قەرەیلان: ئەرکی پاراستن رادەستی گەنجانی ئەوێ دەکەین

فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) موراد قەرەیلان پەیامێکی ڤیدیۆیی ئاراستەی خەڵکی مەخمور کرد و تیایدا رایگەیاند، "گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لەوێ ئەرکی پێویستیان جێبەجێ کرد و ئیتر ئەرکی پاراستیان رادەستی گەنجانی ئەوێ کردووە".

دوای ئەوەی فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل لە راگەیەندراوکدا رایگەیاندبوو کە هێزەکانیان لە کەمپی شەهید رۆستەم جودی کشاندووەتەوە، فەرماندەی بڕیاگەکەی ناوەندی پاراستنی گەل موراد قەرەیلانیش پەیامێکی ڤیدیۆیی بۆ خەڵکی مەخمور نارد. موراد قەرەیلان لە پەیامەکەیدا لە ١١ی ئەیلول تۆمار کراوە، شەهیدانی بزوتنەوەی ئازادی کە خەڵکی کەمپەکەبوون بە رێزەوە یادکردەوە. موراد قەرەیلان ئەوەی خستەڕوو کە دەوڵەتی تورکی قڕکەری کۆلۆنیالیست سەرباری هەموو هێرشەکانیش نەیتوانی بگاتە ئەنجام و ئەوەی خستەڕوو کە گەریلا رۆحی گیانبازی گەیاندووەتە بەرزترین ئاس. قەرەیلان رایگەیاند کە کۆلۆنیالیستەکان لە ئێستا بەدواوەش ناتوانن سەربکەون.

فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل موراد قەرەیلان رایگەیاند، کە خەڵکی مەخمور لەناو دژواری و ەنگوچەڵەمەی گەورەدا هەبوونی خۆیان مسۆگەر کرد و بەهۆی ئەو هەڵوێستە شکۆمەندانەیان خەڵکی مەخمور لە پێگەی پەنابەرانی سیاسیدا، کەس ناتوانێت بە پاساوی جیاجیا ئەو راستیە پەردەپۆش بکات.

قەرەیلان باسی لەوەکرد کە وەک بزوتنەوەی ئازادی کوردستان هێزەکانیان لە مەخمور ئەرکی خۆیان تەواوکردووە و وتی، "ئێمە پاراستن و بەرگریی لەوێ رادەستی گەنجانیان دەکەین". قەرەیلا ئەوەی خستەڕوو کە هیچ گومان و دڕدۆنگییەکیان نییە کە خەڵکی مەخمور بە باشترین شێوە نوێنەرایەتی فکر و فەلسەفەی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەکەن.

خەڵکی مەخمور هەڵوێستێکی شکۆمەندانە نیشان دەدات

فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل موراد قەرەیلان بەم جۆرە قسەی کرد:

"بەر لە هەموو شتێ سڵاو لە خەڵکە بە نرخەکەمان لە کەمپی شەهید رۆستەم جودی دەکەم. دوژمن بە هۆی ئەوەی لە هەڵوێستی ژنان، گەنجان و گەلەکەمان لە کەمپەکە دەترسێت، هێرش ئەنجام دەدات. ئەو هەموو ساڵە گەلەکەمان، بنەماڵەکانمان لە مەخمور نوێنەرایەتی هەڵوێستێک دەکەن، زۆر تەنگ و چەڵەمە و دژوارییان بینی. بێگومان ئەو هەڵوێستە هەڵوێستێکی سکۆمەندانە و بەنرخە. لەبەر ئەوە دوژمن هێرش دەکات و دیەوێت کەمپەکە لەبەر یەک هەڵبوەشێنێتەوە.

وەک هەپەگە ئێمە هێزەکانمان لە مەخمور دەکشێنینەوە

ئێمە دەمانەوێت لەوە ئاگادارتان بکەینەوە کە وەک هەپەگە بڕیارمان داوە کە هێزە سەربازییەکانمان لەوێ بکشێنینەوە. ئێوە دەزانن و ئاگاداران کە بەر لە ماوەیەک ئێمە بەشێ لە هێزەکانمان لەوێ کشاندبووەوە. ئێستاش دەمانەوێت هەموو هاوڕێیانمان کە لەوێ ماونەتەوە بکشێنینەوە. بێگومان لەو بابەتەدا کەس هیچ داواکارییەکی لە ئێمە نەکردووە؛ وەک بەڕێوەبەرایەتی بزوتنەوەکەمان ئێمە گفتوگۆمان لرد و بڕیارێکی بەم جۆرەماندا. بەم جۆرە دەمانەوێت هێزە سەربازییەکانمان لەوێ بکشێنینەوە.

نەتەوەیەکگرتووەکان بە شێوەی فەرمی کەمپی مەخموری لە پێگەی کەمپێکی پەنبەرانی سیاسی ناساندووە، بەڵام بۆجی نایاتە ئەوێ؟ لەبەر ئەوەی بانگەشە دەکەن، کەمپەکە کەمپێکی سەربازییە. بەڵام لەم دۆخەدا دەبێت مرۆڤ ئەوەیان لێبپرسێت؛ ئەوێ کەی و چۆن گۆڕدرا بۆ کەمپێکی سەربازی؟ ئەگەر گەریلاکانی ئازادیی کوردستان و خەڵکی مەخمور لەوێ لە دژی داعش خۆڕاگرییان نەکردایە ئاخۆ شوێنێک بە ناوی مەخمور یانیش هەولێر دەمایەوە؟ کاتێک داعش دەستی بە هێرشەکانی کرد، زۆر ناوچەی خستە ژێر دەستیەوە. لەو هەلومەرجەدا گەریلا بۆ پاراستنی ئەو گۆڕەپانە رووی کردە ئەوێ. ئەگەر گەریلا نەچووبانایە بۆ مەخمور و هەڕێمەکانی وەک ئەوێ، لەو دۆخەدا نەتەوەیەکگرتووەکانیش نەیدەتوانی لە عێراق بمێنێتەوە. بەڵام ئەو کاتە گەریلا بەرەو شەنگال، مەخمور، کەرکوک و دهۆک کەوتە جوڵە و دەستی بە پاراستنی ئەو ناوچانە کرد. بەتایبەتی بەرخودان بە پێشەنگایەتی شەهید تێکۆشەر و دەنیز فورات وایکرد کە مەخمور، کەرکوک و هەولێر بپارێزرێن. بەم جۆرە دەروازەی هەولێر پاڕێزرا.

ئێمە لەو هەلومەرجەدا هاتین بۆ ئەو ناوچەیە. بەڵام ئێستا گەریلاکانی ئازادیی کوردستان رۆڵی پێویستی خۆیان بە جێگەیاندووە و ئیتر ئێمە ئەرکی پاراستن و بەرگریی رادەستی گەنجانی ئەوێ دەکەن. کەمپەکە کەمپێکی سیاسی پەنابەرانە. دەبێت لە هەموو شوێنێک ئەوە بپارێزرێت. نابێت کە هیچ کەسێک بۆ هێرشکردنە سەر کەمپەکە پاساوی جیاجیا دابتاشێت. ئەوێ کەمێکی سیاسیە و بووەتە خاوەنی ئەو مافە.

کەمپی مەخمور نمونەیەکە

ئێوە لەسەر ئەندێشەی رادیکاڵی رێبەر ئاپۆ ژیان بونیاد دەنێن. ئەندێشە و رامانی رێبەر ئاپۆ هۆشمەندی دیموکراسی هەرە پێشکەوتووی ئەم سەردەمەیە. ئێوە وەک کۆمەڵگە و کەمپی پەنابەرانی سیاسی دەبێت ئەوە دەستنیشان بکەن. لەئێستادا سیستمێکتان هەیە، بەڵام دەبێت زیاتر ئەندێشە و فەلسەفەی رێبەرایەتی تێکەڵ بەو سیستمە بکەن. واتە دەبێت زیاتر دیموکراتیک بێت، هەموو شتێک بە هەڵبژاردن بێت. دەبێت ئێوە باخچەیەک لەناو بیابان بن کە گوڵ و خوچەکانی پشکوتوون. لەو ناوچەیە دەبێت ئێوە بە هەموو کەسی نیشان بدەنکە دیموکراسی چییە، سیستمێکی دیموکراتیک-خۆبەڕێوەبەر چۆن دادەمەزرێت. کەمپی مەخمور ئەمرۆ لە ناو باشووری کوردستان و عێراق وەک نمونەیەک دەتوانرێت نیشان بدرێت و لەوەش زیاتر دەتوانرێت ئەنجام بدرێت. واتە دەبێت ئێوە زیاتر گیان بە بەری ئەو سیستمەدا بکەن کە داتانمەزراندووە، نەک بە رواڵەت بەڵکوو لە جەوهەردا لەو سیستمەدا بژین. ئەو کۆمەڵگایەی کە لە سەر هێڵی رێبەر ئاپۆ هەنگاو دەنێت، لەوپێناوەدا لە چالاکیدایە، هەروەها بۆ ئەو ئامانجە ژیانێکی زۆر بەنرخ و واتاداری بونیادناوە، بەو هێزەی لە جەوهەری خۆی وەریدەگرێت، بە دڵنیاییەوە سەردەکەوێت، ئێمە دڵنیاین لەوە.

لەسەر هێڵی رێبەر ئاپۆ و شەهیدانی قارەمانمان کە ئێوە زۆربەیان بە باشی دەناسن، ئێوە سەردەکەون. بەو بڕوا و هیوایەوە لەسەر ناوی بەڕێوەبەرایەتی پارتیمان جارێکی تر بە خۆشەویستی و رێزەوە سڵاوتان لێدەکەم، هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم".