شارەوانی سلۆپی بە دەرفەتی کەمەوە کارەکانی کردووە

شارەوانی سلۆپی یەکێک لەو ٦ شارەوانییەی هەدەپەیە کە قەیومی لێ دانرا، بە دەرفەتی سنوردار و گوشاری زۆرەوە هەوڵیدا لە ماوەی ئەم ٥ ساڵدا وەک شارەوانی گەل بەرپرسیاریەتی بنوێنێ.

هاوسەرۆکی شارەوانی سلۆپی سولێمان شاڤلوک وتی:"بودجەمان کەمکرایەوە، شارەکە کراوە بە وێرانە، ئێمە شارەوانیەکی ئاوەهامان وەرگرتووە کە ژێرخانەکەی لە سەرەوە و خوارەوە زیانی پێگەیشتبوو، پێکەوە لەگەڵ گەلد، شارەوانیمان بەڕێوەبرد و کێشەکانمان چارەسەر کرد.

لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی مانگی ئازاری ٢٠١٩ هەدەپە ٣ گەورە شار، ٥ لە شارەکان، ٤٥ ناوچە و ١٢ شارۆچکەی، بە گشتی ٦٥ شارەوانی بەدەست هێنا بوو. لە ئێستادا ژمارەی ئەو شارەوانیانەی قەیومیان تێدا جێبەجێ نەکراوە و دەستی بەسەردا نەگیراوە تەنها ٦ شارەوانییە. یەکێک لەوانە شارەوانی سلۆپیە. سلێمان شاڤلوک هاوسەرۆکی شارەوانی باسی لە کار، ئیدارەی گشتی و ئامانجەکانی دەم پارتی کرد.

شاڤلوک باسی لەوەشکرد، کاتێک لە ساڵی ٢٠١٩دا هەڵبژێردران، لەگەڵ گەل و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی کۆبوونەوەیان ئەنجامدا، پلانێکی ٥ ساڵەیان ئامادەکرد و جێبەجێیان کرد.

٧٠ ملیۆن قەرز درایەوە

شاڤلوک بە بیری هێنایەوە کە شارەوانی قەرزدار بوو، نەیتوانی خزمەت بکات و وتی:"کاتێک هاتین 133 ملیۆن قەرز و 123 ملیۆن قەرزی و 15 ملیۆن قەرزمان داوەتەو، شارەوانیمان بە 273 ملیۆن لیرە قەرزەوە وەرگرت، لە لایەکەوە بودجەمان کەمکرایەوە، شارەکە وێران بوو، شارەوانیەکی وەهامان وەرگرتبوو کە ژێرخانەکەی لە سەرەوە بۆ خوارەوەی داڕمابوو، ئێمە لەگەڵ گەل پێکەوە شارەوانیمان بەڕێوەبرد و سەرجەم کێشەکانمان چارەسەر کرد. ساڵانە ملیۆنێک لیرە لە شارەوانیەکەمان هەڵدەگرنەوە، بەهۆی ئەمانە هەتا ئێستا ٧٠ ملیۆن قەرزمان داوە، لە ماوەی ٥ ساڵەدا".

لە سەدا ١٣٠ مووچەی کرێکاران زیاد کراوە

شاڤلوک باسی لەوەشکرد، بۆ ئەوەی کرێکارانی شارەوانی لەڕووی داراییەوە زیانیان پێ نەگات، گرێبەستی کاری گرووپییان لەگەڵ سەندیکاکاندا واژۆ کردووە. حەقدەستی کرێکارانیان لەسەدا ١٣٠ مافی خۆیانمان پێداون. هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد کە ژمارەی کارمەندانیان لە ٣٢٨ کارمەندەوە بۆ ٤٧٦ کارمەند زیاد کردووە.