سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان: زۆربەی پێشێلکارییەکانی بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان لە هەولێر ڕوویداوە

سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان ڕایگەیاند، لە ماوەی شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵدا، ٨٠ ڕۆژنامەنووس پێشێلکارییان بەرامبەر کراوە و ٢٢ڕۆژنامەنووسیش دەستگیرکراون.

سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان لەبارەی پێشێلکارییەکانی شەش مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣ راپۆرتێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لە ماوەی شەش مانگی ئەمساڵدا، ٨٠ ڕۆژنامەنووس، ٤١ جار پێشێلکارییان بەرامبەر کراوە.

سەندیکاکە ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە، "تاوانەکانی پێشێلکاری، هەڕەشە، دەستگیرکردن، ڕێگری لە ڕوماڵکردن و لێدان بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە و ٢٢ ڕۆژنامەنووسیش دەستگیرکراون".

بە گوێرەی ڕاپۆرتەکە، زۆربەی پێشێلکاریەکان بەپێی ڕیزبەند لە هەولێر، دهۆک، سلێمانی و هەڵەبجە ئەنجامدراون.

ژ.ن