سوپای داگیرکەری تورک گوندەکانی باشووری کوردستان دەسووتێنێت

لە ئەنجامی بۆردوومانی سوپای داگیرکەری تورک لە گوندەکانی بناری چیای ئامێدی ئاگر کەوتەوە. خەڵکی هەرێمەکە کە باغەکانیان ئاگری تێبەربووە ویستیان ئاگرەکە بکوژێننەوە، بەڵام بەرپرسانی پەدەکە ڕێگریان لێ کردن.

هێرشی داگیرکاری

هێرشە داگیرکارییەکان لە ڕۆژانی ڕابردوو زیاتر بوون، نەوەک هەر گۆڕەپانەکانی گەریلا، بەڵکو تەواوی باشووری کوردستان دەکەنە ئامانج.

بەهۆی بۆردوومانی سوپای داگیرکەری تورکەوە گوندەکانی دەرگەڵێ و بازێ و میسکا لە هەرێمی مەتینا سووتان و ئێستاش لە گوندەکانی میژێ و کەونەمیژێ و سپینداری بناری گارە ئاگر کەوتۆتەوە.

لە ئەنجامی بۆردوومانی سەرلەبەیانی ئەمڕۆی سوپای داگیرکەری تورک لە چیای ئامێدی ئاگر کەوتەوە. ئاگرەکە تەواوی ڕۆژەکە بەردەوام بوو، بە گوند و باغ و بێستانەکاندا بڵاوبوویەوە.  

خەڵکی هەرێمەکە ویستیان ڕێگە ل تەشەنەکردنی ئاگرەکە بگرن، بەڵام بەرپرسانی پەدەکە ڕێگریان لێ کردن و نەیانهێشت دەستوەردان بکەن.