شاندی ئاشتی و ئازادی سەردانی تەڤگەری ئازادیی کرد

شاندی ئاشتی و ئازادی نێونەتەوەیی سەردانی تەڤگەری ئازادیی کرد و لەلایەن ھاوسەرۆکانی تەڤگەری ئازادییەوە پێشوازییان لێکرا و خەباتەکایان بەرز نرخێندرا.

شاندی ئاشتی و ئازادی نێونەتەوەیی سەردانی تەڤگەری ئازادیی کرد و لەلایەن ھاوسەرۆکانی تەڤگەری ئازادی ھەریەک لە تارا حوسێن و مەحەمەد عەبدوڵا و شاندێکی یاوەری پێشوازییان لە شاندەکە کرد.

شاندی ئاشتی و ئازادی لەلایەن نیکۆ ڤۆگیل سەرۆکایەتی دەکرا و نیکۆ لە چوارچێوەی کۆبوونەوەکە وتی: ئێمە پشتیوانی گەلی کوردین و ھاتون بۆ ئەوەی ھاوکاریی گەلی کورد بکەین، پێش لەشەڕی کورد کوژی بگرین و دژی داگیرکاری تورکیا بینەوە، ھەروەھا وتیشی، ئێمە دڵخۆشین بە خەباتی ژنان و ھیوادارین زۆرتر پێشبکەوێت، چونکە ئازادیی کۆمەڵگا بە ئازادیی ژندا تێپەردەبێت.

محەمەد عەبدوڵا ھاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی وتی: ئێمە زۆر دڵخۆشین بە ھاتنی ئێوە و لە ھەمانکاتدا دڵگرانین بەو ئاستەنگییانەی لە ھەولێر ھاتە رێتان . ھەروەھا وتیشی: ''ئێمە بەسەدان ساڵە لە ناوتێکۆشانداین، بەڵام تا ئێستا نە گەیشتبووینە ئەنجامێک، بەڵام ئێستا کە دەستکەوت و ئازادی بە دەست دێنین ئەوەش نھێنیەکەی بیردۆزی رێبەر ئۆجەلانە.

مەحەمەد عەبدوڵا وتیشی، وێڕای ئەوەی ئێمە مێژووییەکی تاڵمان ھەیە لەگەڵ دەوڵەتانی ئەوروپا و دەستی باڵایان ھەبووە لە پارچەکردنی کوردستان، بەڵام لە راستیدا ئێمە کێشەمان لەگەڵ گەلانی ئەوروپا نییە و پەیوەندییەکی باشمان ھەیە.

ھاوکات تارا حوسێن ھاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی وتی: ئێمە دڵخۆشین، کە گەلی کورد چاوەڕێی ھاوکاری و لە دەوڵەتانی ئەوروپی نییە، بەڵکو چاوەڕێی ھاوکاری و ھەماھەنگیی لەگەلانی ئەوروپا ھەیە، چونکە دەوڵەتان بەرژەوەندیی یەکتر دەپارێزن و گەلیش یەکتر دەپارێزێت.

لە درێژەی قسەکانی تارا حوسێن تیشکی خستە سەر خەباتی تەڤگەری ئازادی و ئەو ئاستەنگیانەی لەلایەن دەسەڵاتەوە بۆیان دروست دەکرێت.

ژ.ت