سەرۆکی یەنەکە: هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا بەڕێوەدەچێت

سەرۆکی یەنەکە بافڵ تاڵەبانی ڕایگەیاند هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە وادەی خۆیدا و لە ١٠ ی حوزەیران بەڕێوەدەچێت.

سەرۆکی یەنەکە بافڵ تاڵەبانی ئاشکرای کرد، هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دواناخرێت و لە وادەی خۆی (١٠ ی حوزەیرانی ٢٠٢٤) ئەنجام دەدرێت.

هەرچەند پەدەکە هەوڵدەدات ڕێگە لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بگرێت، بەڵام بەرپرسانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنی عێراق ڕایگەیاند هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا و لە ١٠ ی حوەزیرانی ئەمساڵ بەڕێوەدەچێت.