رۆژنامه‌وانان ٢ رۆژی تریش بهدهستبهرسهركراوی ده‌هێڵرێنه‌وه
له ئامه‌د له ٨ی حوزه‌یراندا ٢٠ یان رۆژنامه‌وان، ٢١ كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ركرابوون. راگه‌یه‌نرا كه رۆژنامه‌وانان ٢ رۆژی تریش به ده‌ستبه‌سه‌ركراوی ده‌مێننه‌وه.
له ئامه‌د له ٨ی حوزه‌یراندا ٢٠ یان رۆژنامه‌وان، ٢١ كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ركرابوون. راگه‌یه‌نرا كه رۆژنامه‌وانان ٢ رۆژی تریش به ده‌ستبه‌سه‌ركراوی ده‌مێننه‌وه.
له‌چوارچێوه‌ی لێپرسینه‌وه‌ی داواكاری گشتیی كۆماری له ئامه‌د، له ٨ی حوزه‌یراندا، له نێویاندا ٢٠ رۆژنامه‌وان ٢١ كه‌س له هه‌ڵكوتانه سه‌ر ماڵان ده‌ستگیركرابوون. له هه‌ڵكوتانه سه‌ر مالاندا هاوسه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی رۆژنامه‌وانانی دیجله فورات (ده‌فه‌گه سه‌ردار ئاڵتان، به‌ڕێوه‌به‌ری ژن نیوز سافیا ئالاگاش، سه‌رنوسه‌ری ژن نیوز گوڵشه‌ن كۆچوك، سه‌رنوسه‌رانی ئاژانسی مه‌زۆپۆتامیا عه‌زیز ئۆروچ و عومه‌ر چه‌لیك، به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌سته‌ی نوسه‌رانی رۆژنامه‌ی خۆیبوون محه‌مه‌د عه‌لی ئه‌رتاش، په‌یامنێری خۆیبوون زه‌ینه‌لعابدین بۆلوت و رۆژنامه‌وان له‌زگین ئاكده‌نیز، محه‌مه‌د شاهین، سوات دۆغوهان، ره‌مه‌زان گهجیكهن، ئه‌سمه‌ر تونچ، نه‌شه تۆپراك، مه‌زڵوم دۆغان گوله‌ر، ئه‌لیف ئۆنغور، ئیبراهیم كۆیونجو، ره‌مزیه ته‌مه‌ل، محه‌مه‌د یاڵچن، عه‌بدولره‌حمان ئۆنجو و قادر بایرام ده‌ستگیركرابوون. فهیناز كۆچوكیش له چوارچێوه‌ی هه‌مان لێپرسینه‌وه له گه‌بزه ده‌ستگیركرابوو. ماوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ئه‌و رۆژنامه‌وانانه بۆ ٢ رۆژی تر درێژكرایه‌وه.
له‌باره‌ی درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ری بوونی كه‌سانی تر كه له‌و لێكۆڵینه‌وه‌دا بڕیاری گرتنیان بۆ ده‌رچووه و به‌رده‌وام لێكۆڵینه‌وه له‌و كۆمپانیایانه‌ی بڵاوكردنه‌وه كه ئه‌و رۆژنامه‌وانانه كاریان تێده ده‌كه‌ن وه‌ك پاساو نیشان دراوه. له‌سه‌ر دۆسیه‌ی رۆژنامه‌نووسان كه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ئامه‌د له زیندانی تاكه‌كه‌سیدا راگیراون بڕیاری سنوورداركردن به‌رده‌وامه.
هـ . ب