سوپای تورک گوندێکی ئامێدی بۆردومان کرد

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر گوندی گوهەرزێی ئامێدی بۆردومان کرد.لە ئەنجامدا زیان بەر ماڵ و باخی گوندنشینان کەوت.

سوپای تورکی داگیرکەر نیوەڕۆی ئەمڕۆ دەوروبەری گوندی گوهەرزێی ناوچەی ئامێدی بۆردومان کرد.

لە ئەنجامی بۆردومانەکەدا زیان بەر رەز و ماڵی گوندنشینان کەوت. تائێستا رووننەبووەتەوە کە ئایا هێرشەکە زیانی گیانیشی هەبووە یان نا.

هـ . ب