تەرمی دوو گەریلا لەلایەن خانەوادەکەیانەوە وەرگیرایەوە
تەرمی گەریلا دیجلە یەمەن و گەریلا محەمەد شاکر ئالیجی کە لە هەرێمی بەستای شڕنەخ شەهید ببوون، لەلایەن خانەوادەکەیانەوە وەرگیرانەوە.
تەرمی گەریلا دیجلە یەمەن و گەریلا محەمەد شاکر ئالیجی کە لە هەرێمی بەستای شڕنەخ شەهید ببوون، لەلایەن خانەوادەکەیانەوە وەرگیرانەوە.
گەریلاکانی دیجلە یەمەن (باوەر گەڤەڕ) و محەمەد شاکر ئالیجی (دڵشێر) لە ئۆپراسیۆنی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا لە شڕنەخ شەهید ببوون.
تەرمی گەریلاکانی ١٨ی مانگ رۆژی پێنج شەمە رەوانەی پزیشکی دادی نەخۆشخانەی دەوڵەت لە شڕنەخ کران و دواتر خانەوادەکان شەهیدەکانیان بینی.
خانەوادەکان دواتر تەرمەکانیان وەرگرتەوە. بەگوێرەی زانیارییەکان تەرمی دیجلە یەمان بۆ ناوچەی گەڤەڕی جۆلەمێرگ و تەرمی شاکر ئالیجی بۆ وان رەوانە دەکرین.
باسی ئەوە دەکریت لە مەیتخانەی نەخۆشخانەکە دوو تەرمی دیکەی گەریلاکانی یەژەئاستار و تەرمی گەریلایەکی هەپەگە رادەگیرێن.
ف.ق