عێراق لیژنەی لێکۆڵینەوە ڕەوانەی شوێنی کۆمەڵکوژییەکەى زاخۆ دەکات
پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەیەکی لەسەر کۆمەڵکوژییەکەی زاخۆ ئەنجامدا و بڕیاریدا لیژنەی لێکۆڵینەوە ڕەوانەی شوێنی کۆمەڵکوژییەکە بکات.
پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەیەکی لەسەر کۆمەڵکوژییەکەی زاخۆ ئەنجامدا و بڕیاریدا لیژنەی لێکۆڵینەوە ڕەوانەی شوێنی کۆمەڵکوژییەکە بکات.
پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەیەکی نائاسایی لەسەر کۆمەڵکوژییەکەی دەوڵەتی تورک لە زاخۆ ئەنجامدا. لە دانیشتنی پەرلەماندا بڕیاردرا لیژنەیەکی هاوبەش بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر ڕەوانەی گوندی پەرەخێ بکرێت بۆ ئاشکراکردنی ڕاستییەکان. سەرۆکی گشتیی فەرماندەیی سەربازیی عێراق، وەزیری بەرگری، وەزیری دەرەوە و جێگری فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان فەرماندە عەبدولئەمیر شەمری ئامادەیی دانیشتنەکەی پەرلەمان بوون.
سەرۆکی گشتیی فەرماندەیی سەربازیی عێراق عەبدولئەمیر یارەڵا لە دانیشتنەکەدا ڕایگەیاند، ٤ هەزار سەربازی دەوڵەتی تورک لە باشوری کوردستاندا هەن و وتی: ٥ بنکەی سەرەکیی سەربازی و ئاسمانی دەوڵەتی تورک لە باشوری کوردستان هەیە. بە سەربازگەکانی زیلکان و موسڵەوە زیاتر لە ١٠٠ بنکەی سەربازیی دەوڵەتی تورک لە عێراق دا هەیە".
لیژنەی هاوبەشی پەرلەمانی عێراق پێکدێت لەئەندامانی لیژنەی ئاسایش، پاراستن، پەیوەندییەکانی دەرەوە و شارەزایانی سەربازی.
لیژنە هاوبەشەکە سەردانی شوێنی کۆمەڵکوژییەکە دەکات و دواتر بڕیاری کۆتایی لەسەر ڕووداوەکە دەدات.
ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، بڕیارە باڵیۆزەکەیان لە تورکیا بکشێننەوە. سەحاف ڕاشیگەیاند، بۆ سکاڵاکردن لەسەر تورکیا نوسراوێکیان پێشکەشی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکان کردووە. وتیشی: "عێراق لە نامەکەدا داوای کۆبوونەوەیەکی بە پەلەی لەبارەی دەستدرێژییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر عێراق کردووە".
ژ.ت