سەربازانی داگیرکەری تورک لە باشوور هەڵدەکوتنەسەر گوندەکان

پاش ئەوەی سەربازانی سوپای داگیرکەری تورک لە دەڤەری مەتینا و ئامێدی بازگەی دانا، داوای ناسنامەی لە هاوڵاتیان کرد، بە زۆرەملێ گوندەکانیان چۆڵ کرد و هەڕەشەی چۆڵکردنی گوندەکانی دیکە لە هاوڵاتیان دەکەن.

هێرشی داگیرکاری

بەگوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنیوز، دوێنێ شەو سوپای داگیرکەری تورک هەڵیکوتاوەتەسەر گوندی دەرگەڵێی سەر بە شارۆچکەی کانی ماسی لە پارێزگای دهۆک. داگیرکەران هەڕەشەیان لە گوندنشینان کرد و گوتیان لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا گوندەکە چۆڵ بکەن.

سوپای داگیرکەری تورک بە هاوکاری پەدەکە دەیەوێت تەواوی خاکی باشووری کوردستان داگیر بکات. داگیرکەران کە دوێنێ شەو هەڵیانکوتاوەتە سەر گوندەکان، فشار لە گەل دەکەن و دەیانەوێت بەزۆرەملێ گوندەکان چۆڵ بکەن.