شەهید زیلان لە شەنگال یادکرایەوە

ئەمڕۆ لە شەنگال بە پێشەنگایەتی تاژێ زەینەب کناجی (زیلان) یادکرایەوە.

شەهید زیلان

زەینەب کناجی (زیلان) لە ٣٠ حوزەیرانی ١٩٩٦ لە دێرسیم چالاکییەکەی فیدایی دژی دەوڵەتی تورک ئەنجامدا و شەهیدبوو، لە ٢٨ هەمین ساڵیادی شەهیدبوونی بە پێشەنگایەتی تاژێ لە شەنگال یادکرایەوە.

پاش خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی ژنان، ئەندامی کۆردیناسیۆنی تاژێ، نەعیمە بەدەل تیشکی خستەسەر تێکۆشان و گرنگی چالاکییەکەی شەهید زیلان، گوتی: "دوژمنانی گەلی کورد لە ساڵی ١٩٩٦ دەیانویست بە شێوەیەکی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالان و تەڤگەری ئازادیی لەناوببەن، بەڵام زیلان بە چالاکییە فیداییەکەی وەڵامی ئەوپیلانگێڕییەی دایەوە، دەبێت مانا بدەین بە هەر شەهیدێک کە گیانی خۆی لەپێناو ئێمەدا بەخت بکات، پێویستە هەموان خاوەنداری لە یادی شەهیدان بکەین، ئەمەش ئەوەیە کە ڕێبەر ئاپۆ لە ئێمەی دەوێت".

پاشان سینڤزیۆنێک دەربارەی تێکۆشان و چالاکییەکەی شەهید زیلان پیشاندرا، دواتر ناوەندی ستیا نەخشا شەنگال چەند سروودێکی تایبەت بە شەهیدان و شەهید زیلانیان پێشکەش کرد.

مەراسیمەکە بە درووشمی "شەهید نامرن" کۆتایی هات.