رۆژنامەوان عیرفان ئوچار لە دیلۆک دەستبەسەرکرا

رۆژنامەوان عیرفان ئوچار لە میانی هەڵکوتانی پۆلیس بۆ سەر ماڵەکەی لە ئیسڵاحیەی دیلۆک دەستگیرکرا.

رۆژنامەوان عیرفان ئوچار سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە گەڕەکی کەرکوتێی ناوچەی ئیسڵاحیەی دیلۆک لە ئەنجامی هەڵکوتانی پۆلیس بۆ سەر ماڵەکەی دەستگیرکرا. راگەیەندرا کە ئوچار گواستراوەتەوە بۆ ناوەندی شاری دیلۆک.

عیرفان ئوچار بەهۆی کێشەی تەندروستیی دایک و باوکیەوە ماوەی ساڵێک دەبێت وازی لە کاری رۆژنامەوانی هێناوە و لەگەڵ دایکوباوکی دەژیا.

هـ . ب