سەید ئۆکتای پاش ٣٠ ساڵ ئازاد کرا، جەماوەر بە گەرمی پێشوازییان لێکرد

سەید ئۆکتای پاش ٣٠ ساڵ زیندان ئازاد کرا، لە زێدی خۆی لە وان بە شێوەیەکی جەماوەری پێشوازی لێکرا.

سەید ئۆکتای لە ساڵی ١٩٩٣ لە شاری وان لەلایەن دادگای ئاسایشی دەوڵەتەوە بە تۆمەتی تیکدانی یەکێتی و یەکپارچەبوون دەستبەسەر و سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەردا سەپێنرا بوو، دوێنێ لە زیندانی تۆکات تیپی (ت)ئازادکرا.

سەید ئۆکتای لە ماوەی ٣٠ ساڵدا زیندانی بوونی سێ کتێبی بە ناوی "بۆنی چیا"، "حەبی ئارامی" و داستانی ئاریەن مەد" نووسیوە.

ئۆکتای لە پێش دەرگای زیندان لەلایەن بنەماڵەکەیەوە پێشوازی لێکرا، دواتر بەرەو زێدی خۆی وان بەڕێکەوت. ئۆکتای لەگەڵ بنەماڵەکەی دوای ٩ کاتژمێر بەشەو گەیشتەوە شاری وان، لەوێ لەلایەن جەماوەرێکی زۆر لە کەسوکار و گەلەوە بە گۆرانی "شەڕڤانۆ" و داگیرساندنی مەشخەڵ پێشوازی لێکرا.

ئۆکتای، کۆتری سپی کە هێمای ئاشتیە بەئاسماندا فڕاند.