شاندێکی فەرەنسی سەردانی ئەمینە شەنیاشاری کرد

شاندی فەرەنسی لە رۆژی ٧٨٢یەمینی ئێشکگریی دادپەروەریدا سەردانی ئەمینە شەنیاشاری کرد.

ئێشکگریی دادپەروەریی ئەمینە شەنیاشار و فەرید شەنیاساری کوڕی کە لە پێناو کەسوکاریان کە لەلایەن پاسەوانان و خزمەکانی پەرلەمانتاری ئاکەپە ئیبراهیم خەلیل یەڵدزەوە کوژرابوون،  لە ٩ی ئاداری ٢٠٢١ەوە لە بەردەم دادگای رحا دەستیان پێکردووە، لە رۆژی ٧٨٢یەمیندا بەردەوامە.

ئەمینە شەنیاشار ئەمڕۆ هاتەوە بەردەم دادگای رحا و پلاکاردی "دادپەروەری بۆ بنەماڵەی شەنیاشاری"ی بەرزکردەوە و دەستی بە چالاکی  ئێشکگریی کرد. فەرید شەنیاشار بەهۆی ئەوەی بەشداری لە بانگەشەی هەڵبژاردندا کردووە لە چالاکییەکەی ئەمڕۆدا ئامادەنەبوو.

سەرۆکی پێشووی سآرەوانی جنێڤ رەمی پاگانی، لە پارتی ئینسۆمیسی فەرەنسی ئانجلیکو سچمیدت و رۆژنامەوان راچاد ئارمانیۆس سەردانی ئەمینە شەنیاشاریان کرد.

شاندەکە لەبارەی کۆمەڵکوژییەکە و تێکۆشانی دادپەروەری کە بەڕێوەدەچێت، زانیاری لە ئەمینە شەنیاشار وەرگرت و رایگەیاند کە ئەوان لە جنێڤ دەبنە دەنگی بنەماڵەی شەنیاشار و پشتیوانی لە بنەماڵەکە دەکەن.

ئەمینە شەنیاشاریش سپاسی شاندەکەی کرد و رایگەیاند، کە پشتیوانی هێز بەوان دەبەخشێت.

هـ . ب