سوپای عێراق رێگری لە گەڕاندنەوەی گەنجێکی بریندار بۆ کەمپی مەخمور کرد

ئەو گەنجەی کە لە ئەنجامی تەقەی هێزە عێراقییەکان لە کەمپی مەخمور بریندار بوو ، کاتێک لە نەخۆشخانە هێنراوەتەوە ماڵەوە، بۆ ماوەی زیاتر لە کاتژمێرێک لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە راگیراوە و ناهێڵدرێت بچێتە ناو کەمپەکەوە.

ڕۆژی ٢٠ـی ئایار، خەڵکی کەمپی مەخمور لەبەردەم هێزە عێراقییەکاندا وەستانەوە دژی هەوڵەکان بۆ گەمارۆدان و تەلبەندکردنی کەمپەکە و ڕێگەیان نەدا هێزە عێراقییەکان بچنە ناو کەمپەکە. دواتر لە ئێوارەدا هێزەکانی عێراق جارێکی دیکە بە چەک هێرشیان کردە سەر خەڵکی کەمپی مەخمور، بەڵام لەلایەن خەڵکی ئۆردوگاکە بە بەرد وەڵامیان درایەوە. لەئەنجامی تەقەی هێزە عێراقییەکان بۆسەر خەڵکی مەخمور، گەنجێک بە ناوی ئەحمەد ئیمەر میجینی بریندار دەبێت و بەمەبەستی چارەسەرکردن گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی موسڵ.

ئەمڕۆ کاتێک گەنجە بریندارەکە لەگەڵ خێزانەکەی لە نەخۆشخانە گەڕایەوە بۆ کەمپەکە، بۆ ماوەی زیاتر لە کاتژمێرێک لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە ڕاگیراوە. بەڵام دوای هەندێک هەوڵ و فشار، ئەو گەنجە بریندارە ڕێگەی پێدرا لەگەڵ خێزانەکەی بگەڕێتەوە بۆ ناو کەمپەکە.

ف.ق