سەڤدا کاراجا: ئێمە هێزەکانی پشت DEDAŞ دەناسین

جێگری سەرۆکی گشتی ئەمەپە سەڤدا کاراجا سەردانی بنەماڵەی ئەو کەسانەی کرد لە ئاگرەکەی ناوچەی شەمرەخ گیانیان لەدەستدا.

سەردانی هەرێمی ئاگرەکە

جێگری سەرۆکی گشتی پارتی ڕەنج (ئەمەپە) و پەرلەمانتاری دیلۆک سەڤدا کاراجا و شاندی یاوەری سەردانی هەرێمی ئاگرەکەیان کرد. سەرەتا سەردانی شارەوانی شەمرەخیان کرد.

کاراجا لە سەردانەکە ڕایگەیاند بە پشتیوانی یەکدی برینەکان ساڕێژ دەکەن، دووپاتی کردەوە دەزانن کام هێز لەپشت DEDAŞ ـە و ئەوانە هەموو کارێک دەکەن بۆ تاوانبارکردنی خەڵکی هەرێمەکە، بەڵام ڕێگەیان پێ نادرێت.

پاشان سەردانی گوندی کەلەکیان کرد کە تێیدا ١٠ هاوڵاتی بەهۆی ئاگرەکەوە گیانیان لەدەستدا، شاندەکە سەرەخۆشیان لە بنەماڵەی قوربانیان کرد. پاشان چوونە ناوچەی چناری ئامەد.