شاندی ژنانی هەدەپ لەگەڵ ئەندامانی حزبی شیوعی کۆبوونەوە
شاندی ژنانی هەدەپ لە شاری سلێمانی لەگەڵ ژنانی حزبی شیوعی کوردستان کۆبوونەوە.
شاندی ژنانی هەدەپ لە شاری سلێمانی لەگەڵ ژنانی حزبی شیوعی کوردستان کۆبوونەوە.
شاندی ژنان پێکهاتبوو لە پەرلەمانتاری پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (هەدەپ)ی شاری سێرت، سەباحەت ئەردۆغان، هاوسەرۆکی شارەوانی سلۆپی، عەدالەت چیمەن، بەرپرسی ڕێکخراوی ژن، گوڵبەهار گوزەل، ئەندامی کۆنگرەی جڤاکی دیموکرات، نەسلیهان ئاجەر، ئەندامی مەجلیسی ژنانی هەدەپ، گوڵبەهار ئاڵپ سۆی، بۆ زنجیرە سەردانێک لە ٢٩ ی تشرینی دووەم چوونە شاری سلێمانی.
شاندەکە لە چوارچێوەی سەردانەکەدا، لەگەڵ ئەندامانی حزبی شیوعی کوردستان کۆبوونەوە.
لە ڕاگەیاندراوی دوای کۆبوونەوەکە گوترا: " سەردانەکەمان لە چوارچێوەی هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی لە دژی ژنانە کە لە جیهاندا بە شێوەیەکی بەرفراوان دەکرێت، چۆنییەتی تێکۆشان بۆ بنبڕکردنی ئەو توندوتیژییانە. هەروەها باسی پرسەکانی هەردوو پارچەکە کرا. هەوڵدەدەین لە ئایندەدا پێکەوە کاربکەین تاوەکو ئازادی ژن مسۆگەر بکەین و یەکێتی ژنانی چوار پارچەی کوردستان پێکبهێنین".