سوهام شەنگاڵی: پەیامی گەنجان ڕێکخستنە لەسەر بیرۆکەکانی ڕێبەر ئاپۆ

سوهام شەنگاڵی، ئەندامی لیژنەی دیپلۆماسی تاژێ ڕایگەیاند، گەنجانی ئێزدی، عەرەب و تورکمان لە کۆنفرانسەکەدا پەیامی گرنگیان داوە و وتی:" ئامانج لەم کۆنفرانسە بێ کاریگەر کردنی پلانەکانی دوژمنە.

لە هێرشەکەی ساڵی ٢٠١٤ تا ئەمڕۆ گەنجانی ئێزدی قۆناغی گرنگیان بڕیوە، بۆ پەروەردە و خۆ ڕێکخستن، هەنگاوی گەورەیان ناوە. گەنجانی ئێزدی کە بە هەموو هێزی خۆیانەوە لە کاتی هێرشەکەدا بەرگریان لە گەلەکەیان کرد، ساڵ بە ساڵ چالاکییەکانیان فراوانتر کرد، یەکگرتوویی خۆیان لەگەڵ گەنجانی عەرەب پەرەپێدا و لەم دواییانەشدا، بە بیرۆکەی نەتەوی دیموکراتیک هەنگاوی بۆ فراوانکردنی لە دەشتی نەینەوادا دەست پێکردووە. ئەنجامی ٩ ساڵ خەبات لە کۆنفرانسی سێهەمی یەکیەتیی گەنجانی ئیزیدخان بە ڕوونی دەرکەوت. سەدان گەنجی ئێزدی، عەرەب و تورکمان لە ژێر دروشمی "بۆ ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ، شەڕی ئازادی سەربخەین، سەربەخۆیی شەنگاڵ مسۆگەر بکەین" کۆبوونەوە و وەڵامێکی توندیان بەو شەڕە تایبەتەی کە لەسەر گەنجان بەڕێوەدەچێت دایەوە.

لە کۆنفرانسەکەدا بابەتی سەرەکی هەموو پەیام، وتار و هەڵسەنگاندنەکان، ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، پاراستنی سروشت، پەسەند کردنی سەربەخۆیی شەنگاڵ و پەرەپێدان بە یەکێتی گەنجانی ئیزیدخان بوو . یەکێک لە بەشداربووانی کۆنفرانسەکە، ئەندامی لیژنەی دیپلۆماسی تاژێ، سوهام شەنگاڵییە کە سەبارەت بە ئەنجامی سێهەمین کۆنفرانسی یەکێتی گەنجانی ئیزیدخان قسەی بۆ ئاژانسی فورات کرد.

' کۆمەڵگا بە پێشکەوتنی گەنجانەوە دەگۆڕدرێت'

سوهام شەنگاڵی لە سەرەتای قسەکانیدا، سەرەنجی دایەسەر گرنگی کۆنفرانسی گەنجان لەم قۆناغەدا و ڕایگەیاند کە سیاسەتەکانی شەڕی تایبەت لەسەر گەنجانی شەنگاڵ هەمە لایەنە بەڕێوە دەچێت. سوهام شەنگاڵی بۆچوونی خۆی سەبارەت بە کۆنفرانسەکە بەم شێوەیە هێنایە زمان: "ئەو پەیامانەی لە کۆنفرانسەکەدا دراون زۆر بەهێزن، لە پەیامی بەشدار بووانی ئێزدی، عەرەب و تورکمەنەکانی بەشداربووی کۆنفرانسەکە، جەخت لەسەر گرنگی خۆ بەڕێکخستن کرایەوە. گەنجان باسیان لەوە کرد کە چۆن دەتوانن پێشەنگایەتی کۆمەڵگاکەیان بکەن. دەکرێت بە پێشەنگایەتی گەنجان کۆمەڵگا بگۆڕدرێت. هۆکاری ئەمەش ئەوەیە کە گەنجان چالاکترین بەشەکانی کۆمەڵگان. هەر بۆیە زۆربەی گەنجان دەبنە ئامانجی هێرشەکانی دوژمن.

'گەنجان بە هێزێکە لە کۆنفرانسەکەوە بەدەستی دەهێنن، هێرشەکانی دوژمن پووچەڵ دەکەنەوە'

سوهام شەنگاڵی ڕایدەگەیەنێ کە بۆ گەنجان ڕێکخستن دژی هێرشەکان زۆر گرنگە و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "لەم کۆنفرانسەدا هەمووان سەرنجیان خستە سەر بیر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ و ڕایانگەیاند کە گرنگترین شت ئەوەیە لە شوێن ڕێنماییەکانی ڕێبەر ئاپۆ بکەون. لەم کاتەدا لە هەموو کاتێک زیاتر هێرش دەکرێتە سەر گەنجانی ئیزیدخان و پەدەکەیش چاوساقی هێرشەکان دەکات. بەڵام گەنجان دەبێ بتوانن بە زانابوونێکی بەهێز لە بەرامبەر ئەو هێرشانە بەرگری لە خۆیان بکەن".

ئەندامی دەستەی دیپلۆماسی تاژێ، سوهام شەنگاڵی، لە کۆتایی قسەکەیدا ئاماژەی بەوەدا کە پێویستە چەمکی شەڕ و پاراستن بە گەنجانەوە پەرەی پێبدرێت و وتی:"ئامانجمان ئەوەیە بە گەنجانەوە ئەوانەی چاوەڕێ دەکرێت بەرەوپێش ببەین، دیسان پیرۆزبایی کۆنفرانسی گەنجان لە ڕێبەر ئاپۆ، تێکۆشەرانی شەڕی بەرەکانی پێشەوە، سەرجەم شەهیدان، کەسوکاری شەهیدان دەکەین و هیوای سەرکەوتن بۆ گەنجان دەخوازین".