سەربازانی سوپای داگیرکەری تورک کۆڵبەرێکیان کوشت
سەربازانی سوپای داگیرکەری تورک لەسەر سنوورە دەستکردەکانی نێوان باکوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کۆڵبەرێکیان کوشت.
سەربازانی سوپای داگیرکەری تورک لەسەر سنوورە دەستکردەکانی نێوان باکوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کۆڵبەرێکیان کوشت.
بەپێی هەواڵێکی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، دوێنێ گروپێک کۆڵبەر لەسەر سنوورە دەستکردەکانی نێوان باکوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لەلایەن سەربازانی سوپای داگیرکەری تورکەوە کراوەتە ئامانج.
بە گوێرەی هەواڵەکە، لەو هێرشەدا کۆڵبەرێک بەناوی “عەزیز محەمەدزادە” تەمەن ٢٠ ساڵ خەڵکی ‘قزڵ ئەرخ’ی ماکۆ، سەربە پارێزگای ئورمیەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی سەربازانی سوپای داگیرکەری تورکەوە کوژراوە.
هەواڵەکە هەروەها باس لەوەدەکات، کە تەرمی ئەو کۆڵبەرە گوازراوەتەوە بۆ شاری وانی باکووری کوردستان و لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە ڕادەستی خانەوادەکەی نەکراوەتەوە.
ف.ق