان و خەڵکی شرنەخ، جۆلەمێرگ، ڤارتۆ و لیجە دەکەم، کە ئەنجامێکی بەرزیان بەدەستهێناوە. لە کەسایەتیی ئەوان دا سڵاو و پیرۆزبایی لە هەموو گەلەکەمان دەکەم. لە بەرامبەر ئەو هەموو زوڵم و دڕندەیی و هێرشانەدا ئیرادەیەک نیشاندرا و ئەوەش بە مانای ئەوەیە، کە بە دڵنیاییەوە گەلەکەمان و بڕیاری گەلەکەمان ناگۆڕێت و لەو ڕووەوە خاوەنداری و داکۆکی لە ناسنامە و داهاتووی خۆی دەکات. هیچ کەس ناتوانێت لەو ڕووەوە ئیرادەی کۆمەڵگەی کوردستان ڕابوەستێنێت. ئەمە جارێکیتر سەلمێنرایەوە.

کەموکوڕی هەبوو

لەلایەکی ترەوە بە دڵنیاییەوە، لەوانەیە لە کارەکاندا کەموکوڕی هەبووبێت. بە واتایەکی دیکە، لەوانەیە کەموکوڕی لە چۆنیەتی و شێوازی کارکردن، پلانسازی و دەستنیشانکردنی پاڵێوراوەکاندا هەبووبێت، رێکخراو و دەزگا پەیوەندیدارەکان لەسەر ئەو بابەتانە کۆبوونەوەیان ئەنجامداوە و بەو شێوەیە گفتوگۆیان لەسەر نزیکایەتیی خۆیان پێشکەشکرد. بەڕاستیش نزیکایەتییەکی گونجاو بوو و وتیان، 'ئێمە پەیامی گەلەکەی خۆمان وەرگرت، ئێمە کەموکوڕییەکانی خۆمان دەستنیشان دەکەین و ئێمە ڕەخنە لە خۆمان دەگرین'. دیارە هەموو کەسێک لە کێشەکە تێگەیشتووە و لە نزیکایەتی لە کێشەکەدا بەرپرسیارانە دەجوڵێنەوە. واتە هەم ئەنجامەکان بەهێزن و هەم کەموکوڕیش هەیە. ئەوەندەی ئێمە بۆمان ڕوون بووەتەوە لێی تێگەیشتووین هەڵوەستە لەسەر کەموکوڕییەکان دەکرێت.

ئەوەی گرنگە لەم چوارچێوەدا کە لەئێستا بەدواوە دێتەئاراوە بە شێوەیەکی بەهێزتر مامەڵەی لەگەڵدا بکات. لەبەر ئەوە دەبێت لەئێستا بەدواوە هەموو کەس بەرپرسیارانە ئەرکەکانی جێبەجێ بکات، باشتر خۆی رێکبخات، نابێت کەس چاوەڕێی کەسانی دیکە بکات، دەبێت هەموو کەس خۆی بە بەرپرسیار دابنێت. بەم جۆرە دەبێت هەڵوێستێکی شۆڕشگێڕانە و دیموکراتیک بگیرێتەبەر. دەبێت گەلەکەمان ئیتر ئیرادەی خۆی زیاتر نیشان بدات و بە هەڵوێستی گەورەتری خۆی نەهێڵێت فاشیزم سەربکەوێت و بگاتە ئەنجام. لەو بڕوایەدام کە گەلەکەمان لە سەر بنەمای ئەو ئەنجامە لە ئێستا بەدواوەش بە شێوەیەکی زۆر بەهێزتر و سەرکەوتوتر وەڵام دەداتەوە. بە گشتی بەم جۆرە دیارە.

ئێوە باستان لە بەرخودانی گەریلاکانی باکوور کرد. وەک وەرز ئێمە لەسەرەتای پراتیکی ساڵداین. بەم بۆنەوە دتانەوێت لەبارەی تێکۆشانی باکوورەوە چی بڵێن؟

سەرەتا بە خۆشەویستی و رێزەوە سڵاو لە هەموو ئەو هاورێیانە دەکەم کە لە باکووری کوردستان تێدەکۆشن. تێکۆشانمان بە گشتی نەک هەر لە باکووری کوردستان، ئەمڕۆ بە قۆناغێکی زۆر مێژووییدا تێپەڕ دەبێت. وەک پێشتریش باسمان کردبوو، ئەوە هەشت ساڵە تێکۆشانێکی زۆر دژوار بەڕێوەدەچێت، ئێستاش کاربەدەستانی ئاکەپە-مەهەپە و هەندێک کەس کە خۆیان وەک شارەزای شەڕ ناودەبەن، بە بانگەشەی ئەوەی سەرکەوتوون دەیانەوێت پڕۆپاگەندە بۆخۆیان بکەن. ئەوان دەیانویست سەربکەون، بەڵام سەرنەکەوتن. پلانیان ئەوەبوو کە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا بە تەواوەتی لەناو ببەن و هاوکات سەرجەم گەریلاکانی باکوور پاکتاو بکەن، تا یەک گەریلاش لە باکووری کوردستاندا نەمێنێت. هەروەها لە رێبەر پاکتاوکردنی خۆبەڕێوەبەرییەوە پلانیاندانابوو کە دەستکەوتەکانی گەلی کورد لە رۆژئاوا لەناو ببەن. پلانی ئەوەیان هەبوو کە خۆبەڕێوەبەری کۆمەڵگای ئێزدی لە شەنگال نەهێڵن و پاکتاوی بکەن. پلانیان ئەوەبوو کە ئیرادەی گەلەکەمان لە مەخمور لەبەر یەک هەڵبوەشێننەوە، واتە لەبەر ئەوەی کەمپێکی پەنابەرانە و وێنای ئیرادەیەک دەکات و خۆی نادات بەدەستەوە، ئەوێشیان کردەئامانج.

درۆ دەکەن، ئەوان سەرنەکەوتوون

هەموو ئەوانەیان کردووەتە ئامانج؛ ماوەی هەشت ساڵە هەموو داهاتی تورکیایان بۆ ئەوە تەرخان کردووە و هەرچەندە ئەو هەموو هێرشە ئەنجام بدەن بەڵام کوا ئەنجام؟ کام ئامانجیان هاتووەتەدی؟ ئەوەتا هەبوونی گەریلا لە باکور، دۆخی هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا و دەستکەوتەکانی گەلی کورد لەبەر چاون. ئەمە چی دەردەخات؟ ئەمە دەریدەخات کە ئەوان درۆ دەکەن و بە راستی سەرنەکەوتوون.

راستە؛ قوربانیمان بەخشی، لە هەندێک شوێن زیانمان هەبوو، رەنگە لە هەندێک شوێن هەندێک ئەنجامیان بەدەستهێنابێت، بەڵام بە گشتی نەگەیەشتنە ئەنجام. بەڵام ئێستا وەک ئەوەی ئەنجامیان بەدەستهێنابێت خۆیان نیشان دەدەن. رژێمی ئاکەپە-مەهەپە دەیەوێت ئەو بابەتانە بکات پێخۆر و کارتی هەڵبژاردن. لەم رووەوە راستی لەبەر چاون. دوو ساڵە دەیانەوێت زاپ داگیر بکەن، هێشتاش نەیانتوانیوە پێشڕەوی بکەن و لەبەر ئەوەی بەرگەی هەبوونی زاپ لە گەریلا ناگرن هەموو رۆژێک هێرش دەکەن. ناتوانن لە رێگەی ئەو هێرشانەوە بگەنە ئەنجام. بەرخودانی گەریلا ئەمڕۆ لە هەموو شوێنێک بەردەوامە. لەو بڕوایەدابوون کە بە تەکنەلۆژیای خۆیان دەتوانن لە ماوەی دوو هەفتەدا بگەنە ئەنجام، بەڵام ئەوەتا دوو ساڵە نەیانتوانیوە لە زاپ، ئاڤاشین و مەتینا باڵادەست بن. هەڵبەت رەنگە لە هەندێک شوێن هەبن، بەڵام لە زۆر شوێن گەریلا هەیە و ئێستا لەگەڵ یەکدا لەشەڕدان. راستیەکە ئەمەیە. بەڵام بەردەوام ئەو راستیە هەڵدەگێڕنەوە.

ئێستا ئەوە بۆ گەریلاکانی باکووری کوردستانیش راستە. گەریلای باکور ئەمڕۆ لە سەردەمێکی زۆر گرنگدایە. گیانبازی و بوێریەکی گەورە هەیە بە راستیش هاوڕێیانمان لە هەلومەرجی زۆر دژواردا لە زۆر گۆڕەپاندا گیانبازی گەورە دەکەن. ئەو راستیەی کە لە سەر رێبازی پیرۆز، لەسەر رێبازی رێبەر ئاپۆ و رێچکەی شەهیدان تێدەکۆشن، بە خۆشەویستی و دڵسۆزییەکی گەورەوە لەپێناو ئازادی گەلی کوردستان و ناوچە تێدەکۆشن، ئەمە گوزارشت لە ئاستی پێشکەوتووی هاوڕێیان دەکات. پێویستە لەم رووەوە هەڵوێستی هاوڕێیان بەرز بنرخێندرێت. بەڵام لە پراتیکدا هەندێک کەموکوڕی بوونی هەیە. ئێمە لێکۆڵینەوە لە هەموو رووداوەکانی شەهیدبوون لەم ساڵدا دەخەینە بەر لێکۆڵینەوە و بە لێکۆڵینەوەکانمان زۆر لایەنی ئەو شەهیدبوونانە روون دەکەینەوە. بێگومان پێویستە راوەستە لەسەر ئەو رووداوانە بکرێت و بە گرتنەبەری رێوشوێنی شۆڕشگێڕی ئەو کەموکوڕیانە تێپەڕێندرێن و نە‌هێڵدرێن.

لەم دواییەدا لە مێردین و بەستا شەڕ و پێکدادانی دژوار روویاندا. دەرکەوت کە ژمارەیەکی زۆر سەرباز کوژراون. لەبارەی ئەو دوو رووداوەوە و لەبارەی شەڕ و زیانەکانەوە ئێوە دەتانەوێت چی بڵێن؟

لە باگۆک لە ٢٧ی نیسان تا ٥ی هێرشەکانی ئۆپراسیۆنەکانی ئاکەپە-مەهەپە روویاندا. لە دژی ئەو ئۆپراسیۆنانە هەڤاڵان سێ چالاکییان ئەنجامدا. بە گوێرەی راپۆرتی هەڤاڵان لەو چالاکیانەدا ٨ سەرباز کوژراون، هەڤاڵ باهۆز چیا شەهیدبووە. هەروەها لە بەستا دوای هەڵبژاردنی ١٤ی ئایار واتە لە ١٥ و ١٦ی ئایاردا هێرشێکی ئۆپراسیۆن هاتە ئاراوە؛ رۆژی ١٦ی ئایار شەڕ روویدا. لەبارەی ئەو شەڕەوە هێشتا زانیاری یەکلاکەرەوە بەدەست نەخراوە. ئەوان باس لە ٥ کوژراو دەکەن. بەڵام بە گوێرەی ئەو زانیارییە سەرەتاییەی باسمان کردووە زیانی گیانی ئەوان زیاترن. هەروەها باسی ٥ شەهید دەکەن، بەڵام ئەوەندەی تائێستا دەستنیشانمان کردووە دوو هەڤاڵمان شەهیدبوون. بە دڵنیاییەوە کاتێک ئەنجامەکان بە تەواوەتی روون بوونەوە بۆ رای گشتی رادەگەیەنین. یاخود بێ ئەوەی زانیارییەکی بەرچاو هەبێت، بۆ ئەوە نابێت کە ئێمە لەبارەی قسەکانی ئاکەپە-مەهەپەوە شتێک بڵێین.

بەر لە هەموو شتێک دەمەوێت ئەوە بڵێم کە ئۆباڵ و بەرپرسیارێتی ئەو سەربازانەی لەم شەڕانەدا کوژراون و هەروەها ئەو هاوڕێیانەشمان کە شەهیدبوون، لە ئەستۆی حکومەتی ئاکەپە-مەهەپەیە. وەک دەزانرێت بە هۆی بومەلەرزەکەی ٦ی شوباتەوە بزوتنەوەکەمان لە ٩ی شوباتدا بێچالاکی راگەیاند. ئەو هەڵوێستی بێچالاکییەمان هێشتا بەردەوامە. سەرباری ئەوەش هێرشەکانی دەوڵەتی تورک دێنە ئاراوە. ئاکەپە-مەهەپە پلانەکانی خۆیان بۆ هەڵبژاردن بە تەواوەتی لەسەر بنەمای دوژمنایەتی کورد و مردنی کوردان داناوە. خۆی لە خۆیدا ئەوان خۆیان دەڵێن چەندەیان کورد کوشتووە. وەزیرێکی بەرگرییان هەیە، ژمارە فڕێ دەدات و درۆ دەکات. ئەو ژمارانە راست نین. ئێستا نازانم دەڵێن ٣٠ و چەند هەزاریان لە ئێمە کوشتووە. ئاخۆ ئەو کەسانە کێن؟ هەموویان کوڕ و کچی کوردانن. بە ئاشکرا دان بە کۆمەڵکوژییەکانیاندا دەنێن و ئەوە دەکەن بە بناغەی پڕۆپاگەندەکەیان. واتە بەرامبەرمان دەسەڵاتدارییەکی لەو جۆرە هەیە، کە بە کۆمەڵکوژی لەو جۆرە دەیەوێت مانەوەی رژێمەکەی هەمیشەیی بکات. بۆچی؟ لەبەر ئەوەی لەم کۆمەڵگایەدا پێشتر مێشک و تێگەیشتنێکی بەم جۆرە چەسپاوە؛ لەسەر ئەو بنەمایە پرۆپاگەندە کراوە؛ وەک ئەوەی ئێمە دوژمنی تورکیاین، وەک ئەوەی تورکیا دابەش دەکەین، قسەی بەم جۆرە بەکاردەهێنن دەزانرێت کە شتێکی بەم جۆرە بوونی نییە، پێشتریش باسمان کردبوو. دەمانەوێت تورکیا دیموکراتیک بکەین. لە تورکیا یەکێتیەکی ئارەزومەندانەی گەلان بەرەوپێش ببەین. لەسەر بنەمای ئازادی و یەکسانی گەلان، نەک لەسەر جیاکاری دەمانەوێت خوشک و برایەتی راستەقینە، یەکێتی و دیموکراسی بەرەوپێش ببەین. لەسەر بنەمای ئازادیی گەلی کورد لە سەر بنەمای ئەوەی گەلی کورد بە ئیرادە و ناسنامەی خۆی بژی، ئێمە لایەنگری یەکێتی گەلانین. ئەوانەی جوداکاری دەکەن، ئەوانن. سەرباری ئەوەش ئێمە بە جوداکار نیشان دەدەن، بە گوێرەی خۆیان تۆمەتبارمان دەکەن. بەم جۆرە دەیانەوێت لەسەر بنەمایەک کە خوێنی منداڵانی تورک و کورد بڕێژرێت، دەسەڵاتداری خۆیان بونیادبنێن. بۆئەوەش جارێکیتر رایدەگەیەنم؛ لەو شەڕانەی باسیان لێکرا، بەتایبەتی ئەوانەی لە مانگی شوبات بەدواوە، بەرپرسیاری هەموو زیانە گیانیەکان لە قۆناغەکانی پێشووشدا، تەنیا و تەنیا دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپەیە.

ئەوان دەیانەوێت بە کوشتن بگەنە ئەنجام. دەیاننێرن و دەبنە مایەی کوژرانیان؛ دواتریش دەچن بۆ بەخاکسپاردنیان و پڕۆپاگەندە دەکەن. باشە بەڵام تۆ لەوە بەرپرسیاریت، لەم هەلومەرجەدا بۆچی دەیاننێریت بۆ ئەوێ! هەم ئۆباڵەکەی لە ئەستۆیان و هەمیش لەسەر تەرمەکانیان فرمێسکی ساختە هەڵدەڕێژن و سیاسەت دەکەن. بە بێ ئەوەی تەریق ببنەوە و شەرم لە خۆیان بکەن دووڕوویەکی بەم جۆرە دەکەن. بەرپرسی ئەو لێکەوتانە تەیب ئەردۆغانە، کەسی تر نییە. دەبێت ئەوە بەم جۆرە بزانرێت.

ژ. ت/ هـ . ب