خەباتکاری راگەیاندنی ئازاد نەجمەدین سالاز ژیانئاوایی کرد

دوای ئەوەی ماوەیەکی زۆربوو باری تەندروستی ناجێگیربوو، ئەمڕۆ نوسەر و خەباتکاری راگەیاندنی ئازاد نەجمەدین سالاز لە نەخۆشخانەیەکی سلێمانی گیانی لەدەستدا.

ئەمڕۆ لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی سلێمانی نوسەر و رۆژنامەنووسی خەڵکی باکووری کوردستان نەجمەدین سالاز پاش چەند رۆژ بێهۆشی گیانی لەدەستدا.

ئەو خەباتکارەی راگەیاندنی ئازاد ماوەی چەند ساڵێک بوو نەخۆشی جگەری هەبوو، لە ماوەکانی رابردووشدا بە هۆی خراپتربوونی باری تەندروستی لە ژێر چاودێری پزیشکیدابوو.

سالاز ماوەی ١٠ ساڵ بوو نیشتەجێی باشووری کوردستان بوو، چەند ساڵێکیش بوو پێشکەشکاری بەرنامەی 'رۆژەڤی باشوور' بوو لە کەناڵی مێدیا خەبەر.