سەعدی پیرە: لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تەنها کورد مافەکانی خۆی وەرنەگرتووە

ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌نه‌كه‌ جه‌ختله‌وه‌ده‌كاته‌وه‌، سیاسەتی شکستخواردوی سایکس بیکۆ سەرچاوەی ئەو کێشەیە، کە کورد بە مافەکانی خۆی نەگات، ده‌شڵێت: لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تەنها کورد مافەکانی خۆی وەرنەگرتووە.

سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەنەکە لە میانەی کۆبونەوەی دەستەی سەرۆکایەتی رێكخراوی هاوپەیمانی پێشكەوتوخواز، کە لە برۆكسل-ی پایتەختی بەلجیكا بەڕێوەچوو ڕایگەیاند، لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تەنها کورد مافەکانی خۆی وەرنەگرتووە.

سەعدی ئەحمەد پیرە وتیشی: سیاسەتی شکستخواردوی سایکس بیکۆ سەرچاوەی ئەو کێشەیە، کە کورد بە مافەکانی خۆی نەگات.

جێی باسه‌ لە کۆبونەوەی رێكخراوی هاوپەیمانی پێشكەوتوخواز باس لە چۆنیەتی پاراستنی بەهاكانی هاودەنگی و دادپەروەری، ئازادی و دیموكراسی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەر چوار پارچەی کوردستان كرا.

ژ.ن