رۆزەرێن چوکور یادکرایەوە
رۆزەرێن چوکوری (١٦) ساڵ، لەسەر گۆڕەکەی یادکرایەوە، کە لە ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ لە کاتی بەرخۆدانی خۆبەڕێوەبەریدا لە ناوچەی سوری ئامەد بە گولەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کوژرا.
رۆزەرێن چوکوری (١٦) ساڵ، لەسەر گۆڕەکەی یادکرایەوە، کە لە ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ لە کاتی بەرخۆدانی خۆبەڕێوەبەریدا لە ناوچەی سوری ئامەد بە گولەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کوژرا.
رۆزەرێن چوکوری ١٦ ساڵ و خوێندکاری قۆناغی ئامادەی لە ٢٠١٦ بە گولەی دەوڵەتی تورک کوژرا.
لە ٨هەمین ساڵیادی کوشتنیدا لەبیرنەکرا، فەخریەی دایکی و موستەفای باوکی چونە سەرگۆڕەکەی لە گۆڕستانی گوندی هەریدانی ناوچەی پیرانی.
فەخریەیی دایکی رۆزەرێن پێشتر کچەکەی ناردبووە قوتابخانە و دواتر هەواڵی کوشتنی بۆ هاتەوە ئاوا قسەکانی گێڕایەوە:
" گەورەترین خەونی کچەکەم ئەوەبوو ببێت بە پزیشک و یارمەتی گەلی خۆی بدات، بەڵام کوشتیان. ماوەی ٨ ساڵە دەنگی لەم ماڵەدا نەماوە. کچی من تیرۆرست نەبوو، پێنوس و دەفتەری لەدەستبوو. شەهیدی کوردستانە. هەتا من ساغبم دێم و یادی دەکەمەوە. وەسێتم ئەوەیە کاتێک دەمرم، لە تەنیشت گۆڕی تۆ بنێژێم".